تکایە دیموکراسیەکەتان مەنێرن بۆ بەشەکانی تری عێڕاق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
Saturday, 10/12/2011, 12:00
ڕووداوەکانی بادینان جارێکی ترئەو ڕاستیەی سەلماند کە هێشتا دیموکراسی و یاسا لە هەرێمی کوردستاندا بوونی نییە و کلتوری سڕینەوەی بەرامبەر بە زەبری هێز بەردەوامە.ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ به ترساندن به‌ده‌ستی بێنیت، به خه‌نده ئاسانتر ده‌ستت ده‌كه‌وێت. ئینگلیز دیموکراسی له ووڵاتی ئێمهداله ووڵاتی ئێمه‌دا که له مێژ نییه ئاشنا بووین به چه‌مکی دیموکراسی ،زۆربه‌مان ته‌نها له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ێکی سهرپێییهوه یان له
ڕێگه‌ی سیسته‌مه ناڕێکه‌که‌ی په‌روه‌رده‌وه وا له دیموکراسی گه‌یشتووین که دیموکراسی ته‌نها بریتیه له دوو ووشه‌ی کۆنی یۆنانی (دیمۆ،کراسی) به واتای ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل، که ئه‌مه ش کۆنترین پێناسه‌ی دیموکراسیه و ئه‌وه‌نده ووتراوه‌ته‌وه سواوه، ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین که ئه‌م پێناسه‌یە، به به‌راورد له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ی ناوه‌رۆکی خودی دیموکراسی پێناسه‌ێکی زۆر کاڵه‌و بێ بایه‌خترین ئاماژه و سوکایهتێکی گه‌وره‌شه به‌و چه‌مکه ی که ئه‌مڕۆ بۆته سیسته‌می ژیانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵگاکان.
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر دیموکراسی به ته‌نها بریتی بێت له‌م دوو ووشه‌یه، که‌واتا بوون و نه‌بوونی هیچ ماناێکی نییه که نه‌خرێته بواری کرداره‌وه، به‌داخه‌وه‌م که له وڵاتی ئێمه‌دا دیموکراسی کورتکراوه‌ته‌وه له‌م پێناسه بچووکه‌دا بێ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ێکی پراکتیکی پیشانمانی بده‌ن و بۆمان ڕوون بکه‌نه‌وه که سوود و گرنگی ئه‌م چه‌مکه چییه؟ چۆن هاته ئاراوه؟ له ئه‌نجامی چی هاته ئاراوه؟ ئه‌رێ پێچه‌وانه‌ی دیموکراسی چییه؟ لایه‌نی باشی چییه؟ ئه‌رێ که‌م و کوڕتیهکانی له سه‌ره‌تاکانی سه‌رهه‌ڵدانی چی بوون ؟ چۆن گه‌شه‌ی کرد ؟ ئه‌مانه‌و چەندین پرسیار هه‌یه له باره‌ی ئه‌م چه‌مکه جوانە، که زۆرینەی گه‌لی ئێمه نایزانێت.
به‌ڵی زانیمان که ئه‌م چه‌مکه له دوو ووشه‌ی کۆنی یۆنانی پێکهاتووه به‌ڵام ئایا زانیمان که ئه‌م چه‌مکی دیموکراسیهش له سه‌ره‌تاکانی دا وله یۆنانی کۆندا خاڵی لاوازی هه‌بوو؟
ئه‌رێ مامۆستا و سیاسیه‌کانمان پێیان ووتین که له‌و سه‌رده‌مه‌دا نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا که ئافره‌ته مافی ده‌نگدانیان نه‌بوو؟، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که پیاوه کۆیله‌کانیش مافی ده‌نگدانیان نه‌بوو؟
بەڕێزان:
بفرموون باشووری کوردستان به نمونه وه‌ردەگرین که ماوه‌ێکه ڕزگار بووە لە دەستی داگیرکەری بێگانە، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین: ئه‌گه‌ر مامۆستاکانی سه‌رده‌می ڕژێم نه‌یان وێرابێت باس له گرنگی و بایه‌خی ئه‌م چه‌مکه بکه‌ن و خوێندکاران وکۆمه‌ڵگای لێ هۆشیار بکه‌نەوە، ئەوا هیچ گله‌ییان لێ ناکرێت چونکه ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌مێکی تاریک بوو ، به‌ڵام ئه‌مڕۆکه که 20ساڵ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی که گه‌نجی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه وا له دیموکراسی گه‌یشتووه که دیموکراسی واتا هێرش کردنە سەر مڵک و ماڵی خەڵکی، به‌ڵێ گه‌نچ و پارتە سیاسیە باڵادەستەکانی کوردستان هێشتاش پێیان وایه دیموکراسی واتا په‌لاماردانی ڕۆژنامه نووس ،واتا هێرش کردنه سه‌ر باره‌گای پارته‌سیاسیه‌کان و ته‌قه کردن به‌سه‌ر باره‌گاکانیاندا و سوتاندنی کەلوپەلەکانیان!، هه‌مووئه‌مانه‌ش له کاتێکدا ڕووده‌ده‌ن که سه‌رکرده‌کانمان بانگێشه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن له دیموکراسی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان ده‌گوازرێته‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
ئه‌گه‌ر بڵێم گله‌ی له‌و گه‌نجانه‌ش ناکرێت سه‌رسام مه‌بن ! چونکه ئه‌وانیش بێ تاوانن وه‌ک چۆن مامۆستاکانی سه‌رده‌می ڕژێم تێکدراوی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆری بوون ئه‌و گه‌نجانه‌ش ئاوا تێکدراوی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێکی تره که هیچ جیاوازێکی نییه له ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که ئه‌و دیکتاتۆری بێگانه بوو ئه‌مانه‌ش دیکتاتۆری خۆماڵی! ،ئه‌گه‌ر دیکتاتۆری خۆماڵی نه‌بوونایه چۆن نه‌یان ده‌توانی پاش ئه‌م هه‌موو ساڵه وا له و گه‌نجانه بکه‌ن که دیموکراسی واتا ڕێزگرتنی ڕای جیاواز، واتا ڕێزگرتنی مافی به‌رامبه‌ر، واتا جیاوازی نه‌بوون له نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، واتا ڕێزگرتنی یاسا و به‌ها مرۆی و ڕه‌وشتییه‌کان، نه‌ک واتای سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به زه‌بری هێز وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه لێی تێگه‌یشتوون یان تێیانگه‌یاندوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له باشووری کوردستان که مه‌به‌ستیان پێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵگا بوایه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراسی هیچ نه‌بوایه ده‌یانتوانی له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه به‌جێگه‌ی ووشه‌ی بریقه‌دارو پیاهه‌ڵدانی سه‌رکرده‌کان وبه‌رنامه بێ مانا‌و بێ سووده‌کانیان و پیساندانی سهرهکردهکان، با باسیان له دیموکراسی بۆ کۆمه‌ڵگای خۆیان بکردایه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا له ڕوویان بهاتایه داوای دیموکراسی بکه‌ن له به‌غداد بۆ گه‌له‌که‌یان، چونکه که تۆ نه توانی دیموکراسی له ناوخۆتدا پیاده بکه‌یت چۆن داوای دیموکراسی بۆ ته‌واوی عێڕاق ده‌که‌یت؟
گه‌نج له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی فێری لێبوورده‌یی و دیموکراسی بکرێت فێرکرا به دروشم گه‌لی وه‌کو(ته‌عه‌دا له که‌س ناکه‌ین و ته‌عه‌دا له که‌سیش قبوڵ ناکه‌ین) ئه‌مانه‌و چه‌ندین ووشه‌ی تر به‌سه‌ر شوێنه گشتییه‌کان ودیواره‌کانی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستانه‌وه نوسرانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بیربکرێته‌وه له‌وه‌ی ئه‌مه کاریگه‌ری ده‌روونی خراپی ده‌بێت بۆ داهاتووی گه‌نج و نه‌وه‌کانی دوا ڕۆژ.
به‌ڵی (له ئاشتی دا کۆتری سپی و شنه‌ی باین ،له سهڕیشدا پڵنگین و ڕه‌شه‌باین) ئه‌مه‌ش نووسراوی سه‌ر ڕێگاێکی گشتی بوو که ڕۆژانه هه‌زاران که‌س ئه‌یان خوێنده‌وه، ئاخر پێم ناڵێن کێ هه‌یه له ژیاندا وه‌ک کۆتری سپی ئاشتی بێت و له هه‌مان کاتیش‌دا وه‌ک پڵنگ و ڕه‌شه‌با بێت؟!
دیموکراسی ئابووری:سکی برسی هه‌رگیز ووشه‌و ئامۆژگاری پێ هه‌زم ناکرێت.ئهنێشتاینلێره له به‌ریتانیا دیموکراسی ئابووری چه‌سپاوه که‌واتا دیموکراسی سیاسیش چه‌سپاوه چونکه هه‌موو که‌س خاوه‌نی ئابووری تایبه‌تی خۆیه‌تی حکومه‌ت و یاسا باوکی هه‌مووانه و که‌س موچه له حیزب وه‌رناگرێت، تۆ کار ده‌که‌یت و مافی خۆت وه‌رده‌گریت (ئه‌رک و ماف به‌رامبه‌ره) ئه‌گه‌ر که‌سێکیش کاره‌که‌ی له‌ده‌ست دا ئه‌وا سه‌نته‌ری کار(job centre)) موچهێکی بۆ دابین دەکات که به‌شی ژیانی ڕۆژانەی خۆی ده‌کات، تا کارێکی تر ده‌دۆزێته‌وه و هیچ که‌سێکیش موچه له حیزب وه‌رناگرێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه هه‌موو تاکێک خاوه‌نی بڕیار تایبه‌تی خۆیه‌تی، به‌ڵام له وڵاتی ئێمه دیموکراسی ئابووریش وه‌کو هه‌موو کایه‌کانی تری ژیان قۆرخکراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه گه‌لی ئێمه له باشوور بۆته کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و ناتوانن به ئازادی گوزارشت له ڕاو بۆچوونی خۆیان بکه‌ن وبڕیار بده‌ن، بۆ نموونه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم دا هه‌ر که‌سێک بیویستایه به پێچه‌وانه‌ی ویستی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌نگ بدات، ئه‌وا له کاره‌که‌ی ده‌رده‌کراو موچه‌که‌ی ده‌بڕدرا!!! به‌م کاره‌ش سه‌رچاوه ئابووریه‌که‌ی که سه‌رچاوه ژیانی خۆی و خێزانه‌که‌ی بوو ده‌که‌وته مه‌ترسییه‌وه، که ئه‌مه‌ش له به‌های مرۆی ئه‌و که‌سه‌ی که‌م ده‌کرده‌وه، چونکه هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ئه‌و که‌سه و ڕابردووه‌که‌ی بریتی بوو له پاره!، ئه‌و پاره‌یه‌ی که هی موڵکی گشتییه ، که ئه‌مه‌ش سوکایهتێکی گه‌وره‌یه به به‌های ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له که‌سایه‌تی ئه‌و که‌سه‌دا.
به‌ڵی بێ ڕێزییه مرۆڤ بخرێته تای ته‌رازووی پاره‌وه، چونکه مرۆڤ له‌هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی تری سه‌رزه‌وه‌ی گه‌وره‌تره هه‌روه‌کو خودا خۆی له قورئاندا ده‌فه‌رموێت (ڵقد کرمنا بنی ادما)ئایەتی 70 سوره الاسرا ، ئه‌م کاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور نه‌ک به‌ته‌نها مرۆڤ ناشیرین ده‌کات به‌ڵکو ووشه‌ی جوانی دیموکراسی و پڕۆسه‌ی سیاسیش له که‌دار ده‌کات، چونکه دیموکراسی واتا ڕێزگرتنی به‌ها مرۆییه‌کان و ڕێز گرتنی به‌رامبه‌ر، نه‌ک سڕینەوەی بەرامبەر بە زەبری هێز، که به‌داخه‌وه ئه‌م دیموکراسیه ته‌نها له ئەزموونی هەرێمی کوردستاندا ده‌بینرێت.
ڕاسته ووتویانه له هه‌ر شوێنێک باس له ووشه‌ی دیموکراسی کرا، ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه که‌م تا زۆر دیموکراسی له‌و شوێنه‌دا هه‌یه، چونکه باسکردنی ووشه‌ی دیموکراسی خۆی له خۆیدا دیموکراسییه، به‌ڵام به ته‌نها باسکردنی ووشه‌ی دیموکراسی گرنگ نییه ،به‌ڵکو گرنگ بڕو چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی ئه‌و دیموکراسیه‌یه له ناوه‌رۆکدا نه‌ک له ڕووخسار‌و ووشه‌ی بریقه‌داردا، خۆ له‌هه‌موو ووڵاتانی ئه‌وروپاشدا دیموکراسی هه‌یه به‌ڵام له ناویاندا ووڵاتانی سوید وسویسرا دیموکراسی ترینیانن.
هاید پارکی له‌نده‌ن و دیموکراسی ڕاسته‌قینه:وازهێنان له ئازادی وازهێنانه له ژیان. ڕۆسۆگهر له ناوه‌رۆکی بابه‌ت دوور نه‌که‌وینه‌وه که باسکردن بوو له چه‌مک و ناوه‌رۆکی دیموکراسی ڕاسته‌قینه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کاتێ که مرۆڤ سه‌ردانی شوێنێک ده‌کات که پێشتر نه‌یبینیوه و حه‌زی کردووه ڕۆژێک له ڕۆژان بیبینێت، ئه‌وا له خه‌یاڵی خۆیه‌وه چه‌ندین وێنه‌ی خه‌یاڵی ئه‌و شوێنه ده‌کێشێت بۆ نموونه ئه‌و موسڵمانه‌ی حه‌زی کردووه سه‌ردانی (مه‌ککه) بکات سه‌دان وێنه‌ی خه‌یاڵی شاری مه‌ککه‌ی له خه‌یاڵی خۆیدا کێشاوه، یان ئه‌و گه‌شتیاره‌ی سه‌ردانی (پاریس) ده‌کات ئه‌وا یهکسهربیری لای تاوه‌ری (ئیڤڵه) ئه‌مانه‌و چه‌ندین شاری به‌ناوبانگی جیهانی وه‌کو نیۆرک وباڵهخانهکانی، وه‌کو چین و شورا مه‌زنه‌که‌ی.....تاد.
منیش به‌رله‌وه‌ی سه‌ردانی شاری (له‌نده‌ن) بکه‌م بیرم لای کاتژمێره گه‌وره‌که(big ben) بوو که ساڵانێک به‌ر له ئێستا حه‌زم ده‌کرد له نزیکه‌وه بیبینم، خولیای بینینی ئه‌م کاتژمێره له لام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانێک له‌مه‌وبه‌رکه له ڕێگه‌ی ڕادیۆی له‌نده‌نی عه‌ره‌بییه‌وه گوێم لێی بوو, له‌و ساوه ئه‌م خه‌یاڵه‌م له مێشکا بوو و ده‌نگه به‌رزه‌که‌ی ئه‌و کاتژمێره هێشتاش له گوێچکه‌ما ده‌زرنگێته‌وه ئه‌مه‌و چه‌ندین وێنه‌ی خه‌یاڵی ئه‌و شاره له به‌رچاوم دروست کرا بوو, به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌یاڵه ببێته ڕاستی پاش ماوه‌ێک ژیانم له به‌ریتانیا سه‌ردانی له‌نده‌نم کرد, به‌ڵام ئه‌وه‌ی کە بینیم زۆر گه‌وره‌تر بوو له بینینی کاتژمێره گه‌وره‌که و شاره گه‌وره جه‌نجاڵه‌که‌ی له‌نده‌ن ئه‌ویش بینینی دیموکراسی ڕاسته‌قینه بوو له یه‌کێک له پارکه‌کانی ئه‌و شاره به ناوی (هاید پارک) که له ڕۆژێکی یه‌ک شه‌ممه‌دا سه‌ردانمان کرد ،تۆ بڵێیت چیم بینی بێت؟
ڕه‌نگه خوێنه‌ر بڵێت نووسه‌ر گوڵێکی جوانی بینی بێت له و پارکه،یان چه‌ند دره‌ختێکی جوان و ڕێک وپێک چێنراوی بینی بێت، یان چیمه‌نه نه‌خشێنراوه‌کانی ئه‌و پارکه‌ی بینی بێت، یان ڕه‌نگه بڵێن نووسه‌ر چه‌ند کچێکی جوانی بینی بێت که له‌گه‌ڵ هاوڕێ کوڕه‌کانیان تام وچێژی ژیانیان گۆڕیبێته‌وه.
به‌ڵێ ئه‌م شته جوانانه هه‌مووی ده‌بینرێن و هه‌ریه‌که‌یان به جۆرێک ژیان جوان دەکات هه‌روه‌کو مامۆستا هێمن موکریانی ده‌ڵێت:
هه‌ریه‌که‌ی بۆخۆی ده‌جوڵێنێته‌وه هه‌ستی ده‌روون
زه‌رده‌په‌ڕ، کاروان کوژه، تاریک و ڕوونی سوبـعــهدهم
ئاسمانی سا و ده‌ریای مهنــــد و تارمای چــــیـــــــا
سێوی لاسوور و به‌هێی زه‌ردو هه‌ناری گوڵ به‌ده‌م.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بینیم جیاواز له هه‌موو ئه‌مانه دیموکراسێک بوو که وێنه‌ی ناکێشرێت، دیموکراسێک که هه‌ریه‌که له ئایینه‌کان، سیاسه‌ت، فکر، ڕه‌گه‌ز . به‌و په‌ڕی ئازادییه‌وه گوزارشتیان له خۆیان ده‌کرد و بێ ترس بانگێشه‌ی ئایین و سیاسه ت و فکر و هیواو ئاره‌زوه‌کانی خۆیان ده‌کرد.
دیموکراسی ئایینی:لا اکره فی ا‌لدین... قورئانی پیرۆز سوره البقره،ئایه‌تی 256.ئه‌و دیموکراسییه ڕاسته‌قینه ی که بینم ئه‌وه بوو که هه‌ر له سه‌ره‌تای چوونه ناو پارکه‌که‌وه بینیم که خه‌ڵکێکی زۆر کۆمه‌ڵیان به‌ستووه، بیرم وا بۆی چوو که ئه‌وه ڕه‌نگه شتێکی نامۆ ڕوویدا بێت بۆیه خه‌ڵک وا لێی کۆبوونه‌ته‌وه ،به‌و مه‌به‌سته‌وه منیش لێیان نزیک بومه‌وه. به‌ڵام که بینیم له ناو ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌دا، گه‌نجێکی باڵا به‌رزی ڕه‌شپێستی موسڵمان له سه‌ر سهکۆێک ڕاوه‌ستاوه و بانگه‌واز ده‌کات بۆ ئایینی ئیسلام ؛ خه‌ڵکیش له ده‌وری کۆ بوونه‌ته‌وه‌و گوێی بۆ ده‌گرن، هه‌ندێک له‌و خه‌ڵکه چه‌پڵه‌ڕێزانی ده‌که‌ن و هه‌ندێکیش ته‌نها گوێ ده‌گرن و دانه دانه ش جار جاره ڕخنه‌ی لێ ده‌گرن و پرسیاری لێ ده‌که‌ن، به‌ڵام کاکی موسڵمان زۆر به ئاسای و هێمنی ووڵامی ده‌دانه‌وه، له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌ی که گوێیان لێی گرتبوو ته‌نها موسڵمانان نه‌بوون، به‌ڵکو هه‌مه‌جۆری نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌کان و ئاینزاکان و ته‌نانه‌ت بێ دینیشی تێدا بوو که ده‌یان ویست ده‌رباره‌ی ئایینی ئیسلام بزانن ، له ناو ئه‌و خه‌ڵکه‌شدا که‌سانێک هه‌بوون که هۆپهیان بۆ کاکی بانگخواز لێ ده‌دا، به‌ڵام ئه‌و هیچ خۆی تێک نهدهداو هیچ هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی نه‌ده‌کرد، چونکه دیارده‌ی هۆپه لێدان له به‌ریتانیا بۆ که‌سه گه‌وره‌کانه، بۆ نموونه له په‌رله‌مانی ئه‌و ووڵاته هۆپه لێدان بۆ ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و سه‌رۆک وه‌زیرو وه‌زیره‌کان کارێکی زۆر ئاسایییه!
له‌ولاتره‌وه بینیم که‌سێکی ڕیش سپی بانگه‌واز ده‌کات بۆ ئایینی مه‌سیحی مه‌زهه‌بی کاپۆلیکی و زۆر به هێمنی ووتار ده‌دات بۆ خه‌ڵک و منیش بۆ ماوه‌ێک گوێم لێی گرت چونکه زۆر به هێمنی ووتاری ده‌دا بۆ خه‌ڵک هه‌ر خۆش بوو گوێی لێ بگریت.
دیموکراسی سیاسه‌ت و فکر:بۆئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای سیاسی به پایه‌داری بمێنێته‌وه پێویسته یه‌کسانی هه‌بێت . ئهرستۆههر چه‌ند مه‌ترێک له‌و لاوه بینم که‌وا که‌سێکی تر گه‌نجێکی باڵابه‌رزی ئینگلیزلهسهر سهکۆێک وه‌ستاوه و کڵاوێکی ڕه‌شی کردۆته سه‌ری و ئه‌ستێره‌ێکی سوور له کڵاوه‌که‌ی نه‌خشاوه وه‌کو هێماێک بۆ (شیوعیه‌ت)، ئاڵاێکی سووریشی هه‌ڵکردووه‌و بانگه‌واز ده‌کات بۆ شیوعیه‌ت و به‌رنامه‌ی مارکس و لینین و به ئاشکرا له ناو جه‌رگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا ڕخنه له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌گرێت ! ئه‌و هاواری ده‌کرد که سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ به‌ها مرۆڤیه‌کان ناگونجێت ، جونکه به پێی ئه‌و سیسته‌مه که‌مێک خه‌ڵک ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت و زۆرینهیخهڵک هه‌ژار ده‌بێت ،ئه‌مه ش له گه‌ڵ به‌های دیموکراسی ناێته‌وه، به هه‌مان شێوه‌ی کابرای بانگهخوازی مووسڵمان خه‌ڵکیش له ده‌وری ئه‌و کۆبوونه‌ته‌وه.
چه‌ند مه‌ترێک لهولاترپیاوێکی به ته‌مه‌ن بانگه‌وازی ده‌کرد بۆ پارتی سۆسیالیستی به‌ریتانیا به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانی تر خه‌ڵک ده‌وری دابوو.
هه‌ر چه‌ند مه‌ترێک له‌ولاوه بینیم که که‌سێک دژی ئیسلام قسه ده‌کات ده‌یگووت: ئیسلام بریتی یه له تیرۆر،له ئیسلامدا دیموکراسی نییه،ئیسلام واتا کوشتنی خه‌ڵک ، به‌ڵگه‌شی ڕووداوه‌کانی 11ی سێپته‌مبه‌ری نیۆرک وڕووداوی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی ئاسمانی (لۆکه‌ربی) وڵاتی سکۆتله‌ندا بوو، له‌گه‌ڵ جه‌ند نموونه‌ی تری وه‌ک ته‌قینه‌وه‌کانی میترۆی له‌نده‌ن ومهدرید، موسڵمانان گوێیان لێ گرت بوو و هه‌ندێکیان زۆر به توڕه‌ی و خێرای ووڵامیان ده‌دایه‌وه ده‌یانگووت: به‌سیه‌تی کوشتنی خه‌ڵک له عێڕاق و ئه‌فغانستان، به‌سیه‌تی داگیر کردنی ووڵاتان به‌رده‌وام ئه‌مه‌یان ده‌گووته‌وه به‌ڕووی کابرادا ،دیار‌و ئاشکرایه که ئه‌م ووشانه‌یان ڕاسته‌و خۆ ڕخنه گرتنه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ووڵاته‌ی که تیایدا په‌نابه‌رن و ده‌یانپارێزێت ،به‌ڕاستی قبوڵ کردنی ئه‌مه ئاسان نییه بۆ ئه‌و ئینگلیزانه‌ی که له‌وێ وه‌ستاون ،چونکه تۆ له وولاتی ئه‌و په‌نابه‌ریت وئا به‌م جۆره‌ش ڕخنه بگریت له سیسه‌تی ووڵاته که‌ی هه‌زم کردنی ئاسان نییه که (دیموکراسیێکی ڕاسته‌قینه‌ی له پشت نه‌بێت).
به‌ڵێ ئه‌مه‌یه دیموکراسی ڕاسته‌قینه‌یه که ووڵاتانی ڕۆژئاوا به گشتی و به‌ریتانیا به تایبه‌تی پێی گه‌یشتوون و هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌شی له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه په‌روه‌رده کردووه که دیموکراسی واتا ڕێزگرتن له ڕای جیاواز و ڕێزگرتن له مافی هه‌موو تاکێک ته‌نانه‌ت که خه‌ڵکی وولاته‌که‌ی خۆیشی نه‌بێت و زۆر به‌ئاسانی قبوڵی ده‌کات که ڕخنه‌ی لێ بگرێت و ووڵامی خۆیشی ده‌داته‌وه بۆ هه‌موو ڕخنه‌یه‌ک، بۆ نموونه کاتێک ده‌یگووت له ئیسلامدا دیموکراسی نییه و ئه‌وان ڕخنه‌یان ده‌گرت لێی ئه‌و ووڵامی ده‌دایه‌و ده‌یگوت: ئێمه دیموکراسیمان داوه به‌ئێوه ئه‌وه‌تا ئێوه له ناو خاکی ئێمه‌دا ڕخنه له‌سیاسه‌تی ووڵاتی ئێمه ده‌گرن، به‌ڕاستیش قسه‌که‌ی ته‌واو له جێگای خۆی دایه بۆ نموونه له وڵاتی ئێمه‌دا نه ک که‌سێکی بیانی به‌ڵکو که‌سێکی خۆشمان توانای ئه‌وه‌ی نییه له ناو پارکی (ئازادی) شاری سلێمانی ڕخنه له سیاسه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بگرێت و بانگه‌وازی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌و فکری خۆی بکات بۆ خه‌ڵک به‌م جۆره ئاشکرایییه ، یان که‌سێک بتوانێت له ناو پارکی (مناره) و (پارکی سامی عبدلڕحمان) ڕخنه بگرێت له سیاسه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان یان بتوانێت باس له فکر و به‌رنامه‌ی حیزبه‌که‌ی خۆی بکات له ناو ئه‌و پارکه بۆ خه‌ڵکی گشتی ،ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه کارێکی وا بکات ئه‌وا هه‌ر خوا ده‌زانێت چه‌ند قۆنداع تفنگ ده‌بێته میوانی ده‌م وچاوی یان چۆن شوێن بزر ده‌کرێت و ڕووناکی نابینێته‌وه بۆ هه‌تایی، ڕووداوی سەدەشت عوسمان و دکتۆر پشتیوان عبدالڵە سەلمێنەری ئەم ڕاستیەن.
ئه‌مه نه‌ک ته‌نها بۆ پارته بچووکه‌کان به‌ڵکو بۆ خودی یه‌کێتی و پارتیش که ئه‌مڕۆ گوایه هاوپه‌یمانی ستراتیژین هه‌ر وه‌ک یه‌که و هیچ که‌س له فکری یه‌کێتی ناتوانێت له هه‌وڵێر یان له دهۆک کارێکی له‌م جۆره بکات و یان پارتیێک له سلێمانی بتوانێت له پارکی ئازادی و له سه‌کۆی ئازادی ئه‌و پارکه بانگه‌واز بکات بۆ فکره‌که‌ی، ئه‌مه نه‌ک ته‌نها له ناو پارکێکی گشتی به‌ڵکو له ناو کۆلێژو زانکۆکانیش که ماڵبه‌ندی سه‌ره‌کی ڕۆشنبیری و فکرن ، که‌س ناتوانێت باس له به‌رنامه‌و فکری خۆی بکات به‌شێوه‌ێکی ئازاد، چونکه ئه‌و ناوه‌نده زانستیه‌ش وه‌کو هه‌موو کون که‌له‌به‌رێکی ووڵات له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه کراوه‌ته بنکه‌ی هه‌واڵگری و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به ئاوازی ئه‌وان سه‌ما ناکه‌ن.
لاتان سه‌یر نه‌بێت کاتێک خوێندکارێکی زانکۆ شه‌وێک که له به‌شه ناوخۆیه‌که‌ی ڕخنه‌ی له ده‌سه‌ڵات گرتبێت و بۆ به‌یانی له‌لایه‌ن مامۆستاکه‌یه‌وه بانگ کرابێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دا کرابێت، خۆ له باره‌ی ئاییهنهکانیشهوه ئه‌وه هیچ که‌س له مه‌سیحیه‌کان و ئێزیدیه‌کانی کوردستان ناتوانن باس له ئایینی خۆیان بکه‌ن له ناو ئه‌و پارکه گشتییانه و ته‌نانه‌ت ئایینی ئیسلامیش به‌ر ته‌سک کراوه‌ته‌وه له لایه‌ن حیزبه‌وه و مه‌لاکانیش له ووتاری هه‌یینی دا ووتاری لق و ماڵبه‌ند ده‌خوێنه‌وه و ناتوانن ڕاستی بڵێن ،که‌واتا دیموکراسی له باشووری کوردستان دیموکراسی ڕاسته‌قینه‌یه یان سنووری له‌گه‌ڵ نه‌مانی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه باڵاده‌سته‌کان کۆتای دێت؟؟
ئازادی تاکه که‌سی: به‌های ئازادی له شۆڕشێکدا پێبه‌سته‌ی ئازادی ئافره‌ته له‌و شۆڕشه‌دا و ئاستی ئازادی کۆمهڵگاێکیش پێبه‌سته‌ی ئاستی ئازادی ئافره‌ته له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا. عه‌بدوڵا ئۆجهلاندیمهنێکی تری دیموکراسی له های پارک که بینیم که ئه‌ویش چه‌ند مه‌ترێک له‌ولای ئه‌م بانگه‌واز که‌رانه‌ی ئایین و سیاسه‌ت وه‌ستا بوون ئه و کچه شۆخ و شه‌نگانه بوون که به پارچه کاغه‌زێک له سنگیان نووسرا بوو(free hugs) واتا باوه‌ش به خۆڕای که ئه‌مانه ش وه‌کو هیواو ئاواتێکی تایبه‌تی خۆیان له‌وێ وه‌ستا بوو ن و هه‌ر کوڕه گه‌نجێک ئاره‌زووی بکردایه ده‌یتوانی بۆ ماوه‌ێک بچێته باوه‌شیان دیمه‌نی جوانی ئاوا به نووسینێکی من وه‌سف ناکرێت که مرۆڤێک به‌م جۆره هیواو ئاواته‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات، له‌ولاوه چه‌ند کوڕێکی قۆز به‌هه‌مان شێوه وه‌ستاون و هه‌رکچێک ئاره‌زوو بکات ئه‌وا ده‌توانێت به‌خۆڕای بۆ ماوه‌ێک بچێته باوه‌شیان که له‌م کاره‌یاندا ته‌نها هێنانه‌دی حه‌زو ئاره‌زووه‌کانیانه و هیچی تر، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ووڵاتی ئێمه‌دا تاکو ئه‌م چرکه ساتهس کچ کوشتن له‌سه‌ر بابه‌تی شه‌ره‌ف به‌رده‌وامه‌و ڕاده‌ی توند وتیژی به‌رامبه‌ریان له به‌رز بوونه‌وه‌دایه.
کهواتاخوینهری به‌ڕیز خۆت به‌راورد بکه له نێوان دیموکراسی ووڵاتی خۆمان و دیموکراسی له‌نده‌ن و بزانه ئه‌و دیموکراسییه‌ی سه‌رانی کورد باسی ده‌که‌ن تا چه‌ند دیموکراسی ڕاسته‌قینه‌یه؟ تا چه‌ند دیموکراسی ئابووری و ئایینی و فکری حیزبی وڕه‌گه‌زی و تاکه‌که‌سی له کوردستان بوونی هه‌یه؟ ڕه‌نگه خوێنه‌ر بڵێت ئه‌وان چه‌ند هها ساڵ له پێش ئێمه‌ن، به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێش بکه‌وین ئه‌وا پێویسته : له خاڵێ کۆتایی ئه‌وانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین نه‌ک له خاڵێ سه‌ره‌تای ئه‌وانه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ین ئه‌وا چه‌نده‌ها ساڵێ تر دوا ده‌که‌وین.
***************************
تێبینی: ئەم ووتارەم لە ١٨/١٢/٢٠٠٩ دا لە ژێر ناوی ئەمەیە دیموکراسی ڕاستەقینە، لە ماڵپەڕی کوردستانپۆست بڵاوکردەوە، بەڵام ئەمڕۆ دوای نزیکەی ٢ ساڵ ، ووشەکانی هاوتەریبن لەگەڵ ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بادینان، لەبەر ئەم هۆکارە بە برێک دەستکاری و لەژێر ناوێکی تردا جارێکی تر بڵاوم کردەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست