ڕاوکردنی ڕۆشنبیران .
Friday, 16/07/2010, 12:00
شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێمه لاسایکردنه‌وه‌ی شیوه‌ی ده‌وڵه‌تانی دراوسێمان نییه هه‌رگیز،شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێمه بۆ خۆی نمونه‌ێکه له‌به‌رده‌م هاوسێکانماندا ، زیاتر له‌وه‌ی که ئه‌وان سه‌رمه‌شق بن بۆ ئێمه . ده‌وڵه‌تی ئێمه ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتییه چونکه ده‌سه‌ڵات هه‌ر به ته‌نها لای ده‌سته‌ێکی هه‌ڵبژارده چڕ نه‌بۆته‌وه به‌ڵکو له ده‌ستی زۆربه‌ی خه‌ڵکدایه ،یاساکانی ئێمه له باره‌ی یه‌کسانیدا به یه‌ک جۆر سه‌یری هه‌مووان ده‌کات ،به‌ڵام بێ ئاگاش نابین له ئاست مافێکدا که به هۆی توانا ماندوو بوونه‌وه به ده‌ست هێنرابێت. کاتێ هاوڵاتێک لێوه‌شاوه‌ی خۆی ده‌رده‌خات پاداشتی ده‌درێته‌وه،ئه‌مه‌ش نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی ماف و ئیمتیازاتێکی زیاتری پێ بدرێت به‌ڵکو شایسته‌ییه‌که‌ی وا ده‌کات ده‌وڵه‌ت ئه‌رکی بدات به‌سه‌ر شاندا و له‌مه‌شدا هه‌رگیز هه‌ژاری ئه‌و که‌سه نابێته ڕیگر.ئازادیهکهشمان تا دێ پتر به‌سه‌ر ژیانی ئاسایی‌دا سایه ده‌کات ،ئێمه گومانمان له یه‌کتر نییه و ئه‌گه‌ر هاوسێکه‌مان بیه‌وێت به ڕیگه‌ی خۆیدا بڕوات لۆمه‌ی ناکه‌ین...به‌ڵام ئه‌م ئازادیه هانمان ناده‌دات بۆ شکاندنی یاسا ،چونکه ئێمه فێرکراوین ڕێز له دادوه‌ری و یاساکان بگرین و هه‌رگیز له یادمان ناچێت که ده‌بێت پشتیوانی له چه‌وسێنراوان و ئازاردراوان بکه‌ین،هه‌روه‌ها فێریش کراوین که ئاگاداری ئه‌و یاسا نوسراوانه‌ش بین که ته‌نها ڕه‌چاوکردنیان ده‌ریده‌خات خه‌ڵک چۆن له ڕاستی تێده‌گات.
ئه‌م ووته‌یه‌ی سه‌ره‌وه که پڕیه‌تی له مانای جوانی دادوه‌ری و ئازادی و مافی تاک وپشتوانی چه‌وساوان و یه‌کسانی نێوان هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵگاو هاندانی خه‌ڵک بۆ خزمه‌تی زیاتری ووڵات و په‌یڕه‌وکردنی یاسا و خۆ نه‌بواردن له جێبه‌جێ کردنی یاساکانی ووڵات که هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆکاری ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک خۆی به شێوه‌ێکی ئۆتۆماتیکی له ڕاستی کۆمه‌ڵگاکه‌یان تێبگه‌ن بێ هیچ فشارێک.ئه‌مه ووته‌ی هیچ کام له سه‌رکرده‌کانی دونیای دیموکراسی ئه‌مڕۆ نییه که به به‌رده‌وام باسی دیموکراسی ومافی مرۆڤ و پێکه‌وه ژیانی گه‌لان ده‌که‌ن وله ژێریشه‌وه چاڵ بۆ گه‌لانی ژێر ده‌سته هه‌ڵده‌که‌نن به جێگه‌ی یارمه‌تی دانیان بۆ ڕزگار بوون له کۆت و به‌ندی ژێر ده‌ستی داگیرکه‌ران له هه‌وڵی زیاتر یارمه‌تی دانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن که گه‌لان ده‌چه‌وسێنه‌وه ئه‌ویش به ڕێگه‌کانی پڕ چه‌ک کردن و پێدانی زیانیاری هه‌واڵگری و ته‌نانه‌ت هاوکاری کردنیشیان به ڕیگه‌ی کۆمه‌کی ماددی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داگیرکه‌رانه له شه‌ڕه‌کانیاندا به‌ڕامبه‌ر شه‌ڕوانانی ئازادی زیانی ماددی زۆریان به‌ر نه‌که‌وێت ئه‌مه‌ش هه‌موو له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریه‌کانی خۆیان وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت که چۆن ئه‌مریکا هاوکاری تورکیا ده‌کات بۆ لێدانی گه‌لی کورد له باکوری کوردستان، ئه‌گه‌ر زۆر له ناوه‌رۆکی بابه‌ت دوورنه‌که‌وینه‌وه بڵێین که ئه‌م ووته‌یه ووته‌ی هیچ کام له سه‌رکرده خۆ به دیموکراس و یه‌کسان و ئازادیخوازی دونیای ئه‌مڕۆ نییه،به‌ڵکو ئه‌مه ووته‌ی (شاپریکلیس)ی یۆنانییه که 400 ساڵ پێش له دایک بوونی مه‌سیح فه‌رمایشی کردووه و به( ووته‌ی سه‌ر گۆڕستان ناسراوه) ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بێت که ڕه‌نگه شاپریکلیس ئه‌م ووتاره‌ی له‌سه‌ر گۆڕستانی ئه‌و شه‌هیدانه پێشکه‌شکردبێت که له شه‌ڕی نێوان یۆنان و ئێران‌دا کوژرابن.
به‌ڵێ شا پریکلیس سه‌رکرده‌ێکی سیاسی بیر ڕووناکی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی بووه که خاوه‌ن هۆشمه‌ندێکی ئه‌وتۆ بووه و توانیویه‌تی که خۆی بخاته به‌ر ته‌وژمی ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی که ڕۆشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه کاریان بۆ کردووه،نه‌ک ئه‌وه‌ی که سه‌رکرده له سه‌نگه‌رێکدا بێت و ڕۆشنبیران له سه‌نگه‌رێکی تردا به‌ڵکو ئه‌و سه‌رکرده بیر ڕووناکه له‌و ڕۆژگاره‌دا خۆی خستۆته سه‌نگه‌ری ڕۆشنبیران و چه‌وساوان و چه‌مکی هاوڵاتی بوونی له‌و ڕۆژگاره‌دا درک پێکردوه،،به‌ڵێ شاپریکلیس نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکو له‌و ووته‌یه‌یدا به جۆرێک گوزارشت له ده‌سه‌ڵات ده‌کات وبۆ خه‌ڵکی ڕوون ده‌کاته‌وه که شیاوی ئه‌وه‌یه‌له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆی ئێمه‌ی گه‌لی کوردیش‌دا هه‌ڵوه‌سه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و کاری له‌سه‌ر بکرێت به تایبه‌تیش له لایه‌ن سه‌رکرده‌کان که هه‌میشه سه‌رکرده‌کانی گه‌لی ئێمه چه‌مکی بنه‌ماڵه‌و خزم خزمێنهوحیزب حیزبێنه و نزیکی له به‌رپرسه‌کانیان کردۆته پێوه‌ر بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌یان نه‌ک چه‌مکی هاونیشتیمانی بوون ،ئه‌مه‌سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کهههمیشهش به چاوی دوژمنکارانه سه‌یری هه‌موو ئه‌و ڕۆشنیرانهیان کردووه که له ده‌ره‌وه‌ی تێروانییهکانی ئه‌وان تێڕوانینێکی جیاوازیان هه‌یه بۆ ژیان کهههتاکو ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت سه‌رکرده‌کانی گه‌لی کورد زۆرینه‌یان ڕۆشنبیرانی ڕاستگۆ و به‌رگریکار له مافی چه‌وسێنراوان و هه‌ژارانی ووڵات به ده‌ستی له‌پشت و تێکدهرئهزانن و خۆیان له‌و ڕاسته لا ئه‌ده‌ن که ڕۆشنبیرانیش به‌شێکن له کۆمه‌ڵگا وهه‌ر ئه‌وانیش خه‌مخۆری ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌یانن.
به‌ڵێ له کوردستاندا تاکو ئه‌م چرکه ساته‌ش :ڕۆشنبیری له‌و شوێنه‌دا کۆتای پێ دێت که سیاسه‌ت ده‌ست پێ ده‌کات و ئیتر گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت ده‌بێته گۆڕه‌پانێک بۆ ڕاوکردنی ڕۆشنبیران، به‌ڵێ له وڵاتی ئێمه‌دا له لایه‌ن سه‌رکرده سیاسیه‌کانه‌وه ڕۆشنبیر به به‌شێکی دابڕاو یان یاخی له ده‌سه‌ڵات ئه‌ژمار ده‌کرێن به جۆرێکی وا سه‌رکرده‌مان هه‌یه ووته‌ی ڕۆشنبیران به (وه‌ڕینی سه‌گ) ده‌زانێت و به بایه‌خ لێیان ئه‌ڕوانێت و ته‌نانه‌ت ئه‌لێت من بابه‌ته‌کانیان ههرگیزخوێنمهوه ،یان سه‌رکرده‌مان هه‌یه ڕۆشنبیران به جاش و به‌کرێگیراو ئه‌زانێت و قهڵهمهکانیشیان به چه‌کی دوژمن ئه‌زانیت وپێی وایه هه‌ر که‌سێکی ڕۆشنبیر له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی فکری ئه‌و بیر بکاته‌وه و بنوسێت ئه‌وا به‌کرێگیراوه و چه‌ک هه‌ڵگری دوژمنه! به‌ڵێ سه‌رکرده‌و پارتی ئیسلامیمان هه‌یه که پێی وایه هه‌رکه‌سێک له ده‌ره‌وه‌ی فکری ئیسلام بیر بکاته‌وه ئه‌وا پیویسته به هه‌رجۆرێک بێت بکوژرێت و خوێنی حه‌ڵاڵه، بێ گوێدانه یاسا و پۆلیس سه‌یر له‌وه‌شدایه که له هه‌مان کاتدا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو کۆمه‌ڵگا بگرێته ده‌ست و بێ ئاگایه له‌وه‌ی که ووڵات چه‌ندین ئایین و ئاینزای جیاواز تیادا ده‌ژیت ،هه‌موو ئه‌مانه له ووڵاتی ئێمه‌دا له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆی دیموکراسیدا ده‌گوزه‌رێن ،ئه‌مه له کاتێکدایه که سه‌رکرده سیاسیه‌کانی کورد بانگێشه گواستنه‌وه‌ی دیموکراسی ده‌که‌ن بۆ هاوسێکانیان و ته‌نانه‌ت بۆ ناوچه‌که‌ش!
له یۆنانی کۆندا شا پریکلیس 2400 ساڵ پێش ئێستا ووتوویه‌تی: شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێمه لاسایکردنه‌وه‌ی شیوه‌ی ده‌وڵه‌تانی دراوسێمان نییه هه‌رگیز ،شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێمه بۆ خۆی نمونه‌ێکه له‌به‌رده‌م هاوسێکانماندا ، زیاتر له‌وه‌ی که ئه‌وان سه‌رمه‌شق بن بۆ ئێمه . ده‌وڵه‌تی ئێمه ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتییه چونکه ده‌سه‌ڵات هه‌ر به ته‌نها لای ده‌سته‌ێکی هه‌ڵبژارده چڕ نه‌بۆته‌وه به‌ڵکو له ده‌ستی زۆربه‌ی خه‌ڵکدایه.
ئه‌م سه‌رکرده‌یه که ئه‌م ووته‌ی پێشکه‌ش کردوه پشت به‌ستو بووه به‌وه‌ی که له وڵاته‌که‌ی خۆیدا دیموکراسی به‌رقه‌راره پاشان باسی ئه‌وه‌ی کردوه که ده‌وڵه‌تی ئێمه بۆخۆی نمونه‌ێکه له‌به‌رده‌م هاوسێکانماندا و نه‌شی ووتوه ده‌بێت هاوسیکانمان له ئێمه‌وه فێری دیموکراسی ببن یان ئێمه دیموکراسیان بۆ ده‌نێرین.به‌ڵکو له فه‌لسه‌فی ووته‌که‌ی ئه‌ودا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م ده‌وڵه‌ته خۆی له خۆیدا نمونه‌ێکه له به‌رده‌م هاوسێکانیدا ئه‌ویش به‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات ته‌نها له ده‌ستی چه‌ند که‌سێکی هه‌ڵبژارده‌دا کۆ نه‌بۆته‌وه به‌ڵکو له ده‌ستی زۆرینه‌ی گه‌له‌که‌یدا بووه و یاساکانیشیان به یه‌کسانی سه‌یری هه‌موو کۆمه‌ڵگای کردووه‌و ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژگاره‌دا ئه‌و د‌رکی به مافی هاوڵات بوون کردووه،به‌ڵام له وولاتی ئێمه‌دا و دوای تێپه‌ڕینی 2400ساڵ به‌سه ئه‌م ووشه‌ی شاپریکلیس به جێگه‌ی چه‌مکی هاوڵاتی بوون چه‌مکی حیزبی بوون پێوه‌ره بۆ هاوڵاتیان و به جێگه‌ی ده‌ست خۆش و خه‌ڵات کردنی ڕۆشنبیران دارکاری و کوشتن و هه‌ره‌شه و تۆقاندنیان بۆ ده‌که‌ن به دیاری.
ئاشکرایه که له کۆمه‌ڵگه‌ی کۆنی یۆنانیشدا به‌ر له هاتنی شاپریکلیس چه‌ندین سه‌رکرده‌ی تر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی یۆنانیان به‌ڕیوه بردووه ،به‌ڵام هیچ کامێکیان وه‌کو ئه‌و به ڕاستی له چه‌مکی ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵگا تێنه‌گه‌یشت بوون و هه‌ر یه‌کێکیش له‌و سه‌رکردانه به پێی یاسای بنه‌ماڵه‌ی و نه‌وه له دوای نه‌وه هاتبوونه سه‌رده‌سه‌ڵات و له سه‌رده‌می هه‌ر یه‌کێکیاندا به جۆرێک له جۆره‌کان گه‌ل ده‌چه‌وسێنرایه‌وه که بێگومان ئه‌مه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی خۆی هه‌بووه،که تاکو ڕۆژگاری ئه‌مڕۆشمان له زۆرێک له دهسهڵتداریهتی ده‌وڵه‌تانی جیهاندا بوونی هه‌یه و کوردیش یه‌کیکه له‌و گه‌لانه‌ی که زۆر به ته‌واوی که‌وتۆته به‌ر ته‌وژمی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداریه‌ی بنه‌ماڵه‌ی و ناوچه‌ی و ئایینی و کۆنه‌په‌رستی سه‌رکرده‌کان. که ده‌توانین به کورتی بڵێین دوو هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ ڕه‌خسانی دۆخێکی له‌م جۆره‌که بریتین له:
1- هه‌موو دهسهڵاتداریک له هه‌ر شوێنێک بێت ئاره‌زووی زۆرترین ڕاده‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌کات ،ئه‌گه‌ر به یاساێک سنور بۆ ڕاده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی دهنهنرێت.
2- له هه‌ر کۆمه‌ڵگاێکی ئه‌م دونیایه که تاکی هۆشیار نه‌بێت له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌داو هه‌وڵ نه‌دات بۆهۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی،ئه‌وا کۆمه‌ڵگا خاوه‌نی هیچ ڕۆشنبیرێکی سیاسی و ئابووری نابێت وئهوکاتهش سه‌رکرده خۆی به شێوه‌ێکی ئۆتۆماتیکی ده‌بێته دیکتاتۆر.
ئه‌وه‌ی باسی ئێمه‌یه لیره‌دا به‌راوردێکی سه‌رپێی نێوان کۆمه‌ڵگای یۆنانی کۆن و دونیای ئه‌مڕۆیه که کوردستانیش به‌شێکه له دونیای ئه‌مڕۆ،که به‌ڕای سه‌رکرده‌کانمان دیموکراسیخواز و په‌یامهێنه‌ری دیموکراسین بۆ ناوچه‌که، به‌ڵام دیموکراسی له وڵاته‌که‌یاندا له سنورێکی زۆر ته‌سک دایه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی سیاسه‌تی سه‌رکرده‌کاندا کۆتای به چه‌مک و مانای دیموکراسی دێت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هه‌ردوو ئه‌و هۆکاره‌ی که له سه‌ره‌وه‌دا باسم کردن. بۆ نمونه له کوردستاندا که هیچ یاساێک نییه ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رکرده‌و به‌رپرسه‌کان سنوردار بکات ده‌بینین که زۆرترین ڕاده‌ی ده‌سه‌ڵات پیاده ده‌که‌ن و یاساش به ههمووشێوهێک خه‌ساوه یان بێ هۆشه یان مردووه . ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تاکی هۆشیار زۆر ده‌گمه‌نه یان که هه‌ش بێت ترسنۆک و شه‌رمنه که ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا خاڵی بێت له هۆشیاری سیاسی و ئابوری سه‌رکرده‌ش ئۆتۆماتیکی بووه به دیکتاتۆر.
ئه‌وه‌ی که پێویسته ئاماژه‌ی پێ بده‌م لێره‌دا ئه‌وه‌یه که له کۆمه‌ڵگای یۆنانی پێش شاپریکلیس دا گه‌لی یۆنانی خاوه‌ن ڕۆشنبیرێکی سیاسی ئه‌وتۆ نه‌بوون چونکه هیچ که‌سانێک ئه‌وتۆ نه‌بوون که هۆشیاری سیاسی بده‌ن به خه‌ڵک و ئه‌مه‌ش وای کردبوو که ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی بنه‌ماڵه‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک بمێنێته‌وه بۆ ماوه‌ێکی درێژ،کهههژاران و چینی ژێره‌وه مافی به‌شداریکردنیان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی ووڵاتدا نه‌بوو تا هاتنی چینێکی ڕۆشنبیری نه‌ترس و له خۆبووردوو و هه‌وڵدانیان بۆ هۆشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک که به سۆفستاییه‌کان ناسرابوون و ده‌گه‌ڕان به هه‌موو شار‌و ناوچه‌کانی یۆنان و خه‌ڵکیان فێری ئاخاوتن و ووتار دان و ڕخنه‌گرتن ده‌کردو هۆشیاریان ده‌کردنه‌وه له بار‌و دۆخی ڕۆژگارهکهیان له ڕووی سیاسی و ئابووری کۆمه‌ڵاتی و په‌روه‌رده‌ی که ئه‌مه‌ش وای کرد چه‌مکی ئازاد ی و یه‌کسانی په‌ره بسه‌نێت له ناو کۆمه‌ڵگای یۆنانیدا و دواتریش توانیان خودی شاپریکلیس بهێننه ئه‌و باوه‌ره‌ی که ئه‌م لێدوانه بدات و له پراکتیکیشدا جێبه‌جێی بکات.
به‌ڵێ ئه‌و ووتاره پڕ پێز و گرنگه‌ی که دوای تێپه‌ڕینی 2400 ساڵ من له ژێر تیشکی ووته‌کانی ئه‌ودا ئه‌م بابه‌ته بنووسم . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه که زۆرینه‌ی سه‌رکرده‌کانی ووڵاتی من پڕشنگه‌کانی ئه‌م ووته‌یان نه‌گه‌یشتۆته به چاو و گوێ یان گه‌یشتووه‌و نایانه‌وێت له پراکتیکدا جێبه‌جێی بکه‌ن ودان به‌و ڕاسته‌دا بنینن که ڕۆشنبیران هه‌ڵسوڕێنه‌ری کۆمه‌ڵگان نه‌ک ده‌سه‌ڵاتداران، زۆر به داخه‌وه‌م که دوای 2400ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م ووته‌یه‌ی شاپریکلیسدا به گه‌له‌که‌م بڵێم پێویسته هۆشیار بین و سنور بۆ هه‌موو سهرهڕۆیێکی سه‌رکرده‌کانمان دابنێین به یاسا. زۆر به ئازاریشم که ده‌ست بخه‌مه سه‌ر ئه‌و برینه قوڵه‌ی جه‌سته‌ی گه‌ل و وولاته‌که‌م و بڵێم ڕۆشنبیری له وڵاتی مندا له‌و شوێنه کۆتای دێت که سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی سه‌رکرده‌کانمان ده‌ست پیده‌کات و هێشتاش سه‌رکرده‌کانمان پێیان وایه ڕاوکردنی ڕۆشنبیران سه‌رکه‌وتنی ئه‌وانه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست