نامەیەكی كراوە بۆ كاك محمود سنگاوی.
Thursday, 15/07/2010, 12:00
من وەكو برایەكی شەهید لە شاری خانەقین ئەم نامە كراوە ئاراستەى تێكۆشەرێكی وەك جەنابتان دەكەم كە دایم لە بەر خودان وخەباتدابووی. لە دوای كۆنگرەی سێەی یەكێتی كە بەرێزتان شەرەفی ئەندام مەكتەبی سیاسی وسەرپەرەشتیاری مەڵبەندەكانی گەرمیان بەدەست هێنا . بەرێز بێ گومان دیارە یەكەم برنامەت لەو ناوچانە نەهێشتنی گەندەڵیە كە ئەوە وەعد وپەیمانی هەمو سەركردەكانی یەكێتیە بۆ نوێ كردنەوەی ئەو حیزبە، وئەگەر لە شاری خانەقین مەبەستان دۆزینەوەی گەندەڵەكانە بەراستی . ئەوە بەرێز ئێمەی جەماوەر وهەژاری ئەم شارە زۆر بەئاسانی دەزانین كێ كەندەڵ ودزە وكێ دڵسۆز وپاكە . وئەگەر ئێوەش بتانەوێت زۆر بە ئاسانی بۆتان روون دبێتەوە بەڵام بە مەرجێك مەبەستان بێت . چونكە شتەكە ئاشكرایە هەر بەر پرسێك لە شوێنێك دادەنرێت وە بێگومان مووچەو نەسریەكەش دیارە سێر ئەكەین ماوەیەكی كورت ئەو كەسە دەبێتە خاوەن چەند خانویەك وسەیارەی دوا مودێل . بۆ نمونە وەك وئەم گەندەڵانەی لای خوارەوە .
1- جمالە رەش پێشمەرگەی كۆنی یەكێتی ،داگیركردنی چەند پارچەیكی زەوی، یەكێكی قەسرە دوقاتیەكەیەتی بەرانبەر قایمقامیەتی خانەقین .
2- موقەدەم ابراهیم بەرپرسی ئاسایشی خانەقین دوو خانوو تجاوزی هەیە لە گەرەكی تۆڵە فرۆش .
3- موقەدەم فتاح ئەندام لقی پارتی خۆی وكورەكانی شەش پارچە عەرزیان داگیر كردووە بە پشتیوانی خۆشكیكی لە شارەوانی خانەقین .
4- چەند كارمەندێكی بەشی (املاك) شارەوانی كە پەیوەندیان بە زەوی وزاری خانەقین هەیە بە فرۆشتنی دەیان پارچە زەوی بە دوو ملیۆن وسێ ملیۆن ودائیرەی تاپۆش بە هەمان شێوە.
5- علی رعنە) كە لە خانەقین ناسراوە بە (علی چاوجوان) كارگێری مالیەی مەڵبەندی خانەقین. داگیر كردنی دە پارچە زەوی لە رێگەی تۆڵە فرۆش هەر پارچەێكی فرۆشتووە بە 15 تا 25 ملیۆن كە ئێستا كرایە بە ێەمون خانە ودوكان وگازینۆ . ئەو پارچە عەرزانە لە لایەن مەڵبەندی خانەقین دابەش كرا سەر ئەو خێزانانەی كە ساڵی شەستەكان لە تۆڵە فرۆش بونە، بەسەرپەرەشتی علی چاوجوان كە سرۆك لیژنەبو، بەڵام بنەماڵەی ئێمە كە خەڵكی تۆڵەفرۆشی كۆنین پیش شەستەكانش نیم پارچەعەرزمانش وەر نەگرد بە بیانوی ئەوەی كە باوكم لە ساڵی 2..2 لە شارەوانی كەلار عەرزی شەهیدی وەرگردوە باشە ئێمە لە علی گەندەڵ دەپرسین عەرزی كەلار كە خوێنی براكەمە هەقی بە خانەقینەوە چییە ئەی بۆ خۆت بۆحەڵاڵە كە ئەڵێیت ئەو عەرزانە شوێنی باوك وباپیرمە ئەی باشە تەجاوزەكەی سایلۆكە چی، قەسرێك 75ملیۆنی وعەرزی 4..م هەر وەها لە شاری (كەلار) ش دوو خانووی هەیە یەكێكی بە 11 دەفتەر دۆلار ئەوەكەش بە 13 دەفتەر.
ئێمە بزانین جەنابت تا ساڵی 2..4 خاوەن بیست گڵایش نەبویت تەنها سەیارەیەك ئۆپل) د بوو ئەوش بە شەریكی برادەرێكت ،باشە بەم ماوە كورتە چۆن بویت بە خاوەنی ئەم هەمو سەروەت وسامانە ئایە بە مووچەكەت یان بە نەسریەی بەشەكەت یان بە خەزینە مەڵبەند ،با لە بیرمان نەچوێت رابردودش باك نییە چونكە لە كاتی بەعسە تەسلیم خۆدت كرد بە حكومەتی بەعسی فاشی .
6- امیر مام علی) بەرپرسی ئاسایشی خانەقین سەر بە لقی پارتی تەجاوز لە سەر چەندین پارچە عەرز وخانووی گیراوە كردووە .
7- قادری مەلا علی وجلیل حمە ێالح)بەر پرسانی لقی خانەقین كە خەلكی هەولێر ودهۆك)ن چوار عەرزیان داگیر كردووە لە گەرەكی مەڵك شاهی لە تەنشتی لق.
8- محمد ملا تایر) مەڵبەندی خانەقین بەشی پەیوەندیەكان تەنها حمامەكەی پاشا كۆبریە، كە ئیستا بووەتە گازینۆ وباخێك لە عالیاوە، ئەمە زۆر باشە بە وژدان ئیش دەكات لەمە زیادتر هییچ تر داگیرنەكرددوە.
ئە ئەوە پاداشتی شەهید وئەنفالكراوەكانە؟ كەس وكاری ئێمە بوون بە دەستی رەشی بەعس لە نوگرەسەلمان وعەرعەر بە زیندوویی كرانە ژێر چاڵەوە ،ئێستاش ئەم گەندەڵانە رێزم هەیە بۆ پاك ودڵسۆزەكان بە ناو حیزب بە دروشمی كۆنی كوردایەتی ونیشتمانپەروەر وەك میشولەی مەلاریا خوێنمان دەمژن .
بەرێز كاك محمود بە هیواین بە پێی ئەو دەسەڵاتانەی هەتانە بتوانن سنورێك بۆ ئەو پێشلكاری وگەندەڵی ودەستبۆەردانانە دابنێن تا ئێمەش جارێكی تر بگەرێنەوە بۆ ناو ماڵە گەوراكەی یەكێتی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست