پاراستنى پارتى لەپشت كوشتنى دوو كچەكەى چەمچەماڵەوەیە
Friday, 28/01/2011, 12:00
سەرچاوەیەكى ئەمنى باڵاى یەكێـتى نیشتمانى كوردستان پێى راگەیاندم كە " دوو ئەندامى سەربە ئاژانسى بەناو پاراستنى پارتى دەستیان لە پشت كوشتنى ئەو دوو كچەوەیە كە ماوەیەك بەر لە ئێستا بەشێوەیەكى زۆر دڕندانە و دوور لە هەر بەهایەكى مرۆڤایەتى لە شارۆچكەى چەمچەماڵ رفێنران و دواتر كوژران."
سەرچاوە ئەمنییە باڵاكەى یەكێتى نیشتمانى كوردستان وتیشى:" دواى ئەوەى دەزگا ئەمنییەكانى چەمچەماڵ بۆیان روون بووەتەوە كە ئەو دوو كەسەى لێپرسراوى راستەوخۆى كوشتنى دوو كچەكەن بۆیە پەردەپۆشیان كردووە، بۆ تێك نەچوونى پەیوەندییەكانى نێوان یەكێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان، چونكە هەردوو حزب پەیوەندى بەناو ستراتیژى لە نێوانیاندا هەیە. كە ئەوەش واى كردووە تەواوى دەزگا ئەمنیى و ئیدارییەكانى سنورى یەكێتى ئفلیج بكات."
هەر ئەو سەرچاوەیە نیگەرانى خۆشى راگەیاندو وتى:" ئەوە چەندین جارە ئاژانسى بەناو پاراستنى پارتى خرووقاتى لەو جۆرە ئەنجامبدات لە سنوورى شارۆچكەى چەمچەماڵ، بەڵام لەلایەن یەكێـتى نیشتمانى كوردستانەوە، كە دەسەڵات دارە لە شارۆچكەكەدا، پەردە پۆشكراوە، بەهۆى ئەوەى كە یەكێتى بەتەواوى دەستەمۆى ژێردەسەڵاتى پارتى دیموكراتى كوردستان بووە. بۆ نوونە هەر چەند مانگێك بەر لە ئێستا ئاژانسى بەناو پاراستنى پارتى كەسێكى دیەكەیان لە سنوورى چەمچەماڵ كوشت و دواتر دیسانەوە وەك بەرزەكى بانان بۆى دەچوون."
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست