ئاشكرابوونى باندیكى دز لە نەخۆشخانەى كۆمارى و رانەگەیاندنى
Saturday, 01/08/2009, 12:00
نەخۆشخانەى كۆمارى یەكێكە لە نەخۆشخانە هەرە گرنگەكانى ناو شارى هەولێر و دەوروبەرى , كەچى لە پێش هەڵبژاردنە تەزوویرەكە, تۆڕێكى دزلە نەخۆشخانەكە ئاشكرابوون و دەنگۆو سەدایەكى زۆرى هەبوو دەرەنجامى تەزویركردنى وێلێكى ئۆكسجین بوو كە ڕۆژانە نەخۆشخانەكە پێویستى پێى هەبووە كەچى وێلە كە برى پارەى مانگانەى بۆ زیاد كردووە گوایە ئۆكسجین بە پارە دەهێنن هەرچەندە لە بەرێوەبەرایەتى ئۆكسجینى هەولێر بەخۆڕایى بۆ هەموو نەخۆشخانەكان دابەشى دەكەن , دواى ئاشكرابوونیان بەرپرسى كۆگاى كەل وپەلى نەخۆشخانەوە دوو لەكرێكارەكان دانیانناوە بە دزیكردنەكەیان و رازى بوونە لەسەر هەر سزایەك , دانیانناوە كە بۆماوەى چەندین ساڵە ئەم پارەیە دەبەن و ناوى بەرێوەبەرى ژمیریارى نەخۆشخانەیان داوە كەبەشدار بوونە لەگەلِى , دەرەنجامى ئەمەش بەرێوەبەرى نەخۆشخانە لێژنەیەكى لێكۆڵینەوەى سێكەسى پێك هیناوەو كەچى تاكو ئێستاكەش هەوالى ئەم تۆَڕەیان ئاشكرانەكردووە , گومانیش دەكرێت توڕبوونێك لەنێو ئەندامانى لێژنە رووى دابێت , كە چەند كەسێكى تریش لەم مەسەلەیە تێوە گڵابن. ئەم هەواڵەش تاكو ئێستاكە فەرمانگەى تەندروستى هەولێر لێى بێئاگایە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست