کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وتەبێژی راگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێم شەكری خوارد

Saturday, 03/07/2010, 12:00



پاش ئەوەی هەواڵێك بڵاوكرایەوە كە گوایە راگەیاندنەكانی ئەهڵی لە كوردستان بایكۆتی پرێس كۆنفرانسەكانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیان كردووە، ئەم مشتەمڕە دوای گەڕانەوەی بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی توركیا و ئەورووپا هات، لە كاردانەوەیەكی خێرادا وتەبێژی راگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بێ ئەوەی ناوەكەی ئاشكرا بكرێت گوایە بە سایتی هەواڵگەرم كەرەوەی (پەیامنێر)ی راگەیاندووە، پێویستە دەزگا راگەیاندنەكانی ئەهڵی داوای لێبوردن لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بكەن چونكە بێ هیچ هۆكارێك بایكۆتی پرێس كۆنفرانسەكانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیان كردووە، من پەیوەندییم بەوە نییە بەوەی كە پێویستە داوای لێبوردن بكرێت یاخود نا، بەڵكو تیشك دەخەمە سەر ئەوەی كە ئەو وتەبێژە دەڵێت سەرجەم دەزگا راگەیاندنەكان بانگێشت كراون بۆ پرێس كۆنفرانسی رۆژنامەوانی سەرۆكی هەرێم بێ ئەوەی هیچ جیاوازییەك كرا بێت، لێرەدا دەڵێم وتەبێژ ی راگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێم بوەستە، من رۆژنامەنووسم و لە دەزگایەكی راگەیاندنی عەرەبی ناسراو كار دەكەم، كە بە دەیان جار لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكانی سەرۆكی هەرێمی و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بەشداربوومە، بەڵام برادەرانم ئاگادارییان كردمەوە لەوەی سەرۆكی هەرێم لە فڕۆكەخانەی (اربیل)؟ پرێس كۆنفرانسێك سازدەكات، كاتێك پەیوەندییم بە كەسی راسپێردراو كە شیرۆ سكرتێری سەرۆ قادری بەرپرسی دەزگای راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو لەوەی گوایە سەرۆكی هەرێم پرێس كۆنفرانس ساز دەكات، وەڵامی بەم شێوەیە بوو كە بەڵێ وایە بەڵام ناوی جەنابت و چەند رۆژنامەنووسێكی تێیدا نییە چونكە لیستێكی 10كەسییان پێداوم و ناتوانی بەشداربیی، جا نازانم هۆكاری بەشداری نەكردنی من و دەیانی وەكو من لەسەر چ بنەما و هۆكارێك بوو، گرنگ نییە من بەشداربم یاوخود نا بەڵام هەموو لایەكتان دڵنیا دەكەمەوە لەوەی كە ئەگەر ئێوە مەمنون نەبن من ئامادە نیم چاڵاكییەكانتان بڵاو بكەمەوە، گوێش بەوە نادەم كە ئێوە منەتان پێی هەیە یاخود نا، مەبەستیشم ئەوە نییە جارێكی دیكە بانگێشتمان بكەن، بەڵكو خستنەرووی چاوروونییە بۆ جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، چونكە هەندێك جار كەسێك دەتوانێت رۆڵی گرنگ لە ئاژاوەگێری ببینێت، كێ دەڵێت سەرۆكی هەرێم ئاگادارە لە بانگێشت نەكردنی ئەو رۆژنامەنووسانە و كێ دەڵێت خۆیان ئەم بڕیارەیان نەداوەكە چی دەڵێن لیستمان بۆ هاتووە، بۆیە جەنابی سەرۆك دڵنیا دەكەمەوە كە زۆرجار بە ناوی جەنابت و سەرۆكایەتی هەرێم بڕیار دەدرێت و دوژمنكاری لە نێوان جەنابت و دەزگاكانی دیكەی راگەیاندن بە تایبەت راگەیاندنی ئەهڵی بەرپا دەكەن و دەبێت جەنابت لەم مەسەلەیە ئاگاداری بیت، بۆیە لێرەوە لێدوان و زانیاریەكانی وتەبێژی راگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێم بە درۆ دەخەمەوەو دەڵێم بەڵێ شێرۆی راسپێردراو تەنیا چەند كەسێكی ئاگادار كردبۆوەو رێگری لە دەیان رۆژنامەنووسی دەزگا راگەیاندنەكانی عەرەبی و بیانی و بگرە نێوخۆیی و ئەهڵیشی كردووە، ئەمەش ئەوەم بیردەخاتەوە كە دوو ساڵ بەر لە ئێستا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەوكاتی حكومەتی هەرێم كاتژمێر 12ی شەو لە فڕۆكەخانەی هەولێر پاش گەڕٍانەوەی لە شاری بەغدا كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی سازدا، كاتێك ئێمە بانگێشت كراین گوتیان لیستێك ئامادەكراوە و تەنیا ئەو پێنج شەش رۆژنامەنووسە داوەت كراون، كەچی كاتێك كۆنگرە رۆژنامەنوسییەكە ساز كرا بارزانی گوتی بۆ تەنیا ئەوەندە رۆژنامەنووسە ئامادەن بۆ بە ئەوانی دیكەتان نەگوتووە، هیچ كەسێك لە راگەیاندنی نێچیرڤان بارزانی ورتەی لێوە نەهات، جا براینە ئەوە هەلسوكەوتی كارمەندانەكانیان نەك خودی جەنابی سەرۆكی هەرێم و نێچیرڤان بارزانی، خستنەرووی ئەو راستییانەش بۆ ئەوەیە كە ئاگاداربن لەوەی قسەو بڕیار بە ناوی جەنابیانەوە دەدرێت، خستنەرووی ئەم قسانەش پاكانە كردن نییە بۆ هیچ كەسێك جگە لە بە درۆخستنەوەی وتەبێژی راگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێم؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە