کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێخێکی بەعسی و خائین مژدەی موچەمان پێ دەدات

Tuesday, 05/01/2021, 21:52


پەندێکی کۆری هەیە دەڵێن: "ئەوەی دەست دەلێسێتەوە، بۆ ئەوەیە کە پێش گازگرتن تام و بۆنی بکات".


دیسان بارگرانییەکی قورس هاتۆتە سەر شانی سلێمانی، لە ماوەی ئەم ٣٠ساڵەی حاکمێتی ئەم بنەماڵە خائینانەدا، سلێمانی گەورەترین قوربانی داوە، کە بەدرێژای مێژووی ئەم شارە، هەرگیز هێندە داماو نەبووە و دەستی لەبینەقاقای نەگیراوە، مەبەست لەم کارەش دەیانەوێت لەڕێگەی هەموو سەکتەرەکانی دیمۆگرافی ئەم شارە وێران بکەن و مێژوو کەلتوری لە گۆڕبنێن، لە جێگەی مێژووی ئەم شارە کۆمەڵێک خائین و بەدڕەوشت بێنە ناو کایەی یارێکانەوە کە سلێمانی بەسەدان ساڵ نەکەوێتەوە سەرشا ڕێگکەی خۆی . جەلال تاڵەبانی پلانێکی جەهەندەمی بۆ لەناوچونی ئەم شارە داناوە، کە ماڵی مەلامستەفاش لەپشتی ئەم پلانە پیسەوەن و هەنگاو بەدووقۆڵی بەهەنگاو خەریکی جێبەجێکردنین.
جارێک "عیماد ئەحمەد و مەلابەختیار" لای تاڵەبانی دەبن، دەڵێن ئێمە بزانین سلێمانی ڕۆژێک دێت تۆڵەمان لێدەکاتەوە و سوکمان دەکات، تاڵەبانی دەڵێت: خەمتان نەبێت هێندە گەجەر و گوجەریان بۆ دەهێنمە ئەم شارەوە سەریان لێدەشێوێنم، هەر لە مەحمود سەنگاوێوە تا عومەرفەتاح و کۆسرەت رەسوڵ و سبەی دووسبەی زڕبراکانیشم دەهێنم هەرئەوان دەرزەنێکن، هەرچی بەخوێی چێشت بە من بگات دەیهێنم و زەوی ماڵی دەدەمێ ئێوەش وابکەن، با سلێمانی داگیربکەین، دەیان تەکێ و مزگەوت و مەلهاش دەکەمەوە، هێندە عەرەب دەهێنم تا هەموویان فێری عەرەبی بکەم و خوێنی بەعسی لێرە دەچێنم، فایلدارمان هێندە زۆرە هەموویان دەکەم بە بەرپرس، من سەعدی پیرە و بەهرۆز گەڵالێ و بەرهەم ساڵح و مستەفا چاوەڕەش، شاڵاوی عەلی عەسکەریی و وەستا حەسەنی خەفیفەم بۆچییە، گەر فایلەکانی ئەوان بەکارنەهێنم؟ دوایش برایانی ئێران و تورکیا ڕێگەی باشیان پیشان داوم مەترسن، وەک قەزافیمان لێنایەت، دارمان لە پاشونێن . 
جەلال و مەسعود زۆر ئاگایانە وازیان لەکەرکوک و ناوچە داگیر سەردەمانێك ئەم تەکێ و دیوەخانانە لەکەرکوک بوو زۆر بەپلان وازیان لەو ناوچانەهێناو هەراجیان کردن دوای هێناویانەتە سلێمانی و هەولێر، ئەم سەرەک جاشە ئەنفالچیە لە باخی بەختیاری نیشتەجێکرا، کە چەندین جار عێزەد دوری لەوێ خزمەتکراوە و شاراوەتەوە . ئاسایش و دەزگا قەشمەرەکەی تیرۆرو زانیاری کەباب و تکەیان بۆ دەبردن و حیمایەیان دەکرد و لای ئەمەریکێکانیش دەیان ووت کون و کەلەبەری بۆدەگەڕێین .
لەم چەند ڕۆژەی پێشودا پیرێژنێک بەناوی " ئەمەل جەلال" کە کەسمان ئەسڵ و فەسڵی ئەم پیرێژنە نازانین و ناناسین ئێستا بەناوی گەشت و گوزارەوە پێشنیاری کردوە، کە تەکێی جاشێکی ئەنفالچی بکرێتە مەرقەدی دەروێشان و لەم ڕێگەیەوە کەسانی بێگانە بێنە شارو لەوێ لەحزوری شێخی جاشدا زکر بکەن و ئێرەش بکەنە هاوشانی کەربەلاو نەجەف و پیرێژن ئەمەل دەڵێت: با ١٠ یان ٢٠ ڕۆژ دەهۆڵ و زوڕنا لێدەن بۆ موستەشاری ئەنفالچێکان، تالەم ڕێگەیەوە سلێمانی دەبێتە جێگەیەک کە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن . 
ئەمە دەقی شەکرەکە پیرێژنە ئەمەل کرمانوێتی :" هیوادارم لەجەنابتان رۆحی کاک شێخ شادبێت و جێگەی بەهەشت بێت، ئێمە دەمانەوێت سلێمانی و ئەم ناوچەیە لەسەر دەستی جەنابتان لەسەر مەرقەدەکەی شێخ مەراسیمێکی ساڵانەمان هەبێت و 15 بۆ 20 رۆژ بەردەوام بێت، وەک چۆن ئەربەعینییە هەیە و ساڵانە 15 بۆ 20 رۆژ هەیە و لەسەر ئاستی دونیا دەروێشەکان سەردانی دەکەن ".
نەهرۆ کە لە نمایشەکانیدا خۆی دەنوێنێ بەگۆچانێک و ڕیشێکی بۆیاخکراوەوە دەیەوێت کێشەی موچە چارەسەربکات، بەنیازە لە سوریاو تورکیاوە هەندێک لە کچانی ماڵە خەزوری و هەندێک لە کچانی ماڵی ئەردۆغان بێنێت لە مەرقەدەکە سەمایان پێبکات لەماوەی ٢٠ڕۆژداو لە پارەی بلێتی ئەو گەشتیارو دەروێشە قەشمەرانە موچەی فەرمانبەران بدات، بێمەڵامەنی یە پەستا پەستا خولەسەنگاوی، سەرکەوتی کوبە، عومەرفەتاح، ئەولادەکانی جەلال و زڕبرازاکانی و نێچیری کوڕی ئدریسی قارەمان و هەڤاڵ ئەبوبەکری عەبابەیلەیی کۆنە بەعسی، کە دوای هەڵەبجە میحری بۆ سەدام دەنوسی، باوکیشی جاشی شەعبی بوو، دەستەگوڵەکەی باوکی ملیاردەرەکان . پەرلەماتارو عەشایەرەکان دکتۆرو مامۆستای زانکۆکان دەچن، لەحزوری شێخدا ئیشەڵاو ماشەلا دەکەن و هەرچی ئاوازی گۆرانی فۆلکلۆرە وێرانیان کردوەو سەری بەتاڵیان دەلەقێنن . ئێستا بەوەشەوە نەوەستاون لەبەکرەجۆو کۆستەی چەم تا عەزیزئاوا خەریکی داگیرکردنی خاکی خەڵکن، لەڕێگەی تیرۆریستانی ماڵی جەلال تاڵەبانی و زڕبرازاکانێوە . 
چونکە سلێمانی "گورگی باران دییە " بەڵام ئەم قەشمەرانە خەیاڵیان خاوە، نازانن چۆن تۆڵەیان لێدەکرێتەوە،  برادەرێکم کە لە مەڵبەند بوو جاران پێم ووت : ئەم سوک و سەلیمیە چییە یەکێتی دەستی داوەتێ ؟ 
بەردەوام لەکەناڵەکانەوە سەردانی ئەم کوڕی جاشە دەکەن ؟ لەوەڵامدا ووتی : ئاخر شیخ سەرەک جاش پەڕۆی سەوز وەک موفەڕک دەدەن بەدەروێشان، یەکێتیش دەڵێت ئەوانە سەوزن لەخۆمانن باتێکی نەدەین، بۆیە بەپەرۆشەوە دەوریان داوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە