کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند گوناحە هەر چەند دەکات نابێت بەپاڵەوان

Friday, 08/12/2017, 3:33


 ژاپۆنییەکان دەڵێن:" پیاوێک لە دوای تۆڵە بگەڕێت، پێویستە دوو گۆڕ هەڵبکەنێت"
چەند کەسێک هەن هەمیشە ناتوانن قۆناغی هەرزەکاریی تێپەڕێنن، گەرچی بەتەمەن گەورەشن، چونکە هەروەک دەڵێن لەگەڵ گەورە بوونیان، بەڵام ئاقڵ نابن.تەمەنیان عەقڵیان لە شوێنی خۆی جێ دەهێڵێت، هەڵبەت جیاوازی هەیە لە نێوان ئاقڵیی گەورەبووندا.مەلا بەختیار یەکێکە لەو کەسانەی لە ناو هەموو بەناو سیاسییە سەقەتەکانی کورددا، زیاتر قسە دەکات.بگرە کەم ڕووداو هەیە ئەم کاکەیە قسەی تێدا نەکردبێت، کەچی تاکە قسەیەکی تاکو ئێستا نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، واتە هەر چەنەی داوە.چەنەبازەکان ئەوانەی کە تەنیا قسەدەکەن و کردیان نییە، لەناو هەموو کۆمەڵگایەدا کەسانیێکن جێگای متمانە و بڕوا نیین، لە زۆر کاتدا قسە و بۆچونەکانیان دەبێتە گاڵتە و شەوچەرە نوکتە.سەدان نمونەی ئەم مەلا بەختیارە هەیە، هەموومان پێی ئاشناین.لەسەرو ئەمانەشەوە ئەم پیاوە هەست دەکات ڕۆحێکی جەربەزەی تێدا دەگەڕێت هاوشانی خوێنی جەستەی.کەچی هەرچی کەسێک بیرەوەری شاخ و شار مەلا بەختیار دەگێڕێتەوە، ترسنۆکیی ئەم کەسەمان دەداتەوە بەچاودا، خۆشی کە گەرم دەبێت باسی شتی وادەکات کە دایکم ووتەنی : "سەربەقوڕ دێنێتە پێکەنین" لە نمونەی کۆپتەرەکە.
لەم شەوانەدا سەیری فیلمێکم دەکرد لەسەر ڤێتنام، لەناکاو دووکۆپتەر هاتنە ناو فیلمەکەوە بێئەوەی هیچ پلانێکم هەبێت، پێکەنیم، نازانم بۆچی ٢٢ کۆپتەرەکەی مەلا بەختیارم بیرکەوتەوە.
ئەم وێنەیەی خوارەوە کە بۆ مەلا دروستکراوە دوو شێرن کە یەکێکیان نێرە و دووهەمیان مێینەیە، نێرەکە گومانی نییە کە مەلا خۆیەتی، نازانین مێینەکە ژنە کۆنەکەیەتی، یان تازەکەی؟ پێدەچێت تازەکە بێت چونکە شێرە مێینەکە گەنج دیارە و هەر ئەویشە ڕاو دەکات و مەلا دوای چیرۆکەکە بەترش و خوێوە دەگێڕێتەوە لەکەناڵی ڕووداو یان کەناڵێ ٢٤ دا، کەچۆن نێچیرەکەی کەلەپاچەکردوە و خۆی دەکاتە ڕاوکەرەکە.ڕاستی کە ئەم وێنەیەم دی هەستم کرد مەلا و نمونەکانی چەندە تێکشکاون ؟ ئاخر وێنە کێی کردۆتە پاڵەوان؟
گرنگترین خاڵ کە هەمیشە باشە مرۆڤ لە ژیاندا لە یادی بێت سادەییە، سادەی واتادار، چونکە مرۆڤی سادە هەمیشە کەسانی ڕاستگۆ، ئازا و جوامێرن، پێویستیان بەخۆدەرخستن و وەستان و وێنە گرتن نییە، کەە سادەکان تەنانەت بە زۆریش قسەیان لێنابیسرێت، بەڵام کە قسە دەکەن هەمیشە شایەنی ئەوەیە گوێیان لێبگریت، قسەکانیان جێگە دەگرێت، هەڵسوکەوت و ڕەوشتیان لەهەموو جێگەیەک بیر ناچێتەوە.لەو ڕۆژانەدا کە کۆسرەت دەرمان خوارد کرا، مەلا ووتی: دووجاران شەقامم بۆ تەخت بووە کە ببمە سکرتێر، بەڵام دیسان درۆی کرد چونکە هێندە خەو بە پۆستی سکرتێرییەوە دەبینێت وەک سێبەری خۆی لێهاتوە هەر پێی ناگات.حەمە ئاوات یادی بەخێر لە گۆڤاری خەرمانەدا چاک ئەم مەلایەی تەزان لە سەر ئاڵای شۆڕش، پێی ووت : "چەپی قولابی" مەلا وەڵامی دایەوە ووتی "ڕەخنەی قولابی" بەڵام ژیانی ئەم مەلایە بەڕاستی هەمووی قولابی بووە 
ئەم نووسینە تەنها بۆ شۆخیە...! چونکە مەلا و نمونەکانی بەراورد ناکرێن بە پاشای دارستان، بەڵام بەوێنەی فۆتۆ شۆپ، وەک خەون وایە هەمووکەس دەتوانێت بیبینێت و پێیبگات.
 بەس نەبوو وێنەیەکی گیڤارا یان موسای کۆبانی یان ڕیشەیان لە لای مەلا بەختیارەوە دانەناوە ئەودەم چیمان بکردایە ؟ چونکە شێر ئێستا هیچ نییە لە باخچەی ئاژەڵان دەیانبینین چۆن ڕیسوابوون مێش تێی داون، ئەفسانەی چیرۆکەکانیان هەموو تێکو پێک داوە وەک مەلا و پێشمەرگایەتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە