جەلال تالەبانی درۆ و فشەکانی مەلا مستەفا باس دەکات
Thursday, 01/06/2017, 18:28
سەرۆکی رۆحی کورد، باوکی کورد، سەرۆکی شۆڕشی ئەیلول... هتد ئەو هەموو ناوە زلە کە لە مەلا مستەفا نراوە و مێژوویەکی پڕ لە ساختە و درۆی بۆ نووسراوەتەوە، ئەم کابرایە هیچ نەبووە، جگە لە کەسێکی نەخوێندەواری فشەکەری درۆزن کە میللەتێکی سەرگەردان و بێ هیوا کرد ، لە پاشخۆی کۆمەڵێک نەوەی تاوانکار و خائین و دز و چەتەی خستەوە، کە حاشاهەڵنەگرە، کەس ناتوانێت ئەو قسانە بە تۆمەت و بە سوکایەتیی بزانێت و سەردەمێکی زۆر ئەم کابرا نەخوێنەوار و نەزانەیان لێکردبووین بە رابەڕ و سەرکردەی میللەتێک، کە گەلی کورد ئەمڕۆ لەبەری ئەو هەموو خیانەت و بێعەقڵییەی دەخوات و دواترینیان ئاشبەتاڵ و شکستی هێنان بە شۆڕشی گەلێک کە دەریانەک خوێنی لەبەر رژا و ئەویش رای‌کرد و خەڵکەکەی جێهێشت. له‌م باره‌وه جه‌ندین په‌رتوك نوسراوه كهدواترینی بیره‌وه‌ری ته‌مه‌نی تاله‌بانیه كهجهندین تاوان و كاری قێزه‌وه‌ن و لاوازی كهسیتی بارزانیمان پێ نیشان ده‌دا
ئەمە یەکەمجار نییە کە درۆ و فشە و خۆهەڵکێشانەکانی مەلا مستەفا ببیستین کە بۆتە نوکتەی سەر زمانی خەڵکی و دیوەخانی پێ گەرم نەکرێت، لە زمانی ئەو کەسانەوە نەبیستین کەوا لێوەی نزیک بووین، هەر لە برازایەکی خۆی کە ئەیوب بارزانییە، تا دەگاتە د. مەحمود سۆرانی، تالەبانی و دەیان کەسی دیکە، کە بەینان و بەین فشە و درۆکانی دەخەنە نێو بازاڕەوە و ئەم کابرایەمان پێ ئاشنا دەکەن. لە دوایین کتێبی یاداشتی تالەبانی بەناوی (دیداری تەمەن) چەند فشە و درۆی مەلا مستەفامان بۆ دەگێڕێتەوە، کە لەگەڵ گێڕانەوەیدا مرۆڤی کورد دەبێت هەست بە شەرمەزاریی مێژووەکەی بکات، کە چۆن چارەنووسی ئەو مییلەتە کەوتۆتە دەست ئەم سەرۆکە پوتە و یاری بە چارەنووسی کردووە، تا ئیستاش لەسەر دەستی کوڕ و کوڕەزانییدا بەردەوامە.
خوێنه‌ری به‌رێز به‌رله‌وه‌ی بچیه سه‌ر به‌شیك له‌لاپه‌ره‌ی یادەوەرییەکانی جه‌لال تاله‌بانی له‌سه‌ر فشه و دروكانی بارزانی لێره‌دا دوو درۆی دیکەی بارزانیتان بۆ باس ده‌كه‌ین، كه دەمانو دەم لە چه‌ند هاوریه‌ك گوێ بیستی بووم، ئەوانیش له زاری عه‌بدولوه‌هاب جوندیانی باوكی ئازاد جوندیانی كادیره زه‌رده نوێكه‌ی پارتی و عه‌ونی یوسفی كۆچكردوو، گێڕاوێیەتەوە.
درۆی یه‌كه‌م
بارزانی بۆكۆمهلیك خه‌لكی باس كردبوو، له‌شاخ بووه ، کە فروكهیهك هاتوته سه‌ری، بۆیه ئه‌ویش بهبرنۆكهی ده‌ستی ته‌قه‌ی لێكردوه و فروكه‌كه‌ی خستۆتە خوارێ! له‌وه‌ش سه‌یرتر بۆ ئاماده‌بوان باسی كردبوو كه له‌گه‌ل لێدانی فروكهكه خوێنی فروكهوانهكه له‌ئاسمانه‌وه كه‌وتبوه سەر لەشی بارزانی خوێناوی کردبوو!
درۆی دووه‌م
بارزانی بۆكۆمهلێك پێشمه‌رگه‌ی چوارده‌وروبه‌ری باس له‌وه‌ی كردبوو، کە له ڕاو بووه به‌یه‌ك گولله تفه‌نگ چوار كه‌وی به‌یه‌كه‌وه كوشتوه، یه‌كێك له‌وانه‌ی له گه‌ڵی بووه هه‌وڵی داوه بۆی پینه بكات گوتبوی سه‌روك ڕه‌نگ بێت هه‌رچوار كه‌وه‌كان له رێزی یه‌ك وه‌ستاون، گوتبوی نه‌خێر هه‌ر یه‌كه‌ی له‌لایه‌ك بووه
ئەمەی خوارەوەش له لاپەڕەی١١٤، ١١٥ و ١١٦ به‌شی یه‌كه‌می کتێبەکەی تالەبانیه کە بەشێک لەو درۆ‌و فشانه‌ی مەلا مستەفامان بۆ باس دەکات.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی یاداشتەکانی جەلال تالەبانی (دیداری تەمەن) لە خوارەوە سەردانی کتێبخانەی کوردانپۆست بکە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست