کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانی بەپارەی حەرام چوو بۆ عەمرە

Tuesday, 01/12/2015, 8:51


"دەبەنگێکی پارتی ئاوا دەڵێت: سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و دۆخی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست.
ئێستا شوناسی موسڵمانێتی مەسعود بارزانی بابەتێکی زۆر گرنگە  ، چونی بۆ عەمرە لەم کاتەدا  گەڕانەوەی متمانەو بەیعەد دانە بەئەمیرەکانی خلیج . مەلالە یوسف زەی  لەکتێبی "من مەلالەم " دەڵێ : جیهادێکان لەلایەن ڕێخراوی ناوەندی ئەمەریکاوە بەهێزکران و ناوەڕۆکی کتێبەکانی پەناهەندەکانی ناوچادرەکان کە زانکۆیەکی ئەمەریکی چاپی کردبوو بۆ منداڵان ، لەڕێگەی شەڕەوە منداڵانیان فێری ماتماتیک دەکرد ، نمونەدەهێنێتەوە دەڵێ : " ئەگەر پێنج دانە لەدەکافری ڕوسی لەلایەن موسڵمانێکەوە بکوژرێت " چەند دانە کافر دەمێنێتەوە؟ سعودی خلیجێکانیش  لەپەروەردەی  جیهادێکاندا  کەم ڕۆڵیان نەبوە.  کاتێک مەسعود دەچێت بۆ سعودیە و گەشتی خلیج  ئەوە  بۆئەوەیە  کە سەرانی جیهادێکان ببینێت ، وە لەو ڕێگەیەوە بە بەرەی ئەمەریکێکان بڵێت  منیش لەپڕۆژەکانتان بێبەش مەکەن .  عەمرەکردن گەرچی عەج نی یە بەڵام  دەکرێ وەک ڕوکنێکی دینی لەناو ئیسلامدا  لەپێنج ڕوکنەکەی تربژمێرێت .  دەکرێ عەمرەکەرەکان شێوەیەک  لەتۆبەکردن نمایش کەن .  مەسعود  بۆتۆبەکردن چۆتە سعودیە ، تۆبە لەترسبۆکی ، لەئازاردانی خەڵک ، لەدزی ، لەخۆفرۆشی ، لە و هەموو نەهامەتی و قەیرانەی بەسەر کوردیا هێناوە، لەدوڕوی و ستایش کردنی داگیرکەران ، تۆبە لەفەسادی  و دەستشتن بەخوێنی گەنجی کورد ، تۆبە لەچاوچنۆکی ، تۆبە لەخۆفشکردنەوە و هیچ لەبارنەبوون . مەسعود دەیەوێت خۆی وەک کەسێکی قەدیس و ڕێزدار پشان بدات ، لەوەش دڵنیایە  کە ئەو کەسێکە ناوەڕۆک پوچ هیچ کەسایەتی نی یە ، تەنانەت ئەو ناتوانێت  لەبچوکترین  ڕوداودا  ڕووبەڕووبێتەوە.  ئاخر خەڵکینە   چونی  بۆعەمرە لەم کاتەدا کە  ئابوری ئەم هەرێمە داتەپیوە ،چی دەگەیەنێت؟  لەکاتێکدا ئەم قەدیسە  دەبوو  سامەنەدزێکەی وەک" ڕۆبین هود " بەسەر خەڵکدا دابەش بکردایە ، بەڵام ئەوە لە کەسانێک دەوەشێتەوە کە خاوەن شەهامەت بن ، نەک حاجی مەسعودی لەمەڕ خۆتان . 
 ئەم پیاوە ئیفلیجە  هیچ ئازایەتی تێدا نی یە ،  چونکە گەر ئازایەتی تێدا بوایە  نەبوو خۆی وەک سەرۆکی ئەم هەرێمە پیشان بدایە ، ئەو سەرۆک نی یە  ، ئەو هیچ نی یە ، تەنها موشيخۆرێکی ترسنۆکەو لەسێبەری خۆشی سڵدەکاتەوە ، هەموو ئەوانەش کە بەشان و باڵیدا هەڵدەنە و ستایشی دەکەن ، سەیری نامەی ئەعمالیان بکە بزانە چ دۆڕاوێن داخۆ کەس دەزانێ  ڕەگی  ژیانیان لەکوێ وە سەرچاوەی گرتوە؟ 
ئەم پیاوە عەمرە کەرە  هیچ لەمرۆڤێک ناچێت هەست بکەیت دەژی ؟ هەمووشتێکی بەترسنۆکی و شاردنەوە دەگوزەرێنێت . چونکە ئەوانەی  دەیانەوێت بژین !ناترسن و زۆر بیر لەسەلامەتی و بێوەی  ناکەنەوە، بەڵکو هەموو شتێک تاقی دەکەنەوە، مەسعودی بێکار لەهەرێم ، گەر یەکتۆز شيهامەتی تێدا بوایە  بە حوشتر دەچوو بۆ عەمرە. 
 پێکەنین گەنجینەیەکی گەورەیە لەناخی مرۆڤدا ،  ئەوە ماوەی چوار پێنج مانگێک دەبێت  مەسعود  دەموچاوی داوە بەیەکدا و دەڵێ  تەپاڵەیەو مێش تێی داوە ، کەچی  لەناو قەوم و قیلە عەرەبەکانیدا   مەسعود دەخەنێ  و دەتەقێتەوەو ئاسودەی  پیشان دەدات .
لەکۆتایدا نازانین عەمرەکەی مەسعود  قبوڵ دەبێت لای موفتیە جاشەکەی ئەردۆغان "عەلی قەرەداخی"  ، یان لای ئەو سەلەفیە ساختەچی و جیهادیانەی  کە مەسعود  و ئەمەریکاو سعود شیریان دەدەنێ ؟ 
 مەسعود پێویستی بەم سەفەرە هەبوو ، چونکە ئەو ئازایەتی تێدا نی یە بێتە  سلێمانی و گەرمیان ، چونکە ئەو دەچێتە جێگەیەک  کە هەست بەئارامی بکات و ئەمیرەکانی خل؛یجیش  چەند سەماکەرێکی  بۆ بێنن دگەو ڕەقسی بۆ نمایش کەن  و دوایش  عەمرەیەکی بۆ بکات  و بەدەوری بەردەڕەشەکادا بەحیمایەکانێوە  فڕیەک لێدات . بەهیوام مەسعود لەبیری نەچێت تەنکەرێک  میزی حوشتر بێنێت  بۆ مەلاعەلی کەڵەکی  هاو خەباتی   ، تابۆی بکات بەشریبی بەختی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە