دوو کەسایەتی سوک "مەلا بەختیار، مەسعود بارزانی"
Tuesday, 25/08/2015, 22:24
حەمەی حاجی مەحمود دەڵێ:
"ههموو لایهنهكان لهسهر ئهوه رێكهوتوون كه بارزانی له پۆستهكهیدا بمێنێتهوه، بهڵام شهرم ئهكهن به پهله باسی بكهن".
لە ڕۆژێکدا "مەسعود بارزانی" دوو وەزیر بەرگری و دەرەوە دەبینێت، وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوەی نەرویج، مەسعود بارزانی ئێستا هیچ پۆستێکی نییە، لێ بەڵێ وەک سەرۆکی هەرێم پێشوازی لەم دوو وەزیرە کردووە، هێندە بێشەرمە دەڵێ ئەوەی لەم هەرێمە دەگوزەرێت سروشتییە. سەمەرە لەوەدایە وەزیری پێشمەرگە کە سەر بەگۆرانە و لیوا جەبار مەگەر من بزانم چۆن بوو بە لیوا، لەناو وێنەکاندا بە چیچکانەوە دەرکەوتون. یەکێتی و گۆران لای خەڵک دەڵێن، مەسعود بارزانی لەدوای ٢٠ مانگەوە سەرۆک نییە، کەچی وەزیر و پیاوەکانی گۆران و یەکێتی غولام ئاسا لە حزوری سەرۆکدا دەبینرێن، خەڵکیش خۆیان داوەتە دەست عەقڵی ئەم ساختەچیانەی یەکێتیی و گۆڕان، ئاخر جەبار یاوەر بووە بە میراتگری ئەو هەموو مێژوە خوێناوییەی یەکێتی، مەسعود بارزانی خۆی دەڵێ پارتی: "گورگی باران دیدەیە" ئێمە ئاشبەتاڵ و ٣١ئاب و شەنگال و ئەو هەموو خیانەتەمان تێپەڕاند، ئەمەی ئیستا دەگوزەرێ هەر هیچ نییە! کاک مەسعود هەر دەبێتەوە بە سەرۆک، لە ماوەی ئەو دوو ساڵەی داهاتوودا، هەوڵ دەدات سیستەمی پاشایەتی دابنێت.
مەسعود ئەمشەو تێر دەخەوێت، دڵنیا بۆوە کە هەر چەندە قەزمی ڕۆحی هەیە بەس هەر سەرۆکە، مەسعود لەهەموو دەرکەوتنێکدا ئارەزوو دەکات بەدانیشتنەوە وێنەی بگیرێت چونکە بەپێوە گیانی وەک شەقشەقە دەلەزێت و بڕوای بەکەسایەتی خۆی نییە. منیش لەگەڵ حەمەی حاجی مەحمودا هاورام، ئێوە درۆ و شەرم دەکەن، ئەگینا ئەمڕۆ مەسعود بارزانیتان دەکردە پەڕۆی بێنوێژ، ئێوە هەر غیرەتان نییە بچنە هەولێر دانیشن و تەحدای بنەماڵەی بارزانی بکەن، ئیتر فریوی خەڵک بەس بدەن مەسعود دانێنەوە و ئێوەش لەدوایەوە نوێژ دادەبەستن.
مەلا بەختیار : ئەمڕۆ لەچاودێردا ووتارێکی نوسیوە"
گهندهڵیو. . قۆناغی دوهمی راپهڕینی دیموکراسی" دەڵێ٢٠ساڵە دزێک نەدراوەتە دادگا، ژنکوژێک لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکراوە. ناونیشانی ووتارەکەی کۆمێدیایە راپەڕینی دیموکراسی مانای چی دەگەیەنێت ؟ ئێمە قسە لەسەر ئەم دووخاڵە دەکەین کە مەلابەختیار بیری کەوتۆتەوە.
خاڵی یەکەم لەسەر دزیی: ئەو دەڵێت دزێک بازرگانێک نەدراوەتە دادگا، كێ دزە ؟
دیارە مەلابەختیار خۆی بەدز و پیسخۆر و گەندەڵ نازانێت؟ بەڵام پێمان ناڵێیت تۆ چیتکردوە تا خاوەنی ئەو هەموو خانو و ماڵەبیت؟ بۆ نمونە ئەو جل و پێڵاوانەی کە لە ئەنقەرە و ئیتالیا بە بڕی ١٠ هەزار دۆلار دەتکڕین، لە کوردستانپۆستدا بە بەڵگەوە بڵڵاوکرانەوە، ئایا ئەوانە پارەی دزیی نیین کە تۆ شەپ شەپێنی پێدەکەیت!؟ ئەوە کڕینی شوقەوە تاکو خانو لە گەڕەکی فیرعەونەکان لای پارکی ئازادی، خانوو ماڵ لە خانەقین، ئایا ئەوانە پارەی دزیی نیین!؟ هەی بێشەرم چۆن رووت دێت باسی دزیی دەکەیت، کە تۆ خۆت یەکێکیت لە دزە گەورەکان!؟ ئایا کەسێک لەنزیک تۆوە هەیە خانوماڵ و زەوی و پۆستی وەرنەگرتبێت ؟ شەرمە تۆ سلێمانیت لوشداوە، بەوەشەوە نەوەستاوی چەند رێستۆران و ئوتێل وموڵکت لە سوئید بۆ کچ و ژنەکۆنەکەت کڕیوە، ئەی مەلای بەختیار ئەم هەموو سەفەرەت بەچی دەکەیت ؟ پاشان شاهید هەیە لەناو فڕۆکەخانەی سوئیدا پشتێنت کڕیوە بە٦٠٠دۆلار لەئەستەمبوڵ قاتت کڕیوە بەیەک دەفتەر دۆلار، ڕیستۆرانت بۆ زاوا و کچەکەت لە سوئید کڕیوە، لەوەش گەڕێ مەگەر ژنە تازەکەت کەم پارەی داوە بە سو مانگانە پارە وەردەگرێت ئەو لە کوێی بوو؟
خاڵی دووەم لەسەر ژنکوشتن و ژنکوژی: بریا تۆ هەر ژنت بکوشتایە تۆ ژنی خەڵکت داگیرکردوە، کە ئێساتا لەلاتە شەرم بکە ژن کوشتن و تەعداکردن لە ئێوەوە سەرچاوەی گرتوە، من نازانم تۆ بە چ ڕویەکەوە باسی گەندەڵیی و ژنکوشتن دەکەیت ؟ لەکاتێکدا هیچ بەرپرسێکی ناو ئەو حیزبانە بۆیان نییە باسی ڕێگەچارە و پێشنیاری چارەسەری گەندەڵی بکەن، چونکە ئێوە نەک هەر گەندەڵن بەڵکو فاسید و بەدڕەوشتیتان کردۆتە یاری منداڵان.
مەلابەختیار کەسێکە زۆر دەڵێت، بەڵام هەمیشە بەتێکشکاوی دەگەڕێتەوە. باشترە تۆ و مەسعودی سەرۆکتان خۆکوژی بکەن، تا پاک ببنەوە لە گوناح و دزی و فەسادی و ترسنۆکیتان. هەردوکتان وەکو یەک وان: ترسنۆک دووڕوو، خۆپەرست، گرینۆک پارەپەرست، ئای کەسوکن هەردووکتان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست