کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرپرسە گەندەڵەکان چوونە بەردەم ئاوێنە و پەردەیان لە سەر روناکبیرەکان لادا

Friday, 12/06/2015, 20:02


لە هەواڵێکدا ئاوێنه‌نیوز ئاوا دەنووسێت:
ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه‌ 11ی حوزه‌یران، له‌نوسینگه‌ی پێشوی ئاوێنه‌، پرۆژه‌ی هونه‌ریی هونه‌رمه‌ند ئارام عه‌لی، که‌ به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیی‌و کۆمه‌کی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌ رێکخرابو، به‌سه‌رکه‌وتویی به‌ڕێوه‌چوو. له‌پرۆژه‌که‌دا جگه‌ له‌چه‌ندین که‌سایه‌تی هونه‌ریی‌و رۆشنبیریی کوردستان‌و شاری سلێمانی، هاوکات سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان‌، یوسف محه‌مه‌د سادق‌و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قوباد تاڵه‌بانی‌، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێڕاق ئارام شێخ محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کرد، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نیشتمانی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌شداریی مه‌راسیمه‌که‌یان کرد.
http://awene.com/article/2015/06/11/41617
-------------------------------------------
دیسان مەریوانی وریا قانعیش ئاوا دەنووسێتەوە:
http://awene.com/article/2015/06/11/41609
"ھەموو خوێنەرێکی بەویژدان دەزانێت ھەفتەنامەی ئاوێنە یەکێکە لە ڕووبەرە ھەرە پاکەکانی ناو میدیای کوردیی،"
بۆ پشتگیریی لە نووسینەکەی کاک کاروان شێخ سەعید، منیش بە پێویستمزانی وەکو پەیامنێری کوردستانپۆست لە سلێمانی لەم نووسینەدا سەرنجی خۆم لە سەر ئەوە بنووسم. بۆ قسەکانی  مەریوانی وریا قانع منیش دەڵێم:
ئاخر کاکە مەریوان راست دەکات، ئاوێنە یەکێکە لە ڕووبەرە ھەرە پاکەکانی ناو میدیای کوردیی، بۆیە رۆژی ١١ مانگی شەش ئەم هەموو بەرپرسە پەپولە پاکانە هاتن بە هانایەوە: (هێرۆ خان، قوباد تاڵەبانی، یوسف محمدی سەرۆکی پەڕلەمانی کارتۆنی، ئارام محەمەد بە ٦٠ ملیۆن دینار و چەندین بەرپرسی دیکە). ئەو هەموو بەرپرسە باک و خاوێنانەی، کە بە ئارەقی ناوچەوان و بە زانایی خۆیان پلەیان لەو وڵاتە دیموکراسییەدا وەرگرتووە، کە کاک مەریوان قەڵەمەکەی بۆ تاو دەدات.
مەریوان دەنووسێت: "ھەموومان دەزانین بەشی ھەرە زۆری میدیای کوردیی میدیایەکی پۆخڵ و ئاراستەکراوە، پارەی دزراوی نەوت و پارەی بازرگانیی قاچاغ و پارەی ھەرزەکارە سیاسییە بازرگانەکانی لەپشتە."
مەریوان دان بەوەدا دەنێت کە بەشی زۆری میدیا کوردییەکان پۆخڵن و بە پارەی نەوت و پارەی بازرگانیی قاچاغ دەردەچن تەنیا ئاوێنە نەبێت. مەریوان دیارە تا ئێستا لەوە تێنەگەیشتوە کە ریکلامی کۆمپانیای قەیوان لە ئاوێنەدا چی دەکات وا بەتەپڵی سەریانەوە دەشەکێتەوە، ئاوێنە ئەگەر ئەو ریکلامە بۆ مافیا دزەکان نەکات پارەی نادەنێ. ئێ خۆ هەمووش دەزانین بە ناوی ریکلامەوە پارە بەو میدیایانە دەدرێت و پشتگیرییان دەکەن! قابیلە یەکسەر بچنە لایان و پارەکەیان لە ناو زەرفێکدا بدەنێ و ئابڕوویان بەرن!؟
ئەگەر مەریوان و ئاوێنەکەی راستیان دەکرد ، کە رۆژی ١١ مانگ کۆبوونەوەی سواڵکردنی ساز کرد ئەوەیشی رابگەیاندایە، کە هەرچی مافیا و دزی گەورەیە نەیەت بۆ کۆمەکی ئاوێنە، چونکە ئاوێنە نایەوێت نووسەرە عەمید و شوقە وەرگر و موچەوەرگرەکانیان لەکەدار بکات. بەڵام بۆ ئەم شانۆیەی ئاوێنە و قسەکانی مەریوان، هەر ئەو تاقمانە چوون بە دەنگ ئاوێنەوە، کە دەرکەوت تا ئێستا لە پشت ئاوێنەوە بوون.من لێرەدا سوێندی کاک مەریوان دەدەم و دەپرسم: تۆ شەرەفت کاک مەریوان ئەگەر تۆ و ئاوێنە بە راستی دژی گەندەڵیی و ناپاکیی بوونایە ئەو هەمو بەرپرسە قەبەیە دەهاتن بۆ کۆبوونەوەکەتان؟ یان حەزیان دەکرد سندان لێتان بدات؟ ئایا ئەگەر کوردستانپۆست بوایە و جاڕی ئیفلاسیی و داخستنی سایتەکەی بدایە، هیچ کام لەو بەرپرسانە دەهاتن بە دەنگییەوە!؟.
کوردستانپۆست، کە چەند وەختە رووی راستی ئێوە هەڵدەماڵێت، خەڵکانێک لێی راست دەبنەوە و دەڵێن کوردستانپۆست قسە بە هەموو کەس دەڵێت. ئەوەتانێ دەرکەوت، کە تەوژمی هاتنی دوێنێی هەموو ئەو بەرپرسانە، رووی ئێوەی خستە روو! کە ئێوە رەخنە بۆ هەڵخەڵاتاندنی خەڵک دەگرن. ئاخر هەموو دەزانیین کوردستانی نوێ، خەبات و رۆژنامەکانی تری حیزب کەس نایان خوێنێتەوە. چونکە کەس باوەڕیان پێ ناکات، بۆیە ئێوە لە جیاتی خۆیان دروست دەکەن.
تەماشای سایتی ئاوێنە و قسەکانی مەریوان بکەن، لەسەرەوەی ئاوێنە هەمیشە ریکلامی کۆمپانیای قەیوانی پێوەیە، ئەو کۆمپانییایەی، کە شادزی نەوت و بازرگانی قاچاخ و مافیاییە. هەڵبەت ئاوێنە کاتێک ئەمە دەکات لە هەمان کاتیشدا بۆ خوێنەری ساویلکە هەواڵی لەناوچوونی ٩٩٩ شەهیدیش  لە مەیدانی شەڕی دژی داعشدا بڵاو دەکاتەوە. ئەمە لە کاتێکیشدا، کە کۆمپانیای قەیوان نەک نەوت، نەک سەیارە بە داعش دەفرۆشێت، ئەو پێشمەرگە فەقیرانەش دەنێرێت بە کوشتیان دەدات! لەو لاشەوە سەدان و هەزاران پێشمەرگە بە کوشت دەدرێت و بۆ مانەوەی ئەم دەسەڵات و ئەم بەرپرسە دزانە، بۆ پڕکردنی گیرفانی ئەم ناپاکانە بە کوشت دەدرێن.
مەریوانی وریا قانعیش لە ناو ئەم پۆخڵەواتەدا لافی پاکی خۆی و ئاوێنە و شاندەکەی لێ دەدات.
بۆ کۆتایی ئەم نووسینە دەڵێم: بوونی ئاوێنە و نمونەکانی تەنها بۆ ئەو دەستەڵاتدارانە گرنگە، کە رۆژی ١١ ی مانگ پەردەیان لەسەر ئەم رۆشنبیرانە هەڵدایەوە. ئاوێنە و تاقمەکەی ئەگەر راست دەکەن، ئەگەر وا نییە، با ئاوێنەش، وەک کوردستانپۆست واز لە هەفتنامەکەیان بهێنن و تەنیا ببن بە سایت، رۆژنامەکەیان دابخەن، بە پارەی خۆیان وەک ستافی کوردستانپۆست دەری بکەن، کە پارەیەکی ئەوتۆی تێ ناچێت.
کوردستانپۆست بۆیە بە پاکی ماوەتەوە، چونکە دەستی بۆ هیچ بەرپرسێک نەگرتۆتەوە! ریکلام بۆ قەیوان و کۆمپانیایەکی دز و تاڵانچی ناکات!

قوباد تاڵه‌بانی: نایه‌ته‌ به‌رچاوم رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ دابخرێت

مه‌ریوان وریا قانع: بونی ڕۆژنامەی ئازادو سەربەخۆ لەدونیای ئەمڕۆدا، ھیچی ئەوتۆی لەبونی خۆراکی ڕۆژانە کەمتر نییە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە