کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە
(
کوردبوون
)
Toggle navigation
About Us
دەربارەی ئێمە
پەیوەندی
About us
Contact info
Donate
دەربارەی ئێمە
پەیوەندی
About us
Contact info
Donate
Facebook
English
فارسی
القسم العربی
لینک
ئەرشیف
نووسەران
پڕۆگرام
کتێبخانە
فەرهەنگ
کوردستانپۆست
سەروتار
دیمانه
ڕێپۆرتاژ
هەواڵ
سەردێڕی هەواڵ
دەستپێک
کوردستانپۆست
سەروتار
دیمانه
ڕێپۆرتاژ
هەواڵ
سەردێڕی هەواڵ
بابەتی سیاسیی
بیروڕا
هەمەجۆر
ڕه‌خنه
وتار
تەنز
دهستهڵاتەکان
رێکخراو
ڕاگەیاندن
پێشمەرگە
کۆمپانیا
پارت
حکومەت
هاووڵاتان
منداڵان
لاوان
ژنان
ئه‌ده‌ب
وه‌رگێڕان
چیرۆک
هۆنراوە
بابەتی گشتی
تیۆریی
تەندروستی
تەکنەلۆژیا
زانست
یادەوەری و مێژوویی
فەلسەفە
هونەر
هونەری دیکە
موسیک
دادگای گەل و مێژوو
بەڵگەنامە
پارتەکان
بەرپرسەکان
قەلەمفرۆشەکان
بازرگانەکان
جاشەکان
تاوانبارانی دیکە
English
فارسی
القسم العربی
مقالات عربية
نووسەران
کوردستانپۆست
سەروتار
دیمانه
ڕێپۆرتاژ
هەواڵ
سەردێڕی هەواڵ
بابەتی سیاسیی
بیروڕا
هەمەجۆر
ڕه‌خنه
وتار
تەنز
دهستهڵاتەکان
رێکخراو
ڕاگەیاندن
پێشمەرگە
کۆمپانیا
پارت
حکومەت
هاووڵاتان
منداڵان
لاوان
ژنان
ئه‌ده‌ب
وه‌رگێڕان
چیرۆک
هۆنراوە
بابەتی گشتی
تیۆریی
تەندروستی
تەکنەلۆژیا
زانست
یادەوەری و مێژوویی
فەلسەفە
هونەر
هونەری دیکە
موسیک
دادگای گەل و مێژوو
بەڵگەنامە
پارتەکان
بەرپرسەکان
قەلەمفرۆشەکان
بازرگانەکان
جاشەکان
تاوانبارانی دیکە
English
فارسی
القسم العربی
مقالات عربية
نووسەران
فاروق ڕەفیقی قەڵەمفرۆش، دەمشڕ و شەلاتیی
پارتی و یەکێتی ٤ ساڵی تریان لە هەڵبژادنیکی دیزاینکراو بۆ درێژ کرایەوە
ئاوڕێکی زۆر کورت له گەلی دروزی
بە کێ دەڵێن پاڵەوان؟! (ئاوێنەی شەشەم)
کامێڵا هاریس بۆچی دۆڕا؟
سیاسەتباز یان ڕۆبۆرتی زیرەکی دەستکرد بۆ بەڕێوەبرنی ھەرێم؟
هاوارێک بۆهەموان: بەشداری سەرژمێری نەکەن تا ماددەی۱٤۰جێ بەجێ نەکرێت
ئۆپۆزسیۆنی کوردستان و خوڵانەوە لەیەک بازنە!
کوردەکان قوربانی سەرکوتکردنی ڕژێمەکانی تورکیا و ئێرانن
پارێزەرانی شەرەف هەتا كەی دەست ئاوەڵا دەكرێن؟
هونەر
»
موسیک
ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د
له قه‌ندیله‌وه، نه‌جمه‌دینی غوڵامی به‌بێ ئاڕبیجی بۆ کۆنگره‌ی 13 پارتی ملی رێگای گرت!
Monday, 13/12/2010, 12:00
پارتی زانی پاچدهران... .... برای ئاڕبیجی له‌شان !
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه سه‌ره‌تای سرودێکی به‌جۆشی نه‌جمه‌دینی غولامییه، که کاتی خۆی له شاخ به‌و ده‌نگه زوڵاڵه‌ی خۆی دهیچڕیی و پێشمه‌رگه و لاوی کوردی پێ هان ده‌دات، تا زیاتر ببنه سووته‌مه‌نی ئاگر و بازاڕی خیانه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی موهتهدییهکانی پێ گه‌رم بکات.
ئه‌مڕۆ ئه‌و نه‌جمه‌دینی غوڵامییه، له پێناوی پاره‌دا، رابردووی جوانی ناشرین کرد، خۆی کرده غوڵامی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک هاوڕێکانم، له کوردستانپۆست هه‌واڵێکیان له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌وه گواستبۆوه، تێیدا باسیان له‌وه کردبوو که ئاسایشی ناوچه‌ی سۆران ڕێگه‌ی نه‌داوه (نه‌جمه‌دینی غوڵامی) کۆنسێرتێک له ناحیه‌ی سۆران بکات. به‌نده هه‌واڵه‌که‌م به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و ووتم ئاساییه پارتی کاری واده‌کات، چونکه (نه‌جمه‌ی غولامی) پێیه‌کی له نه‌ورۆز تێڤێیه و پێیه‌کی له‌ناو ئاهه‌نگه کوردێکاندایه و ماوه‌یه‌کیشه وه‌ک (ناسری ڕه‌زازی) به له دوای خانوو یان زه‌وی وه‌رگرتنه‌وه‌یه له باشوری داگیر کراو.
له‌ڕاستی به‌ناو هونه‌رمه‌نده‌کانی کورد، وه‌کو زۆر له نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و خه‌ڵکانی به‌رژه‌وه‌ندییپه‌رست، ته‌واو ئه‌مانیش داماو و تێک شکاون، راکه‌ڕاکه و ههڵپهههڵپیانه له‌سه‌ر ده‌سکه‌وت و خۆبردنه پێشه‌وه. پارتی بۆی ده‌بارێت و خیانه‌ته‌کانی به رووی ئه‌م گۆرانیبێژ و شایه‌رانه سیواخ ده‌دات و ده‌شارێته‌وه. (له‌شانسی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، به‌رده‌وام گه‌زۆ ده‌بارێت).
ئاسایشی ناوچه‌ی سۆران ڕێگه‌ی نه‌دا (نه‌جمه‌ی غولامی) له سۆران گۆرانی بڵێت، له هه‌ڵوێستی ئه‌وه‌دا (نه‌جمه‌ی غولامی) به‌هه‌ڵه‌داوان خۆی گه‌یانده کۆنگره‌ی 13ی پارتی و ده‌ستی کرد به به‌گۆرانی ووتن، هه‌ر که‌سێک له نه‌جمه‌ی بڕوانیبایه ده‌زانی و ئه‌و گومانه‌ی له لا ده‌ڕه‌وێته‌وه، که نه‌جمه‌دینیش که‌سێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووبێت.
کاتی خۆشی که بیستی ناسری ره‌زازی له‌لایه‌ن عومه‌ر فه‌تاحه‌وه خانوویه‌کیان له دوکان داوه‌تێ و خانه‌نشینییان بۆ خاتوو مه‌رزییه‌ی ژنی بڕیوه‌ته‌وه، ئه‌میش هه‌لی زانی خۆی گه‌یانده سلێمانی، به‌ڵام ئه‌وان روویان نه‌دایه، دیاربوو، ناسری ره‌زازی پێشتر قسه‌ی خێری بۆ نه‌کردبوو، بۆیه له‌و کاته‌وه نه‌جمه‌دین له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که پارتیی به که‌مێک سووکایه‌تیی وه‌ری بگرێت و ئاوڕێکی لێ بداته‌وه وا ئه‌مجاره‌یان به‌خت یاوه‌ری بوو، با بزانین چی بۆ ده‌که‌ن.!
ده‌گێڕنه‌وه کاتی خۆی (ره‌سوڵ گه‌ردی) گۆرانی ده‌ڵێ، وه‌ک (نه‌جمه‌ی غولامی) له‌دوای گۆرانی یه‌که‌م، هێواش خه‌ڵکه‌که هۆڵه‌که چۆڵ ده‌که‌ن، له‌گۆرانی سێهه‌مدا فهراشهکه دێت و ده‌ڵێ کاک (ڕه‌سوڵ گه‌ردی) ئه‌گه‌ر ته‌واو بوویت ئه‌وه کلیلی هۆڵه‌که‌یه، به‌ڵکو به‌دوای خۆتدا دایبخه‌یت. دروست نه‌جمه‌ی غوڵامییش، دوا زووڕناژه‌نی کۆنگره‌که بوو له هۆڵه‌که‌دا، کێ ناڵێت، دوایی کلیلی هۆڵه‌که‌یان نه‌داوه‌تێ، که ئه‌و ده‌رگاکه دابخات! ئاخر من تێناگه‌م که‌سێک له ئه‌وروپا بژی و له‌وێ ژیانی ئاسایی بێت و هه‌ره‌شه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت، بۆچی ئاوا خۆی سوک ده‌کات و به‌و شێوه‌یه خۆی بچوک ده‌کاته‌وه؟
ئاخر به‌ڕاستی نه‌جمه‌ی غولامی، له شه‌ڕی پارتییزانییدا سرودی نه‌وتایه و (پارتی زانی، پاچدهرانی) نه‌وتایه، من هه‌رگیز لێی نه‌ده‌هاتمه ده‌نگ! تۆیه‌ک که سه‌رده‌مێک کۆمه‌ڵه بوویت و خوا ده‌زانێ چه‌ند گه‌نجی کورد به‌هۆی ده‌نگی تۆ توشی گرتن و کوشتن بووه؟ که‌چی ئێستا به‌و ته‌مه‌نه‌وه ڕاکه راکهته بۆ باوه‌شی پارتێک، که خاوه‌نی ئاشبه‌تاڵ و 31 ئاب و شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته، خاوه‌نی سه‌دان لاپه‌ڕی پڕ خیانه‌ته.
ئه‌وسا ئێمه نه‌مان ده‌ویست که تۆ وه‌ک شه‌هید (جه‌مالی موفتی) تیا بچیت و شه‌هید بیت، به‌ڵام ده‌مانویست تا ئه‌و رۆژه‌ی ماڵئاوایی له ژیان ده‌که‌یت خاوه‌ن هه‌ڵوێستت بێت.
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پارتی سوکایه‌تی پێکردیت، ئه‌ی کهبڕیارت دابوو گۆرانی‌یان بۆ بڵێیت ئه‌و هه‌واڵه‌ت بۆ بڵاو کرده‌وه؟
کاکه نه‌جم دڵ له دڵ مه‌ده، چونکه ته‌نها نیت! ئه‌وه (عه‌دنان که‌ریم) کاتێک هیوا مسته‌فا مه‌دالیای مه‌لامسته‌فا ده‌کاته ملی، به دوای ئه‌وه‌دا هه‌ر پاساوێک بهێنێته‌وه، لێی وه‌رناگیرێت، چونکه خۆکوژی کرد، کاتی خۆی عه‌دنان به‌دزییه‌وه چووه لای نێچیر بارزانی. عه‌دنان ووتی من یادی هه‌ڵه‌بجه‌م کرد به ترادیشۆن، هه‌موو ساڵێک بۆی ده‌چریکێنم، که‌چی له باوه‌شی پارتییدا سه‌ری به‌رزی ده‌رکرد، کاتێکیش (نێچیرڤانی) دی ووتی نێچیر پێی ووتم چیت ئه‌وێت بۆت ده‌که‌م. عه‌دنان ووتی: باسی ئاواره‌کانی که‌رکوکم کردووه، په‌یمانم له کاک نێچیر وه‌رگرتووه بیان گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر رێگه و جێگه‌ی خۆیان. کاک عه‌دنان نه‌ک هه‌ر ته‌ریق نه‌بوویه‌وه، به‌ڵکو ئاواره‌ی جه‌له‌ولاو جێگه‌کانی تریشی هاته سه‌ر، به‌ڵام عه‌دنان زه‌وی وه‌رگرت.
هه‌ر که‌سێک له‌و ده‌سه‌ڵاته نزیک بێته‌وه مه‌رگی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له باشووری ووڵات ده‌سه‌ڵاتێکه تا سه‌ر ئێسقان نامۆیه به‌گه‌له‌که‌مان، ئه‌وانه لهخائین خائین ترن. که باسی خائینیش ده‌که‌م کاوێس ئاغام بیر ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌و مرۆڤه جوامێره به‌ر له 90 ساڵ له داخدا ده‌ڵێ:
(کورد خائینه)
، مه‌به‌ستیی ئه‌و له هه‌موو کورد نه‌بووه، به‌ڵکو ده‌یه‌ویست بڵێت، که کورد میلله‌تێکه خائینی زۆری تێدایه. مێژوو دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌م دوو بنه‌ماڵ و دوو حیزبه ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی خه‌ڵکیان وه‌ک خۆیان کردووه به خائین و ناپاک و پاره‌په‌رست.
کاوێس ئاغا ده‌چریکێنێ و ده‌ڵێ شێخ مه‌حمود مه‌لیکی کوردستان خائینه‌کان ده‌وریان داوه. که‌چی ئیستا هونه‌رمه‌ند و هه‌ڵوێست وه‌ک حوشتر و قاپقاپی لێهاتووه، مرۆڤ قێز له هونه‌ر و له گۆرانیی ده‌بێته‌وه.
نه‌جمه‌دین به‌م به‌رگه کوردی و مشکییهی سه‌ریه‌وه، چه‌ند ڕه‌زا گران بوو، که له کۆنگره‌ی پارتیدا نمایشی خۆی کرد. قه‌ت له نه‌جمه‌ی گولامێکهی ناو کۆمه‌ڵه نه‌ده‌چوو.
نه‌فره‌ت له ده‌نگ و له ره‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که بۆ پاره ده‌چه‌مێنه‌وه و ئه‌وه‌ندی دیکه خۆیان بچوک ده‌که‌نه‌وه.
کلیکی لاواندنه‌وه‌که‌ی کاوێس ئاغا بکه، که بۆ شێخ مه‌حمود ده‌لاوێنێته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست
چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر
ئەرشیفی (ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د)ی نووسەر
وه‌ک کوردستانپۆست،(ویكیلیكس)یش بارزانی و تاڵه‌بانی له هه‌موو به‌هایه‌ک ڕووتکرده‌وه!
ده‌سه‌ڵاتێکی فایلدار و نامه‌یه‌کی 37 ساڵ به‌ر له ئیستا!
تاڵه‌بانی به مه‌سعودی وت: گه‌وره‌م ئه‌گه‌ر تۆ رازی نه‌بیت من نابمه‌وه به سه‌رۆکی کۆمار
Facebook
کۆمێنت بنووسە