ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی کردبێت له ڕه‌خنه ناترسێت!
Tuesday, 11/01/2011, 12:00
ئه‌مه قسه‌ی(مه‌سعود بارزانی)یه، لێ به‌ڵێ، کاتێک مرۆڤ له‌م وێنه‌یه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌ڕوانی، که به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رقاپی دووربینه‌که‌ی ده‌ستی هه‌ڵبداته‌وه، له دوور ده‌ڕوانێ و ناوێتی به به‌ر چاوێوه، جا پرسیارێکی گورج ئێخه‌مان ده‌گرێت و پێمان ده‌ڵێت: ئایا مه‌سعود بارزانی پێشمه‌رگایه‌تی کردووه؟ من که له‌و وێنه‌یه‌م ڕوانی بۆم ده‌ر که‌وت، که مه‌سعود بارزانی گولله‌ی بۆ ڕاویش نه‌ته‌قاندووه، چ جای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بووبێت. خۆ ناکرێت هه‌ر که‌سێک جلی خاکی له‌به‌ردا بووم ئیتر وا بزانی پێشمه‌رگه بووه، یان نه‌خوازه تڕوتفاق و قایش و قروشی له خۆی پێچابێت وا بزانیت پێشمه‌رگه‌یه‌کی عه‌یاره بیست و چواره، ته‌ماشای مه‌سروری کوڕی بکه‌ن، ده‌ڵییت تازه له نێو سه‌نگه‌ر هاتۆته ده‌رێ و چۆته ژێر ئه‌و چادره‌وه.
جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم، خۆی به کۆنه پێشمه‌رگه ده‌زانێت و شانازی به‌شه‌ڕی خواکورکه‌وه ده‌کات و سه‌دان جار و هه‌موو ساڵێک وه‌ک حه‌بی گولاج ده‌یکه‌ن به‌ده‌مانه‌وه و ده‌شزانین که شه‌ڕی خواکورک کێ کردی و چۆن کراو کێی تیا شه‌هید بوو، لێ به‌ڵێ فلیمه ده‌ستکرده‌کان شتگه‌لی ترمان بۆ باس ده‌که‌ن.
پێشمه‌رگه واته ئه‌و که‌سه‌ی، که ده‌زانێت چه‌ک هه‌ڵبگرێت و ته‌قه بکات، دووربین به‌کار بهێنێت و زۆر شتی دیکه‌ش که که‌سانی ئاسایی نایزانن! ئایا ئه‌م دیمه‌نه پێمان ده‌ڵێت مه‌سعود بارزانی ده‌زانێت ته‌قه بکات؟ زۆر که‌س له‌وانه‌ی که وا ده‌زانن ئه‌م سه‌رۆکه هاوبه‌شی شه‌ڕی کردووه و چه‌کی کردۆته شان و ته‌قه‌ی له دوژمن کردووه به‌هه‌ڵه‌داچوون. ته‌مه‌شا بکه‌ن له‌م وێنه‌یه‌دا چۆن دووربین به‌کار ده‌هێنێت، هیچ خۆی تێک نادا ده‌یه‌وێت له ده‌وروبه‌ر وا بگه‌یه‌نێت، که به باشی دووربینه‌که به‌کار ده‌هێنێت و لێی ده‌زانێت، چاویشی له هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه که به دووربینه‌که‌ی نزیکی کردۆته‌وه، هاکا زه‌رده‌خه‌نه ده‌یگرێت، ئاخر که‌سێک که ئاوا له شتێک ده‌ڕوانێت دیاره دیمه‌نێک ده‌یجوڵێنێت بۆیه له‌گه‌ڵیدا ته‌ماشا ده‌کات، ئه‌م به‌ڕێزه ده‌ست کرده و پێمان ده‌ڵێ: سه‌رۆک نه‌ک هه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووه، به‌ڵکو ئه‌م براده‌ره ته‌نها وێنه‌ی گرتووه لێره‌و له‌وێ و به‌رگی کوردی گران به‌های پۆشیووه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه و پێویسته سه‌رنجی بینه‌رانی بۆ رابکێشین، ئه‌و که‌سه‌یه که لایه‌وه وه‌ستاوه و ناوێرێت پێی بڵێت جه‌نابی سه‌رۆک سه‌رقاپی دووربینه‌که لابه‌ره، تۆ هیچ نا‌بینیت ! کورسێکه‌ی مه‌سعود و ده‌سڕی کلێنس و کورسێ نایلۆنه‌کان و چه‌کداره‌کانی ده‌وروبه‌ری خێمهکهو قوتوی کۆکا کۆلاکهو خێمه‌که‌ی un کۆمه‌ڵێک پرسیار دروست ده‌کات، که ده‌مان گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ڕیکلامێکی فلیمی کاوبۆی بۆ کۆکا کۆلا، نه‌ک په‌یامی پێشمه‌رگه بێت به‌و به‌رگه پاکه‌وه.
دوور له ئیستا ماوه‌یه‌ک پێشمه‌رگه بووم، به‌ڵام نه پێلاوی قهڵتاغم له پێدابوو نه له‌ژێر خێمه‌ی unدا بووم، کاتێکیش له قه‌یوان و شاخی دووبرا له دوژمنمان ده‌ڕوانی یان له که‌مینی سپێدانا ئه‌وه‌نده فێر ببووین که قه‌باغی دور بینه‌که لاده‌ین و فاڵ نه‌گرینه‌وه، ئه‌وه‌ی مه‌سعود تێی داڕوانێ له کامێره‌کانی حه‌ج ده‌چێ، ئه‌وانه‌ی وێنه‌ی بهڕده ڕه‌شه‌که‌ی حه‌ج ده‌بینن، چه‌ند حاجیه‌کی نیوه ڕووت، نه‌ک دوربین، به‌راستی دوای ئه‌م نووسینه شه‌رمه ئیتر مه‌سعودی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان باسی پێشمه‌رگایه‌تی بکات.
بۆ بینینی وێنه‌که به گه‌وره‌یی کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
www.kurdistanpost.nu/biz/mesud.durbin
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست