که ئاگری شه‌ڕ بڵێسه‌ی سه‌ند شه‌رمه بۆ ئه‌و خه‌نجه‌ره‌ی له که‌لاندا ده‌مێنێته‌وه!
Sunday, 27/02/2011, 12:00
ناونیشانی ئه‌م وتاره قسه‌ی ڕه‌سوڵی حهمزهتۆفه، که له داغستانه بچوکۆلهکهیدا باسی ده‌کات، ئه‌مڕۆش له هه‌موو ماڵیکی کوردستاندا تفه‌نگێک، دوان، بگره زیاتریش هه‌یه ، یان به زۆربه‌ی پزوی شهرواڵهکانهوه ده‌مانچه‌یه‌ک ده‌بینی ، که‌چی وه‌ک خه‌نجه‌ری کابرا، بۆ ڕۆژی ته‌نگانه هه‌ڵگیراون، من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووم تفهگ بهرامبهرمرۆڤی کورد به‌کاربهێنرێت ، لێ پارتی و یه‌کێتی خۆیان له کوردبوونی خۆیان جیاکرده‌وه، له هه‌موو به‌هایه‌کی کوردبوون و مرۆڤبوونی خۆیان داشۆری، بۆیه من واز له‌وه ده‌هێنم که ئه‌مانه وه‌ک کورد سه‌یر بکه‌م، چونکه تازه ئه‌مانه بۆ من بوونه دوژمن و له پله‌ی سه‌ره‌وه‌ی خه‌باتیی خۆم دژی ئه‌مانه دایان ده‌نێم. بۆ من ئه‌مڕۆ ئاسایش، زانیاریی، دژه تیرۆر، پاراستن، هیچ جیاوازییه‌کیان نییه له‌گه‌ڵ به‌عسیی، قوات خاسه، ئه‌من، ئیستیخباراتێکدا، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێت وه‌کو یه‌ک ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بکرێت و به یه‌ک چاو سه‌یر بکرێن.
کاتێک له‌ساڵی 1982دا له‌شه‌قامی برایم پاشا له سلێمانی خۆپیشانمان ده‌کرد و هوتافه‌کانی کۆمه‌ڵه‌مان ده‌وته‌وه، ئه‌من و قوات خاسه‌کان ده‌وریان گرتین ئه‌وان ده‌یانتوانی زۆرمان لێ شه‌هید بکه‌ن، به‌ڵام نه‌یان کرد، چونکه که‌مێک شههامهتییان هه‌بوو، که‌مێک مرۆڤدۆستانه بیریان ده‌کرده‌وه، له سه‌رو خۆیانه‌وه پێیان وترابوو ته‌قه له منداڵ و ژن و کچ و مه‌ده‌نی نه‌که‌ن. بۆ مێژوو ئه‌منه عه‌ره‌به‌کان، ئه‌منه جه‌لاده‌کان ، ته‌قه‌یان به ئاسماندا ده‌کرد و ئێمه‌یان ده‌ترساند، که‌چی هێزه پاڵه‌وانه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتیی به‌ناو خه‌ڵکدا ته‌قه ده‌که‌ن. ئه‌و هێزه ترسنۆکه‌ی که ته‌نها بۆ کوشتنی کورد دروست کراوه و به‌رامبه‌ر به دوژمن ته‌قه‌یه‌ک ناکات، چ له موسڵ و چ که‌رکوک نه‌بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی سونه و شیعه.
نه‌وشیروان مسته‌فا له کۆڕێکدا له‌شاری له‌نده‌ن ووتی:
به پارتیم ووتوه سه‌رده‌می بنه‌ماڵه به‌سه‌ر چووه ... ئێوه‌ش بڕۆن، ئه‌وه بنه‌ماڵه‌ی شێخ مه‌حمود، ئه‌وه بنه‌ماڵه‌ی به‌ده‌رخانییه‌کان، چاو له‌وان بکه‌ن، بڕۆن و له کۆڵ ئه‌و میلله‌ته ببنه‌وه. ئایا نه‌وشیروان موسته‌فا چه‌ند که‌سێکی راستگۆیه؟ چه‌ند خاوه‌نی قسه‌ی خۆیه‌تی و کاری بۆ پراکتیزه‌کردنی قسه‌کانی خۆی ده‌کات، ئه‌مه له‌لای من تا ماوه‌یه‌ک وه‌ک پرسیار مابوویه‌وه، ئه‌وه‌ته‌ی گۆڕان دروست بووه، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م وه‌رگرتۆته‌وه. هه‌رچی په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ی پارتیی و یه‌کێتیی بێت، یان مامۆستا بێت تێیدا، به نه‌وشیروانیشه‌وه بڕوا ناکه‌م، جیاوازییه‌کیان له نێواندا هه‌بێت. ئیستا نه‌وشیروان له شاری سلێمانی بووه به سیستانی، خه‌ڵک ده‌کوژرێت، که‌چی ئه‌و داوای ئاشتی ده‌کات و خۆیان به بزووتنه‌وه‌یه‌کی مه‌ده‌نی ده‌ناسێنن، ئه‌مه چ سه‌مه‌ره‌یه‌که ؟
کاتێک مرۆڤ خوێنی له به‌ر ده‌ڕوات، له‌و کاته‌دا وه‌ستانی خۆێنهکه گرنگه، نه‌ک بیرکردنه‌وه له ڤایرۆس و پیسی په‌ڕۆکه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کڵاوی نایه سه‌ر خه‌ڵکی سلێمانی و کوردستان.نه‌وشیروان به‌دوای سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵکی تونس و ده‌سپێکردنی شۆڕش له‌میسر، به‌خێراییه‌کی زۆر له به‌یاننامه‌یه‌کدا، که له حه‌وت خاڵدا خۆی به‌رجه‌سته کردبوو، کۆمه‌ڵێک داوای تێدابوو، کورد ووته‌نی بۆنی خوێنی لێده‌هات. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و که‌سی یه‌که‌می ناو بزوتنه‌وه‌که چاک ده‌یزانی به‌رخوردی پارتی و یه‌کێتی چییه و چۆن ده‌بێ؟ چونکه چل ساڵه نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ پارتی، پاشان له ناو یه‌کێتییدا بووه و خۆی که‌سی دووهه‌می ناو یه‌کێتی بووه، ده‌یزانی ئه‌وان به دوای ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی خۆیانه‌وه بوون، کاتێکیش پارتی و یه‌کێتی لێیان هاتنه ده‌نگ و داوایان کرد ده‌بێ داوای لێبوردن بکه‌ن و تۆپ و جبه‌خانه جوڵێنرا و خه‌ڵکی ئیتر ئه‌وه‌یان قبوڵ نه‌کرد، ئه‌وه‌ی رووی دا شه‌ڕی نه‌وشیروان ده‌سه‌ڵات بوو، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که له گرده‌که به که‌رامه‌ت و به شه‌هامه‌ت تر بوون، کردیان به شه‌ڕی خۆیان.
نه‌وشیروان له به‌رنامه‌یه‌کی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌دا ووتی: ئه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆران نییه، که ده‌بێ داوای لێبوردن بکات، به‌ڵکو ئه‌وه پارتیی و یه‌کێتیه ده‌بێ داوای لێبوردن له خه‌ڵکی و له گۆڕان و له پێشمه‌رگه بکه‌ن. ئه‌مه ئه‌و هاندانه بوو، یان چاکتر بڵیم ئه‌و خاڵه بوو، که خه‌ڵکی ڕژانده سه‌ر شه‌قامه‌کان و کاره‌ساتی 17ی شوباتی لێکه‌وته‌وه و بوو به په‌ڵه‌یه‌کی تری چڵکن به رووی دزێوی پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی. گۆڕان ده‌یتوانی له‌چاو تروکانێکدا وه‌ک خۆیان پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌کرد ده‌ست به‌سه‌ر سلێمانی و هه‌رێمی سه‌وزدا بگرن، به‌ڵام یه‌که‌مین فاوڵی گۆران، پاشه‌کشێ بوو وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن، به‌وه‌ی به‌و گه‌نجانه‌یان ووت
ئاژاوه گێڕ!
ئه‌مڕۆ گۆڕان ناشرین ترین ئۆپۆسیزسیۆنه، که له مێژووی سیاسه‌تدا، مرۆڤ به‌رچاوی که‌وتبێ. گۆڕان له ماستاو سارکردنه‌وه‌ی خۆی ناوه‌ستێ و پارتی و یه‌کێتیش له هێرشکردن بۆ سه‌ر گۆران سڵ ناکه‌نه‌وه، نه‌ک نه‌وه‌ستاون، به‌ڵکو به‌رده‌وامن و گوێ به‌و هه‌موو نه‌رمییه‌ی گۆران ناده‌ن. مێدیاکانی گۆران نه‌رمییه‌کی سه‌یر ده‌نوێنێ له گه‌یاندنی هه‌واڵه‌کانی شه‌قام و خه‌ڵکه ڕاپه‌ڕیوه‌که، به ئاسته‌م له هه‌ندێک خاڵی بچووکدا له مێدیای ده‌سه‌ڵات جودا ده‌کرێته‌وه. گۆران زۆر لۆکاڵانه بیر ده‌کاته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌خه‌می ئه‌تککردنی خۆیاندان، له خه‌می مه‌کۆ سوتاوه‌کانی هه‌ولێر و سۆران شه‌قڵاوه ... هتد نین. گۆڕان نه‌ی توانی وه‌ک پێویست به‌ده‌م خه‌می لایهنگرانیشیانهوه بچێت، ئه‌مه‌ش پاشه‌کشێیه‌کی تری گۆڕانه. ده‌سه‌ڵات خه‌ریکه به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانیش له گۆران خاڵی ده‌کاته‌وه و له‌وێ غیابی گۆران ده‌بینرێ. (فاروق ڕه‌فیقیش) که ئیستا هه‌ڵسوڕاوێکی ئه‌کتیڤی مه‌یدانه‌که‌یه، ووتی:
ئۆپۆسیزیۆن دواکه‌وت.ئه‌مڕۆ هێرۆ و مه‌لابه‌ختیار و دلێری سه‌ید مه‌جید، چوونه حزوری سیستانێکهی کوردستان له گرده‌که، له‌ناو که‌شێکی ئارام‌دا له به‌ر ده‌می سه‌تڵێ مۆز و پرته‌قاڵدا کاتژمێرێک به ده‌م پێکه‌نین و باسکردنی بیره‌وه‌رییه‌کانی رابردوویان باسیان له خه‌باتی شاخ کرد، که چۆن بۆ نمونه که‌وشه دڕاوه بۆگه‌نه‌کانیان له پێدابوو، مه‌لا به‌ختیار شه‌رمی نه‌کرد، باسی له 35 جووت پێلاو کرد، که له ئیتاڵیاوه بۆی شه‌حن کرابوو، باسی له‌و قاتهش کرد که به 7 هه‌زار دۆلار کڕیبووی. دانیشتنه‌که‌یان زۆر خۆش بوو، باسیان له کوشتار و قه‌تڵ و عامی ناو شار نه‌ده‌کرد. دانیشتنه‌که ئه‌وه‌نده شهرمناوی بوو، راگه‌یاندنه‌کانی گۆڕان، به KNN و سبه‌ی و رۆژنامه‌ی رۆژنامه، هیچ باسیان له‌و پێکه‌وه دانیشتنه نه‌کرد، ئاخر چۆن له روویان دێت باسی شتێک بکه‌ن، که ده‌زانن گه‌وره‌ترین و شهرمهزاریترین دانیشتنه، پاشان که‌سێک نازانێ به‌ڕاستی ئه‌م دیداره چ گفتوگۆیه‌کی سیاسیی تێدا گوزه‌را؟ چونکه گۆڕان ده‌زانێ شه‌قام بڕیاری خۆی داوه و ئێمه دیالۆگ و ڕیفۆرمان ناوێ، به‌ڵکو ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه نه‌ک نه‌مێنێ به‌ڵکو له ناو ببرێت و دادگایی بکرێ.
ئه‌وه‌ی ته‌ماشای وێنه‌که‌یان بکات، زۆر شت ده‌توانێت بخوێنێته‌وه و زۆر پرسیار له لای دروست ده‌بێت. پرسیاری یه‌که‌م ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی یه‌کێتیی کێن، که چوون بۆ لای نه‌وشیروان؟
- سێ دز، یه‌که‌میان مه‌لا بهختیارێکی زمان و داوێنپیس
- هێرۆیه‌کی دڵڕه‌ش، نا مه‌حبوب، که زۆربه‌ی خاک و زه‌وی سلێمانی نه‌ماوه داگیری نه‌کردبێت.
- دلیری سه‌ید مه‌جید، ناسراو به قاسه و ده‌غیله‌که‌ی یه‌کێتیی،
ئا ئه‌مانه‌ن، هاتوونه‌ته لای نه‌وشیروان، باشه نه‌وشیروانێک به‌وه رازیبێت له‌گه‌ڵ ئه‌م نموونانه‌دا دابنیشێت، ئیتر حیکمه‌تی چی بوو له یه‌کێتی هاته ده‌رێ؟ گۆڕان له چییدا ده‌کات؟ ئایا نازانێت له پێشدا گۆڕان ده‌بێت له عه‌قڵدا بکرێت، ئه‌و عه‌قله‌ی که قبوڵ نه‌کات له ته‌نیشت زێرابه‌کانی یهکێتیییهوه دابنیشێت؟ خۆ من وام ده‌زانی له بۆگه‌نی گه‌نده‌ڵه‌کان کاس بووه، بۆیه وازی له یه‌کێتی هێناوه؟
که شه‌ڕ کوردستانی ته‌نیوه‌ته‌وه، که‌س نازانێت به‌ره‌وه کوێ ده‌ڕوات، وا ده‌سته ده‌سته، شاعیر و ماعیرهکان ئه‌وانه‌ی بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێک شیعریان پێێه و ده‌شیعرێنن، له ده‌سه‌ڵات بێشهرمترن، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر چه‌له‌حانێ و قسه پوچه‌کانی خۆیاندا، وا ده‌زانن سه‌رده‌می حه‌فتا و هه‌شتاکانه و شیعره‌کانیان ره‌واجی هه‌یه و بڕوایان پێده‌که‌ن؟ له‌م شاعیره بێموڕاڵانهمان زۆره، هه‌شیانه جارێ هه‌ر دوو دڵه نازانی خۆی به چ لایه‌کدا ساغ بکاته‌وه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ئێمه جێگه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه ئه‌و جه‌نگه‌ڵستانی تفه‌نگه‌یه، که خه‌ڵکه بێ شههامهتهکان له ماڵه‌وه دایان ناوه و بۆ پاریزگاری له شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌ستی بۆ نابه‌ن، هه‌موو به ته‌مان کاک نه‌وشیروان فه‌رمان بفه‌رموێت و بڵێ ئاده‌ی مام رۆسته‌م، زاڵێتی خۆت بخه‌ره گه‌ڕ... رۆسته‌می زاڵیش داستانێکه تاقه‌تمان له خوێندنه‌وه‌ی چووه، شاڵا له‌گه‌ڵ مامه ریشه‌دا شه‌هید بکرایه بۆ ئه‌وه‌ی به جوانی بمانخوێندایهوه و یادمان بکردایه.
چاره‌نوسی گه‌له‌که‌مان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست