گه‌وره‌ترین پاکانه بۆ ده‌سه‌ڵات، سه‌نگه‌ر گرتنه له کوردستانپۆست، که‌مالی سه‌ید قادر به‌نمونه !
Wednesday, 23/11/2011, 12:00
لە بیرمه جارێک پیاوێکی ترسنۆک، تفه‌نگێکی ژه‌نگاوی له‌شاخه‌وه هێنابوویەوه، ئەوساتە من شاگردی چایخانه‌یه‌ک بووم، وا ناشرین بوو لەلام، پیاڵه‌که‌ی به دهستییەوە بوو، من بهگڵاوم ده‌زانی ، ڕووی له خه‌ڵکه‌که ده‌کرد و ده‌یووت من بۆیه گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ لای میری، چونکه ئه‌وانه هه‌ر شه‌ڕی یه‌کتر ده‌که‌ن، له کوێدا له چایخانه‌که داده‌نیشت، ده‌وری چۆڵ ده‌بوو، ئه‌و ووت ته‌شتێک پیساییه و خه‌ڵک لێی دوورده‌که‌وته‌وه ، چه‌ند ڕۆژێکی نه‌برد له یه‌کێک له کۆڵانه‌کاندا کراسه سپیه‌که‌ی خه‌ڵتانی خوێن کرا و ده‌مانچه‌که‌شی، که وه‌ریگرتبوو ڕفێنرا، هەواڵەکەی لە ناو چایخانەکەدا بڵاوکردەوە، که‌س بۆ تاکه ده‌قیقه‌یه‌کیش له دۆمینهکردنی خۆی و جگه‌ر و ماستاو خواردنەوە نه‌که‌ووت. من له‌و ده‌مه‌وه ده‌زانم ڕیسواترین که‌س، ئه‌وه‌یه که ته‌سلیم ده‌بێته‌وه و پاکانه له‌سه‌ر گیانی خه‌ڵکی ترده‌کات.
هاوڕێکانم هەموو ده‌زانن، کە من ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک داگیرکه‌رێک سه‌یر ده‌که‌م، جیاوازیی لە نێوان بەعس ورژێمی ئیسلامی ئێران و فاشستە تورکەکان و دەسەلاتی کوردیی باشوورناکەم، بەلای منەوە ئەوەی رژێمی تورکیا، لە سەردەمی ئەتاتورک تا ئەم ئۆردو‌غان، یان شای ئێران و ئەحمەدی نەژاد و سەدام حوسێن و مەسعود و تالەبانییدا نییە، بەڵکو ئەمانەی کورد زۆر لەو دوژمنانی کورد خراپتر بوون. ئه‌مڕۆ لە ناو شاردا برادەرێکی دڵسۆزم کە دەزانێت من کار لەگەڵ کوردستانپۆستدا دەکەم، ده‌ستی خسته سه‌ر شانم و ووتی مه‌ڵێ کارم هه‌یه ، ده‌مه‌وێت پێکەوە بچین و چایه‌ک پێکه‌وه بخۆین و قسه‌یه‌کم هه‌یه ده‌مه‌وێت بۆت باس بکه‌م.
دڵم نهشکات، زانیم له چاوه‌کانیدا باسێکی جدی هه‌یه ، ووتی دوێنی ته‌له‌فیزیۆنی نالیات دی ؟ ووتم نا! جا به‌ڕاستییش نهم دیبوو، ووتی که‌مالی سه‌ید قادر، ئه‌وه‌ی ئیمزات بۆ به‌ربوونی کۆده‌کرده‌وه، ده‌تگووت 30ساڵ به حوکمی قه‌ره‌قوشی زیندانی ده‌کرێت ، دوێنێ شه‌و ده‌یووت کوردستانپۆست سه‌ر بهگۆرانن، ئه‌وان منیان هانداوه قسه به بنەمالەی بارزانی بڵێم، زۆر شتی ووت، هاوڕێکه‌م ووتی ئێمه هیوای دنیامان به کوردستانپۆست هه‌یه! بڵێ ئه‌م دکتۆره ڕاست بکات، کوردستانپۆستیش فێڵێکی تری نەوشیروان و گۆران نه‌بێت؟ ئه‌ی هاوار شتێک بکه ، ئیتر ئه‌و میلله‌ته به‌رگه‌ی ئاشبەتاڵ و هەڵبەزیین و دابەزیین ناگرێت! من پێکهنییم ، هاوڕێکه‌م خهرکیبوو سه‌ری هه‌ڵده‌که‌نم، ووتی تۆ له خەمساردی خۆت ناکه‌ویت.
منیش لە وەلامدا ووتم هێواش برا هێواش ، من ته‌نها چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته‌ده‌که‌م ! ووتی پرسیاری چی ؟ بۆچی کوردستانپۆست دەبێت سێبه‌ری گرده‌که بێت؟
من پرسیارت لێده‌که‌م ، وه‌ڵامم ناوێت ، ته‌نها له پرسیاره‌کانی مندا ،وه‌ڵام وەردەگریتەوە و ئاسودانه له هه‌موو شتێک حاڵی ده‌بی . وتم: که‌مالی سهیقادر پیاوێکی گوناح و نه‌خۆشه و پێویستی به سۆز و بە یارمەتیی هه‌یه، ووتی چۆن؟
تۆ باوه‌ڕت وایه، که‌سێک شه‌ش مانگ، وه‌ک پاڵه‌وانێک ڕوو له هه‌ولێر بکات، بیگرن و ئەو هەموو سووکایەتییەی پێ بکەن، دوایی تێک بشکێ و بێتە دەرەوە بهجهلادهکهی بڵێ : (ڕێزدار نێچیروان)؟ پرسیی: چۆن؟ ووتم : ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌موو رەوەندی کورد لە ئەورا و ئەمەریکا وئوستوڕالیا، هەروەها له ژووره‌کانی پاڵتۆک و سایتەکاندا بۆ ئازاد کردنی ئه‌م دکتۆره له‌خه‌باتدا بوون ، پارتی له‌وه زیاتر نه‌ی توانی له‌به‌رده‌م ئه‌م لێشاوه خۆی بگرێ، ناچار به‌ریدا. ئەم د. کەمالە ئه‌و کاتە ده‌یتوانی ببێته پاڵه‌وان، کەچی کاتێک گه‌ڕایه‌وه ئه‌ڵمانیا ، له ژووری پاڵتۆڵک ووتی: من و (ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی) ڕێکه‌وتووین هه‌موو شتێک به‌خێر گه‌ڕاوه‌ته‌وه من ده‌چمه‌وه له‌سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌کان کار ده‌که‌م و کەرکوک و موسڵ به‌یه‌ک چه‌قه‌نه دەخەمەوە سه‌ر کوردستان.
دووهه‌م :دوای ئه‌وه‌ی باری که‌وته لێژی و له‌و هه‌ڵوێسته ناجوامێرانهیدا خه‌ڵک لێی هاتنه ده‌نگ، هه‌ستا دووسێ دۆکۆمێنتی له‌سه‌ر مه‌لا مسته‌فا بڵاوکردەوە، گوایه مەلا مستەفا پیاوی ئینگلیز و رووس و بێگانە بووە و سەرکردەیەکی خائینه، ئیتر خه‌ڵکی ئه‌وه‌شی به فلسه قهڵبێک لێ نه‌کڕی. تۆ وا مەزانە خەڵکی ساویلکەن و هیچ ناخوێننەوە و بێ هەڵوێستن. کەسێک کە دۆڕا، زەحمەتە خۆی بکڕێتەوە.
سێهه‌م: ئه‌م به‌ڕێزه له نیوه‌شه‌وێکدا هه‌ستا درۆیه‌کی سپی کرد، ووتی: پاراستن زه‌هریان پێ داوم، نووسی : پزیشکەکەم پێی وتووم، کە من ئه‌مرم، خه‌ڵکی لەمەشدا متمانەیان پێی نەکرد و گاڵتەیان پێی دەهات، چونکە ئەم گڕانەوەیە، وه‌ک چیرۆکی شوانه درۆزنەکە وابوو، که‌س باوه‌ڕی پێینه‌کرد، وا ئیستاش دەبینیت پاش تێپەڕبوونی سێ ساڵ، ئەم د. کەمال سەید قادرە زیتە و نەمردووە، دوایی هاته‌وه سه‌ر خه‌ت و ووتی من ده‌می خه‌ڵکم تاقی کردۆته‌وه. بۆیە هاوڕێکانم له کوردستانپۆست بڕیاریان دا چیدی بە بێ سانسۆر هیچ نووسینێکی بۆ بڵاونەکەنەوە، تا میستاقێت له‌ده‌ست نه‌ده‌ین، بڕیارمان دا ئیتر شتێک بۆ ئه‌و پیاوه درۆزنه بڵاو نه‌که‌ینه‌وه. جگە لەوە به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا لە هەندێک سایت و شوێنی راگەیاندن وێنه‌ی خۆی بڵاوکرده‌وه، ووتی: مه‌سروور بارزانی له یه‌کێک له‌شه‌قامه‌کانی ڤیه‌نادا پەلاماری داوم و لێی داوم، بنه‌ماڵه‌ی بارزانیم داوه‌ته دادگا، ئه‌وه‌شی بۆ نه‌چووه سه‌ر و که‌س لێی نه‌کڕی، چونکه خەڵکی وریایە ده‌زانێ کهسایهتییەکان چی ده‌ڵێن، جگه له‌وه‌ی ووتی : هه‌موو ئیسرائیل و موساد به‌دوامه‌وه‌یه و من یارمه‌تی کچێکی میسریم داوه ، ئه‌وه‌ش وه‌ک نووسینی چیرۆکنووسێکی درۆزن بوو، که‌س لێی نەکڕی ، خوشکێکی بە ناوی ئاواز قادر زه‌ویه‌کیان لێ داگیر کردبوو، پاراستن بە زۆڵێتی دابوویان بە جەمالی برای تا کێشەی خێزانیی و داپچڕاندن بخەنە نێو کەسوکار و خوشک و براکانییەوە، ئەو خوسکەی په‌یوه‌ندی کرد به کوردستانپۆسته‌وه تا کێشه‌که‌ی بۆ بکه‌نه که‌یسێک و باسی لێوه بکرێت ، هاوڕێکانم بابه‌ته‌که‌یان کرده نووسین ،لێره‌وه که‌مال نیازی ڕۆیشتنه‌وه‌ی هه‌بوو داوای کرد که ئه‌و نوسراوه لابه‌رن و چەند قسەی بازاڕیی و تۆمەتیی بۆ کوردستانپۆست دروست کرد، ئیتر لەوە بەدواوە کوردستانپۆست، هەرچی نووسین و بابەتی کەمال سەید قادر هەیە سڕییەوە و ئەمە بۆ هه‌تاهه‌تایه بڕیارمان دا که‌هیچ بۆ ئه‌م که‌سه به‌ڕاستی نه‌خۆشه بڵاو نه‌که‌ینه‌وه، تا واشمان کردووه، بڕیارەکەمان وایە تا داوای لێبوردن له خوێنه‌رانی کوردستانپۆست و گه‌لی کورد و رەوەندی کوردیی نه‌کات، دەبێت که‌مالی سه‌ید قادر خه‌و ببینێت به وه‌ی لهکوردستانپۆستا ده‌رکه‌وێت.
چۆن شۆڤێر دەبێت مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی پێبێت، ئاواش هەر کەسێک رەخنە، یان سەنگەری لە بنەمالەی بارزانییدا گرتبێت، دەبێت مۆڵەتی پەشیمانی پێبێت، بەوەی زیارەتی ئەم گۆڕە بکات
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چۆن دوای چل و چه‌ند ساڵ تاڵه‌بانیان بردە سه‌ر گۆڕی مه‌لامسته‌فا و داوای لێبوردنی کرد و 400000 دۆلاریشی بە سه‌رانه پێدان، کەمال سەید قادریشیان ناچار کرد بچێتە سەر گۆڕی ئەو بارزانییەی کە پێی دەگووت خائین و جاسووسە و تەماشا بکە ئەم وێنەیە چیت پێ دەڵێت؟ کەسێک بچێتە سەر گۆڕی جاسوسێک، ئەی خۆی دەبێت بە چی؟ پاراستن به‌وه‌ش دڵی ئاوی نه‌خوارد ووتی ده‌بێ راستەوخۆ جنێو بهکوردستانپۆستیش بده‌ی تا لە زانکۆ داتبمەزرێنینەوە! لە کۆتاییدا دەڵێم گه‌وره‌ترین پاکانه بۆ ده‌سه‌ڵات، سه‌نگه‌ر گرتنه له کوردستانپۆست!
تێبینی: بۆ ئەوەی خوێنەر بە هەڵە تێنەگات، لێرەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە من کەمال سەید قادرم تاوانبار ناکەم بە پیاوی پاراستن، یان بڵێم بووە بە پارتیی، ئەم قسانەم لە دەرەوەی ئەو تۆمەتانەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست