هه‌واڵه‌کانی کوردستان چیـمان پێده‌ڵێن؟
Monday, 01/08/2011, 12:00
هاوڕێ و هاوکارم کاک مستەفای حەسەنە گەورە، ڕێگەی پێدام هەواڵە گەرم و گوڕەکانی ئەم هەفتەیە من بینووسمەوە
هەواڵی یەکەم
بەرهەمی کوڕی حاکم ئه‌حمه‌د ساڵح خۆی گەیاندە ناوچەی بلە و بەرزان و ، لەوێ ووتی ئێرە ئەم ناوچەیە ڕەمزی بەر خۆردانە و بەس بارزانی توانیوێتی ڕووبەڕووی دورمنانی نەتەوەی کورد تفەنگ بتەقێنێ ، ئەوەی پێشمەرگەکانی دەفەڕی سۆران و پێشمەرگەکانی سلێمانی تەقانویانە له سه‌رده‌می شێخ مه‌حمود و یه‌ئلول و هه‌موو شه‌ڕه‌کانی تر، هیچ نەبوو فیشەکە شێتە بووە ، بارزانییه‌کان ڕەمزی مێژووی سەرکەوتنە، من وەک تاڵەبانی پێم ناکرێ ٤٠٠٠٠٠ دۆلارتان بۆ بخەمە سەر کۆنتۆکەتان بەڵام وەعد بێت وا بکەم جامانەی سور بکەمە هەوێی ئەحوال مەدەنی و بەدەسەڵات و ئۆپۆسیزیۆنەوە جامەدانی بکەینە سەرمان ، دەبێ بێتە مۆدێلێک بە قات و بۆیمباخەوە جامانەی سور بکەینە سەرمان ، باهەر کوردستانپۆست پێمان بڵێت لەدەڕنەفیزی فەحس دەچی ، ڕۆژێک دادێ وەک کلاوی جولەکەکان جامانەی سوریش دەبێێ کوردی پێ بناسرێتەوە ، بەرهەم لە درێژەی سەردانەکەیدا هێندە لەسەر جامەدانی سور ڕۆی هێندە قسەی تری نەکرد ، لەئتۆمۆبیلەکەشیدا بە هاوسەفەرێکی خۆی ووتبوو ، خوابکات لەسەر کارەکەم دەرم نەکەن دوای ئەم سەردانەم بەجامانەی سورەوە .
http://pukmedia.comهەواڵی دووهەم
هه‌وادارێکی گۆڕان ده‌ڵێت کوردستانپۆست مێشک پووچه و له سیاسه‌ت نازانێت
دوای ئەوەی کوردستانپۆست و نووسەرەکانی ڕەخنەی جدیان لە گۆڕان گرت و مه‌ترسیی چوونی نه‌وشیروان بۆ پرسەی حەمایل روونکرده‌وه، کوردستانپۆست بە سەرپەرشتی ستافەکەی سەر ووتاری دووهەمیان بەناونیشانی (مه‌سعود بارزانی مردنی دایکی کرده پرسه‌یه‌کی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی) نووسی.
ئەم سەر ووتارە بووە جێگەی قسەکردنی زۆر لەناو خەڵکییدا، دیارە هه‌ندێک له گۆڕانخوازه‌کان مه‌به قه‌ڵس بوون، بۆیه هاتوون جنێو به سه‌ر نووسه‌ری وتاره‌که ده‌ده‌ن و بەدەنگی گۆڕانخوازێک لە گردەکەوە (حه‌مه ئاوات) جنێو به سه‌رنووسه‌ری وتاره‌که ده‌دات و به که‌سێکی مێشک پووچ و ناسیاسیی لەقەڵەم دەدات، ئەو کاکەیە زیادە ڕەوی دەکات و دەڵێ گۆران هەر ئەمەندەی پێدەکرێ با ئەوان لە ئەورپاوە بێنەوە زۆرتر بکەن.
داماوی ئەم برادەرە لەوەدایە بۆ خۆی پێیەکی لە ئەوروپایە و پێیەکی تری لە گردەکە، جگە لەمه، ئەوە عەقڵی چیایە، گاڵته به قه‌له‌م و لاستیک و ماجیک ده‌کات، ده‌ڵێن فه‌رموو وه‌رن باشتر بکه‌ن، ئه‌م کاکه‌یه پێی وایه که خه‌ڵکی تر ئه‌گه‌ر له گۆڕان باشتریان پێده‌کرێت، با بفه‌رموون بیکه‌ن، پێی وایه ده‌بێت تۆ بچیت له ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیی داوا بکه‌یت، مۆڵه‌تت بداتێ کاری سیاسیی بکه‌یت و بچیته په‌رله‌مانه‌وه و خه‌باتیی شه‌ڕه بوتڵ و به مێزداکێشانیان له‌گه‌ڵدا بکه‌یت، پێی وایه ته‌نها ده‌بێت ئه‌وه بکه‌یت، ئه‌وه‌ی گۆران کردوویه‌تی هه‌ر ئه‌مه‌نده ده‌بێت، منیش ده‌ڵێم نا کاکی خۆم، وا نابێت، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه ده‌وێت، ده‌بێت له نادیاره‌وه کاری خۆی بکات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هی ئه‌وه نییه به ئاشکرا له‌گه‌ڵیاندا شه‌ڕه قسه و حیزب ۆیزبێنه‌ی له به‌رامبه‌ردا بکه‌یت و باره‌گا و گردیان له‌برامبه‌ردا بکه‌یته‌وه، داوای لێ بکه‌یت بڕوات، داوای لێبکه‌یت گوێت لێ بگریت، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پێویستی به بزووتنه‌وه‌یه‌کی وا هه‌یه که که‌لله‌یان راوه‌شێنیت، ئه‌وه‌ی گۆران نایکات پێویسته ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه بیکات، ئێوه گاڵته ده‌که‌ن، که خه‌ڵکی قه‌ڵه‌م فڕی بدات، گاڵته به نووسین ده‌که‌ن، ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر نووسین نرخێکی نییه، ئه‌ی بۆ نووسینه‌کانی سایتی سبه‌ی، رۆژنامه و که‌ی ئێن ئێن چی ده‌ڵێیت؟ بۆچی قسه و نووسینه‌کانی ئه‌وانت به دڵه و هی ده‌ره‌وه‌ی گۆڕانت به دڵ نییه؟
جاران کە ئێمە لەچیابووین هەموو کەسمان بەترسنۆک دەزانی لە شار ، کەچی پێچەوانەکەی ڕاست بوو، ئەو کاکەیە دەڵێ من موڵکی کەس نیم ، من چاک ئەو کەسایەتییە لەنزیکەوە دەناسم، ئه‌م کاکه‌یه که خۆی به موڵکی که‌س نازانێ، هه‌ر رۆژه‌ی یارییکردن له‌سه‌ر په‌تێک به هه‌ڵویست و موڵکی خوود ده‌زانێت،، که هه‌ر رۆژه‌ی له سه‌ر په‌تێک یاری ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر په‌ت یاری ده‌که‌ن، په‌ته‌که خاوه‌نێتی، کاتێک که ده‌که‌وێته خوارێ، خاوه‌ندارێتی خۆی له ده‌ست ده‌دات، ئەوانه‌ی ئایدۆلۆژیا وەک که‌لوپه‌ل ده‌گۆڕن، ئه‌وانه‌ن ئایدۆلۆژیا بۆ پێداویستیی و بۆ خۆشی خۆیان ده‌وێت، بۆیه ئه‌مڕۆ پێی ناخۆشه قسە لەسەر گۆران بکرێت، چونکه خۆی گۆڕانه، قسه نه‌کردنیش له‌سه‌ر هه‌ر بزووتنه‌وه و حیزبێت، رێگادانه به گه‌وره‌بوون و به دیکتاتۆرییکردنی سه‌رکرده‌کانیان، دیکتاتۆریش هه‌روا دروست بووه، یه‌که‌م به زمانلوسی، به خۆ جوانکردن، ئه‌وسا به شاردنه‌وه‌ی راستیی، به بڕیاری تاکڕه‌وی، به کارکردنی دژه به‌رامبه‌ر، به لیدانی به‌رامبه‌ر، به بێده‌نگکردن ... هتد، مێژووی پارتیی و یه‌کێتیی بخوێنه‌ره‌وه، ئاوا دروست بوون.
ئه‌م براده‌ره پێی خۆشه ئێمه ده‌نگ نه‌که‌ین تا گۆڕانیش ده‌بێته دیکتاتۆری سێهەم و 40 ساڵیش بۆ لێدانی گۆڕان دابنێین، ئەو کاکەیە هێندە داماوە ، نازانێ و لەخۆی ناپرسێ ئێمە لەدنیایەکی دیگیتاڵدا دەژن، خۆ مایکل ڕۆبین لە کوردستان نییە هەر شتێک لەسەر دەسەڵات دەنووسێ دەیلەرزێنێ ، خۆ ئەمنستی لە کوردستان نییە قسە لەسەر دەسەڵات دەکات، خۆ برای دەلال قونسوڵی فەڕەنسی کورد نییە بەدوو قسە سەرۆکە قەزمەکەی بلە و بەرزانی لاڵ کرد.
هەواڵی سێهەم
تاڵەبانی وەک شەوی بەرات پارە بەسەر سه‌ربازه بریندارەکانی ئەمەریکادا دەبەخشێتەوە !
رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات كه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، بڕی پێنج هه‌زار دۆلاری داوه به سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکییه‌کان.
ڕۆژنامەنووسەکە ده‌ڵێت تاڵه‌بانی كه‌سێكه زۆرترین سوودی بینیوه له ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراقدا و ئێستا به‌خشیش ده‌داته ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییانه‌ی به‌شێك له‌جه‌سته‌ی خۆیان له‌عێراقدا له‌ده‌ستداوه له‌پێناو پته‌وكردنی ئیمپراتۆرییه‌ته نه‌وتییه‌كه‌یدا ، نوسەر له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆیه‌وه باس له‌سه‌ردانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات بۆ نه‌خۆشخانه‌ی والته‌ر رید‌و ده‌ڵێت تاڵه‌بانی پاره‌كه‌ی ده‌خسته ژێر پشتیی سه‌ربازه‌كانه‌وه کە پێنج هه‌زار دۆلار بۆ هەر سەربازێ سەربازەکان نەیان دەزانی چێ یە کە دەخرێتە ژێر پشتێکانیانەوە . تاڵه‌بانی وتی ئێوه وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌تان رزگار كرد، ئێوه رزگاركه‌ری ئێمه‌ن ، بۆیە ئەرکی منە ئەم بەخشیشەم لێ وەرگرن ، تاڵەبانی و سەرانی کورد توانیان ووڵاتێکی وەک ئەمەریکاش گەندەڵ کەن و بۆشیان چۆتە سەر تاکو ئیستا ئەوەتانێ زاڵمای خەلیل زادە بەتاڵەبانی ووتوە بچۆرە لای ئەسەد بۆسوریا تۆ نۆ بڵی ئاشتیت پێ دەدرێت بەئەسەد بڵێ واز لەو کوشتارە بێنە بەرامبەر بەگەلی سوری ، بزانن ئەمەریکا و سیاسەتەکەی لەچ قەیرانێکدان .
http://www.hawlati.co
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست