خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ سلێمانی !
Wednesday, 19/01/2011, 12:00
ئایا پارتی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی؟ ئه‌مه ئه‌و خه‌ونه‌یه، که پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کاری بۆ ده‌که‌ن. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی خۆم، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: به‌ڵێ پارتی ده‌یه‌وێت بگهڕێتهوهسلێمانی، به‌ڵام به‌شێک له پارتی ئه‌و خه‌ونه‌یان هه‌یه چونکه واده‌زانن به بێ بوونیان له سلێمانی حیزب نین، ئه‌گه‌ر چی هه‌مان هاوکێشه یه‌کێتی نیشتمانیش ده‌گرێته‌وه.
به‌رله‌وه‌ی بچمه نێو باسه‌که، بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه نووسینێکی کاکه (ناسیح عه‌بدولره‌حیم) نووسه‌ری ئازا و جوامێری کوردستانپۆست وه‌بیر خوێنه‌ر ده‌هێنمه‌وه، له ژێر ناو نیشانی:
(فەرمانڕەوایى سلێمانى لە مەحمود پاشاى بابانەوە بۆ نەوشیروان مستەفا) له‌و وتاره‌دا پشتی به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ستبوو.
با جارێکی دیکه به پرسیارێکی دیکه‌ش ده‌ست پێ بکه‌ین، که ئه‌و که‌سانه کێن له پارتیدا ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سلێمانی؟ له‌و وه‌ڵامی ئه‌مه‌یشدا ده‌ڵێـ: ئه‌وانه ئه‌و باڵه خه‌وتوه‌ی ناو پارتیین، که به‌سه‌رپه‌رشتی نێچیروان بارزانی کار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سیمانی و به پارتیی بوونی سلێمانی ده‌که‌ن. کاتێک ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه چاوپێکه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ نێچیرهواندا کرد، نێچیروان نه‌یتوانی ئه‌و راستییه بشارێته‌وه، ووتی:
من نیوه‌م خه‌ڵکی سلێمانییه.
باشه بۆ نێچیروان ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی، ئه‌مه خه‌ونی باوکی نێچیروانه و پێوه‌ندیه‌کی مێژوویی قوڵی هه‌یه. ده‌بێت ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵه‌کانی پێش ئاشبه‌تاڵ، له‌وێوه ئه‌و مێژووه هه‌ڵکۆڵین و بزانین کاتێک سوپای عێراق و داگیرکه‌ران هێرش ده‌به‌ن بۆ سه‌رکردایه‌تی، ئه‌و کاته جگه له هێزه‌کانی سلێمانی که‌سێک هه‌بووه خۆی له‌و شه‌ڕانه دابێت؟ سه‌یری دکتۆر حسێن محه‌مه‌د عه‌زیز بکه‌ن بزانن چۆن باسی (
داستانی قاره‌مانانه‌ی شێره کوڕانی کورد له چیای گۆڕهس) ده‌کات و له‌وێدا نایشارێته‌وه، که ئیدریس بارزانی چۆن کوڕانی سلێمانی هان ده‌دات، تا تۆله‌ی شه‌هیده‌کانی 63ی حوزه‌یران بکه‌نه‌وه.
کاتێکیش دوای ڕاپه‌ڕین شه‌ڕی خۆکوژیی پارتی و یه‌کێتی ده‌ستی پێ‌کرد، نێچیر پێیه‌کی له ئێران و پێیه‌کی دیکه‌ی له هه‌ڵه‌بجه بوو، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ڕیپۆرتاژهکهمان به باشمزانی سه‌فه‌ری هه‌ڵه‌بجه بکه‌ین، له‌وێ له‌وێ چاومان به که‌سێک که‌وت، که ڕاسته‌وخۆ له شه‌ڕی پارتی و یه‌کێتیدا به‌شدار بووه، ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه وتی: که کاک نێچیر هاتووه و 70000 دیناری ئه‌و کاته‌ی داوه به فهرمانبهرهکهیان و شه‌وێکیش لایان ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی پێ وتبوون، که زۆر گرنگه پارتی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و نه‌یشاردۆته‌وه، ئیرانیش پشگیری گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌کات، ئیستاش لقی چواری پارتی به‌م ده‌ست و به‌و ده‌ست پاره ده‌به‌خشێته‌وه به‌سه‌ر به ناو هونه‌رمه‌ند و هه‌موو که‌سێک، که له ڕۆژگارێکدا ده‌رکه‌وتووه، بۆ نموونه (خاڵه ڕه‌حیم) که که‌سێکی ناسراوی سلێمانییه، ئیستا له ناو جێگه‌دا که‌وتووه ، که‌سێکه ته‌نها ده‌ژی و منیش وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆڤ دۆستانه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کمدا سه‌ردانمان کرد، که‌چی سه‌یرمان کرد لقی چواری پارتی، ئه‌میشی بهمهدالیایهک خه‌نی کردووه، هاوڕیکه‌م لێی پرسی: خاڵه ڕه‌حیم ئه‌وه بوویت به پارتی؟ پێکه‌نی ووتی: نا دڵنیابه ئه‌وه هی یاریچییه‌کانی سلێمانییه و و منیشیان بانگ کردووه، له‌م ڕۆژانه‌شدا به سپۆنسه‌ری لقی چوار، په‌یکه‌رێک بۆ ته‌ها خه‌لیل کرا، ته‌ها خه‌لیل له‌و خێزانه عه‌ره‌بانه بوو، که ئه‌و ده‌م سلێمانی عه‌ره‌ب نه‌ی ده‌توانی جێی بێته‌وه خێزانێکی عه‌ره‌ب ڕووی له‌م شاره بکردایه له ناو ئه‌و واقیعه‌دا ده‌بووه کورد و زمان فێر ده‌بوو، به پێچه‌وانه‌ی ئیستاوه، که تاڵه‌بانی دێت له سله‌یمانی وتاری پڕ له مه‌هزه‌له ده‌دات و ده‌یه‌وێت بڵێت سلێمانی شارێکی عێراقیه و ده‌بێت هه‌موو به عه‌ره‌بی قسه بکه‌ن و تێبگه‌ن و فێربن.
پارتی یان چاکتر بڵێین باڵێ نێچیروان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سلێمانی، به‌ڵام ئه‌مه له مه‌حاڵ مه‌حاڵ تره بۆیان، که‌چی مه‌سعود بارزانی به پێچه‌وانه‌وه سه‌یری گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی ده‌کات بۆ سلێمانی، چونکه مه‌سعود بێده‌نگ خۆی داوه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندا وه‌ک مه‌خمور و ده‌شتی هه‌ولێر و قهرهچوغدا، ده‌یه‌وێت له‌وێوه خۆی زیاتر و زیاتر قایم بکات، ئه‌گه‌ر چی مه‌سعود له کۆنگره‌ی 13 دا زۆر جه‌ختی له سه‌ر نه‌بوونی کوتله‌بازی ده‌کرد، سیناریۆی کۆنگره‌که‌یان بهدهستماچکردنی مه‌سعود له‌لایه‌ن نێچیره‌وه کۆتایی پێهات، به‌ڵام له ڕاستیدا نێچیر خۆی به نامۆ ده‌زانێ له ناو پارتییدا. نێچیر هه‌نوکه بانکێکی هه‌یه له سلێمانی، به‌نامه‌ی خۆی داوای زه‌وی بۆ پارتییه‌کانی سلێمانی له تاڵه‌بانی کرد، له ناویاندا ته‌حسین شاوه‌یس و قاله فه‌ره‌جی تێدا بوو.
نێچیر خانوی له سلێمانی هه‌یه له گردی عه‌لی ناجی، دوا هه‌واڵیش، که پێمان گه‌یشت کڕینی خانوویه‌کی گه‌وره‌یه له گه‌ڕه‌کی راپه‌ڕین نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی، ئه‌م خانووه گه‌وره‌یه، له‌لایه‌ن نێچیروانهوه به 400 ده‌فته‌ر دۆلار کڕاوه، که خانوه‌که هی (سه‌باحی مام)ه و به نێچیری فرۆشتووه و وتویه‌تی ده‌بێ وێنه‌ی مه‌لامسته‌فا و ئیدریسی پێدا هه‌ڵواسم، هه‌تا هه‌ر که‌سێک هات بۆ سلێمانی، ئه‌و وێنه‌یه ببینێت و بزانێت پارتی بوونی هه‌یه لێره. له شانی ڕاستی شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌که، که ده‌چێت بۆ ناو فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی لقی 23ی پارتییه به ناوی لقی 23ی راپه‌ڕین، واته ئه‌گه‌ر بچیت بۆ فڕۆکه‌خانه و بێیته ده‌ره‌وه، ئه‌وا پارتیت چاو پێ ده‌که‌وێت، که‌سێکی کۆنه یه‌کێتیی پێی ووتم له کاتی خۆیدا به ئاڕبیجی له‌وێش له که‌لله‌یان ده‌ده‌ین و هه‌ڵی ده‌ته‌کێنین.
مه‌سعود که‌سێکی ڕه‌زیله و هه‌میشه به‌وه ناوبانگی ده‌رکردوه، که هه‌موو ئه‌و کۆنه شیوعیانه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدان و بۆ مێدیا ڕوو زه‌رده‌که‌ی پارتی ئاو ده‌ده‌ن، له نێچیره‌وه نزیکن، نه‌ک له مه‌سعود، چونکه ئه‌م ده‌ستکراوه تره و پاره‌یان ده‌داتێ. هیوا مسته‌فا که هه‌موو ڕۆژێک ده‌چێت بۆ پرسه‌کان، مزگه‌وت نه‌ماوه نه‌چێت له‌چاو پێکه‌وتنێکدا ووتویه‌تی: با خه‌ڵکی سلێمانی ده‌نگمان پێ بده‌ن، ئێمه‌ش خزمه‌تیان ده‌که‌ین، پارتی به‌وه نه‌وه‌ستاوه، هه‌ر بزانن که‌سێک له‌لایه‌ن کوتله‌کانی ناو یه‌کێتی له‌سه‌ر شتێک دوور ده‌خرێته، ده‌چن ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی پێوه ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: وه‌ره لامان دهتخهینهوه جێگه‌ی خۆت و هه‌موو شتێکت بۆ ده‌که‌ین. که‌سێکیان پێ ناساندم به‌ر له ماوه‌یه‌ک به‌ڕێوبه‌ر بووه، یه‌کێتی لایبردووه، ئه‌و که‌سه نه‌یشارده‌وه، که چه‌ند جار پارتی په‌یوه‌ندیان پێوه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌م لای نه‌گی بووه ببێته پارتی و له رێگه‌ی پارتی بوونییه‌وه جارێکی تر بچێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ی.
کاتێک ده‌چیته ناو فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی، جیاواز له هه‌موو ئه‌ته‌کێتێک، وێنه‌یه‌کی زه‌به‌لاحی گه‌نجێتی تاڵه‌بانی ده‌بینی، من باوه‌ڕم وایه پارتی به‌وه‌یان نه‌زانیوه ده‌نا ئه‌وه هه‌نوکه لای پارتی قابیلی قبوڵ نییه، له په‌یوه‌ندییه‌کمان به‌ناو ئاسایشی فڕۆکه‌خانه‌وه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر بوونی پارتی، ئه‌و کاکه‌یه ووتی: پارتی لێره نییه، به‌ڵام ئیستا بڕیارێکی که‌ریم سنجاری هاتووه، خۆی له کۆمه‌ڵێک خاڵ و به‌ندی یاساییدا ده‌بینێته‌وه، سه‌ربه‌ست ناوێکیان داناوه بۆ سه‌ر په‌رشتی، هیوا مسته‌فاش نه‌یتوانیوه ئه‌وه بشارێته‌وه، که ئه‌وان هیچ به‌رپرسیارێتییه‌کیان له سلێمانیدا نییه.
پارتی محاڵه بگه‌ڕێته‌وه سلێمانی، چونکه ئه‌و پارتییانه‌ی له کاتی شه‌ڕی ناوخۆدا چوونه هه‌ولێر، نه‌ک هیچیان بۆ نه‌کرا، به‌ڵکو زۆر ڕیسواش بوون. پارتی که‌سێکی نییه له ناو سلێمانیدا بۆیه هیوا مسته‌فایه‌ک ده‌هێنێ، که جگه له‌وه‌ی بکوژی نووسه‌ری لاو سۆرانی مامه حه‌مه‌یه، پیاوێکیشه خه‌ڵکی ئه‌م شاره خۆشیان ناوێ و ناشیناسن.
باره‌گای لقی چواری پارتی هه‌میشه دوو حه‌سحه‌س پاریزگاری ده‌کات، له جێگهیهکیشه، کۆن منه‌زه‌مه‌ی به‌عس بوو، دواییش بوو به رێکخراوی جه‌یش شه‌عبی، ئیستاش منه‌زه‌مه‌ی پارتییه و خه‌ڵکی هه‌روه‌ک به‌عسییه‌کان سه‌یریان ده‌که‌ن، بۆیه خه‌ڵکی سلێمانی ئیستا به ده‌م هوتافکێشانه‌وه ده‌ڵێن:
هه‌رچی جاش و موسته‌شاره،
پارتییه و له لقی چواره.خه‌ڵکی سلێمانی ڕقی دنیایان له ڕه‌نگی زه‌رد و سه‌وز ده‌بێته‌وه، که‌چی پارتی دار و دیواری ئه‌و ناوه‌یان زه‌رد کردووه. گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ سلێمانی وه‌ک گه‌یشتی نێچیر و مه‌سعود وایه به سێبه‌ری خۆیان.
رێپۆرتاژی داهاتوو: ژینگه‌ی سلێمانی له ژێر مه‌ترسیدایه
تێبینی و پۆزش کاتێک له نووسینی (هه‌رچی گرد هه‌یه له سلێمانی، به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتیی داگیریان کردووه) بوومه‌وه له‌وێدا چه‌ند هاوڕێیهک ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێگرتم ، که من که‌وتومه‌ته هه‌ڵه‌وه، به‌وه‌ی له‌وێدا هه‌ستیی ناوچه‌گه‌ریی زاڵ بووه به‌سه‌رمدا، نووسیوومه، کۆسره‌ت و سامان گه‌رمیانی کاریان چییه له سلێمانی؟ ڕاستی نازانم چۆن ئه‌و هه‌ڵه‌یه به‌سه‌رمدا گوزه‌ری کردووه، به‌ڵام بهخوێنهرهکانم ده‌ڵێم، که من تا سه‌ر ئێسقان کوردستانییم، له ژیانمدا به کرده‌وه ئه‌وه‌م سه‌لماندوه، داوای لێبوردن ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر له ناوه‌رۆکدا که‌سێکم به‌شێوه‌یه‌ک بریندار کردبێت، ئه‌وه ویستی ده‌سه‌ڵاته، که ئێمه بکه‌وینه هه‌ڵه‌وه و ره‌فتاره‌کانمان هه‌ستی ناوچه‌گه‌ریی لێ بێت و بیر له خێڵ و گوند بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات هێنده قێزهونده توشی هه‌ڵه‌مان ده‌که‌ن، جارێکی تر داوای لێبوردن ده‌که‌مه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست