چ پێکەناوییە عارف قوربانی لە خەمی سلێمانیدایە!
Saturday, 10/09/2011, 12:00
عارف دەڵی بۆ وا لە سلێمانی دەکەن؟ئەمە ناونیشانی ووتارێکە کە لە ڕۆژنامە ڕووزەردەکەی ئاسۆدا، که خۆی بهرپرسێتی بڵاویکردۆتهوه و پێمان دەڵێت سلێمانی بۆتە جێگەی ململانێی دەسەڵات و ئۆپۆسیسیۆن، عارف زۆر حەکیمانە و گوێڕایەڵی دهسهڵات دەیەوێت پێمان بڵێ ئەوەی ڕوودەدات تاڵەبانی و بەرهەمی ئاغای لێ بێبەرین.
دیاره له لایهکی تریشهوه دهیهوێت ئهوهمان پێ بڵێت، که سلێمانی زۆر بێدهسهڵاته و پیاوی تێدا نهماوه، ئهم پیاوهی دهرهوهی سلێمانی دهیهوێت پشتگیڕی له سلێامنی بکات، بەناشکوری نەبێت پیاوی تێدا نەماوە، بۆیە لە هەموو سەردەمێکدا بەدرێژائی مێژوو ئەم شارە ، کەسانی گەجەر و گوجەر و دۆڕا و لومپ، دێن و دەبنە حاکمی متڵەقی ئهم شارە. من نامەوێ بەمێژووی ئەم شارەدا بچمەوە ، چونکە ڕووداوەکان و ڕۆژگار و سەردەمەکان لەم ئەم شارەدا گوزەریان کردوە بۆ خۆیان گەواهیمان بۆ دەدەن، کە چۆن بووە ژیان لە هەموو کاتەکاندا بەدەست ئەو حاکمە تڕۆیانەوە بووه، دەکرێ بڵێین سلێمانی نانی سوێرە ،کێ دێت دەبێ بەمیراتگریی و دەبێ بەزۆر و به شهق دەریان پەڕێنین، هەر لەداگیر کەررە تورکەکانەوە تا ئینگلیزەکان و دوای دەوڵەتە یەک لەدوایەکەکانی عێراق هەموویان دەیان زهعیم سدیق و ملازم موحسین و تالهبانی و کۆسرهت و سهنگاوی و تالهبانی و دهیانی دیکه، که ههموویان به ناوی کوردایهتییهوه خۆیان کردۆتهو حاکم و دهمڕاستیی سلێمانی، سەمەرە لەوەدایە هەنووکە ئەوەتانێ ترسنۆکە نەخوێنەوارەکانی پارتی و پیاوە تڕۆکانی گوندەکان کە کۆیلەی موتڵەقی تاڵەبانی و بارزانی کۆیلەن هاتوون و کۆمەڵێ شەلاتیان بەرداوەتە خەڵک و دەیانەوێت لەڕێی لێدان و ئازاردان و فڕاندن و تیرۆریی لهش و سایکۆلۆژی کۆنتڕۆڵی بکەن ، کاتێکیش ئەم تیرۆرکردنە دەکەوێتە دەم میدیای جیهانیی، ئیتر سەرۆکە تڕۆ و نەخۆشەکان دێن و لیژنە دروست دەکەن و لیژنەش، واته پهیژه دروست دهکهن بۆ ئهوهی ههر سهربکهویت و نهگهیته ئەنجام. ئەزموونی ژیان لەگەڵ ئەم دەسەڵاتەدا لەماوەی ئەم ٢٠ساڵە فێری کردووین لیژنە واتە خۆدزینەوە لە کردار .
کاتێک ئاسۆس هەردی بیرازکرا، پوچترین خەڵک و نووسەر و فایلدار که عارف قوربانییه، هاتۆتە دەنگ و بەرگری لە تاڵەبانی دەکەن وبهم شێوهیه دهیهوێت دهسهلاتی پارتیی خوێن بکات و وهسڵی پیسییان دهربکات.
شاڵاوی عەلی عەسکەری فایلدار و سەعدی پیرەی فایلدار و عەدالەت عەبدوڵڵا کۆیلە و سڵێمان یونسی خزمەتکار و نووسەری شەڕی ناوخۆ و عارف قوربانی ڕەفیق حیزبی هاتوون بۆ سلێمانی بۆ تاڵەبانی دەپاڕێنەوە، گوایه زامارکردنی ئاسوس هەردی بەتاوان دەزان و تاڵەبانی ئاغایان بێبەری دەکەن ، سەمەرە لەوەدایە سڵێمان یونسی لهتکه نیسک که باری بۆ کهس نییه، و ههر ماوهیهک پیاوی یهکێکه له دهسهلاتدارهکان، ئهمه هاتووه دەڵێ: لە هەشتاکانەوە تاڵەبانی ووتوێتی قەڵەم بە قەڵەم وەڵام دەدرێتەوە، نازانم ئەم درۆیەی لەکوێوە هێناوه، ئەی مەگەر تاڵەبانی نەبوو بە نووسهرهکانی کوردستانپۆستی دهگووت باوەک سەگ بوەڕن، لەهەمووی خۆشتر مامۆستای سەرەتایی مامۆستا جەلال دەڵێ: ئێمە ئازادیمان لەتاڵەبانی وەرگرتووە و دەبێ بکەرانی ئەو تاوانە دەستگیر بکەین، ئازایەتییە بۆ کوردستانپۆست کە بەبەڵگەوە سەلماندی کە عومەر مورتاح کۆیلەکەی تاڵەبانی لەپشتی ئەم تاوانەوەیە، بۆیە عومەر بەهەڵەداوان ڕوونکردنەوەیەکی نووسی ، بەمەرجێ تەنها ماڵپەڕێک کە ووتی عومەر لەپشتی ئەم تاوانەوەیە ئهوه کوردستانپۆست بوو (ئارام ئهحمهد نووسهری کوردستانپۆست)، هەر ئەم پیاوە مورتاحە لە کۆبونەوەویەکدا لە هۆڵندا ووتبووی ئهرێ کەسێک نییە کهمالی کوردستانپۆستم بۆ بکوژێ؟
سلێمانی فسفس پاڵەوانی لێنابڕێ و کۆمەڵێک گەجەر و گوجەریش وهک عارف قوربانی دەیانەوێت خۆیان بکەنە خەمخۆری سلێمانی.
ماوەتەوە بڵێین ئیستا هەمووشتێک ئاشکرابووە فەرموون پیاوە پوتەکانی ئاسایش و دەزگا تیرۆریستەکان بزانن دەتوانن کارێک بکەن تۆزقاڵێک کەرامەت بگەڕێننەوە بۆ خۆتان و بۆ سلێمانی لەو پاشاگەردانییە ڕزگاری بکەن ؟
ئازاد فایەق معەمەد
پەیامنێری کوردستانپۆست سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست