هه‌رچی گرد هه‌یه له سلێمانی، به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتیی داگیریان کردووه
Friday, 14/01/2011, 12:00
کاتێک خۆم ئاماده کرد بۆ به‌دۆکۆمێنتکردنی ماڵه به‌رپرسه‌کان و ئه‌و جێگایانه‌ی که له ڕێگای یاسای تایبه‌تیی خۆیانه‌وه داگیریان کردووه، له‌گه‌ڵ هاوڕێکانمدا ده‌ستمان کرد به کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی و وێنه‌گرتن، زیاتر له سه‌د وێنه‌مان گرت، فه‌رمانبه‌رێکیش که له شوێنێکی هه‌ستیار کار ده‌کات په‌یمانی پێداین له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا زۆرینه‌ی ئه‌و جێگایانه‌ی خراوه‌ته سه‌ر منداڵ و که‌سه نزیکه‌کانی به‌رپرسه‌کان زایناریی ته‌واومان بۆ وه‌ربگرێت بگرێت و ئێمه‌ش دایبنێین بۆ ڕۆژی خۆی، به‌هیوام ئه‌و به‌ڕێزه کاره‌کانی به‌وریاییه‌وه ئه‌نجام بدات و سه‌رکه‌و توبێت، ئێمه‌ش بۆ به‌رچاوی گه‌له‌که‌مان بڵاوی بکه‌ینه‌وه.
خوێنه‌ره ئه‌زیزه‌کانی کوردستانپۆست، ئاگادارده‌که‌ینه‌وه، که به هه‌ر کوێیه‌کدا له سلێمانی گوزه‌ر بکه‌یت چاوت به کۆشکێک، یان به کاروان سه‌رایه‌ک ده‌که‌وێت، ئه‌مه به‌رپرسه‌کان خاوه‌نین. ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی هاتوون و لێره له خه‌ڵکی شار زیاتر خاوه‌نی موڵک و ماڵن و موشهخۆری ده‌که‌ن، هه‌مووشیان خاوه‌نی چه‌ند مۆنیکای باڵابه‌رزن و جامیان ڕه‌ش کردوه و دووان دوووان و سیان سیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان خۆیان باده‌ده‌ن، هه‌ندێکیان ئۆتۆمۆبێله‌کانیان ده‌رعه، واته گولله نایبڕێ، کڕینی ئه‌و ئۆتۆمۆبیله و به‌کارهێنانی پێمان ده‌ڵێن، ئه‌مانه‌ی که له ناوییدان گومانیان له‌و خه‌ڵکه هه‌یه، ده‌زانن چه‌ند ئه‌و خه‌ڵکه خۆشی ناوێن.
ئێمه له‌گرده به‌رزه‌که‌ی عه‌لی ناجییهوه ده‌ست پێ ده‌که‌ین. کۆسره‌ت عه‌بدوڵڵا ره‌سوڵ کۆشکێکی زه‌به‌لاحی دروست کردووه، تاکو ئاماده‌کردنی ئه‌م ڕیپۆرتاژه ته‌واو نه‌بووه و کاتێک له که‌سێکی نزیکمان پرسی، که سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، له وه‌ڵامدا ووتی: خۆی زیاتر له ملوێن دۆلار داوه، سه‌یره کۆسره‌ت چی به سلێمانیی و به‌و گرده‌وه ده‌یبه‌ستێته‌وه؟ تۆ بڵێی ئه‌میش له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا نییه، که دوای مردنی ئه‌م جێگه‌یه بکات به مۆزه‌خانه؟ فه‌رمانبه‌رێک پێی ووتین ئه‌م خانووه له سه‌ر کوڕه‌که‌ی ماره‌کراوه و ئه‌و زانیاری وردی هه‌بوو له‌سه‌ری، ده‌شزانن کۆسره‌ت خانووشی له هه‌ولێر و کۆیه هه‌یه، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه، له ئه‌سته‌مبوڵ وسوید و به‌ریتانیاش خانووی هه‌بێت.
له خوار ئه‌م گرده‌وه ده‌زگای دژه تیرۆره، سه‌رده‌مێکیش میوانخانه‌ی شار لێره بوو، که نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خه‌ڵکی شاری دانابوو. دوای دروستبوونی ده‌زگای ووشه، ئه‌و میوانخانه‌یه‌ی ته‌سلیم به یه‌کێتیی کرده‌وه. نوکتهیهکیشیان بۆ گێڕاینه‌وه، گوایه عه‌سرێک نه‌وشیروان چاوه‌ڕوانی هاتنی میوانه‌کانی ده‌کات، ده‌بینێ له‌گه‌ڵ میوانه‌کانیدا (حامیدی حاجی غالی) دێت، نه‌وشیروانیش ده‌ڵێ ئێره میوانخانه‌ی شاره، تۆ تێناگه‌ی؟ که‌ی تۆ خه‌ڵکی شاری؟
شه‌و که به‌و ناوه‌دا ده‌ڕۆیت، له چه‌ند لاوه حه‌سحه‌س ده‌بینی، ئه‌مه ڕێک پشتی یانه‌ی ئه‌ندازیارانه. گردی زه‌رگه‌ته و گۆڕان و ده‌زگای ووشه گردێکیان داگیرکردووه، له‌به‌ر ده‌میدا ئاڵای گۆڕان و عێراق و کوردستان هه‌ڵکراوه، به‌رده‌مه‌که‌ی پاک و خاوێنه، له‌وێ هامشۆکردن زۆر نییه، ده‌ڵێی گه‌ڕه‌کی عه‌قاری کۆنه، هه‌ست به‌ئارامیی و بێده‌نگیی ده‌که‌یت، هه‌ر تۆزێک له‌و لاوه له ماڵه کۆنه‌کانی (دور ئه‌من) و ماڵه‌کانی کۆسره‌ت، جارێکی تر و گرتنی کۆڵانه‌که و چه‌ند ئهپهرتمانێکیش ده‌بینی، ئه‌مه‌ش به‌هی ئهپهرتمانهکانی کۆسره‌ت ناو بانگی ده‌رکردوه.
له‌و نزیکانه خانوویه‌کی زه‌به‌لاحی زه‌رد باوت چاو پێده‌که‌وێت هی (عوسمانی حاجی مه‌حمود)ه، که خۆی ئیستا له گه‌رمیان داده‌نیشێت و کار بۆ گۆڕان ده‌کات، له دنیادا واباوه که‌سێک که وازی له به‌رپرسیارێتی هێنا، ده‌بێت هه‌موو شته‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م یاسایه تا ئیستا نه‌گه‌یشتۆته لای ئێمه.
جه‌لال تاڵه‌بانی، فاروقی مه‌لامسته‌فای له دۆلاردا هه‌ڵکێشاوه، فاروقی مه‌لا مسته‌فای سه‌فوه‌ت، به شارلوکیی جوله‌که ناسراوه، پیسکهترین و بێ ئینسافترین ده‌وڵه‌مه‌ندی سلێمانییه، به‌کوێدا ده‌ڕۆی، فاروق ئوتێلێک، کۆشکێکی به‌رزکردۆته‌وه. له لڤیندا چاو پێکهوتنێکیم خوێنده‌وه، باس له شاری جوان ده‌کات، که سی قاته و به‌رامبه‌ر گردی ڕعایه شه‌بابه، له کوێوه له سلێمانی ده‌ڕوانی ئه‌م کۆشکه‌ت به‌رچاو ده‌که‌وێت. فاروق ده‌ڵێت: ئه‌م زه‌وییه موڵکه‌که‌ی هی یه‌کێتییه و له سوره‌ت قهیدهکهدا یه‌کێتی کڕیوێتی و به‌عس به‌نیاز بووه بۆ سه‌دام خانوویه‌کی تێدا دروست بکات. په‌ندێکی کوردی جوان هه‌یه، که ده‌ڵێت (به رێوییان وت کێ شاهیدته؟ له وه‌ڵامدا وتی کلکم) یه‌کێتی وای لێهاتووه ئه‌م بازرگانه چه‌په به‌رگری لێده‌کات، خۆزگه خه‌ڵکیی ئه‌م کابرایه‌ی باش ده‌ناسیی! بڕۆن کتێبی (بیره‌وه‌ری ساڵێک له ته‌مه‌ن)ی حسێن عارف بخوێننه‌وه، له‌وێدا حسێن عارف باس له‌وه ده‌کات، که ئه‌م شیوعییه و ئه‌م قاره‌مانه‌ی قیاده مه‌رکه‌زییه، چۆن بڕنه‌و و کڵاشیکۆفهکانی دوای ئاشبه‌تاڵی له سه‌ید سایه‌ق به به‌عس ده‌فرۆشته‌وه. سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه ئه‌م پیاوه چه‌په ئیستا به مانگێک ناگه‌یته لای، ئه‌میش یه‌کێکه له‌وانه‌ی به ئۆتۆمۆبێلی گولله‌نه‌بڕ هامشۆ ده‌کات. فاروق شه‌رم ناکات ده‌ڵێ من شاهیدی ده‌ده‌م، که تاڵه‌بانی و هێرۆ هیچیان نییه، ئه‌ی ماڵه‌که‌ی تاڵه‌بانی له ده‌باشان به‌رامبه‌ر کوردسات قه‌لاچوالان میوانخانه‌که‌ی دوکان؟ کوره شه‌رم بت گرێ پیاوه شیوعیهکه، به‌ڵام دڵنیابه وای ناخۆیت. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی چه‌ند گردێک ته‌رخان کراوه بۆ مردۆکانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ن، وه‌ک گردی سه‌لیم به‌گ، که چراخانه به‌به‌رده‌وامی .وه‌ک نووسه‌رێک ووتی وابڕوات ئه‌مانه هه‌ر که‌سێکیان که ده‌مرن 300 مه‌تریان بۆ ده‌که‌نه گۆڕستان، جێگه نامێنێ بۆ ئێمه.
به‌رهه‌م ساڵح له زه‌رگه‌ته باره‌گا و ماڵێکی هه‌یه حه‌سحه‌س و دهرگهوانیشی هه‌یه، که‌م به‌رپرس هه‌یه کۆڵانێکی به مه‌ولیده و حه‌سحه‌س ناشرین نه‌کردبێ، وه‌ستا حه‌سه‌ن، که خه‌ڵکی جافارانه و ڕابردووش هه‌موو ده‌زانن چیبووه ئیستا له گه‌ڕه‌کی پارکی ئازادی له ماله فیرعه‌ونه‌کاندا حه‌سحه‌س و کۆشکی هه‌یه له جافهرانیش هه‌یه‌تی، هه‌موو ئه‌و به‌رپرسه گوندیانه له گونده‌که‌ی خۆیان کۆشکیان هه‌یه، به‌ڵام شه‌رم ده‌که‌ن به میوانیش بچنه‌وه بۆ گونده‌کانی خۆیان، عومه‌ر فه‌تاح له ماوه‌ت کۆشکی هه‌یه له چهقچهقیش کۆشکی هه‌یه، هه‌موو ئه‌و سه‌یرانگایانه هی به‌رپرسه‌کانه و حه‌سحه‌س له‌وێ له خزمه‌تتان، جگه له دوکان و بازاڕ و کۆنتڕۆڵ کردنی هه‌موو پیشه‌کان بازاڕی زارا، هی عومه‌ر فه‌تاحه، دیاره خۆی ته‌نها نییه، ئیستا به کوێدا ده‌ڕۆی بازاڕ هی به‌رپرسێکه، یان به‌رپرسێک له پشتێوه‌یه‌تی، چووم بۆ قوله‌ره‌یسی چاوم به‌ده‌یان باخ که‌وت باخه‌که‌ی حه‌یده‌ر، که ناسراوه به (سامان گه‌رمیانی) ئاخر سامان بۆ ناچێ له گه‌رمیان باخێکی ئاوا دروست بکات؟ ئه‌م کاکه‌یه خاوه‌نی مهلهگایه به‌رامبه‌ر کارگه‌ی شه‌کری کۆن، که ئیستا که‌س نازانێ چییه؟ خۆ سامان گه‌رمیانی، کاتی خۆی دوژمنی باوهکوژهی یه‌کێتیی بوو، چونکه تاوانبارکرابوو به دزیی، کاتێک چوو بو سوید له‌وێ یه‌کسه‌ر کۆمپانیایه‌کی گسکدانی کرده‌وه و هه‌روه‌ها بوو به بازرگانی برنجهێنان، له ئینگلته‌ره‌وه بۆ سوید برنجی ده‌هێنا، ئاخر ئه‌م هه‌موو دز و ناپاکانه‌یه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به دوایدانا ده‌گه‌ڕێن و ده‌یانبه‌نه‌وه بۆ کوردستان.
به دۆڵهڕوتدا ڕۆیشتم له پشتی گوندی قزله‌ره‌وه، ئیتر ئه‌م باخانه هی به‌رپرسه‌کانه. خانمی یه‌که‌می عێراق ده‌یان دۆنمی هه‌یه، هه‌ر له شه‌قامه‌که‌وه کاره‌بای بۆ ڕاکێشراوه و خه‌ریکی کۆشکێکن بۆی له به‌رامبه‌ریدا به‌رهه‌م ساڵح له (به‌ختۆخه) چه‌ندین دۆنمی هه‌یه و به‌نیازه ئه‌م هاوینه ئاوه‌دانی بکاته‌وه، سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه، که چوومه ههزارمێردیش، کاکه دکتۆر به‌رهه‌م، ئه‌و دکتۆر به‌رهه‌مه‌ی که خۆی به خزمه‌تکاری شاری سلێمانی ده‌زانێت، له‌وێش چه‌ند دۆنمێکی داگیرکردووه. له قۆپی قه‌راغ ماڵی حاکم قادر و مامۆستا جه‌لالی لێیه، ده‌یان کابینه‌یان دروست کردووه بۆ قومارکردن و شه‌وی سووری خۆیان.
خوێنه‌ری ئازیز ئه‌مه مشتێکه له خه‌روارێک، ئیستا که‌سانی وا بوونه‌ته خاوه‌نی پاره و ملیاردنێرن، مرۆڤ بێز له هه‌موو شتێک ده‌کاته‌وه، چونکه ئه‌م ملیاردهرانه هیچ هزرێکی مه‌عریفی له پشتیانه‌وه نییه، جگه له‌وه‌ش ئه‌مانه خه‌ڵکانێکن کورد ووته‌نی له پڕێک داهاتوون چاوه‌ڕوان ده‌کڕێت له پڕێکیشدا تۆویان نه‌مێنێت.
ئه‌م ریپۆرتاژه قسه‌ی خه‌ڵکی سه‌ر شه‌قامه و ڕۆژانه ده‌وترێته‌وه، ئه‌م به‌رپرسانه نامۆن به‌م شاره، ئه‌مانه به‌عسیان له بێ موراڵییدا به‌جێ هێشتووه، چونکه به‌عس هه‌رگیز ئاوای له سلێمانی و له وڵاته‌که‌مان نه‌کرد، خاک، ئاو، گوڵ، دار‌و ده‌وه‌ن، گرد و شاخ و دۆڵی کوردستانی له‌سه‌ر به‌رپرسه عه‌ره‌به‌کان تاپۆ نه‌ده‌کرد. راست بوو به‌عس سوتماکی ده‌کردین، به‌ڵام کورد به ئازایه‌تی ئاوادانی ده‌کرده‌وه، به‌عس بێ پرس پایگایه‌کی له‌سه‌ر گردێک دروست ده‌کرد، ئێمه دڵنیابوین ڕۆژێک دێ چۆڵی ده‌کات، ڕۆژێک دێت پاکی ده‌که‌ینه‌وه، به‌لام ئه‌مانه هه‌موو جێگه‌یه‌کیان کردۆته کۆنکرێت... ئه‌مانه دژی دارن، دژی سه‌وزایین، دژی هه‌وا و ژینگه‌ی پاکن، ئه‌مانه دژی مرۆڤن، هه‌ر که‌سێک جگه له خۆیان بجوڵێته‌وه، نایانه‌وێت وه‌کو خۆیان بژی.
چاوه‌ڕوانی خانووی سه‌رکرده شه‌هیده‌کان بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست