کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی شاعیرێکی فاشیلیشه، نه‌ک‌ ته‌نها سیاسییه‌کی خائین

Thursday, 14/07/2011, 12:00


تاڵه‌بانی، بۆیه‌ ووتی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌ ، چونکه‌ له‌ شیعره‌که‌ی خۆیه‌وه‌ له‌ خه‌ون ده‌گات و راستی پێده‌پێوێ، تاڵه‌بانی ئاواتی ئه‌وه‌یه‌ ستایش و خزمه‌تی که‌سانێک بکات که‌ وه‌ک خۆی له‌خزمه‌ت داگیرکه‌راندا بووبێت ، کورد جوانی ووتوه‌ ، مه‌نجه‌ڵ به‌دوای سه‌رقاپیا ده‌گه‌ڕێت، تاله‌بانی سه‌رقاپی زۆره‌، یه‌کێک له‌وانه‌ به‌هرۆز گه‌ڵاڵییه‌، که‌ مه‌کته‌بێکی په‌یوه‌ندی له‌ پایته‌ختی تورکیادا (ئه‌نقه‌ره)‌ بۆ کردۆته‌وه‌، بووه‌ به‌ نوێنه‌ری یه‌کێتی له‌ئه‌نقه‌ره‌ ، له‌خۆشیاندا تاڵه‌بانی ده‌شیعرێنێ ، ئایا له‌ بیرتانه‌ کاتێک ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوغان  هاته‌ به‌غداد تاڵه‌بانی خۆی بیر چووبۆوه‌ ئه‌و ده‌مه‌ کاتێک چاوه‌ڕێ فڕۆکه‌که‌ی ده‌کرد، ئه‌م کابرا پیره‌ سووکه‌، به‌بێ عاده‌ت و عورفی دیبلۆماسی له‌ به‌ر ئه‌و هه‌تاوه‌ هه‌ڵتووتابوو چاوه‌ڕێی ده‌کرد که‌ له‌به‌غدادی تاواندا بنیشێته‌وه‌، تاڵه‌بانی ده‌سته‌ خرپنه‌کانی له‌یه‌ک خشاندبوو ووتبووی له‌خۆشیاندا خه‌ریکه‌ ده‌فڕم!

فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی تاڵه‌بانی، به‌ ده‌ستوخه‌تی خۆی، که‌ بۆ به‌هرۆز گه‌ڵاڵی وتووه‌، منیش له‌سه‌ر ئاواز و ریتمی شیعره‌که‌ی ئه‌و بۆ مام جه‌لال ده‌شیعرێنم:
کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌، بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌که‌ی تاڵه‌بانی:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Mame.Behroz.pdf

تاڵه‌بانی ئه‌م شیعره‌ی له‌ئه‌سته‌مبوڵ نووسیوه‌ دیاره‌ بڕیاربوو هه‌ر له‌وێ دوای خانه‌نشین بوونه‌که‌ی بیره‌وه‌رییه‌ پڕ له‌ مه‌هزه‌له‌که‌ی بنووسێته‌وه‌ به‌ڵام پێ ناچی، له‌ش و لاری و ته‌ندروستی ئه‌و زاته‌ پاکه‌ ی که‌ سۆفی مه‌لا مسته‌فا بوو،  ئه‌و ئاواته‌ی ده‌چێته‌ ژێر گڵه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ توانێ له‌ئه‌سته‌مبوڵ هۆنراوه‌یه‌ک بنووسێ بۆ مێژووی پێکه‌نیناوی تاڵه‌بانی ، ئه‌وه‌تا دوای مردنیشی به‌به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌کانی ده‌مان خاته‌ پێکه‌نین، بۆیه‌ به‌هرۆزی گه‌ڵاڵیش له‌سه‌ر هه‌مان ڕیتم وه‌لامی ده‌داته‌وه‌ فه‌رموون!

شێخ جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک خۆی بناسن !
تاڵه‌بانی، بێ هۆشه‌         دایم ده‌ڵێی سه‌ر ‌خۆشه‌
درۆزنێکی زۆر باشه‌
ده‌وروبه‌ری پڕ جاشه‌

دوژمنی گه‌لیی کورده‌   
له‌ پلانا زۆر ورده‌
تا سه‌ر مۆخ عێراقییه‌
کوردبوون  بایه‌خی نییه‌

هێرۆی کردووه‌ به‌ پیاوێ
   پیاوی یه‌کێتیش به‌ چڵاوێ
منه‌تی به‌ هیچ که‌س نییه‌
دۆستی هیچ که‌سیش نییه‌

تا سه‌ر هاوڕێی نییه‌
     هاوڕێ لای ئه‌و گۆره‌وییه‌
له‌به‌ر ده‌م دوژمنانا
هه‌ر ده‌ڵێی شۆڕه‌بییه‌

جه‌لال پیاوێکی ژیره‌
   زۆر به‌ فێڵ و ته‌گبیره
مامه‌ هه‌رچه‌ند نه‌خۆشه‌
بۆ خیانه‌ت به‌ په‌رۆشه‌

حه‌ز ئه‌کا نه‌مرێ بمێنێ   تا ئابڕووی یه‌کێتی بتکێنێ
زۆر قسه‌م له‌سه‌ر مامه‌ هه‌یه‌
مێژووی هه‌مووی گه‌مه‌یه‌

مامه‌ به‌ ته‌مه‌ن پیره‌
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌ بیره‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە