لە چاکەی ئەوەدا زانیاریی لەسەر خۆپیشاندانه‌كه‌ی ١٧ی شوباتی بۆ دەناردن، ستیڤان شه‌مزینانی کرا بە کادێری لقی 4ی پارتیی
Sunday, 30/10/2011, 12:00
تێبینی: پاش بڵاوبوونەوەی ئەم نووسینە راپۆرتەم، هاوڕێ و هاوکارم لە پیرمام، پەیوەندیی پیوەکردم وتی: ئەو زانیاریانە و نووسینە لەسەر ستیفان ئەحمەد، ئەوەی نەدەهێنا بڵاوبکرێتەوە، چونکە ئەوانە چێژی لێوەردەگرن و پارتیش گەورەتریان دەکات، لێ من ئەم کارەم بۆیە کرد، تا ئەم نمونانە ببنە وانە بۆ ئەوانەی بە ناوی بێلایەنیی و میدیای ئازاد، خۆیان نمایش دەکەن، ئەم نووسینەم ببێتە وانە و پەند بۆ ئەوانەی خیانەت دەکەن و لە ریزەکانی گەل دەچنە دەرەوە، خۆیان نەخەنە باوەشی دەسەڵات، باشێش بزانن کە کوردستانپۆست لە هەموو شوێنێکدا بە دوایانەوەیە لە کاتژمێری سفردا دەستیان دەخاتە روو. داوای لێبوردنیش لە کاک ئاسۆ کەمال دەکەم، کە لە بری ناوی ئاسۆ عوسمان لێم تێک‌چووبوو، ناوی ئەوم نووسیبو.
(
ئازاد فایەق موحەمەد- پەیامنێری کوردستانپۆست /1 لە سلێمانی)
ئەگه‌ر ئه‌رشیفی سایتی كوردستانپۆست و سایته‌كانی دیكه و هه‌ندیك له رۆژنامه و گۆڤاره‌كان هه‌ڵبده‌یته‌وه، ئه‌وا ده‌گه‌یه‌نه ئه‌و رایه‌ی، كه ئه‌وانه‌ی خۆیان به ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و بێلایه‌ن له قه‌ڵه‌مداوه، زۆرن، به‌ڵام زۆربەیان دوور و نزیك په‌یوه‌ندیی نهینیان به هه‌ندێك به‌رپرس و ده‌زگا نهێنیی و سیخوری حزبه ده‌سته‌لاتداره‌كانه‌وه هه‌بووه، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌و خۆ، ڕۆلی سیخورییان بینیوه، چه‌واشه‌كاریی و دۆگماویان له هزر و بیر و نووسینه‌كانیان و كاره رۆژنامه‌نووسیه‌نه‌كانیاندا بوونی هه‌بووه!
ئه‌وه‌تا هه‌ر به سوك و ئاسانی ده‌سته‌كه‌ی (ستیڤان ئه‌حمه‌د) ناسراو به (ستیڤان شه‌مزینانی) ئاشكرابوو، كه چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ (ئاسۆ عوسمان)ی هاورێی بیر ماركسیی و به بۆچوون یه‌كیتی، کە به یه‌كه‌وه گۆڤارێكیان به‌ناوی (نێوه‌ند) ده‌رده‌كرد، بۆ ماوەی چەند ساڵیک، زۆر كه‌سیان چه‌واشه‌كردبوو، به‌وه‌ی بێلایه‌ن و ئه‌هلیی و سه‌ربه‌خۆ و ئازادن.
ستیڤان شه‌مزینانی ده‌یانجار له هه‌ڵویسته‌كانییدا، كه توره ده‌بوو خۆی له بیری ده‌چوویەوە، به‌رگری له بنەماڵەی مه‌لا مسته‌فا ده‌كرد، دوای هێوربوونه‌وه‌ش ئه‌یگووت: ئیمه بێلایه‌نین!
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ئه‌م ستیڤان شه‌مزینانییە بناسن، ئەم زانیارییانەی خوارەوەی لەسەر بخوێنەرەوە:
* دوای ئه‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌د باوكی ستیڤان كۆچی دوای كرد، پرسه‌یان له مزگه‌وتی شێخ محیدینی شاری سلێمانی بۆ به‌ڕێوه‌برد، هه‌موو پارتییه‌كانی سنوری سلیمانی به به‌رپرس و نابه‌رپرسه‌وه، بە جاش و پێشمەرگەی ئەیلولیانەوە، دوو رۆژ پرسه‌یان بۆ گه‌رم كرد، چەند رۆژێک دوای پرسەکەی لەگەڵ چەند کەسێکدا چاوم بە کاک ستیڤان کەوت، ئەو وای زانی منیش یەکێکم لە هەوادارەکانی پارتیی، لێم پرسی: ئه‌ره خیر بوو پرسه‌كه‌تان لە ناوچه‌ی سلیمانی بۆ دانا؟ لە وەڵامدا ووتی: باوكم یه‌كیك بووه له تیكۆشه‌ره‌كانی شۆرشی ئه‌یلول.
منیش پێم گووت: ئەزانم دیاربوو لەبەر خاتری باوکت، له بابه‌ته‌كانتاندا نه‌رمییه‌كتان به‌رامبه‌ر بە پارتیی و سەرۆک بارزانی پیشان دەدا.! ستیڤان ئه‌وه‌ی نه‌ده‌زانی، كه من كرمی نێو كایه‌ی سیاسیی و رۆژنامه‌وانییم، نهێنی زۆرم لەو بارەیەوە لایە!
* بە هاریکاریی پەیامنێرێکی دیکەی کوردستانپۆست لە سەلاحەدین، پێشتر زانیاریی دیکەم لەسەر ئەم بەڕێزە کۆکردبوویەوە، بەتایبەتیی ئەوەمان زانیبوو، كه زۆر ده‌میكه كار بۆ پاراستنی سه‌لاحه‌دین ده‌كات، چونكه جارێك ستیڤان و ئاسۆ عوسمانئ هاوڕێی سه‌ردانی سه‌رۆ قادریان كردبوو، پارە و هاوكاریشیان لێوه‌رگرتبوو، ئەمەش به‌ناوی هاندانی رۆژنامه‌نووسانی ئه‌هلیی، ئەوەبوو کە گەڕانەوە، لە نووسین و قسە و راگەیاندنەکانیان، لە هەڤپەیڤین و چاوپێکەوتنەکانیان چالاکییان نواند و خۆلیان دەکردە چاوی هەموو خوێنەرانەوە.!
* ستیڤان شه‌مزینانی جار جار نووسین و بابەتی بۆ کوردستانپۆست دەنارد، لە یەکێک لەو بابەتانەدا ناوی چەند نووسەر و رۆژنامەنووس بوو، تا بڵاوبکرێتەوە، کە ئەمانە نووسەر و رۆژنامەنووسەکانی شەڕی ناوخۆ و سەر بە دەسەڵاتن و پەیوەندییان بە پارتیی و یەکێتییەوە هەیە، لەگەڵیاندا ناوی چەند کەسێکی خاوەن هەڵوێست و باشیشیان تێکردبوو. لینکی ئەو بابەتەم لەبەر دەستدایە، بەڵام بە پێویستم نەزانی دایبنێم چونکە بۆ خۆم کە ناوەکان دەبینم تووشی شۆک دەبم، بڕواناکەم کەسێک ئاوا بەو دوو ڕووە هەبێت و بیبێتم.
* هەر وەک چۆن بە فەرمانی پاراستن پێی وترابوو، بەناوی خوازراوەوە بنووسێت، هەر پێی وترا ئیتر کاری تۆ تەواو بوو، بۆ کوردستانپۆست بابەت و نووسین مەنێرە، بەڵکو بە پێچەوانەوە کاتی ئەوە هاتووە لەسەریان و دژیان بنووسیت.
* لە کاتیی بڵاوکردنەوەی بەڵگەکانی ویکیلیکس، چەند نووسەرێک، لە سۆنگەی خۆشەویستییان بۆ کوردستانپۆست، بە ویکیلیکسیان چواندبوو، راستییەکەشی وابوو، ویکلیکس وەک جیهانیی، کوردستانپۆستییش وەک لۆکا‌ڵی و بۆ ناو کوردستان، جا هەر کەسێک شیری دایکی خۆی بە حەڵاڵی خواردبێتەوە، ناتوانێت چاو لەم راستییە بنوقێنێت، کەم تا زۆر لێکچوونێک لە دەرخستنی راستییی و ئاشکراکردنی دەستی پیسی سەرانی کوردی‌دا هەبوو، ئەوە کوردستانپۆست بوو، کە بۆ یەکەمین جار ساڵی ٢٠٠٣ پەردەی لەسەر ئەوە هەڵدایەوە کە لاناو پارتیی و یەکێتیی ژمارەیەکی زۆریان فایلدارن، ئەوە کوردستانپۆست بوو، پەیوەندییەکانی سەرانی کوردی بە ئێران و تورکیا و موخابەراتی دیکەوە ئاشکرا کرد، ئەوە کوردستانپۆست بوو، کە هەموو ئەو گەندەڵییەی شار و ئەو خیانەتانەی شاخی دەخستە روو، هەرچەندە بەراوردەکان لەگەڵ ویکیلیکسدا جیاوازن، بەڵام لێکچوون هەیە، بەڵام کاک ستیڤان شەمزینانی، ئەمەی پێخۆش نەبوو، هات و هێرشێکی ناڕاستەوخۆی کردە سەر کوردستانپۆست و جنێوی بەو کەسانە دەدا، کە کوردستانپۆستیان بە ویکیلیکس چواندبوو. کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=23551 * ستیڤان شه‌مزینانی له ڕێگه‌ی حه‌سه‌ن جه‌باری و هۆشیار عه‌زیز پیاوه‌كه‌ی شه‌مالی پاراستن و سه‌رۆ قادر، خۆی گه‌یانده لۆڤه‌كانی سه‌لاحه‌دین و به نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پاراستنیان ناساند، ئه‌مجاره ئاسۆ عوسمانی لەگەڵدا نەبوو، ته‌نها خۆی به‌خشیشه‌كه‌ی پاراستنی بنه‌ماله‌ی وەرگرت.
* ستیڤان شه‌مزینانی چەند جارێک سه‌ردانی هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا (بكوژه‌كه‌ی سۆرانی مامه حه‌مه)ی کرد، به‌ناوی چاخواردنه‌وه چوو بۆ لای حه‌سه‌ن جه‌باری به‌رپرسی رۆشنبیریی و راگه‌یاندنی لقی 4 بۆ نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمانه‌كه‌ی، به‌مه‌رجێك هاوكاری بكه‌ن.. پاراستنی لقی 4 و به‌رپرسی لقی 4 هاوكاریی مادی باشیان كرد، له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیشه‌وه 5000 پێنج هەزار دۆلاریان بۆ وه‌رگرت ئەویش بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، ئیتر لیره‌وه بە تەواویی کاک ستیڤان كه‌وته نێو ته‌ڵه و زه‌لكاوەکەی بنه‌ماڵە‌ی بارزانیی!
* له ماوه‌ی زیاتر له 70 رۆژی خۆپیشاندانه‌كاندا ستیڤان شه‌مزینانی و ئاسۆ عوسمان، ئەم دوانە سەردانی سەرای ئازادییان دەکرد، لە دوورەوە ستیڤان تەماشای خۆپیشاندانەکەی دەکرد و بە موبایل دەیگەیاندە شوێنی خۆی. ئیمه ئاگاداربووین سات له دوای سات به مۆبایل زانیاری لە سەر خۆپیشاندانه‌كه‌ی ده‌گه‌یانده ده‌زگای پاراستن، هاوکارم لە پیرمام ئەمەی دەمڕاست کردەوە، کە چۆن ستیڤان هەواڵ و دەنگوباسەکەی دەگەیەند، له هه‌ندێك شوێنیکیش كه رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبریانی لێ بوو بێت، ئه‌وا هه‌وڵی سارد كردنه‌وه و چه‌واشه‌كاریی دەدا، واته به جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌وان خزمه‌تی ده‌سته‌لاتیان كردووه، ئاسۆ عوسمان نه‌یده‌شارده‌وه ژیرانه و وریاییانە به‌رگریی له مه‌لا به‌ختیار ده‌كرد، ستیڤان شه‌مزینانیش ده‌یگووت، غه‌در له پارتی ده‌كرێت.!
* ستیڤان هه‌ر خۆی باسی ئه‌وه‌ی كرد، کە چه‌ند جار چوونه‌ته گرده‌كه، به‌ناوی کاری ڕۆژنامه‌نووسی و چاوپێكه‌وتنی نه‌وشیروان مستەفا و قادری حاجی عه‌لیی، دەیگووت باشمان دۆشیوون، ئه‌وه‌ی بۆ چاوپیكه‌وتن بووه، بڵاومان کردۆتەوە، ئه‌وه‌شی بۆ كاری نهینی بووه گه‌یاندوومانه.
* هاوکارم (پەیامنیری کوردستانپۆست لە پیرمام) دەڵێت: ئاماده‌م ده‌یان به‌ڵگه لەسەر ستیڤان شه‌مزینانی بڵاو بكه‌مه‌وه، كه هه‌رچی بۆ كراوه له‌ناو گرده‌كه بۆ پاراستنی ناردووه!
* باشترین به‌لگه‌ی زیندووترین کە هەموو خوێنەر بڕوابکات، ئەوەیە ئەمڕۆ ستیڤان شه‌مزینانی بۆته كادری نهێنی پاراستنی لقی 4 و سه‌لاحه‌دین و كادری به‌رچاوی مه‌كته‌بی رۆشنبیریی و راگه‌یاندنی لقی 4، واته ئه‌وه‌ی ئاری هه‌رسینی له رۆژنامەی (ئاوینه)دا بۆ پاراستنی دەكرد، كاك ستیڤان شه‌مزینانی به ناوی (گۆڤاری نیوه‌ند)ه‌وه زۆر باشتری بۆ پاراستن كردووه، ئیستا ستیڤان بۆته مونه‌زیر و بیرمه‌ندی ناو رۆشنبیرانی لقی 4 ی پارتی. هیوادارم بۆ ئەوەی پارتیی ئێمە بە درۆ بخاتەوە و بڵێت پەیامنێرەکانی کوردستانپۆست درۆزنن، ئەو فەرمانە هەڵوەشێنێتەوە، هەروەکو جاران لە ژێرەوە و بەناوی بێلایەن کاری خۆی بکات و مووچەکەشی بۆ زیادبکەن، چونکە لەو بوارەدا ماندوونەناس و چالاکە.
* لەوەتەی بڕیاری بوونە کادیرییەکەی لقی چوار بۆ ستیڤان دەرچووە، پاراستن ئاگاداریی زۆربەی سایت و راگەیاندنەکانی تری سەر بە (خۆی) کردۆتەوە، کە بایەخ بە کاک ستیڤان بدرێت، نووسین و بابەتەکانی بخەنە سەرەوە، چونکە ئه‌م گۆرانكارییه، له رۆژنامه‌نووسێکی بێلایه‌نه‌وه بۆ بوون بە كادرێكی لقی 4 ی پارتی کارێکی پیرۆزه!
* بڕی موچەکەی ستیڤان شەمزینانی، کە ئیستا بۆتە ئەندامى مەكتەبی راگەیاندنى لقى چوار، واتە پلەیەكیش لە كادیر بەرزترە، مانگانە 1700000 یەك ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینارە، لەو مووچەیە یەك ملیۆن و چوار سەد هەزار موچەى رەسمییە، سێ سەد هەزاریش وەك نەسریە هەیەتى، كۆى هەردووكى واتە رەسمییەكەى و نەسریەكە، دەکاتە یەك ملیۆن و حەوت سەد هەزار، كە بە دۆلار دەكاتە نزیكەى 14 وەرەقە (1400) دۆلار.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست