ته‌له‌فونه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ فه‌رهاد پیرباڵ!
Thursday, 17/03/2011, 12:00
(بۆ مێژوو) ئه‌مه ناونیشانی روونکردنه‌وه‌یه‌کی (فه‌رهاد پیرباڵ)ه له‌وێدا فه‌رهاد ده‌ڵێ: سه‌رۆکی هه‌رێم خۆی زه‌نگی بۆ لێدام و ووتی پێشنیاره‌که‌تم لاباشه ، با (به‌ختیار عه‌لی) بێت و بیبینم.
لای هه‌موومان ئاشکرایه له دوای 17ی شوباته‌وه ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی له قه‌یرانێکی زۆر گه‌وره‌دان و وه‌ک پیاوی ناو گۆمه‌که‌یان لێ هاتووه، بۆ ڕزگاربوونیان له‌م قه‌یرانه ده‌ست بۆ پۆشیش ده‌به‌ن.
فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ڵێ له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزۆنیدا پێشنیارم کرد، که ده‌بێ ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی کاتیی سه‌رای سلێمانی گفتوگۆ بکرێت! راسته‌وخۆ مه‌سعود زه‌نگی بۆ لێدام و ووتی فه‌رهاد پێشنیاره‌که‌تم پێ باشه و من ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن واژۆکاندا بکه‌ومه گفتوگۆ به‌تایبه‌ت به‌ختیار عه‌لی! فه‌رهاد خه‌نی ده‌بێ، له هه‌وڵی په‌یوه‌ندییکردندا ده‌بێت. وه‌ک خۆی ده‌ڵێت: بۆ مێژوو ئه‌مه بڵاوده‌که‌مه‌وه
لێره‌دا ئێمه دیوێکی تری ئه‌م داوایه‌ی مه‌سعود که له پیرباڵی کردووه، ده‌خه‌ینه ژێر گفتوگۆوه! بۆچی مه‌سعود داوا ده‌کات (به‌ختیار عه‌لی) ببینێت؟ داخۆ مه‌سعود هیچ ڕۆمانێک یاخود هۆنراوه‌یه‌ک بابه‌تێکی به‌ختیاری خوێندۆته‌وه؟ داخۆ مه‌سعود به‌راستی به‌ختیار عه‌لی ده‌ناسێت؟ ئایا به‌ختیار که‌سێکی سیاسییه، یان رۆماننوسه، ئه‌م که‌سه چۆن ده‌ناسێت؟
به‌ر له چه‌ند ساڵێک له په‌یوه‌ندییه‌کدا له‌گه‌ڵ خزمێک و که‌سێکی زۆر نزیکی مه‌سعودا که‌وتینه گفتوگۆکردن، باسی نووسه‌ران هاته پێشه‌وه، ئه‌و که‌سه ووتی: (مه‌سعود بارزانی، نووسه‌ری له لا سووکه، ده‌توانرێت بکڕدرێت، مه‌سعود پێی وایه نووسه‌ر و شاعیر و رۆژنامه‌نووس، به ئاسانی خۆیان ده‌فرۆشن، که‌سانێکن زۆر به هه‌رزان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت). ره‌نگه تا راده‌یه‌ک بۆ زۆربه‌یان بۆچوون و قسه‌کانی مه‌سعود راست بێت، ئه‌و زۆریان ده‌ناسێت، هه‌ر له سه‌رده‌می باوکییه‌وه ته‌ماسای کردووه، که چۆن هه‌ژار موکریانی، خالید حسامی هێدی، فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی، له ئیستاشدا به‌دران و سه‌رۆ حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن و مه‌هاباد قه‌ره‌داغی و ده‌یان و سه‌دانی تریش ته‌سلیم بوون، بۆیه له‌وێوه ده‌ڕوانێته به‌ختیار عه‌لیش، هه‌ندێک زانیاریشی له‌سه‌ر به‌ختیار و حاکم قادر و ده‌زگای سه‌رده‌م و ئه‌وانه‌یش وه‌رگرتووه.
ئه‌گه‌ر ئێمه له خێڵه هه‌زار مێرده‌که‌ی بارزانی ووردبینه‌وه . به‌مۆڵه‌تی هاوڕێم سه‌باح عه‌لی قاره‌مان، ئه‌م ووشيیه‌م له‌و قه‌رز کردووه، که ناوی لێناون هه‌زار مێرده‌که، ده‌بینین که له ناو ئه‌و هه‌زار مێرده‌دا شاعیر، چیرۆک‌نووس، ڕۆماننووس، ئه‌دیب، زانا، توانادار، گۆرانیبێژ، مۆسیقاژه‌ن، هونه‌رمه‌ند، ئه‌کته‌رێکی سینه‌مایی یان شانۆییان تێدا هه‌ڵنه‌که‌وتووه . جگه له‌مه‌ش له ناو بنه‌ماڵه‌ی هه‌زار مێرده‌دا نه‌مان بیستووه، تاکه پیاوێکی جه‌ربه‌زه، شه‌هیدێك، کوژراوێک له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌دا هه‌یان بووبێت و ده‌رکه‌وتبێت، ئه‌وه‌ی بووشه وه‌ک خۆیان باسی ده‌که‌ن، هه‌ر به‌ڕێکه‌وت و نه‌خۆشی و دڵوه‌ستان، یان به دیوه‌که‌ی تردا له‌لای سه‌دام بوون و سه‌دامیش بۆ خۆشی پێی وتوون ناردمانن بۆ جه‌هه‌نه‌م.
باشه بۆچی له‌م کاته‌دا مه‌سعود ده‌یه‌وێت به‌ختیار عه‌لی ببینێت؟ داخۆ به‌ختیار چی پێده‌کرێت؟ ئایا ده‌توانێت ده‌سه‌ڵات له‌م قه‌یرانه رزگار بکات؟ بۆچی مه‌سعود و فه‌رهاد به‌چاک یان به خراپ ناوی شێرکۆ بێکه‌س ناهێنن؟ شێرکۆ له‌کوێی ئه‌و هاوکێشه‌دایه ؟
ئه‌و نامه‌یه‌ی که پێش سێ رۆژ نووسیان ئاراسته‌ی مه‌سعود نه‌کراوه، به‌ڵکو ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی کراوه، که‌چی مه‌سعود دێت و داوا ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی کاتیی و به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ختیاردا دانیشتن بکات، فه‌رهادیش ده‌ڵێت با فاروق ڕه‌فیقیش بێت و گفت له مه‌سعود وه‌رده‌گرێت. ئا لێره‌دایه ده‌بێ به‌دوی سحری ئه‌م هاوکێشه‌یه‌دا بچین و بزانین ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت له‌کوێ ئه‌م هاوکێشه‌یه‌دا، که مه‌به‌ست له مه‌سعود بارزانییه هاتۆته سه‌ر خه‌ت و بۆچی؟
قسه زۆر له‌سه‌ر هه‌ڵویستی ئه‌م نامه پڕ مه‌هزه‌له‌یه‌کرا و به‌رده‌وامیش ده‌کرێ، نامه‌که ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی کرابوو بۆ خۆی نه‌یتوانی هیچ کاریگه‌رییه‌کی هه‌بێت له‌سه‌ر شه‌قامی کوردیی به‌رده‌رکی سه‌را هه‌بێت، به‌ڵکو راستییه‌کان ده‌ڵێن: تا بێت خه‌ڵکه‌که جۆشی زیاتر ده‌سێن و بۆخۆی مانگی مارت بۆ کورد مانایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه و زۆربه‌ی رووداوه‌کان له‌م مانگه‌دا ڕوویانداوه، به‌دیوه‌که‌ی تردا ده‌سه‌ڵات بییه‌وێ یان نا، ناتوانێ خۆی له ئاپوره‌ی خه‌ڵک ڕزگار بکات، ئه‌وانه‌ی واژوویان له‌سه‌ر نامه‌کردووه بۆ تاڵه‌بانی، پارتی توشی شۆک کردووه، چونکه مه‌سعود له 11مارت دا له‌هه‌وڵیر جگه له‌وه‌ی که‌م که‌س هاتبوو بۆ گوێگرتن، په‌ڕۆی زۆری که‌سکیش ده‌بینرا، ئه‌مه پارتی ده‌هری کرد، هه‌روه‌ها ئه‌و منه‌وه‌ر و ڕۆماننووس و شاعیرانه‌ش، که نامه‌که‌یان ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی کرد ئه‌مه‌ش بۆ خۆی له لای پارتیی و خودی مه‌سعود قابیلی قبوڵ نییه . بۆیه ده‌بێ مه‌سعود و پارتی هه‌رچۆنێک بێت بێنه‌وه ناو هاوکێشه‌که.
به‌ختیار عه‌لی، له‌به‌رده‌م گه‌نجاندا هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی کرد، کاتێک ووتی ئه‌مه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن له‌هیچ شۆڕشێکی کورددا ڕووی نه‌داوه و ئێوه له‌هه‌موو مێژوودا تاکن. من لام سه‌یر نه‌بوو، چونکه گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆژه‌کانی رابردوو ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ، که کاک به‌ختیار چۆن ده‌یه‌وێت خۆی له‌گه‌ڵ گه‌نجێتی ئێمه‌دا به‌راورد بکات. ئێمه‌ی کۆنه پێشمه‌رگه هه‌موو شتێکمان به شۆڕش به‌خشی، ئیتر گوناهی ئێمه چییه سه‌رکرده‌ی خائین و فایلدار و داوێنپیس له به‌ری ره‌نج و خوێنی شه‌هیدانمان ده‌خۆن، خودی ئیره‌یی به‌ختیار عه‌لی له‌وه سه‌ر چاوه‌ده‌گرێ، که ئه‌و کاته خۆی سه‌ربازی سوپای عێراق بووه و ئێمه‌ش له‌و چیایه بووین، هه‌ر ته‌نها ئه‌و نا، به‌ڵکو هیوا قادری براده‌ریشی ئه‌وه‌تا له سه‌فه‌ر نامه‌دا به جوانی باس له پۆستاڵه‌که‌ی و له معه‌سکه‌ر سه‌لام ده‌کات.
به‌ختیار عه‌لی، ئه‌و که‌سه‌یه، که له ده‌سه‌ڵات زه‌وی وه‌رگرتووه، نه‌رمییه‌که‌ی پێمان ده‌ڵێ موجه‌خۆرێکی به‌ر سێبه‌ری ده‌سه‌لاتیشه
کاتێکیش حاکم قادر وه‌ڵامی دانه‌وه، به‌ختیار له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا وتارێکی دوور‌و درێژی له سه‌ر ڕه‌واییی دان له سه‌ر زه‌وی وه‌رگرتن نووسی. ئه‌و به‌ڕێزه مافی خۆیه‌تی، به‌ڵام مافی ئه‌و نییه، بچێت به‌ناوی ئێمه‌وه، نه نامه بۆ تاله‌بانی بنووسێت، نه له‌گه‌ڵ مه‌سعوددا دابنیشێت، چونکه ئه‌و نوێنه‌ری خه‌ڵکی تووڕه‌ی به‌ر ده‌رکی سه‌را نییه، ئه‌و بۆی نییه بچێت له‌گه‌ڵ که‌سێکدا دابنیشێت و قسه بکات، که ناوی له خۆی ناوه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، که نایه‌ڵێت خه‌ڵکی هه‌ولێر بێت بۆ سلێمانی و که‌سیش له‌سلێمانی بچێته هه‌ولێر، وه‌ک هه‌ولێر گوندی بله و به‌رزان بێت.
کاتێک مرۆڤ له خودی راو بۆچونی مه‌سعود له ده‌می ئه‌و که‌سه نزیکه‌یه‌وه لێک ده‌داته‌وه، بۆی ده‌ر ده‌که‌وێت، چۆن مه‌سعود بیریکردۆته‌وه، ووتویه‌تی نووسه‌ران قابیلی کڕین و فرۆشتنن، بۆیه ئیستاش ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌ی کڕین و فرۆشتن له‌گه‌ڵ به‌ختیاردا بکات.
مه‌سعود ده‌ڵێ: دوای چه‌ند مانگ له هه‌ڵبژاردنی عێراق من شه‌ره‌فی دروست کردنی حوکمه‌تم دایه‌وه به عێراقییکان، ئیستاش
سلێمانی هه‌ر به‌حیکمه‌تی من ده‌بێ هێور بێته‌وه، بۆیه داوای کردووه نووسه‌ره‌کان ببینێت، ئه‌ی بۆ داوا ناکه‌ن شێرکۆ ببینێت؟
وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش هاسانه، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کتێبی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه له سێبه‌ری چیادا، که کاتی خۆی شێرکۆ هه‌رچی سوکایه‌تییه، به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کرد و مه‌سعودیش قه‌ت له شێرکۆ خۆش نابێت، چۆنکه ده‌یان جار شێرکۆ هه‌وڵی داوه بچێت بۆ لای و لێی ببورێت، به‌ڵام بۆ ئه‌م له‌محاڵ محاڵتره بینینی، ناشزانین ئه‌گه‌ر بزانێت شێرکۆ ده‌ستی ده‌ڕوات و ده‌توانێ شتێکی بۆ بکات، بۆ نا، به‌ڵام ده‌زانێ شێرکۆ رووت بۆته‌وه، باواژۆشی له‌سه‌ر نامه‌کردبێت، که‌س گوێی پێ نادات .
هیوادارم به‌ختیارو خاوه‌ن واژۆکان نه‌چن بۆ لای مه‌سعود چونکه ئه‌گه‌ر بچن، وه‌ک کاک (هونه‌رتۆفیق) ده‌ڵێ: (هیوادارم کتێب سوتاو و پێڵاوباران نه‌کرێن وه‌ک پیرباڵ)*
*سیانزهفهرهادپیرباڵیتریشبۆبینینی نامه مێژوویه‌که‌ی پیرباڵ
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/ferhad-pirpal.jpg
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست