کاک دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی ناچاری کردم ئه‌م چه‌ند دێڕه بنووسم!
Wednesday, 05/10/2011, 12:00
به‌ناونیشانی (
بە گۆڕی غەشیمان، هیوا قادر شاعیرێکی مرۆڤدۆست نییە!) هه‌ندێک نهێنیم له‌سه‌ر که‌سایه‌تی به ناو رووناکبیرانی کورد هه‌ڵدایه‌وه، له‌وێشدا ناچاربووم ناوی کاک دلاوه‌ر قه‌ره‌داغیی بهێنم،باسم له‌وه کردبوو، که ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هیوا قادردا کاتی خۆی چاویان به‌نێچیره‌ڤان بارزانی که‌وتووه.... هتد. هه‌ڵبه‌ته من نه‌بوختانم کردووه، نه قسه‌شم ریزکردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کم له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بووبێت. من ئه‌و به‌ڕێزانه‌م تاوانبار نه‌کردووه. ره‌خنه‌گرتن و باسکردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕه‌یه‌ی که له ژێرییدا نهێنی شاراوه‌ی تێدایه، کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌که، نه‌ک بۆ ئێمه‌ی خوێنه‌ر و گوێگر، به‌ڵکو کارێکی باشیشه بۆ خوودی ره‌خنه‌لێگیراو، تا خۆیان بناسن و پێداچوونه‌وه به خۆیاندا بکه‌ن بۆ خۆ چاککردن و دووباره‌نه‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانیان، فه‌رموو دوای ئه‌وه‌ی، که له سه‌ر کاک هیوا قادرم نووسی، ئه‌وه‌تا له فیس بووکدا رووی ده‌می ده‌کاته گه‌نجه‌کان، له‌گه‌ڵیاندا ده‌دوێت، باس له 17 شوبات و باس له جوانی راپه‌ڕین ده‌کات، که پێشتر ئه‌و بۆ کارێکی تر چووبووه‌وه بۆ سلێمانی، به‌ڵام له به‌ختی ئه‌ودا سلێمانی 17ی شوباتی لێکه‌وته‌وه و بووه مه‌یدانی هه‌ڵویست وه‌رگرتن، و هه‌ڵوێست فرۆشتن و وه‌سڵی خیانه‌ت ده‌رکردن، ئه‌و رۆژه‌بوو که هه‌ندێکی که‌سیش به ده‌مامکه‌وه خۆیان خسته نێو جه‌ماوه‌ری گه‌نجانه‌وه. ئه‌و راپه‌ڕینه بوو، که هه‌رگیز بڕوای پێی نه‌بووه، کاک هیوا لای ئاری براشی ئه‌مه‌ی درکاندووه، ئیتر ئه‌و لاو و گه‌نجانه چۆن بڕوای پێده‌که‌ن ئه‌وه ئیدی کێشه‌ی من نییه، من به ئه‌مانه‌ته‌وه راستییه‌کانم گێڕاوه‌ته‌وه، به کاتی خۆی ده‌سپێرین و له دێڕێکی ئه‌و نووسینه‌ش په‌شیمان نییم.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=21891d99 وه‌ک وتم پاش ئه‌و نووسینه کاک دلاوه‌ر قه‌رداغی به‌م ناونیشانه(
روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌دلاوه‌ر قه‌ره‌داغییه‌وه) وه‌ڵامێکی داومه‌ته‌وه، تێیدا نکولی له‌وه ده‌کات نێچێره‌ڤان بارزانی دیبێت، یان زه‌ویی وه‌رگرتبێ!
له روونکردنه‌وه‌که‌دا ده‌ڵێت:
(من نه له ژیانمدا کاک نێچیر بارزانی- م بینیوه و نه دیداری زه‌وی وه‌رگرتنم له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه، نه له هه‌ولێر و نه له سلێمانیی و نه له هیچ جێگه‌یه‌کی تر زه‌ویم وه‌رنه‌گرتووه (که حه‌قی خۆیشمه وه‌ریبگرم) .
له‌نێوان کۆتایی ساڵای 2001 بۆ ساڵی 2002، هه‌ردوو شاعیر هیوا قادر و دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی له‌لایه‌ن رێبوار سیوه‌لی، بۆ کوردستان بانگ ده‌کرێنه‌وه، سه‌ر و دیداریان له‌گه‌ڵ نێچیر بارزانییدا بۆ رێکده‌خرێت، بێ ئه‌وه‌ی که‌سیان ئاگای له ئه‌وی تریان بێت، یان پێشتر بۆ یه‌کتریان باس کردبێت، کاتێکیش له کوردستان له یه‌کتر ئاشکرا ده‌بن، نێوانیان تێک ده‌چێت، تا ماوه‌یه‌ک قسه له‌یه‌کتری داده‌بڕن، ئه‌مه راستیی هه‌واڵ و رووداوه‌که بووه، پاش چه‌ند ساڵێک، خوودی رێبوار سیوه‌یلیی له دانیشتنێکدا له ساڵی 2008دا بۆ کۆمه‌ڵێک براده‌ری خۆی باسی ده‌کات، دوایی که‌وته‌وه ده‌م منیش. کاک دلاوه‌ر با داوای روونکردنه‌وه له رێبوار سیوه‌لیی بکات، با رێبوار سیوه‌یلییش بڵێت نه‌خێر وا نییه، من قسه‌ی وام نه‌کردووه ئه‌م به‌ڕێزانه نه‌چوونه‌ته دیداری کاک نێچیر بارزانی، زه‌وییان وه‌رنه‌گرتووه، مووچه‌یان بۆ نه‌بڕاوه‌ته‌وه، تا ئیستا هیچ پاره و خه‌لات و ئیکرامییه و چیی و چیی تریان وه‌رنه‌گرتووه، که ئه‌مه‌یان کرد ئه‌وسا منیش قسه‌ی دیکه‌م ده‌بێت.
پاشان به‌ڕێزیان ده‌ڵێت: (
حه‌قی خۆیشمه زه‌وی وه‌ربگرم).
له سه‌ر حیسابی کێ و بۆچی هه‌قی خۆتانه ئه‌ی نووسه‌ره‌کان؟ له سه‌ر حیسابی ئه‌و خه‌ڵکه ره‌ش و رووت و هاوڵاتییانه‌ی که ناتوانن قه‌ڵه‌م به ده‌ستیانه‌وه بگرن؟
وشه‌ی هه‌ق هه‌موو که‌سێک پێی ده‌وێرێت! که هه‌قیش هه‌بوو، ده‌بێت ناهه‌قیش هه‌بێت، واته ناموسته‌حه‌ق! ئه‌ی ئه‌وانه چی لێده‌که‌یت، که خاوه‌نی ئه‌سڵی زه‌وییه‌کان بوون و موڵکه‌کانیان داگیرکراوه، بۆ ئه‌وانه چی ده‌ڵێن؟ کاتێک تۆ داوای هه‌قی خۆت ده‌که‌یت به‌وه‌ی که پارتیی و یه‌کێتی زه‌وی هاوڵاتییان داگیربکه‌ن، تۆ ئه‌و هه‌قه به خۆت بده‌یت به شیعرێک زه‌وییه‌کت پێ بده‌ن، ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه ده‌بێته کاره‌سات و تراژیدیا، به‌ڵام قسه‌که‌تان نیوه‌ی راستییه، له وه‌رگرتن و له وه‌رنه‌گرتندا، ئه‌گه‌ر کاک دلاوه‌ر وه‌ریشی نه‌گرتبێت، ئه‌وا لێره‌دا ره‌وا و مافی وه‌رگرتنه‌که ددان پێدانانێکه به وه‌رگرتن، که نووسه‌ر و رووناک‌بیر و شاعیره‌کانی کورد ئه‌وانه‌ی ده‌چنه‌وه بۆ کوردستان و له ژێره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌که‌ن، به مافی خۆیان ده‌زانن ده‌ست پانبکه‌نه‌وه بۆ پاره‌ی دزراوی ئه‌و میلله‌ته و بۆ وه‌رگرتنی پارچه‌ن زه‌ویی داگیرکراوه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه! جا زه‌ویی وه‌رگرتن به مافی خۆتان بزانن. بۆیه ده‌پرسم: به‌چی مافی خۆتانه ؟ به‌وه‌ی شیعر ده‌ڵێن؟ وتارێک بۆ ستایشکردنی ده‌سه‌ڵات ده‌نووسن، به باڵای به‌گزاده‌کانی لێپرسراوه‌کاندا هه‌ڵده‌ده‌ن؟ به‌وه‌ی پارتیی و یه‌کێتیی بێت ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵک و خاک و زه‌وی ئه‌و خه‌ڵکه‌دا ده‌گرن، به‌شێکی زۆری بۆ خۆیان ده‌به‌ن، چه‌ند پارچه زه‌وییه‌کی به‌رماوه‌که‌ی ده‌ده‌ن به ئێوه؟
مافی ئێوه له چییدا و له کوێدایه؟
ئه‌ی مافی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویانه‌ن به‌چی؟
بۆ پرسیار له‌وه ناکه‌ن، که به چ هه‌قێک ده‌سه‌ڵات زه‌ویی له خه‌ڵکی داگیر ده‌کات و ده‌یدات به ئێوه؟
به چ هه‌قێک، کاتێک شاعیرێک زه‌وییه‌کی دزراو له هاوڵاتییان به مافی خۆی بزانێت و ئاماده‌بێت وه‌ریبگرێت؟ له چ گۆیه‌کی زه‌وییدا بووه حکومه‌تێک ده‌ست به سه‌ر موڵکی هاوڵاتیانی خۆیدا بگرێت و بیدات به نووسه‌ره ده‌رباره‌کان و پیاوه‌کانی خۆی و ئه‌وانیش به روویه‌کی قایمه‌وه بڵێن ئه‌مه مافی خۆمانه وه‌ریده‌گرین؟
تۆیه‌ک که ئه‌مه به مافی خۆت بزانیت، بگه‌ڕێیته‌وه بۆ کوردستان و ستایشی ده‌سه‌ڵات بکه‌یت، له ده‌زگاکانیاندا کار بکه‌یت، پاره وه‌ربگریت، ئیتر چۆن ده‌توانیت ئێمه بڕوات پێ بهێنین که ئێوه راستگۆن، هه‌رچی ده‌ڵێن بڕواتان پێبکه‌ین و بڵێین راسته؟
زۆر له نووسه‌ر و شاعیره‌کان که ره‌خنه‌یان له کوردستانپۆست ده‌گرت، سه‌ره‌تا ده‌یان وت: نابێت به ناوی خوازراوه‌وه بنووسن، کاتێکیش چه‌ند نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێک ناوی خۆیان ئاشکراکرد، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه تیرۆرکران، خستیاننه زیدان و سزای مادیی و جه‌سه‌دییان دران. ئه‌مڕۆ ئێوه دیسان هاتوونه‌ته‌وه، به درۆمان ده‌خه‌نه‌وه و داوای به‌ڵگه ده‌که‌ن، له وڵاتێک‌دا که مافیا حوکمی ده‌کات و هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کی شاردۆته‌وه و ناهێڵێت که‌س ده‌ستی بۆ ببات، ئێوه دێن و داوامان لێده‌که‌ن، ده‌ڵێن: کوا به‌ڵگه که ئێمه سوودمه‌ندبووین و زه‌وییمان وه‌رگرتووه. بوونی ئێوه له ناو ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتدا، بۆ خۆی به‌ڵگه‌یه، له‌وه زیاتر به‌ڵگه‌ی چییمان لێداوه‌ده‌که‌ن؟ کاتێک به‌ختیار عه‌لی نکولی له‌وه کرد، که یه‌کێتیی زه‌وی پێیداوه، حاکم قادر هات و ئاشکرای کرد وتیی: به‌ڵێ زه‌وییمان به خۆی و هاوه‌ڵه‌کانی داوه، ئه‌وسا به‌ختیار عه‌لی، هات و هه‌مان قسه‌ی کاک دلاوه‌ری کرد، وتی: مافی خۆمانه زه‌وی وه‌ربگرین.
قسه‌کردنیش له سه‌ر بنکه‌ی گه‌لاوێژیش ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر ده‌نووسم، که ئه‌و بنکه‌یه به‌دفه‌ڕترین بنکه‌یه‌که که مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسێتیی. له‌بنکه‌ی گه‌لاوێژدا هه‌ر ساڵه و چه‌ند عه‌ره‌بی شۆڤێنی له‌پاره‌ی دزراوی کوردستان خه‌ڵات ده‌کرێن، من زۆر شتم له‌سه‌ر بنکه به‌دناوه‌که‌ی گه‌لاوێژ هه‌یه. سوپاس بۆ پێشنیاره‌که‌ت، هه‌وڵ ده‌ده‌م به بابه‌تێکی چڕ و پڕتر له‌سه‌ر ئه‌و بنکه‌یه قسه بکه‌م، بۆ تۆ و خوێنه‌رانیش ده‌سه‌لمێنم ئه‌و بنکه‌یه جێگه‌ی خزمه‌تکردن نییه به سلێمانیی، به کورد، به ئه‌ده‌ب و ڕۆشبیریی کوردیی، بگره له‌وێ، نه‌ک ڕۆشبیریی و ئه‌ده‌بی تێدا لغاوده‌کرێ، به‌ڵکو ئه‌و بنکه‌یه بۆ شتگه‌لی تریش دانراوه، کاتی خۆی دێت، که له‌وێش کوردستانپۆست دادگای خۆی بۆ دابنێت و خه‌ڵکی لێ‌ئاگادار ده‌کاته‌وه.
کاک دلاوه‌ری به‌ڕێز تۆ کاتێک به‌ر له17 ی شوبات به چ نیازێک به یه‌کجاری له سوئیده‌وه بۆ کوردستان گه‌ڕایته‌وه؟ ئایا له کوردستانیش په‌یمانی ئه‌وه‌یان پێ نه‌دایت له وه‌زاره‌تی ڕۆشبیریی وه‌ک موسته‌شار دابمه‌زرێیت؟ من ده‌زانم تۆ که‌سێکی سیاسیی نییت، به‌ڵکو ئه‌دیبێکیت، تۆ له‌و هه‌موو گه‌مه‌یه تێنه‌گه‌یشتییت، جا به‌هۆی ده‌رکه‌وتنت له‌به‌رده‌کی سه‌را، که پێشتر په‌یمانیان پێت دابوو بتکه‌نه موسته‌شاری وه‌زاره‌تی ڕۆشبیریی، کاره‌که‌یان راگرت. ئیستاش خۆت له ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ت ووتوه، که په‌یوه‌ندی به‌گیرفانه‌وه هه‌یه، هه‌موومان ده‌زانین و ئاگادارین ئه‌وه‌ی ستونێکی هه‌بێت له‌گۆڤارێکدا بۆ خۆی خه‌نی ده‌بێت، چ جای ئه‌وه‌ی فریا بکه‌وێت له‌و هه‌موو ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌دا نووسین بڵاو بکه‌یته‌وه.
سوپاس بۆ خوێنه‌ر.... سوپاس بۆ کاک دلاوه‌ر، لێ نه‌ده‌بوو ناچارم بکات ئه‌م وه‌لامه‌ی بده‌مه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست