گه‌نجانی سلێمانی و نێرگه‌له کێشان!
Sunday, 09/01/2011, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانیکوردستانپۆست! ئه‌و قوتابخانه مه‌زنه‌یه، که فێری ئازایه‌تی کردم له‌وێدا فێری بوێریی بووم ، فێربووم به‌دوای ڕووداوه‌کاندا بڕۆم و نه‌ترسانه بابه‌ته‌کان بهێنمه سه‌ر زمان، به‌نده که شه‌ره‌فی پهیامنێرێتیم دراوه‌تێ ، من خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و شتانه‌م، که ده‌ی نووسم و هیچیش لێی ژوان نابمه‌وه، کاتێکیش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ترسنۆکه نه‌ما و له ڕاپه‌ڕینێکی چاوه‌ڕوانکراودا سه‌ریان پانکرایه‌وه، ئه‌وا منیش له‌رێگه‌ی ئه‌م مێدیا جهربهزهیهوه خۆم ده‌ناسێنم، به‌ڵێ پێش چه‌ند ڕۆژێک له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کمدا چووینه پرسه‌ی گه‌نجێکی 17 ساڵ، خزمی خۆشم بوو، بۆ ئه‌وه‌ی شوێن پێم هه‌ڵنه‌گیرێت ناوی مردۆکه نابهمم که به شیر په‌نجه گیانی له‌ده‌ست دابوو، براکه‌یم دواند ووتی: به‌ڵێ برا بچوکه‌که‌م خوێنکار بووه و شه‌وانیش کاری ده‌کرد، ماوه‌یه‌کی که‌م بوو، ئاڵوده‌ی نێرگه‌له کێشان بووه و نه‌یتوانیووه ته‌رکی بکات و ڕۆژ بوێری لێبکات، هه‌ر له ژێر ئه‌و کاریگه‌رییه توشی پوکانه‌وه بووه و کاتێکیش ده‌چێته لای پزیشک، پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، که توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و ڕه‌وانه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی (هیوا)ی ده‌که‌ن.
لاوێک که سه‌رگه‌رمی نێرگه‌له کێشانه
به‌ر له ماوه‌یه‌ک کوردستانپۆست له ڕاپۆرتێکدا باسی خه‌سته‌خانه‌ی هیوای کردبوو،
(ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هاوڵاتیانیان به دوژمنی خۆی ده‌زانێت)، له‌وێ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له ژێر چاودێریدا ده‌بێت و گیانی ده‌سپێرێت و ماڵئاوای له‌م ژیانه تڕوهاته ده‌کات، که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مافیای پارتی و یه‌کێتی دا ژیانی گه‌نجان هیچ مانایه‌کی نه‌ماوه، هه‌روه‌ک خۆشی پێش مردنی وتبووی. پرسه سارد‌و سڕکه‌ی ئه‌و لاوه کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری له سه‌ر هزرم دروست کرد ، ووتم ده‌بێ بڕۆمه یه‌کێک له قاوه‌خانه‌کان تا بزانم ئه‌م دیارییه جوانه چییه، که داگیرکه‌رانی عه‌ره‌ب بۆ نیشتمانه‌که‌ی منیان هێناوه؟ ده‌سه‌ڵاتیش باوه‌شی بۆ کردۆته‌وه، چونکه سه‌ره‌تای هاتنی نێرگه‌له بۆ سلێمانی له به‌رپرسه‌کانه‌وه بوو، به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه، که بۆ خۆم دوای ڕوخاندندنی ڕژێمی به‌عس شه‌وێک له‌ماڵی به‌رپرسێک میوان بووم، دیم گه‌نجێک ده‌مانچه‌یه‌کی کردبوو به پزووی شه‌رواڵه‌که‌یدا و نێرگه‌له‌یه‌کی باڵا به‌رزی هێناو له‌به‌رده‌م به‌رپرسه‌که‌دا داینا و ده‌ستی کرده به گه‌شانه‌وه‌ی خه‌ڵوزه‌که بۆی، ئه‌و به‌رپرسه، که کاتی خۆی له ده‌ره‌وه به پیاوی به‌رده‌م کونه ته‌یاره ناوبانگی ده‌رکردبوو، ده‌ستی کرد به کێشانی نێرگه‌له‌که و به خۆشییه‌وه باسی له چێژی دوکه‌ڵه‌که‌ی ده‌کرد بۆمان. منیش دوایی له‌جێگه‌یه‌ک ئه‌و گه‌نجه‌م دی و قسه‌م بۆ کرد که ئه‌و کاره‌ی ئه‌و ده‌یکات جگه له سووک بوونی خۆی هیچ نییه. وام تێگه‌یاند، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یکه‌یت له نۆکه‌ریی خزمه‌تکاریی ناشرینتره، وام لێ کرد بچێته‌وه گونده‌که‌ی خۆیان ئیستا جار ناجارێک لێره‌و له‌وێ ده‌یبینم و دێته لام و تف له‌و ماوه‌یه ده‌کات که خزمه‌تی ئه‌و پیاوه ترسنۆکه‌ی کردووه.
بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌م، په‌یوه‌ندیم به هاوڕێکانمه‌وه کرد له شاری هه‌ولێر، پرسیاری نێرگه‌له‌م لێکردن و پرسم داخۆ له‌هه‌ولێریش نێرگه‌له بره‌وی خۆی هه‌یه؟ ووتیان: به‌ڵێ له هه‌ولێریش چه‌ند جێگه هه‌یه، به‌ڵام عه‌ره‌به‌کان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و کاری پێده‌که‌ن، هه‌ر ئه‌وان خاوه‌نی قاوهخانهکانن.
کافتریای ئه‌بو نه‌واس له سلێمانی
ئێواره‌یه‌کی غه‌مگین له سلێمانی، له گه‌ڕه‌کی به‌ختیاری له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کمدا چووینه قاوه‌خانه‌که‌ی (ئه‌بو نه‌واس) لێره ماسی نابرژێنن. لێره ژه‌هر ده‌به‌خشنه‌وه و گه‌نجانی کوردستان ئاڵوده ده‌که‌ن، که ده‌ڵێم گه‌نجان واته کوڕ و کچ، به‌ڵام کچان که‌متر، ئاخر ئیستا کچانیش فێری نێرگه‌له کێشانیش بوون، ته‌نانه‌ت له‌ناو ژنان و پیاونیشدا ئه‌م نێرگه‌له کێشانه بۆته باو. که چوومه نێو قاوه‌خانه‌که‌وه چاو جاوی نه‌ده‌بینی، ئه‌م هه‌موو گه‌نجه دانیشتوون سه‌رگه‌رمی کێشانی نێرگهلهن، بۆ خۆی ئه‌م قاوه‌خانه‌یه شوێنێکی داخراوه، جێگایه‌کی هێنده ناته‌ندروسته، به‌سه‌ر پێداکردنی، ڕاسته‌و خۆ توشی ته‌نگه نه‌فه‌سی ده‌بێت، چ جای ئه‌وه‌ی لێشاوی ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمۆبیله له سه‌ر شه‌قامه‌کان، که ژینگه‌ی ئه‌م شاره‌یان پیسکردوه، بۆیه که‌سێک نادۆزیته‌وه له هه‌وای ئه‌م شاره ڕازی بێت، جارناجارێک که‌سێکی چینی ده‌بینی ده‌مامکێکی سپی به‌ستووه، کرێکارانی شاره‌وانیش که به‌نگلادیشی و عه‌ره‌بن به چمکی جامهدانیهی سوور له‌وانه‌ی، که مه‌سعود بارزانی ده‌یکاته سه‌ری، ده‌ماغیان پێچاوه.
وێنه‌ی چایخانه‌یه‌ک که نێرگه‌له‌ی تێدا ده‌کێشرێت، له گوگله‌وه وه‌رگیراوه
له ڕوانینی ئه‌و گه‌نجانه‌دا که له‌و قاوه‌خانانه دانیشتوون، ڕووخان بێ هیواییی و داماوی ده‌بینی. ئه‌مانه زۆربه‌یان خوێنکاری زانکۆ، یان ده‌رچووی زانکۆن، هه‌یانه بۆ نه‌گبه‌تی پزیشک بووه، یان خوێندنی باڵای ته‌واو کردووه، کوڕی به‌ر پرسیشی تێدا بوو. ئه‌مڕۆ کوڕه به‌رپرسه‌کان له‌م شاره‌دا ناشرینترین په‌روه‌رده‌یان هه‌یه، چونکه ئه‌مانه له باوانی خۆیانه‌وه ده‌ڕواننه ژیانی ڕۆژانه.
ژیانی ئه‌م کوڕی به‌رپرسانه فلیمێکی عادل ئیمامی هێنایه‌وه بیرم، که ناوه‌رۆکه‌که‌ی زۆر به‌هێزه، له‌و فلیمه‌دا عادل ئیمام له سه‌رکرده‌یه‌کی شیوعی ده‌پرسێ:
- تۆ منداڵت هه‌یه؟ وه‌ڵام ده‌داته‌وه ده‌ڵێ:
- به‌ڵی کوڕێکم هه‌یه، زۆر جوانم په‌روه‌رده کردووه، بۆ خۆشم ده‌یان ساڵ له زیندا بووم.عادل ئیمامیش لێی ده‌پرسێت:
- بۆ کوڕه‌که‌ت له زیندان له‌گه‌ڵتا بوو؟ ده‌ڵێ:
- نه‌خێر!ئێمه‌ش دروست ده‌توانیین به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر ئێمه له سه‌ر ماڵ و منداڵی سه‌رکرده و به‌رپرسه‌کان، به‌و شێوه‌یه پرسیار بکه‌ین، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، که هیچ له‌و به‌رپرسانه خاوه‌نی ماڵ و منداڵی خۆیان نه‌بوون، بۆیه گومان له سه‌ر په‌روه‌رده‌بوون، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر رهوشتیشیان ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجڕاکێشانه ئه‌وه‌یه، ئه‌وان منداڵه‌کانیان ناردۆته ناو کۆمه‌ڵگاوه، تا دیوی جوانی باوکیان پیشانی ئه‌و خه‌ڵکه بده‌ن.
کاتێک ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌لێشاو خوراکی ئیکسپایه‌ر ده‌هێنێ، کاتێک ده‌سه‌ڵات ده‌یان ده‌زگای میت و ئیتیڵاعات و شوێنی موخابه‌راتی وڵاتانی تر ده‌هێنێته کوردستانه‌وه، ئاخر چۆن گهنجانیشت به‌و شێوه‌یه بۆ ئاڵوده ناکات؟ من که‌سی نزیکم هه‌یه خوێنکاری زانکۆیه له نێرگه‌له کێشان شه‌وبوێر ناکات، ئه‌و ده‌ڵێ: به‌ده‌ست خۆم نییه له‌شم داوای ده‌کات.
تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی ته‌نها له پشتی مایکرۆفۆنه‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه
له‌و ماوه‌یه‌دا تاهیر هه‌ورامی، وه‌زیری ته‌ندروستی هاواری لێهه‌ڵسا، وتی ئیتر با سنورێک بۆ نێرگه‌له و گه‌نج دابنێین، به‌ڵام که‌س گوێی لێنه‌گرت چونکه هه‌مان ڕۆژ قونسوڵی ئێران، به‌رهه‌م ساڵحی بینی، به‌رهه‌م ساڵح که پیاوێکی زۆر سووک و ناپاکه، په‌یوه‌ندیی کرد و ئیتر وه‌زیریش بێده‌نگی هه‌ڵبژارد، ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت، که یه‌کێک له بازرگانه سه‌ر سه‌خته‌کانی جگه‌ره و توتن له کوردستان، به‌رهه‌م ساڵح و نێچیروان بارزانییه، به‌رهه‌م ساڵح له‌ڕێگه‌ی برا نازدارهکهیهوه و نێچیریش له‌ڕێگه‌ی کوڕی مامی خۆیه‌وه ئه‌م بازرگانییه ده‌که‌ن. ئێرانیش له‌مه‌دا رۆڵی چییه؟ ئه‌وه‌ش پرسیارێکی تره، چونکه زۆر که‌س قسه له‌وه ده‌که‌ن، که ئه‌و تووتن و که‌ره‌سته‌ی نێرگه‌له کێشانه، جۆره ده‌رمان و ژه‌هرێکی تێدایه، که تا ئیستا پشکنینی له‌سه‌ر نه‌کراوه، له‌و گومانه‌دان ئه‌مه‌یه خه‌ڵکی وا لێده‌کات، له‌سه‌ر رابێت و زووش تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن، ته‌نانه‌ت حکومه‌تی عیراق و تورکیاش ده‌ستی هه‌یه له‌سه‌ر په‌تای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م خووه ناشرینه و گه‌نجانیان تووشی شه‌له‌ل کردووه. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌کی تره‌وه له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی پارتیی و یه‌کێتییدایه، که خه‌ڵکی سه‌رقاڵی ئه‌وه بکه‌ن، باشتره تا ئه‌مانیان له بیر بچێته‌وه. به‌هه‌ر حاڵ ده‌مه‌وێت لێره‌دا بڵێم، که داگیرکه‌ران و ده‌سه‌ڵاته خۆماڵییه‌که‌ش له دژی خه‌ڵکی کوردستانن، به‌تایبه‌تیی گه‌نج و لاوه‌کان.
نێرگه‌له ! رێژه‌ی ئه‌و دوكه‌ڵه‌ی له‌كاتی كێشانی نێرگه‌له‌یه‌كدا 48 جار زیاتره له رێژه‌ی ئه‌و دوكه‌ڵه‌ی، که له‌كاتی كێشانی یه‌ك جگه‌ره‌دا هه‌ڵی ده‌مژێت. ده‌سه‌ڵات ماوه‌یه‌ک ئاوا له‌مێدیاکانه‌وه، باسی له ترسی نێرگه‌له ده‌کرد، به‌ڵام هیچ ئهلتهرناتیفێکیان بۆ گه‌نجان پێ نه‌بوو، وازیان هێنا.
مه‌لهاکه‌ی ئه‌زمڕ که سه‌ماکه‌ری عه‌ره‌ب و بێگانه دانسی تێدا ده‌کات و به‌رپرسه‌کانیش بۆ شه‌وه سووره‌کانی خۆیان ده‌یان به‌ن
جگه له نێرگه‌له خه‌ڵک ئاڵوده‌ی ماڵه عه‌ره‌به لهشفرۆس و فاسده‌کان بوون، له‌گه‌ڵ چوونی خه‌ڵک بۆ مه‌لهاو جێگه‌کان، که ده‌سه‌لات له ده‌یان شوێنی بۆ کردوونه‌ته‌وه. من تا وێنه‌یه‌کی مه‌لهاکه‌ی ئه‌زمڕم گرت، زۆری ماندوو بووم. ئه‌و جێگه‌یه تایبه‌ته به به‌رپرسه‌کان، ئه‌وانه‌ی له هه‌موو به‌هایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی شۆراونه‌ته‌وه، بۆیه داوا له کوردستانپۆست ده‌که‌م، ئه‌و وێنانه به‌ئارمی کوردستانپۆست بنه‌خشێنێ، تا ده‌سه‌ڵات بزانێ ئێمه کوێمان بوێت بۆی ده‌چین.
پۆڵا سه‌عید پێش ئه‌وه‌ی ته‌سلیم مه‌لا به‌ختیار بێته‌وه، له کوردستانپۆستدا جار ناجارێک له‌سه‌ر کێشه‌ی گه‌نج قسه‌ی ده‌کرد، که‌چی ئیستا له سوکترین ڕۆژنامه‌دا، که کوردستانی نوێیه ده‌نوسی، ئه‌و کوردستانی نوێیه‌ی، که دراوسێیه‌کم، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (چاو‌دێر) به بار ده‌یانهێنێته‌وه، به پێکه‌نینه‌وه ده‌ڵێ: ئه‌م به‌سته زۆره‌م کڕیوه به 1000 دینار بۆ سفره به‌کاری ده‌هێنم، تا منیش بۆ گاڵته دواجار پێم وت: چۆن ناڕشێیته‌وه کاتێک وێنه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌بینی، ئه‌ی چۆن نانت بۆ ده‌خورێ؟ به‌هیمه‌تی من وام لێکرد، ئه‌و مشتهریهشیان له ده‌ست دا، ئیستا دراوسێکه‌م به به‌سته ڕۆژنامه رووزهردهکان ناهێنێته‌وه، تا وه‌ک سفره نانی له‌سه‌ر بخۆن.
له کۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا، ده‌ڵێم: من باوه‌ڕم وایه و له‌و خزمه‌ی خۆمه‌وه سه‌یری ده‌که‌م ئه‌و توتنه‌ی ده‌هێنرێت بۆ نێرگه‌له ده‌بێ ماده‌یه‌کی تایبه‌ت بێت، ده‌بێ وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌م ئه‌رکه مێژوویه فه‌رامۆش نه‌کات و دوای ئه‌م نووسینه هه‌رچی قاوه‌خانه‌ی نێرگه‌له فرۆشه کڵۆم بدات، ئه‌م وه‌زیره به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک ووتی %90 خه‌ڵکی کوردستان نه‌خۆشی ده‌رونییان هه‌یه، ئه‌مه‌ی بۆ چووه سه‌ر، ئه‌گه‌رچی کاک ئه‌زمڕ به ناونیشانی :
(زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه) له سه‌ری نووسی، به‌ڵام ئه‌مانه عاریان نییه.
ماته‌وه بڵێین، که ده‌بێت ئێمه گه‌نجانی کورد خۆیان نه‌ده‌نه ده‌ست قه‌ده‌ری ئه‌م چاره‌نووسه ده‌ستکرده‌ی ده‌سه‌ڵات، که بۆی دروست کردوون .
(چاوه‌ڕوانی داگیرکردنی گرده‌کانی سلێمانی بن له لایه‌ن به‌رپرسه چاوچنۆکه‌کانه‌وه)
سلێمانی ته‌عریب ده‌کرێت، که‌ناڵی فه‌یحا وه‌ک نمونه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست