کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاتنەوەی قاسماغا، سەرەتای ڕاپەڕینێکی نوێیە

Thursday, 04/11/2010, 12:00


سەرەتا ئەمەوێ بڵێم ئەو ەی کە لە کۆیەو لە کوردستان ڕویدا دژی قاسما غا، سەرەتای ڕاپەڕینێکی نوێیەو خەڵکی کوردستان نیشانییان دا کە ئەوان دەتوانن هەموو یەک دەنگ بن و سەرشۆڕی و بێ دەنگی قبووڵ نەکەن ،بە پشتیوانی ن خەڵکی بە شەرەفی هەولێرو سولەیمانی کە توانییان لە هەموو لایەکەوە قاسە کۆر تەنگە تاو کەن و نویەلن ئۆقرە بگرێ ...ئاخر تەخوا خەڵکینە کەی شەرەف وپیاوەتییە ئەو هەموو گنج و کوڕە لاوەی کۆیە لە ژێر دار زەیتونەکانی قەبرستانی کەکۆن و دەروێش خدرو عارەبییان ببنە خاک وخۆڵ ، کەچی قاسە کۆری خوێن ڕێژ بێ شەرمانەو بە پاڵپشتی پارتی بێتەوە بەر چاوی داک و باوکی شەهیدان...دیارە دەبێ پارتی هیچ حسابێکی بۆ هێزی جەماوەر نەکردبی یان وا ئەزانن کە کۆییەکان ئەو شەهیدانەیان بیرجۆتەوە! بەو بێ ڕێزیە پارتی هێندەی دیکە لە کۆیە خۆی سوک و چروک و بێ جەماوەر کرد، هەر جەندە لە بنە ڕەتا لە کۆیە خەلکییان نەبوو ،ئەگەر نا هانایان نەدەبردە بەر ڕۆستەم حەلاق کە بیکەن بە بەرپرسی ناوچە ...هیوادارین کە خەڵکی کۆیەو شارەکانی دیکەی کوردستان و لەمەولا ڕێگا بە خائن و خۆ فرۆشان نەدەن کە هەۆڵی گەرانەوە بدەن، لە بارو دۆخی ئەمڕۆی کوردستان کە پارتی و یەکییەتی ناتوانن یان نایانەوێ ئەو سەرۆک جاشانە بدرین بە دادگاو شار بەدەر بکرین، بە پێچەوانەوە جاشانەیان بۆ بڕیونەتەوە، ، کە وەهایە با خەڵکی بۆ خۆییان بەو کارە هەڵسن و چەند کۆمیتەیەکی بە تواناو بەهێز پێک بێنن ، بە تایبەتێش ئەتوانم بڵێم سەرکەوتوئەبن ئەگەر کەس وکاری ئەنفال کراوەکان ئەو کۆمیتانە بە ڕێوە بەرن ، ئەو کات ئەوانەی کە بازرگانی بە خوێنی ئەنفالکراوەکانەوە دەکەن تڕۆ دەکرێن و وون دەبن....خۆ ئەگەر ئەو کۆمیتانە دەسەڵاتیشیان نەبی،تەنها جەند کەسیکی وەک قاسە کۆر شار بەدەر بکەن ،ئەوە خۆی لە خۆیدا گەورەترین سەرکەوتنە بۆ میللەتی ئێمەو، سوکترین ژیر کەوتنیشە بۆ سەرانی پارتی و یەکیەتی بەتایبەتی...
پارتی قاسە کۆریان هینایەوەو ویستییان پێگەیەکی باش لە کۆئە دابمەزرێنن، بەڵام خەڵکی شارەکە ئەو پلانەیان پوچەڵ کردەوە، ئەویش نەک لەبەر خاتری یەکییەتی، بەڵکو تەنها لەدژی قاسماگا بوو وەک مەستەشارێکی خوێن ڕێژ.. دەمەوێ ئەوەش بڵێم کە سەیرو سەمەرە لە داواکاریەکەی نەوزاد هادی دایە لە قایمقامی کۆیە، کە خۆ پیشاندان لەو شارە نەکرێ، باشە نەوزادە ئەفەندی تۆ ئەو قایمقامە داماوەی ئێمە بە چی تی ئەگەی !!، ئەو بەد بەختە چەند کە سانێکی وەک قاسە کۆر لە ئەوروپاوە هێناویەتیانەوە کۆیە بۆ ئەوەی لەژیر بالی ئەودا دزیەگەورەکان جێ بەجێ بکەن ،ئەو نە دەتوانێ خۆپیشاندان رێک بخا وە نە دەشتوانێ ڕایگرێ ، ڕۆڵە ئەو خەون بە ووردە دزیەکانی تۆوە ئەبینێ، ئەو داماوە تەنها بۆی هەیە حەفتەی جارێک پسوولەی تەنها یەک بەرمیلە نەوت ‌بنووسی،خۆشی باش ئەزانێ کە هیچ حیسابیکی بۆ ناکەن ،بەڵام جی بكا خۆی گێل کردووە تا یەک دوو ساڵی دیکە تەقاویت دەبێ، ئەوکات تێ ئەتەقێنێتەوە بۆ خاریج... قایمقامی ڕاستە قینەو حاکمی شار ئێستا شێخ سەلاحی ئامۆزای مامەیە، کە تۆڕێکی دزی قۆڵبڕینی هەیە ، هەموو ئەندامەکانی بێ دەمامکن، شارەکەیان کردووە بە سەربازگەیەکی فراوان،کۆمەڵێ هەرچی و پەرچی و پیاو کوژی دەڤەرەکانی دیکەیان لێ کۆکردۆتەوە،ئێستا شێخ سەلاح و خولامەکانی کۆیەیان دابەش کردوەو ، سەد جەردەی لەقاسماغا بەد تری لێپەیدا بووە، هەر بۆیەش زۆربەی زۆری کۆییەکان شارەکەیان جێهێشتوەو ئاوارەی، شارەکانی دیکە بوون ، ئەوشارەی کە بە گوڵ وباخ وجوانی بەناوبانگ بوو، ئێستا لەسایەی سەری مەسئولە دزەکان، بۆن ڕیخ وسییان و دووکەڵی لێدێ،ئیمرۆ خەڵک لەدژی تە نها سەرۆک جاشیک یەک دەنگ هەموو هەڵساوون، بۆیە باوەڕی تەواوم هەیە سبەی بە هامان شێوە ڕائەپەڕن دژی جەردەو پیاو کوژو ئاغا نوێکانی شار، خۆزگە مناڵە کۆیی لەم نزیکانە بەرد بارانیان دەکردن و وەک قاسماغا شاربەدەر یان دەکردن..
عەوڵا ڕەش...20101103

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە