(1) دارەکان ئاشقى بەهارن و شوو بە پاییز دەکەن بۆ ئەم خۆ دەڕازێننەوە و بۆ ئەوى دیش رووت دەبنەوە. (2) جگەرەکەت فڕێ بدە بازنەى ئەم رەشەدووکەڵە کەلەپچەى پووچانەوەتە لە مەچەکى رۆحتى دەکەى. (3) ئەمە دوایین قەناعەتى رەهاى منە ئیتر هەرگیز قەناعەت بە شتێ ناکەم. (4) لە شارى کوێران دا رووناکى لە گۆچان دایە....