"پەیڤە وردیلەکان"
Wednesday, 18/03/2009, 12:00
(1)
دارەکان
ئاشقى بەهارن و
شوو بە پاییز دەکەن
بۆ ئەم خۆ دەڕازێننەوە و
بۆ ئەوى دیش رووت دەبنەوە.
(2)
جگەرەکەت فڕێ بدە
بازنەى ئەم رەشەدووکەڵە
کەلەپچەى پووچانەوەتە
لە مەچەکى رۆحتى دەکەى.
(3)
ئەمە دوایین قەناعەتى رەهاى منە
ئیتر هەرگیز
قەناعەت بە شتێ ناکەم.
(4)
لە شارى کوێران دا
رووناکى لە گۆچان دایە.
(5)
هه‌وره‌تریشقه‌ی پرسێکت نه‌بێ
کارگی وڵامت چۆن هه‌ڵبتۆقێ؟
(6)
له به‌رداشی قیر و قه‌تران دا
ره‌نگی چاره‌نووس قه‌ت سپی نابێ.
(7)
فوو له مۆم مه‌که
تاریکی له بۆسه دایه.
(8)
کورتیله‌هه‌ودای ژینی په‌پووله
هه‌رگیز ناهێڵێ یۆتۆپیای هه‌بێ.
(9)
خونچه‌ی ئه‌وینی په‌پووله
تا له دڵی مۆم دا پشکووت
باڵه‌کانی هه‌ڵپڕووزان.
(10)
شکاندنی ئاوێنه‌یه‌ک
یه‌که‌م جینایه‌تی من بوو.
(11)
له شکاندنی ئاوێنه‌کان‌ڕا
بوو به دیکتاتۆڕ.
(12)
ته‌نیا زستانه
گه‌ڵاکان ناینووسنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست