باڵوێزی ئێران له‌ لاهای له‌ ترسی خۆپیشانده‌ران نه‌هات بۆ باڵوێزخانه‌

Sunday, 22/11/2009, 12:00


ڕۆژی هه‌ینی وێرای لێزمه‌ی باران,ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كوردستانیانی دانیشتووی هۆڵه‌ند له‌ كاتژمێر2ی پاش نیوه‌ڕۆ خۆپیشاندانێكیان له‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ شاری لاهای ڕێك خست,كه‌ ته‌واو و ناسروشتیانه‌ كۆنترۆڵ كرابوو.
سه‌ره‌تا كاك ڕێكه‌وت ئیسماعیل به‌ ناوی ناوه‌ندی چاك و ئاماده‌كه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌وه‌ به‌خێر هاتنی ئاماده‌ بووانی كرد و له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێزی ڕژێمی كورد كوژی ئێرانی تاوانبار كرد.
پاشان ئاماده‌ بووان به‌ دروشمدان به‌رده‌وام بوون,نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان خسته‌ ناو پۆستی باڵوێزخانه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ وێرای ئاماده‌كه‌رانی خۆپیشاندان,نوێنه‌ری پارتی ژیانی ئازادی كوردستان و حیزبی زه‌حه‌تكێشانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیش ئاماده‌ بوون.

بۆ په‌یوه‌ندیكردن :
06269951120
[email protected]
www.kurdocide.com

چاودێری كوردۆساید- كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵێك له‌ نوسه‌ران و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ
یانه‌ی كوردی میدیا له‌ ئه‌مستردام
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
ناوه‌ندی كوردی زوته‌رمیر
یه کیه تی بنه ماله ی چالاکانی به ندکراوی کورد
كه‌مپه‌ینی‌ داكۆكی له‌ به‌ندكراوانی‌ سیاسی و مه‌ده‌نی‌ كورد


تێبینی: چالاكی دیكه‌ش به‌ ده‌ستمانه‌وه‌یه‌,هه‌ر گروپ و لایه‌نێك خوازیاره‌ به‌شدار بێت و ناوی بخرێته‌ سه‌ر به‌یانه‌كه‌,ده‌ستیان ده‌گوشین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە