لە كەلار رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانى بەهۆی بڵاوبونەوەى راپۆرتێك لەسەر گەندەڵییەكانى تاپۆى كەلار دادگاى دەكرێت

Tuesday, 23/11/2010, 12:00


كاوە گەرمیانى،كە رۆژنامووسێكى گەنجە بەهۆی بڵاوكردنەوەى راپۆرتێكەوە داواى یاسایی لەسەر تۆمار كراوە.
كاوە لەژمارە (138)ى گۆڤارى (لڤین)دا،كە گۆڤارێكى بەدوادچوونى رووداو گۆڕانكارییەكانە،راپۆتێكى لەسەر گەندەڵییەكانى تێبینەرایەتى تۆماركردنى خانووبەرەى كەلار بڵاوكردۆتەوە.لە راپۆرتەكەیدا ئاماژەى بە كۆمەڵێك كەمووكوڕى و سەرپێچی یاسایی و گەندەڵی لەناو تێبینەرایەتى تۆماركردنى خانوبەرەى كەلاردا كردووە.تێبینەرایەتى تۆماركردنى خانووبەرەى كەلاریش لەسەر ئەو راپۆرتە لە دادگاى كەلار داوایان لەسەر ئەو رۆژنامەنووسە تۆمار كردوە.
كاوە گەرمیانى رۆژى 22ى ئەم مانگە بەپێی خۆی دەچێتە بنكەى پۆلیسی كەلار،دواتر بە كەفالەتى 100 هەزار دینار ئازادكرا.
كاوە بە رایگەیاند"دواى بڵاوبونەوەى راپۆرتێكم لەسەر گەندەڵییەكانى تێبینەرایەتى تۆماركردنى خانووبەرەى كەلار لە ژمارەى (138)گۆڤارى لڤین،كە چەندین فەرمانبەر بە زیادە پارەیان وەرگرتووە كە لەوانە لێپسراوى ئێستاى تاپۆى كەلار و لەیلا ئەحمەد و ئیحسان بورهان و موكەڕەم ئیسماعیل،كەلسوم سەعید،كە لەو راپۆرتەدا ئاماژەم بە راپۆرتى چاودێری دارایی حكومەتى هەرێمم كردووە،بەڵام بەداخەوە لەسەر بڵاوبونەوەى ئەو راپۆرتە دادگاى كرام و بەكەفالەتى 100 هەزار دینار ئازاد كرام.كاوە گەرمیانى وتیشی"بەداخەوە ئەمە لەكاتێكدایە كە حكومەتى هەرێم ئەوەى راگەیاندوە كە ئەوەى گەندەڵی ئاشكرابكات پاداشت دەكرێت،ئێمە نامانەوەى ئەو پاداشتە با دادگاى نەكرین.بە برواى من ئەمە حەقدێكە بەرامبەر بە من دەكرێت،چونكە لەم سنورە گەندەڵیكى زۆرى دام و دەزگاكانم ئاشكرامكردووە،لەسەر ئەو حەقدەیە كە ئەمە چەندین جارە سكاڵام لەسەر تۆمار كەن، بەم زوانەیش كەتێبێك بەناوى (گەرمیان لە نێو بەڵگەنامە رەشەكاندا)بڵاودەكەمەوە.
هاوكات پێنج رێكخراوى گەرمیانیش پشتگیر خۆیان بۆ رۆژنامە نووس كاوە گەرمیانى دەربڕیوە كە ئەمەى خۆارەوە دەقی بەیاننامەكەیە:.
بەیاننامەى نارەزاى
نا بۆ دادگایكردنى رۆژنامەنووسان!!بەڵی بۆ دادگایكردنى گەندەڵكاران؟؟
وەك ئاگادارن ماوەیەكە لە رۆژنامەكان و كەناڵەكانى راگەیاندن بەڵگەو راپۆرتى دیوانى چاودێری دارایی لەسەر هەبوون و تێوگلان لەگەندەڵی و كەموكوڕی و سەرپێچی یاسایی لە تێبینەرایەتى تۆماركردنى خانووبەرەى كەلار بڵاودەكرێتەوە،بۆ ئەوەیش ئێمە قسەى خۆمانكردووە و چالاكى مەدەنیمان ئەنجامداوە هەر ئەوكاتیش ڕامان گەیاندووە دەبێ بەدواداچوونى زیاتر بكرێت لەو بەڵگانەو ئیجرائاتى پێویست بەرامبەر ئەو كەسانە بكرێت كە سەرپێچی یاساییانكردوە،نەك هەوڵی پەردە پۆشكردنى بدرێت و ئەو دۆسێ یە بە ئاراستەیەكى تردا ببرێت و كەسانێك كەتێوەگلاون خۆیان لێ دەربازبكەن بە سكاڵاكردن لەسەر رۆژنامەنووسان و گۆڤارەكان؟؟بۆیە پێویست دەكات دەستشخۆشی لەو رۆژنامەنووسانە بكرێت كە بوێرانە پەنجە دەخەنە سەر راستیەكان و گەندەڵیەكان ئاشكرادەكەن.
جەماوەرى خۆشەویست.......
هەرچەندە بەڵێنى ئەوەمان پێدراوە كە ئەم تێبینەرایەتیە لە ئایندەیەكى نزیكدا هەڵدەوەشێنێرێتەوە تێكەڵی بەرێوەبەرایەتیە نوێ دەكرێت،ئێمە لە رێكخراوەكانى گەرمیان پشتگیری تەواوى خۆمانیش بۆ رۆژنامەنووسە بوێرەكانى گەرمیان دەردەبڕین رۆژنامەنووس(كاوە گەرمیانى) و سەرجەم رۆژنامە و گۆڤارەكانى تر كە مەلەفەكانى گەندەڵی و كەموو كوڕیەكانى تێبینەرایەتى تۆماركردنى خانووبەرەى كەلاریان ئاشكرا كردوە،داوایشیان لێ دەكەین بەردەوامبن لە دەرخستنى راستیەكان و دژایەتیكردنى دیاردەى گەندەڵی.

ناوى رێكخراوەكان:
1- كۆمەڵەى پەیامى گەرمیان.
2- یەكێتى لاوانى دیموكراتى لە كوردستانى عێراق.
3- كۆمەڵەى ئافرەتانى كوردستان.
4- گروپی گەنجانى بوێر لە گەرمیان.
5- گروپی بەگژداچوونەوەى گەندەڵی لە گەرمیان.
23/11/2010
كەلار




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە