ماڵى تاڵه‌بانى و گه‌مه‌ى جى تى ئه‌ى سان ئه‌ندرێس
Saturday, 16/03/2019, 11:46
له‌سیناریۆیه‌كى زۆرمنداڵانه‌دا كه‌له‌یارى "جى تى ئه‌ى سان ئه‌ندرێس"ده‌چێت، ماڵباتى تاڵه‌بانى ویستیان پارسه‌نگى خۆیان بده‌نه‌وه به‌رامبه‌ر ماڵى به‌رزانى وكوڕه‌كانى نه‌شیروان وباڵى كۆسره‌ت . لێره‌وه چیرۆكى دزینى موچه‌ى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى شار دروستكراوه. سه‌یركه‌ن دواى ئه‌وه‌ى نێچیر به‌رزانى و گۆڕان و باڵى كۆسره‌ت خه‌رجكردنى موچه‌یان كرد به‌ده‌ستكه‌وتى خۆیان ، كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى وبه فه‌رمانى ئه‌مریكا وئێران كراوه و، هیچ په‌یوه‌ندى به‌بنه‌ماڵه‌ى به‌رزانى وگۆڕان وكۆسره‌ته‌وه‌نییه ، ماڵى تاڵه‌بانى ته‌نگه‌تاوبوون، ئیتر ئه‌بێت ئه‌وانیش شتێك بكه‌ن .... به‌تایبه‌ت كه‌له ئێستادا به‌هۆى ناكۆكى ناو بنه‌ماڵه‌وه " له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه وه حسابى زۆریان بۆناكرێت "، به حسابى خۆیان ده‌نگۆى نه‌مانى پاشه‌كه‌وتى موچه كه بووه به ده‌ستكه‌وتى ماڵێ به‌رزانى و گۆران وكۆسره‌ت له رێگه‌ى یارییه‌كى هاوشیوه‌ى (جى تى ئه‌ى سان ئه‌ندرێسه) وه پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه ، هه‌ر هیچ نه‌بێت له سنورى سلێمانى ، سیناریۆى دزینى موچه‌ى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى شاریان دروستكرد، هه‌م بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئیدعایانه‌ى پارتى و گۆڕان و كۆسره‌ت هه‌م بۆ نیشاندانى ئه‌وه‌ى كه ئه‌وه ماڵى تاڵه‌بانییه كه هێزیان هه‌یه‌و بێ ركابه‌رن له سلێمانى ، به‌تایبه‌ت ئه‌م بیرۆكه‌یه له هه‌رزه‌كانى بنه‌ماڵه‌وه ده‌رچووه "ده‌ستوخه‌تیان دیاره"، سیناریۆى ئه‌م دزینى موچه‌یه‌یان دروست كرد .
به‌ڵگه زوره بۆ راستى ئه‌م بۆچونه،به‌ڵام من ئاماژه به یه‌ك به‌ڵگه ده‌ده‌م له زارى خۆیانه‌وه ، وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌رپرسى ئاسایشى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه "له‌مه‌یانى ماسته‌كه ئه‌چوو" وتى پێش 10 "ده" رۆژ ئه‌و بانده" واتا ئه‌و بانده‌ى دزییه كه‌یان كردووه " نه‌خشه‌یان داڕشتوه كه ئه‌و دزییه بكه‌ن ،"دزییه‌كه 12-3 روویدا، باشه؟ به‌ڵام پێش 10 "ده" رۆژ واته 2-3-2019 ، ئایا ئه‌و مێژووه كه‌س ده‌یزانى موچه دێت؟! چ رۆژێك موچه‌ى كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شده‌كرێت !؟ . ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێم كه دیاری ده‌سته‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌زیرێتى " خه‌په‌كه‌ى نه‌وه‌و مه‌سعود" رۆژى 12- 3 رایگه‌یاندووه كه ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنى موچه ،هه‌ر پێش دوو رۆژیش واتا له 10 - 3 به‌غداد پاره‌ى ناردووه بۆ هه‌رێم " برۆن سه‌یرى هه‌موو سایت وراگه‌یاندنه‌كان بكه‌ن " ئیتر چۆن ئه‌م چه‌ند دزه كه به لێبوردنى خۆیان له‌زیندان ده‌رچون ،پێش ده"10" رۆژ ئاماده كارییان كردووه؟؟!!
https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=140111
http://www.speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=72474&Jor=1
جگه له‌وه ئه‌وه بۆ تا ئێستا ئه‌نجامده‌رانى تیرۆرى ده‌یان كه‌س و بكوژى چه‌نین كه‌س ئاشكرا نه‌كراوه، خێره له ماوه‌ى 15 كاتژمێر ئه‌م دزانه گیران وه‌ك یارى جى تى ئه‌ى سان ئه‌ندرێس "GTA San Andreas" ئۆتۆمبیله‌كانیان به‌كارهێناوه و جێیان هێشتووە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست