بۆ شه‌ریکه‌کانى پارتى، عه‌مرتان باقیبێ فریاى (بابۆ به‌رزانی)ش ده‌که‌ون
Sunday, 27/01/2019, 21:16
رۆژانه ووته‌بێژو به‌رپرسه باڵاکانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌میانى دانوستاندنه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ پارتى دیموکراتى کوردستان باس له‌وه‌ده‌که‌ن که‌مه‌به‌ستیانه بۆ له‌مه‌ودواو له‌به‌شداریکردنیاندا له کابینه‌ى حه‌وته‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا به سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور هاوبه‌شى راسته‌قینه‌ى پارتى بن و به‌وه رازى نابن چیتر پارتى تاکڕه‌وانه پیاده‌ى ده‌سه‌ڵات بکات له هه‌رێمى کوردستان ؟!، بزوتنه‌وه‌ى کۆڕان و یه‌کێتى به‌م دروشمه " شه‌راکه‌تى راسته‌قینه" ئه‌یانه‌ویت ئه‌وه به‌خه‌ڵکى کوردستان بڵێن که‌ئه‌وان له‌ماوه‌ى 27 ساڵى رابردوو وه له‌شه‌ش کابینه پێشوتره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا هاوبه‌شى پارتى نه‌بوون و ئه‌وه ته‌نها پارتى بووه که حوکمى کوردستانى کردووه!.
له‌راستیدا یه‌کێتى و گۆران دوو مه‌به‌ستى سه‌ره‌کیان هه‌یه له‌جه‌ختکردنه‌وه له‌م دروشمه له‌ئێستادا، یه‌که‌میان فشارخستنه سه‌ر پارتییه بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین پۆستیان بداتێ له حکومه‌ته‌که‌ى مه‌سرور و دووه‌میشیان ئه‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ى ئه‌م دروشمه‌وه به‌خه‌ڵکى کوردستان بڵێن ئه‌زمونى 27 ساڵى رابردوو پارتى لێى به‌رپرسیاره و ئه‌مان رۆڵێکیان نه‌بووه له‌و هه‌موو کاره‌سان و رۆژه‌ره‌شانه‌ى به‌سه‌ر دانیشتوانى ئه‌م چوارپارێزگایه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵایاندا هاتووه، ده‌یانه‌وێت ئه‌ستۆى خۆیان پاک بکه‌نه‌وه له به‌رده‌م ئه‌و خه‌ڵکه‌داو خۆیان بکه‌نه فریشته‌و رزگارکه‌ریان .
پێویست ناکات زۆر وردبینه‌وه یان لێکۆڵینه‌وه بکه‌ین له دۆخى کوردستان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و راستییه بخه‌ینه به‌رچاو که ئایه به‌راستى یه‌کێتى و گۆڕان شه‌ریکى راسته قینه‌ى پارتى نه بوون له 27 ساڵى ده‌سه‌ڵاتدارێتى رابردودا؟! . چاوخشاندنێکى خێرا به‌مێژووى ئه‌و 27 ساڵه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که‌ئه‌م هاوبه‌شى راسته‌قینه‌ى هه‌موو سیاسه‌ت وبڕیاره‌کانى پارتى بوون و ته‌واوکه‌رو جێبه‌حێکه‌رى بوون، ئه‌وان له‌پاڵ پارتى وبنه‌ماڵه‌ى به‌رزانى به‌رپرسن له هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و رۆژره‌شانه‌ى به‌سه‌ر خه‌ڵکى کوردستان و دۆزه ره‌واکه‌یدا هاتووه .
یه‌کێتى ئه‌و هێزه بووه که هه‌ر له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه له پاڵ پارتى ده‌سه‌ڵاتدار بووه "به‌سه‌رکرده‌کانى ئێستاى گۆڕانیشه‌وه، له گه‌ڵ پارتى و به هاوبه‌شى خه‌ڵکیان برسى کردووه، ژێرخانى ئابورى کوردستانیان تاڵان و په‌ک خستووه، شه‌ڕى ناوخۆیان کردووه ، ده‌روازه‌کانى کوردستانیان کردۆته‌وه به‌ڕوى سوپاى وده‌زگا سیخوڕییه‌کانى ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌رى کوردساندا بۆ لێدان له‌کوردانى پارچه‌کانى تر ، به‌یه‌که‌وه له گه‌ڵ رژێمى سه‌دام گفتوگۆیان کردووه و دواى ئه‌نفال و کیمیاباران لاملى جه‌لادیان له به‌غدا ماچ کردووه ، پێکه‌وه له‌په‌رله‌مانه شڕه‌که‌یان شه‌ڕیان راگه‌یاند دژى کوردانى باکور و پێش سوپاى داگیرکه‌رى تورک که‌وتن، پێکه‌وه ده‌ستیان کرد به‌تیرۆرکردنى هه‌موو ده‌نگه ئازادیخوازه‌کان و رۆژنامه‌نوسان و نه‌یارانیان، پێکه‌وه که‌لتورى ژن کوشتنیان په‌ره‌پێدا، به شه‌ریکى دواى رۆخاندنى سه‌دام چونه به‌غداو به‌شداریانکرد له دروستکردنه‌وه‌ى ئه‌و عێراقه‌ى ئه‌وه‌ته‌ى هه‌یه کێشه‌بووه بۆ کورد، به‌شه‌ریکى له‌به‌رامبه‌ر سازش له‌داواکانى خه‌ڵکى کوردستان پاره‌وپۆستیان له برێمه‌ر و ئه‌مریکاى داگیرکه‌رى عێراق وه‌رگرت ، به شه‌ریکى له‌دواى 2003وه بودجه‌ى وسامانى وڵاتیان دزى و تاڵانکرد، به‌شه‌ریکى هه‌رێمى کوردستانتان له‌روى ئابورى ، کۆمه‌ڵایه‌تى نابووت کرد، یه‌کێتى و گۆران و پارتى به‌هاوبه‌شى ده‌ستان کرد به دزینى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان و که‌رکوک و به شه‌ریکى چونه تورکیا‌و گرێ به‌ستى 50ساڵه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان کرد بۆ تالانکردنى نه‌وت و گازى کوردستان، به‌شه‌ریکى شه‌ڕێکى بێهوده‌تان به‌سه‌ر خه‌ڵکى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا دروستکرد و"له‌ژێر دروشمى ئابورى سه‌ربه‌خۆو چوارساڵى ئارام "بونه‌هۆى دروستکردنى ململانێیه‌کى بێهوده له‌گه‌ڵ به‌غداو موچه‌و قوتى خه‌ڵکتان بڕى و خه‌ڵکتان برسى کرد . پێکه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌که‌و جیهان خه‌ریکى گرێ به‌ستى گوماناوى بوون و ئه‌و چه‌کوجبه‌خانه‌یه‌ى ده‌هات بۆ شه‌ڕى داعش ده‌تان فرۆشته‌وه ، پێکه‌وه شه‌نگال و جه‌له‌ولاو .... ته‌سلیمى داعش کرد..........دواجاریش پێکه‌وه ریفراندۆم‌و 16ئابتان کرد‌و پێکه‌وه نیوه زیاترى خاکى کوردستانتان فرۆشت له به‌رامبه‌ر نه‌وت . سه‌یره ئێستا یه‌کێتى و گۆڕان دواى شه‌راکه‌تى راسته‌قینه ده‌که‌ن ، ئێوه رۆژێک هه‌ڵوێستێک ، سیاسه‌تیکمان پێ‌نیشان بده‌ن که‌له‌رابردوو هه‌تان بوبێت وجیاواز بوبێت له سیاسه‌تى پارتى و بنه‌ماڵه‌ى به‌رزانى ، ئێوه هه‌میشه ته‌واوکه‌رو هاوبه‌ش وشوێنکه‌وتوى ماڵى به‌رزانى بوون، هه‌ندێک جاریش که بنه‌ماڵه‌ى بارزانى حسابتان بۆناکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌تان ناسن باى چه‌ندن، خه‌متان نه‌بێت و هه‌را هه‌را مه‌که‌ن به‌م زوانه به‌شى باشتان به‌رده‌که‌ویت له کێکه‌که، هه‌ر واش ده‌بن و هه‌رواش ده‌مێنه‌وه، هه‌رچۆن له رابردوو ملکه‌چ وجێبه‌جێکارى فه‌رمانه‌کانى مه‌سعودو نێچیربوون بوون، بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌ى که ده‌گۆڕێـت ملکه‌چى فه‌رمایشته‌کانى مه‌سرورده‌بن عه‌مرتان باقى بێت فریاى بابۆ و .............. ده‌که‌ون بێخه‌م بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست