کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دواى 19 ساڵ نهێنى تیرۆر كردنى هاورێ" فه‌رهاد فه‌ره‌ج" له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئیسلامییه‌كاندا؟

Saturday, 20/10/2018, 19:29


ئێواره‌ى رۆژى 17ى ئۆكتوبه‌رى 1999 له‌ كاتێكدا له‌گه‌ڵ هاوڕێ فه‌رهاد فه‌ره‌ج و4-5 هاورێى تردا چه‌ند مانگیك بوو سه‌رقاڵى دروستكردنى رێكخراوێكى شوڕشگێڕى كومۆنستى سوسیالستى بووین، "به‌پێى عه‌قڵییه‌تى ئه‌وكات " ده‌ستمان كردبوو به‌كاركردن و بڵاوكردنه‌وه‌یه‌كى ناوازه‌مان له‌جیهانى كۆمونیسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان چاپ و بڵاوده‌كرده‌وه‌ ، به‌نده‌ سه‌رنوسه‌رو هاورێ فه‌رهاد هاوكارى سه‌ره‌كیم بوو" بڵاوكراوه‌ى په‌یڕه‌وى نوێ "  ، ئێمه‌ هه‌وڵمان ده‌دا كه‌ ببینه‌ به‌دیل بۆ واقعى پر له‌ چه‌وسانه‌وه‌و زوڵمى ده‌سه‌ڵاتدارانى كوردستان له‌ سایه‌ى " یارتى و یه‌ كیتى " و ره‌خنه‌ى جدیشمان له‌ چه‌پى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌بوو كه‌ خوى له‌حزبى كۆمِۆستى كرێكارى  و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى ده‌بینییه‌وه‌ ،  هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ش كۆك نه‌بوین له‌سه‌ر هه‌مووبابه‌ته‌كان ،به‌ڵام به‌ هیمه‌تى هاورێ فه‌رهاد ده‌ستمان پێكردبوو ، هاورێ فه‌رهاد كه‌ له‌ هه‌موومان به‌ ئه‌زمونتر بوو ، له‌قورسترین ناكۆكیشداكۆى ده‌كردینه‌وه‌ ، رێكخراوێكمان دروستكرد به‌ناوى " كۆمه‌له‌ى شورشگیرَأنى كۆمۆنیست" ، هه‌مومان و هاورێ فه‌رهادیش زۆر دڵمان خوش بوو به‌ دروستكردنى ئه‌و رێكخراوه‌ ، ورده‌ورده‌ خه‌ڵكیكى باشمان له‌ده‌ورى خۆمان كۆكرده‌وه‌، زۆریك له‌ كۆمۆنیسته‌كانى كوردستان به‌ وانه‌وه‌ كه‌ ده‌روێشى مه‌نسورحكمه‌ت بوون  كه‌وتنه‌دژایه‌تى و سه‌نگه‌ر گرتن لێمان ، ئه‌وه‌ سه‌ره‌راى  ده‌زگا سیخورییه‌كانى زانیارى و پاراستن و ئیسلامییه‌ كۆنه‌په‌رسته‌كان كه‌ به‌رده‌وام چاودێریان ده‌كردین  .  ده‌ستیكى نادیار چوه‌ به‌ رده‌م ماڵى هاوڕێ فه‌رهادو و به‌ ده‌مانچه‌ى "بێ ده‌نگ" زیاد له‌ چوار فیشه‌كى به‌هه‌ستیار ترین شوینه‌كانى  جه‌سته‌ى فه‌رهاده‌وه‌نا ودواى گه‌یاندنى بۆ نه‌خوشخانه‌ى فێركارى سلێمانى به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌ى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى پێویست له‌و نه‌خوشخانه‌یه‌ گیانى به‌ختكرد.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسى بكه‌م نادیارى ئه‌و ده‌سته‌بوو كه‌ هاوڕێ فه‌رهادى تیرۆركرد ، كه‌تائێستا به‌ نادیارى ماوه‌ته‌وه‌، چه‌ندین سیناریۆ باس ده‌كرێت له‌باره‌ى بكه‌رى ئه‌و تاوانه‌ ، به‌ڵام به‌ڵگه‌دار نین. هه‌ردواى به‌خاكسپاردن و ته‌واو بوونى مه‌راسیمى پرسه‌ى هاوڕێ فه‌رهاد من وه‌ك سه‌رنوسه‌رى بڵاوكراوه‌ى "په‌یڕه‌وى نوێ "سه‌ردانى ئاسیایشى سلێمانیم كرد و یاداشتێكمان دایه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ كه‌ تێیدا داواى لێكۆڵینه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ى  تیرۆریسته‌كه‌مان كردبوو، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌" وه‌ستا حه‌سه‌ن و سه‌ركه‌وتى كوبه‌"دا كۆبوینه‌وه‌، ئه‌وان سه‌ره‌تا ده‌یان ویست هۆكارى تیرۆرى هاوڕێ فه‌رهاد به‌ كۆمه‌ڵایه‌تى بكه‌ن  و دورى بخه‌نه‌وه‌ له‌هۆكارى سیاسى، چه‌ند سیناریۆیه‌كى زۆر بێ واتایان باسده‌كرد " كه‌به‌داخه‌وه‌ كه‌سێكى نزیكى هاوڕێ فه‌رهاد به‌ نائاگایانه‌ ده‌ستى هه‌بوو له‌داڕشتنى ئه‌م سیناریۆیه‌ " دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م سیناریۆیه‌مان  به‌به‌ڵگه‌وه‌ ره‌تكرده‌وه‌ و توانیمان رێگه‌ى لێبگرین  ئاسایشى سلێمانى هه‌وڵیدا تیرۆركردنى هاوڕێ فه‌رهاد بخاته‌ ئه‌ستۆى حزبى كۆمۆنستى كرێكارى و چه‌ند هاوڕێیه‌كى ئه‌و حزبه‌یان ده‌ستگیركرد ، به‌ڵام ئێمه‌ زور به‌توندى دژى ئه‌و سیناریۆیه‌ وه‌ستاینه‌وه‌و شكستمان به‌وه‌ش هێنا . ئاسایشى سلێمانى له‌و هه‌ڵانه‌یدا سه‌ركه‌وتونه‌بوو، ئێمه‌ش سوربوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ئه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانن به‌رپرسن له‌ دۆزینه‌وه‌ى تاوانباران و به‌رده‌وام فشارمان ده‌خستنه‌ سه‌ر " هه‌موو رێكخراوه‌ جیهانییه‌كانى مافى مرۆڤ و ناوخۆمان له‌باره‌ى دۆسییه‌ى هاوڕێ فه‌رهاده‌وه‌ ئاگادار كردبوو ، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌منستى زوربه‌جدى له‌سه‌ر خه‌ت بوون و له‌گه‌ڵ حزب ورێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانى تریش له‌سه‌رخه‌ت بووین بۆ فشار دروستكردن ،  هاوڕێیانیكى ئازادیخواز وچه‌پ له‌ ئه‌وروپا هاوكاربوون له‌ تێگه‌یاندنى راى گشتى جیهانى له‌ سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ " ، له‌دوا كۆبونه‌وه‌ى ئێمه‌و به‌رێوه‌به‌رى  ئاسایشى سلێمانى " وه‌ستا حه‌سه‌ن " به‌ئێمه‌ى وت كه‌ له‌م كاته‌دا زیاد له‌ 30 كه‌سى سه‌ر به‌ ئیتلاعاتى ئێران ده‌ستگیركراون  كه‌ بۆ تیكدانى ئارامى هاتونه‌ته‌ سلێمانى و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ ئیسلامییه‌كاندا كه‌ ره‌نگه‌ ده‌ستیان هه‌بوبێت له‌ تیرۆرى هاوڕێ فه‌رهاد ، هه‌ربۆ زیاتر دروستكردنى فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ دۆزینه‌وه‌ى تیرۆریسته‌كه‌  ده‌ستمان كرد به‌ كۆكردنه‌وه‌ى واژوى روناكبیران و رۆژنامه‌نوسان  له‌سه‌ر یاداشتێك كه‌داواى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كه‌یان ده‌كرد، له‌كاتێكدا به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى واژۆى ستافى "رۆژنامه‌ى هه‌واڵ یاخود رۆژنامه‌نوس " سه‌ردانى نوسینگه‌ى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌م كرد له‌ شه‌قامى سه‌هۆڵه‌كه‌ى سلێمانى " شوان داودى " سه‌رنوسه‌رى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ وێنه‌یه‌كى " نامۆ" ناوێكى پیشاندام و كه‌ كه‌سێكى ئیسلامى بوو،  وتى ئه‌و كه‌سه‌ بكوژى فه‌رهاده‌و له‌ ناوشاردایه‌ و زانیارى ته‌واومان هه‌یه‌ له‌سه‌رى ، به‌راستى بۆمن جێگاى سه‌رسوڕمان بوو ، رۆژێك دواتر چومه‌ ئاسایشى سلێمانى و ئاگادارى ئه‌م زانیارییه‌م كردن، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكم لێ وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌. دواى چه‌ندین مانگ  هاتوچۆ بۆئاسایشى سلێمانى هیچ ئه‌نجامێكیان به‌ ئێمه‌ نه‌دایه‌وه‌ ، له‌ رێگه‌ى چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسى زور ناسراو دیاریشه‌وه‌ كه‌ به‌ ئاسانى ده‌گه‌شتنه‌ لاى لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتى زۆنى سه‌وز ویستمان زانیاریمان ده‌ست بكه‌وێـت به‌ڵام بێ سود بوو . 
له‌ نه‌بوونى زانیارى و بڵاو بوونه‌وه‌ى  ناوى " نامۆ" وه‌ك بكه‌رى تیرۆركردنى هاوڕێ فه‌رهاد له‌ لایه‌ن ده‌زگاى زانیارى یه‌كێتییه‌وه‌ و ده‌ستبردنى ئیسلامییه‌كان بۆ چه‌ند كارێكى ترى تیرۆریستى له‌و كاته‌دا تیرۆرى هاوڕێ فه‌رهاد چووه‌ ملى ئیسلامییه‌كان .  ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌ره‌نجه‌ دواى ماوه‌یه‌ك ئه‌و " نامۆ" ناوه‌ له‌ ناوشارى سلێمانى له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیركرا ، من به‌ش به‌حاڵێ خۆم هه‌وڵى زورم دا تا بزانم له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئه‌وتیرۆریسته‌دانى به‌ تیرۆركردنى هاوڕێ فه‌رهادا ناوه‌؟، به‌ڵام نه‌متوانى بگه‌مه‌ هیچ ئه‌نجامێك ،  تا ئێستاش كه‌س نازانێ ئه‌و نامۆ ناوه‌ چى به‌سه‌رهاتووه‌؟!، دواى ماوه‌یه‌كیش زانیارى ئه‌وه‌م پێگه‌یشت كه‌ دۆسییه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تیرۆرى هاوڕێ فه‌رهاد له‌ ناو ئاسایشى سلێمانى ونكراوه‌؟!، هه‌ربۆیه‌ من به‌ش به‌حاڵى خۆم تا ئێستاش واى ده‌بینم كه‌ ئه‌نجامده‌رى ئه‌وتاوانه‌ نادیاره‌و ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى ز‌ونى سه‌وزن كه‌ده‌بیت ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه‌ ئاشكرا بكه‌ن بۆ راى گشتى تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌و كاره‌ش نه‌كه‌ن ئه‌و تاوانه‌ له‌ملى ئه‌واندایه.‌  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە