گوتارى ریفراندۆم،دوا ئه‌جێنداى به‌رزانى دژى كوردستان
Tuesday, 13/06/2017, 19:02
هیچ تاكێكى كوردستانى نییه كه نه‌خوازێت هه‌رێمى باشورى كوردستان له‌عێراق جیانه‌بێته‌وه و سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت، ئه‌م خواسته‌ى خه‌ڵكى كوردستان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به بوونونه‌بونى بنه‌ماڵه‌ى به‌رزانى وحزبه وابه‌سته‌كانییه‌وه‌نییه ، به‌ڵكوخواستێكه كه به‌درێژاى سه‌د ساڵى رابردوو بگره ، به‌ڵام پرسیاره‌كان ئه‌وانه‌ن كه ئیستاكه له دۆخى ئێستاى هه‌رێمى باشورى كوردستان دۆخى وسه‌ربه‌خۆى و دروست كردنى ده‌وڵه‌ته ؟ ئایا ئه‌جێنداى به‌رزانى بۆ ریفراندۆم چى له پشته‌وه‌یه ؟ ئه‌ى خه‌ڵكى كوردستان ئه‌بێت چیبكات ؟
زه‌مینه‌هه‌یه، به‌ڵام:
ره‌نگه دۆخى شڵه‌ژاوى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕى داعش و ئه‌و كه‌ڵێنه گه‌وره‌یه‌ى كه‌وتۆته سیاسه‌تى ده‌وڵه‌ته زلهیزه‌كان له ئاستى جیهان و شه‌ڕو ململانێى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌ش زه‌مینه‌یه‌كى دروستكردبێت، بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ى خواسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان له هه‌رچوارپارچه‌ى وڵات‌دا ، زه‌مینه‌یه‌كى هێنابێته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى میلله‌تى كوردستانیش وه‌ك هه‌ركام له میلله‌تانى ناوچه‌كه‌و جیهان بتوانێت، خه‌ونى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى بسه‌لمێنێت كه به‌دڵنیاییه‌وه‌بوونى قه‌واره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ یه‌كێكه له‌و مافانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان به‌ره‌واى خۆیانى ده‌بینن، له‌كاتێكدا میلله‌تانى تر‌ى ناوچه‌كه خاوه‌نى ئه‌و قه‌واره‌یه‌ن ئه‌وه كوردیش مافى خۆیه‌تى كه ئه‌و قه‌واره‌یه‌ى هه‌بێت كه پێى ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت، هه‌رچه‌نده بوونى ده‌وڵه‌تی كوردستانیش كێشه‌كانى كورد‌و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست كۆتایى پێناهێنێت ،تا ئه‌و كاته‌ى دیموكراسى له‌و ناوچه‌یه ئاوا نه‌بێت و پێكه‌وه ژیان ویه‌كتری قبوڵكردن نه‌بێته بنه‌ماى ژینكردن .
سه‌ره‌راى بوونى زه‌مینه‌و ئیراده له‌لاى تاكى كورد بۆ به‌دیهێنانى خه‌ونى سه‌ربه‌خۆى ، به‌ڵام ئایا ئه‌و هێزانه‌ى كه ئێستاكه رابه‌رایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى ده‌كه‌ن له هه‌رێمى باشورى كوردستان بونه‌ته فاكته‌رى به‌هێزكردنى ئه‌م زه‌مینه‌یه یاخود لاواز كردنى ؟ ئه‌گه‌ر سه‌یرى مێژووى ئه‌و میلله‌تانه بكه‌ین كه له راستاى دروستكردنى قه‌واره‌ى سیاسی‌دا بوون چ له كۆن و چ له ئێستادا ، له‌و ساته مێژویانه‌دا كه ده‌رفه‌تیان بۆ هاتۆته پێش ده‌سبه‌ردارى كێشه ناوخۆى وململانێكانیان بوون و له ده‌ورى ئه‌و ئامانجه كۆبونه‌ته‌وه ، به‌ڵام له هه‌رێمى باشورى كوردستان به‌پَچه‌وانه‌وه له‌سه‌ره‌تاكانى هاتنه‌كایه‌ى ئه‌و زه‌مینه‌یه‌وه "سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى داعش" ناكۆكى قوڵكه‌وته نێوان هێزه سیاسییه‌كان وبگره ناكۆكییه مێژووییه‌كانیش دوباره‌بوونه‌وه ، ئه‌و هێزه سیاسیانه نه‌ك ته‌نها رێگربوون كه خه‌ڵكى كوردستان له هه‌رێمى باشورى كوردستان سود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێ، به‌ڵكو رێگر بوون له خه‌باتى پارچه‌كانى تر‌ى كوردستانیش، نه‌یانتوانى هه‌رێمه‌كه‌ش له هێرشه‌كانى داعش بپارێزن " ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه‌و په‌كه‌كه نه‌بوایه ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه داعش هه‌ولێرى داگیر ده‌كرد"،به‌هۆى سیاسه‌ته گوندییه‌كانشیانه‌وه له بوارى سه‌ربازیدا هه‌زاران گه‌نجى كوردیان كرده‌قوربانى له به‌ره‌كانى جه‌نگى داعشدا وخۆشیان له پشتى به‌ره‌كانى جه‌نگه‌وه به پاڵه‌وان ناساند.
به‌رزانى و ئه‌جێنداى داگیركه‌ران
بنه‌ماڵه‌ى به‌رزانى و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه رابه‌رایه‌تى بێشه‌ریكى ئه‌و هه‌رێمه ده‌كه‌ن راسته‌وخۆ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى كردویانه خزمه‌تى به له‌باربردنى ئه‌و زه‌مینه‌یه‌كردووه كه بۆ دانیشتوانى كوردستان هاتۆته پێشه‌وه نه‌ك ته‌نها له باشور بگره له باكورو رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتیش، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه كه عه‌قڵیه‌تێكى گوندى و خێڵه‌كى به‌سه‌ریاندا زاڵه ناتوانن جگه له به‌رژه‌وه‌ندى بنه‌ماڵه‌كه‌یان هیچى تر ببینن، ته‌نانه‌ت ناتوانن وه‌ك ئه‌و بنه‌ماڵانه‌شبن كه له‌مێژووى نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌دا رۆڵیان هه‌بووه له سه‌رخستى میلله‌ته‌كانیاندا و ئێستاكه‌ش له ز‌ورێك له وڵاتانى جیهان رێزیان لێده‌گیرێ، به‌رژه‌وه‌ندى بنه‌ماڵه بوه‌ته هۆى ئه‌نجامدانى چه‌ندین رێككه‌وتن و په‌یوه‌ندى نهێنى له نێوان سه‌رانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و ده‌وڵه‌تانى داگیركه‌رى كوردستان و ده‌وروبه‌ر كه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دا نییه كورد ببێته خاوه‌نى مافه‌كانى ، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ هاتنه ئاراى هه‌ر تروسكاییه‌كه‌وه بۆ خه‌ڵكى كوردستان ده‌سبه‌جێ ماشێنى ئه‌جێندا سیاسییه‌كانى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له رێگه‌ى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه ده‌كه‌وێته كار بۆ له‌باربردنى ،
دروستكردنى كێشه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌غداد و به تایبه‌ت شیعه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى مادده‌ى 140ى ده‌ستورجێبه‌جێ نه‌بێت و كه‌ركوك نه‌خرێته سه‌ر هه‌رێم، به‌شدارى كردن له‌هێنانى داعش بۆ عێراق، ته‌سلیمكردنى خه‌ڵكى شه‌نگال به داعش له سه‌ر خواستى وڵاتانى سونه‌مه‌زهه‌بى ناوچه‌كه ، له‌باربردنى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى به‌خواستى توركیا‌و ئێران ، هه‌ڵكه‌دنى خه‌نده‌ق و گه‌مارۆدانى رۆژئاڤاى كوردستان ، پاڵپشتى كردنى ئاكه‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا و دژایه‌تى هه‌ده‌په، دروستكردنى هێزى مورته‌زه‌قه له كوردانى رۆژهه‌ڵات و بردنیان بۆ ناوچه‌كانى گه‌ریلا، دروستكردنى هێزى مورته‌زه‌قه به هاوكارى توركیا له كوردانى رۆژڤاوا بۆ دژایه‌تى ئه‌زموونى خۆسه‌رى ، دژایه‌تى كردنى خه‌باتى كوردانى باكورو رۆژئاڤا له ناوه‌نده نێوده‌وڵتییه‌كان، داخستى ده‌رگاى په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌نجامدانى چه‌ندین گرێبه‌ستى نه‌وت بۆ نابوتكردنى ئابورى هه‌رێمى باشورى كوردستان و برسیكردنى خه‌ڵكى كوردستان به ئامانجى تێكشكاندنى كه‌سایه‌تیان .....له ئێستاشدا راگه‌یاندنى ریفراند‌ومێكى نا فه‌رمى بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوه‌تى ئه‌و زه‌مینه‌یه له‌باربه‌رێت، ریفراندۆمێك كه هیچ پارێزبه‌ندییه‌كى یاسایى نییه نه‌له ناوهه‌رێم، نه‌له‌لاى حكومه‌تى به‌غداد، نه‌له‌لاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له باشترین حاڵه‌تدا به‌ده‌ردى ریفراندۆمه نافه‌رمییه‌كه‌ى 2014ى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیاى ئیسپانیا ده‌چێت كه ،حكومه‌تى ئیسپانیا له رێگه‌ى دادگاوه ناده‌ستوری بونى سه‌لماندوكارى پێنه‌كرا، به‌مه‌ش بنه‌ماڵه‌ى به‌رزانى بۆ چه‌ند ساڵێكى تر دۆزى كورد له هه‌ربه‌ره‌وپێشچونێك راده‌گرن وبه ته‌واوه‌تى ئه‌و زه‌مینه‌یه له بارده‌به‌ن كه له ئارادایه.
پارته سیاسییه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى باشورى كوردستانیش كه هاوشێوى بنه‌ماڵه‌ى به‌رزانى تێوه‌گلاون له په‌یوه‌ندى به ده‌وڵه‌تانى داگیركه‌رى كوردستانه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ى گوتارى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ش خاوه‌نى هیچ گوتارێكى تر نین ، ئێستا شوێن هه‌مان گوتاروئه‌جێنداى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه كه‌وتون كه ریفراند‌ومه ، هه‌ندێكیان كتومت لغاوى خۆیان داوه‌ته ده‌ست به‌رزانى و هه‌ندێكى تریشیان گله‌ییان هه‌یه كه به‌رزانى حیسابیان بۆناكات و ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه لغاوه‌كه‌یان ته‌سلیم بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شتێكیان پێببڕێ .
خه‌ڵكى كوردستان و گوتارى ریفراند‌وم
هه‌موو حزبه‌كان و هه‌موو تاكێكى خه‌ڵكى كوردستان ئه‌و راستیانه ده‌زانن كه من ئاماژه‌م پێدا، هه‌موو ده‌زانن كه ئه‌جێنداى به‌رزانى جگه‌له‌جێبه‌جێكردنى خواستى داگیركه‌رانى كوردستان وناوه‌نده سیخوڕییه‌كان هیچى ترنییه، به‌ڵام هه‌مووان لغاوه‌كه ده‌ده‌نه ده‌ستى ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى كوردستان له ئێستادا له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌جێنداى به‌رزانى بزوتنه‌وه‌یه‌ك پێكنه‌هێنێت و سه‌رله‌نوێ ته‌عریفى خواسته‌كانى نه‌كاته‌وه ، ده‌رگاى ئه‌زموونى شكستخواردووه ئه‌م 25ساڵه دانه‌خات و ده‌رگایه‌كى نوێ نه‌كاته‌وه كه پشت ئه‌ستوربێت به ئیراده‌ى خۆى و سه‌رله‌نوێ هه‌رێمى كوردستانى باشور دانه‌رێژێته‌وه له سه‌ر بنه‌مانى سیستمى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى دیموكراسى كه له‌رۆژاڤاى ووڵات ئه‌زموون ده‌كرێت ، ده‌ستورێك له سه‌ر بنه‌ماى دیموكراسى ومه‌ده‌نییه‌ت و هاوڵاتى بون و مافى تاك نه‌گرێت به‌ده‌ستییه‌وه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆى و دروستكردنى ده‌وڵه‌تى هاونیشتمانیان ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه دۆخى ئه‌و هه‌رێمه خراپتر ده‌بێت، هه‌ر پارتێكى سیاسیش كه ئیدیعاى ئه‌وه ده‌كات كه دژى ئه‌جێنداى به‌رزانییه ده‌بێت پشتبه‌ستو به خه‌ڵك بیته مه‌یدان بۆ هه‌ڵته‌كاندنى ئه‌زموونى 25 ساڵى حكمڕانى به‌رزانى و واز له گله‌یى و بۆڵه‌بۆڵ بهێنێت ، نه‌ك بگه‌ڕێت به‌دواى به یاسایكردنى ئه‌جێنداكانى به‌رزانیدا له‌ڕێگه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى كه هیچ خێرێكى بۆ خه‌ڵكى كوردستان نه‌بووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست