کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئیدانه‌ی‌ ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌كه‌ین

Friday, 11/01/2013, 12:00


به‌داخه‌و په‌ژاره‌یه‌كی‌زۆره‌وه‌هه‌واڵی تیرۆركردنی سێ ژنه‌سیاسه‌تمه‌دار و چالاكوانی كورد (ساکینه‌جانسز، فیدان دۆغان، له‌یلا سۆیله‌مه‌ز) به‌هه‌موومان گه‌یشت، ئه‌م ده‌ستدرێژیه‌تیرۆریستیه‌ده‌رهه‌ق به‌و سێ‌ژنه‌شۆرشگێره‌كه‌له‌وڵاتی‌فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدرا، له‌كاتێكدایه‌ئێمه‌چاوه‌روانی‌هه‌واڵی‌چوونه‌پێشه‌وه‌ی‌گفتوگۆكانی‌نێوان كوردان و ده‌وڵه‌تی‌توركیا بووین، بۆیه‌ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌به‌پیلانێكی‌دارێژراو وهه‌وڵێكی‌تێكده‌رانه‌ده‌زانین.
دیاره‌ئه‌م په‌لاماره‌تیرۆریستانه‌یه‌، به‌شێكه‌له‌سیاسه‌تی‌كۆمه‌ڵكوژی‌كه‌ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی‌كورد ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌كورد به‌شێوه‌یه‌كی‌شارستانیانه‌خه‌بات بۆ مافه‌كانی‌خۆی‌ده‌كات و ئه‌وانیش به‌سیاسه‌تی‌تیرۆر وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.
ئێمه‌ كۆمیته‌ی‌ژنانی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌يی‌كوردستان (كه‌نه‌كه-KNK‌) له‌باشور وه‌ك هاوخه‌باتی‌ئه‌و سێ‌شه‌هیده‌، به‌توندی‌ئه‌و كرده‌وه‌درندانه‌یه‌ئیدانه‌ده‌كه‌ین به‌بكه‌رانی‌ئه‌و كاره‌تیرۆریستییه‌و ئه‌وانه‌ی‌له‌پشتیه‌وه‌ن، ده‌ڵێن: خه‌باتی‌كوردان بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌مافه‌ره‌واكانی‌گه‌لی‌كورد به‌رده‌وام ده‌بێت و بێسله‌مینه‌وه‌ئاماده‌ی‌قوربانی‌دانین بۆ به‌دیهاتنی‌و به‌ری‌خۆری‌خه‌باتمان به‌بێژنگی‌تیرۆریستیان ناگیرێت.
هه‌روه‌ها هه‌رچه‌نده‌مانوێل ڤال، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا راگه‌یاندوه‌كه‌تیرۆركردنی ئه‌م ژنه‌كوردانه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه‌و به‌ڵێنی داوه‌حكومه‌تی‌فه‌ڕه‌نسی ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران، به‌ڵام ئێمه‌داواكارین ئه‌و به‌ڵینه‌به‌زووی‌به‌دیبهێنرێت و تیرۆریستان و بدۆزنه‌وه‌و بیانه‌ده‌نه‌ده‌ست دادگا وئه‌وانه‌شی‌له‌پشتی‌ئه‌م كاره‌وه‌ن ئاشكرابكرێن و سزا بدرێن.


كۆمیته‌ی‌ژنانی‌ كۆنگره‌ی‌نه‌ته‌وه‌يی‌كوردستان (كه‌نه‌كه‌) له‌باشور
1- په‌روین عه‌زیز / ئه‌ندامی‌كۆنگره‌ی‌نه‌ته‌وه‌یی‌‌كوردستان له‌باشور
2- خانم ره‌حیم له‌تیف/ ئه‌ندامی‌كۆنگره‌ی‌نه‌ته‌وه‌یی‌كوردستان له‌باشور
3- رێژین عومه‌ر/ ئه‌ندامی‌كۆنگره‌ی‌نه‌ته‌وه‌یی‌كوردستان له‌باشور
4- سرود محه‌مه‌د فالح/ ئه‌ندامی‌كۆنگره‌ی‌نه‌ته‌وه‌یی‌كوردستان له‌باشور
5- ئه‌میره‌حه‌سه‌ن/ ئه‌ندامی‌كۆنگره‌ی‌نه‌ته‌وه‌یی‌كوردساتان له‌باشور
10/1/2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە