كوردستان وەكو نیشتیمانێكى داگیرودابەشكراو، كوردیش وەكو نەتەوەیەكى ژێردەستەى تورك و فارس و عەرەب، بە درێژایی مێژووى داگیركاریانەى نیشتیمان و گەلی كوردستان لەلایەن ئەو نەتەوانەوە، پلانڕێژی بۆ داهێزراندنى كەسایەتى نەتەوایەتییانەی تاكى كورد، وەكو نەتەوەیەكى گەورەی رۆژهەڵاتی ناوین كراوەو زۆربەی هەرەزۆری...
هەر لەسەرەتاى بڵاوبوونەوەى دەنگۆى بە پایتەختكردنى رۆشنبیرییانەی كەركوك و بەبەراكردنەوەى عەباو عەگالى عێراقییانە، تەنگەتاو بووم و لە چەند دەروازەیەكەوە دەنگى ناڕەزایی و بێزاریم بەرزكردەوە، لە مانگى كانوونى دووەمى 2010 بابەتێكى رەخنەئامێزم بەناونیشانى (گەلۆ هوشیاربن كەركوك دەكرێتە پایتەختى رۆشنبیریی عێراق)...
جەماوەرى شارۆچكەى پردێ وەكو پیشەى هەمیشەییان كە لەگەڵ ئێشوئازارى میللەتەكەیاندا هاوخەم و هاوهەڵوێست بوون و ئەمڕۆكەش دووشەممە رێكەوتى (13/4/2010) بە گەورەو بچووكو بەرپرسو مامۆستاو قوتابییەوە، هەر لە بەیانیی زووەوە لەسەر شەقامى گشتى نێوان كەركوكو هەولێرو بە درێژایی شارۆچكەى پردێ، هەر لە گەڕەكى كوردستانەوە...
خەمەكانى كەركوك هێندە زۆرن، ئەگەر دەیان گۆشەى رۆژانەیشیان لە رۆژنامەكاندا بۆ تەرخان بكرێت، هێشتا هەر خەمەكان وەكو خۆیانن. بەپێى ئەو دەنگۆیانەى لەنێو رۆشنبیرانى كەركوك بڵاوبۆتەوەو هەوڵى زۆریش لە ئارادایەو كۆبوونەوەش بۆ ئەو مەبەستە كراوە كە وەزارەتى رۆشنبیریی عێراق بۆ ساڵى 2010 لە بەرنامەیدایە كەركوك بكاتە...
كەركوك بابەتێكى كاك تۆفیق كەریم سەرنووسەرى رۆژنامەى كۆمەلأ- لە كوردستان نێتى سێشەممە 15ى كانوونى یەكەمى 2009 سەرنجى راكێشام. بەر لەهەر شتێك ئەوپەڕى رێزم بۆ بۆچوونەكانى ئەو بەڕێزە هەیە، بەڵام پێشم سەیر بوو كە كوردێك لەم باشوورى كوردستانەدا هەبێ، بەتایبەتى برادەرانى كۆمەڵ كە خۆیان بە رادیكاڵ و دژى زوڵم...
بەناوى دەستەى كارگێڕى و دۆست و ئەندامانى سەنتەرەكەمانەوە (سەنتەرى رۆشنبیریى پردێ) ئەوپەڕى ناڕەزایی و نیگەرانى خۆمان سەبارەت بە بڕیارى داخستنى DTP) لە باكوورى كوردستان، لەلایەن كەمالیستەكانى توركیاوە رادەگەیەنین و پێمانوایە هەڵوێستێكى شۆفێنیستانەى لەوجۆرە زیاتر توركیا بەرەو هەڵدێرو شەڕێكى بێ ئامان دەبات،...
كەركوك تا ئێستا لە چەند بابەتێكى دیكەدا، بە راشكاوانەوە ئاماژەم بە عەقڵى سەیرى هەندێ كەس و سیاسەتمەدارى كورد كردووە كە باوەڕیان بە كرانەوە درۆزنانەكەى دەسەڵاتدارانى توركیاو بانگەشە فریودەرانەكەى ئەردۆغان و گول هەبوو و بە ئاشكرا باسیان لەو كرانەوەیە دەكرد!! من دڵنیام ئەوجۆرە كەسانە، یان هەر هیچ لە...
ئێمەى كورد، چ وەكو خەڵكە خاكىو چ وەكو سیاسەتمەدارانو چ وەكو رۆشنبیرو هەتا رۆژنامەنووسانیشمان لە باشوورى كوردستان، بە شێوەیەكی گشتی، هەمیشە كوشتەى دەرئەنجامەكانینو زۆر بە كەمى نەبێ، ئەگینا هۆكارەكان ناخوێنینەوە، كەچى وەكو هەر تاكێكى هەتا نیمچە هۆشیاریش دەزانێت كە دەرئەنجامەكان لەدایكبووى هۆكارەكانن، لێ...
كەركوك هەڵدانەوەى لاپەڕەكانى مێژووى پێشمەرگایەتى ئەم میللەتە كڵۆڵەى ئێمە پڕاوپڕە لە رووداوى نەخوازراوو ناشایستەى ئەوتۆ، كە رەنگە نە بكوژەكەو نە قوربانییەكەش رۆژێك لە رۆژان بیریان لە كوشتن و تەقەكردن لەیەكترى نەكردبێتەوە. ئاخر پێشمەرگەى وا هەبوون، تەمەنێكى دوورودرێژیان لەسەنگەرو حزبێكدا بەڕێكردووە،...
جارێكى دیكە ناچارین بۆ شرۆڤە و راڤەكردنى خەمێكیترى كەركوك و كەركوكییەكان كە بارى دژوارى بوارى پەروەردەو فێركردنەو تیشك خستنەسەر ئەو بارودۆخە نائاسایی و نا لەبارەى كە قوتابییانى كورد لە شارەكەدا دووچارى هاتوون، بگەڕێینەوە بۆ سەرەتاى پرۆسەى لە گۆڕنانى بەعس و رزگاركردنى كەركوك و گەمەى حزبایەتى كە لە ئەنجامى...
هەر یەكەو لە ئێمەى رۆژنامەنووس، بەتایبەتى ئەوانەى چاویلكەى تەڵخى حزبایەتیمان لە چاودا نییەو لە گۆشەنیگایەكى دڵسۆزانەوە تاوتوێى ئەگەرەكانو پێشبینى رووداوەكان دەكەین، تا ئێستا چەندینجار لەسەر رووپەڕى گۆڤارو رۆژنامەكانو لە كۆڕو كۆبوونەوەكانماندا راشكاوانەو بێ ترسو دڵەڕاوكێ، سیاسەتى تەسكى حزبایەتیی حزبە...
كەركوك (پردێ) لە كەركوكەوە پێشكەشە بە گیانى بەرزەفڕى شەهیدانى سەنگەرى مرۆڤدۆستی: (حەنیفە عەلی هەدار ئافرین)و (عالیە تەیمور سەلا وان)و (ساڵح گولەج چەكدار جودی) و (یەحیا موسا زادە مەزلوم ئازەرى) و (قەهرەمان شێخ عەلى عەباس باران) و (عەزیز ئۆزەر كەماڵ كاتۆ) و (رەمەزان یلدز دڵگەش سەرخۆوەبوون) و (رزگار...
(محەمەد ئیحسان: هەر خێزانێكى ناوچە دابڕاوەكان سەردانى ناوەندەكانى دەنگدان نەكات لە قەرەبووى 140 بێ بەش دەكرێت.) ئەمە ناونیشانى ئەو هەواڵەیە كە لە رۆژى 19/9/2009 لە سایتی دەنگى سەربەخۆ خوێندمەوەو لە درێژەى هەواڵەكەشدا كە لە سایتى (ئەسوات ئەلعراق)ى رۆژى 18/9/2009 وەرگیراوە، واتە نە قسەیەكى هەڵبەستراوەو...