جارێكی دیكهش خهمهكانی كهركوك، ناچاریان كردمهوه وهكو هاووڵاتییهك- بێمهوه دهنگ. دهنگ ههڵبڕینی ئێمهومانان بۆ له دهستنهدانی پێگهی كوردو ئایندهی كوردستانیبوونی كهركوكه، دوور له ههموو بهرژهوهندییهكی حزبییانهو ناوچهگهریانه. وهكو هاووڵاتییهك نامهی كراوهمان بۆ سهرۆكی...
دەسپێك: رێزم بۆ ئەو بەڕێزانەی كاتی خۆیو رەنگە ئێستاش بە پیشەی (دەهۆڵژەن)ین بژێوی خۆیانو خانەوادەكانیان دابین دەكردو ئێستاش دابینی بكەنو لەگەڵ خۆژیاندنەكەیاندا خۆشیو خەندەیەكیشیان دەخستە سەرلێو و ناخی خەڵكانیتر، بەڵام مەبەست لەم (دەهۆڵژەن)یەی كە لێرەدا دەمەوێت باسی بكەم، (دەهۆڵژەن)ـەكانی حزبن كە جارێكیتر...
ماوهیهكه ژمارهیهك رۆشنبیری حزب له كهركوك، بهتایبهتی سهربه ههردوو حزبی (یهكێتی و پارتی) دهستیانداوهته چهلهحانێیهكی بیزهنتییانه مشتومڕی بیزهنتیانه، واته دوو لایهن مشتومڕی بهردهوام بكهن، بێئهوهی هیچ كامێكیان لایهنهكهیتر قایل بكات، یان بێئهوهی هیچیان بۆ ئهوهیتریان...
رابەر رەشید- پردێ (تكایە هەر كەسێك بیەوێت بە چاوێكی حزبییانە ئەم چەند سەرەقەڵەمە بخوێنێتەوە، با دایخاتەوەو بەلایدا نەچێت، چونكە چاوی حزبییانەی ئەمڕۆمان تەڵخ دەوروبەری خۆی دەبینێت). مالینۆڤسكی لەم چوارچێوەیەدا پێناسەی رۆشنبیری دەكات و دەڵێت: (رۆشنبیری، ئەو دەزگا كاریگەرو ئەرێنییەیە كە مرۆڤ لە دۆخێكەوە...
رابەر رەشید- پردێ بە سەرنجدان لە لاپەڕەكانی مێژووی رۆژهەڵاتی ناوین، كورد هەمیشە وەكو نەتەوەیەك و خاكەكەیشی وەكو مەیدانی جەنگ، چەشنی كوانوویەكی ژیلەمۆ لێنەبڕاو، لە كڵپەسەندندا بووە، سەدەی نۆزدەهەم و دواتریش سەدەی بیستەم و سەرەتای سەدەی بیستویەكەمیش كورد وەكو نەتەوەیەكی ئازادیخواز بۆ وەرگرتنەوەی مافی...
كە هێزەكانی گەریلا، وەڵامێكی دەمشكێنی گەورە دیكتاتۆری ئاكپارتی، سەرۆك كۆماری توركیایان دایەوە، كاتێك بەسەردان هاتبووە باكووری كوردستان و هەڕەشەی لە كورد كردبوو و لەولاوەش گەورە تیرۆریستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (فەتحوڵڵا گولەن) بەبەرچاوی كەناڵەكانی راگەیاندنەوە، بە ئاشكرا كەوتە دوعاونزاكردن و هەرچی بە...
بەیاننامەی ناڕەزایی ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسانی كەركوك دژی دەسگیركردن و زیندانیكردنی رۆژنامەنووسانی كورد لە باكووری كوردستان رۆژنامەنووسان.. رۆشنبیران.. خەڵكانی ئەهلی قەڵەم.. رژێمی داگیركەرو رەگەزپەرستی توركیا، ماوەیەكە جارێكیتر بەبەرچاوی رای گشتی ناوخۆو جیهانییەوەو لەژێر ناوی (كەجەكە) بوون، هەڵمەتێكی...
لە بەراییدا پیرۆزبایی لە سكرتێرو یەكەكەی ئەندامانی لێژنەی نوێی لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم كە بڕیار وایە لە رۆژی شەممە (19/11/2011) لە شاری كەركوك لە سێیەمین كۆنفرانسی لقدا دابنرێن، هەر لە ئێستاشەوە، هیوای كارو چالاكیی بەردەوامی پیشەییانەیان بۆ دەخوازم و ئومێدەوارم ئەوەی كە...
فەتحوڵڵا گولەن، ئەو كەسایەتییە رەگەزپەرست و دوژمن بە كوردو مرۆڤایەتییەی كە لە دوا فەتوای خۆیدا، بەوپەڕی ویژدان مردووییەوە بانگەشەی قڕكردنی نەتەوەی كوردی لە باكووری كوردستان كردو وێڕای بەكارهێنانی كۆمەڵێك دەستەواژەی نابەجێ و نامرۆڤانەو رەگەزپەرستانەو دوور لە بەها مرۆییەكان، هێرشێكی دوژمنكارانەی كردە...
دیارە مەبەست لە گولەنییەكان، ئەو هێزو كەس و لایەنانەن كە چ لە رووی فیكرو باوەڕو چ لە بواری بەرژەوەندیی ئابووری و سیاسییەوە دەروێش ئاسا كەوتوونەتە ژێر وتەو بۆچوون و هەڵوێستەكانی گەورە فریودەری ئیسلامیی توركیا (فەتحوڵڵا گولەن- فەتول مونافق)، ئەو گولەنەی كە لە دوا بەناو فتواكانیدا، فتوای قڕكردنی كوردانی...
جارێكی دیكەش هەواڵی هێرشكردنەسەر رۆژنامەنووسێك، رایچڵەكاندین و ناچاری كردین بێینەوە دەنگ و وەكو رۆژنامەنووسێك ناڕەزایی خۆمان دژی ئەو كردارە چەپەڵە دەرببڕین كە تەنها لە كردەوەی شەمشەمەكوێرەكانی مێژوو دەچێت، ئەوانەی چاویان بە بیری ئازادو وشەی ئازادو هەڵوێستی ئازاد هەڵنایەت، ئەوانەی خەمی گەورەیان بارەگای...
ئاژانسەكانی هەواڵ و زۆربەی دەنگۆكان باس لە پەلامارێكی بەرفراوانی هەردوو رژێمی (ئێران و توركیا)ی داگیركەر دەكەن بۆ سەر چیای قەندیل و باشووری كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو رژێم لە كۆكردنەوەی هێزو ئامادەباشییەكی بەردەوامدان. لە سەرانسەری كوردستانیش، كوردستانیان تادێت ناڕەزاییەكانیان چڕتر دەكەنەوەو...
وەكو بڕیاربوو رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 13/7/2011 جووتیارانی هەر سێ گوندی گورزەیی و كتكەو گەڵۆزی لە شارۆچكەی پردێ دژی شەڕفرۆشی و هەوڵی داگیركردنەوەی زەوییەكانیان لەلایەن بنەماڵەی شێخێكی عەرەبەوە، ناڕەزایی دەرببڕن و خۆپیشاندان بكەن، هەر بۆیە وێڕای هەوڵی كەمكردنەوە لە رۆڵی خۆپیشاندانی ئەو جووتیارانە لەلایەن...
بە پێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی كە لە بەردەستدان دوێنێ (11/7/2011) كەسێك گوایە خەڵكی شەقڵاوەیە، هاتۆتە شارۆچكەی پردێ و لەوێشەوە چۆتە سەر ئەو زەوییانەی كە بە قسەی خۆی لە هاوسەری شێخ منیفی عەرەب كە یەكێكە لەو شێخە عەرەبە داگیركەرانەی كاتی خۆی رژێمی بەغدا بە مەبەستی درێژەدان بە پرۆسەی تەعریبی سنووری...
بەهۆی چارەسەرنەكردنی كێشەی زەویوزارو فشاری خانەوادەی شێخ مونیفی تەعریبچی كە كاتی خۆی رژێم رووبەری (2500) دۆنم زەوی پێ بەخشیوەو لەسەریشی تاپۆی كردووە كە بەشێك لە زەوییەكانی هەر سێ گوندی (كتكە، گورزەیی، گەڵۆزی) سەربە شارۆچكەی پردێ دەگرێتەوەو ئێستا رووبەری (1100) دۆنم لەو زەوییەی بەبەرچاوی جووتیارانی...