روونکردنەوەیەک لە رۆژنامەنووس "رابەر رەشید"ەوە، دەربارەی تۆمەتەکانی کوردستانپۆست
Friday, 15/10/2010, 12:00
تێبینی: تکایه سه‌رنجی کوردستانپۆستیش له خواره‌وه بخوێننه‌وه؟روونکردنەوەیەک لە ماڵپەڕی کوردستان پۆست بە ناونیشانی "کامپینی نووسەرە دەربارەکانی دەسەڵاتی کوردی" بڵاوکراوەتەوە. بە راستی خوێندنەوەی ئەو روونکردنەوەیە تووشی شۆکی کردم، لەبەر هیچ نا، تەنها لەبەرئەوەی کوردستانپۆست "شەلم کوێرم، ناتبوێرم"و زۆر بێویژدانانە پەنجەی تۆمەتی بۆ تێکڕای ئەو نووسەرو رۆژنامەنووسانەی کەمپینەکە درێژکردووەو بە کۆنە شیوعی ناوی بردووین و زۆر شەرمنانەش دەڵێ" جگە لە چەند ناوێک نەبێت کە رەنگە لە نائاگاییەوە خۆیان خزاندبێتە نێو ئەو کەمپینەوە" ، کە بەداخەوە ناوی نەهێناون، ئەوانە کێن؟
من وەکو "رابەر رەشید" سەرنووسەری (پردێی ئازاد)و لە جیاتی رۆژنامەنووسان: " فرمێسک خدر و فاخیر بڵباس و فەرهاد خالید‌و رۆژنامەنووس و پێشمەرگەی دێرین رزگار حەساری" کە بەوپەڕی باوەڕەوە واژۆمان لەسەر کەمپینەکە کردووەو خۆیشمان بە خاوەنی دەزانین و لێیشی پەشیمان نین، چونکە پێمان پرۆژەیەکی رەوایەو بەدڵنیاییشەوە هەرکاتێک بچووکترین هەست بکەین کە لایەنێکی دیاریکراو خۆی لەو پرۆژەیەدا هەڵقورتاندووەو بۆ مەبەستی حزبی بووە، بەڵێن بێ بەیاننامەی تایبەتی لەسەر دەربکەین و ئەوپەڕی هەڵوێستی توندیشمان هەبێ.
لەلایەکی دیکەوە من وەکو" رابەر رەشید" کە خودی برادەرانی کوردستاپۆستیش لە رێگای ئەو بابەتانەی کە بۆ ماڵپەڕەکەیان و ماڵپەڕەکانی دیکەشم ناردوون، ئەگەر یەک تۆزقاڵ ویژدان بکەنە سەنگی مەحەک، هەرگیز نەدەبوو بە رۆژنامەنووس و نووسەری دەربار تاوانبارم بکەن، چ خۆم و چ ستافی رۆژنامەکەمان (پردێی ئازاد) کە هەر لە ساڵی (2003)ەوە تا ئێستا بێ ئەوەی بودجەیەکی تایبەتمان هەبێ و هەر بە سواڵ و سەدەقە توانیومانە سەنتەرێکی رۆشنبیری و رۆژنامەیەک لە شارۆچکەی پردێ دەربکەین و لەگەڵ دەرچوونی هەر ژمارەیەکیشدا، بە شاهیدی خەڵکی شارەکە، دووچاری دەیان بێنەو بەردەی حزب و بەرپرسانی حکومی ببینەوە، حەیفێ!!.. ئێستە برادەرانی کوردستانپۆست بە رۆژنامەنووس و نووسەری دەربارمان ناوزەد بکەن!!!
من وەکو خۆم لاپەڕەی گۆڤار‌و رۆژنامەکانی (وڵات و ئاڵای ئازادی سەردەمی شاخ و نەوەدەکان و 44 گۆشەی خەمەکانی کەرکوک -و پاڵەو دەنگی جووتیاران و رێگای کوردستان و هاووڵاتی و باسەڕەو هەواڵ و نەوشارو سەهەندو کەرکوکی ئەمڕۆو ئەمڕۆی دووبزو پردێی برایەتی و رزگاری و رۆژی وڵات و چەترو..تاد" هەروەها ماڵپەڕەکانی "کوردستانپۆست و کوردستان نێت و دەنگی سەربەخۆو کوردۆسایدو پچدک و پارتی چەپی کوردستان و ئەمڕۆو سەربەخۆکان و پێنووسەکان و چەترپرێس و پێشمەرگە دێرینەکان و ستاندارد وێبسایت و رێڕەوو رۆژهەڵاتنیوزو دارکۆنێت و پاسۆک و..تاد، کە هەر هەموویان شایەدحاڵێکی حاشاهەڵنەگری هەڵوێستی ناڕەزایەتی من بوون لە دەسەڵات، بەڵام نەک بە جنێو‌و قسەی سووک، بەڵکو بە شێوەیەکی لۆژیکی‌و لە چوارچێوەی رەوشتی رۆژنامەگەری و مۆراڵەکانی نووسیندا. بانگکردنی چەندینجاریشم بۆ ئاساییش و لێکۆڵینەوەی ئەمریکییەکان لە ساڵی 2004 لەگەڵەمدا لەسەر ریپۆرتاژێک بۆ تیڤی ئازادی هەولێر لەسەر ئاوارە گەڕاوەکانی ناو قەڵا سەربازییەکەی پردێ و دیمانەی نەورۆز تیڤی و رۆژ تیڤی و کۆمەڵێک هەڵوێستی دیکەی دژی کەموکووڕییەکانی دەسەڵات" مشتی خەرواری هەڵوێستی ئێمەومانانە لەنێو جەرگەی ئەو دەسەڵاتەی کە برادەرانی کوردستانپۆست لە ئەلفییەوە تاکو یائی پێیان قووت ناچێ و هەر لە دوورەوەش رەخنەی لێدەگرن-، ئەرێ دەبێ: دەرباریی ئێمەومانان چی بێ، وا برادەرانی کوردستانپۆست بەر کوچکە تۆمەتیان داوین؟ .. من وەکو خۆم تکام وایە (تەنها دێڕێک) ئەگەر برادەرانی کوردستانپۆست لە دەربارێتیی خۆم و ئەو بەڕێزانەی لەسەرەوەش ناوم هێناون شک دەبەن، با بیخەنەڕوو.
داخی من لەوەیە ئێمە لێرە لەناو جەرگەی ئەو دەسەڵاتەی ئەوان بە جڕو جانەوەرو خائین و دوژمن بە هەموو شتێک ناوی دەبەن، بەرخۆدان دەکەین و ئامادەش نین سەنگەر چۆڵ بکەین، بەڵام نەک وەک ئەوەی ئەو برادەرانە دەیانەوێ، بەڵکو وەک ئەوەی خۆمان بڕوامان پێیەتی.
جارێکی دیکەش بەداخەوە بۆ کوردستانپۆست کە بەوجۆرە گوللە بە تاریکییەوە دەنێت و ناسنامەی رۆژنامەنووسی و نووسەری بەسەر خەڵکیدا دابەش دەکات و بە سووکایەتی پێکردنەوە داوا لە نووسەرانی کوردستانپۆست دەکات هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو "بەناو رووناکبیر‌و بەناو نەتەوەیی و کۆنە شیوعیانە دەرببڕن". ئەرێ ئەمە چ زمانێکە؟! بۆ مەسەلەی کۆنە شیوعیش، بەداخەوە ئێستا وەک ئەوەی شیوعییەت شەرم و سووکایەتی بێت لای هەندێک کە خۆیان بە دڵسۆزی کوردی عەیار 24 دەزانن، جا ئەگەر شیوعییەت شەرم و نەنگی بێت، ئەوا با یەکەم کەس ئەو نەنگییە بۆ خودی من بێت، هەرچەندە رۆژێکیش ئەندامی حزبی شیوعی نەبووم، لێ شانازی بە رەوشت و هزری مرۆڤایەتی شیوعییەتەوە دەکەم.
جارێکی دیکەش رایدەگەیەنمەوەو لە جیاتی ئەو بەڕێزانەی لەسەرەوەش ناوم هێنان هەر کاتێک بچووکترین هەست بکەین ئەو کەمپینە دەستی خەڵکانێکی دیکەی تێدایە، جگە لە دڵسۆزی بۆ راستەڕێ کردن و چەسپاندنی زمانێکی پاک و پاراوو دوور لە جنێوی بازاڕی و سووکایەتیکردن بە ژن و کچی خەڵکی کە هەرگیز ئەوە پەیام و پیشەی رۆژنامەنووس و نووسەری راستەقینە نییە، بەڵێن بێ وەکو پێشتریش ئاماژەم پێیدا نەک بە نووسین، بەڵکو بەیاننامەی تایبەتی لەسەر دەربکەین. سەبابەت بەوەی کە خەڵکێک واژۆیان کردووەو جێگای گومانن، یان بە کردەیی دەرباری حزب و دەسەڵاتن، بۆ ئەوەیان من رای تایبەتی خۆم بۆ سەرپەرشتیکاری کەمپینەکە ناردووە. بۆیە دووبارە هیوادارم کوردستانپۆست ئێمەومانان تێکەڵی خەڵکانی دیکە نەکات و لە هەر زانیارییەکی تایبەتیش ئەگەر شک دەبەن لەسەر ئەو لایەنەی دەستی لە کەمپینەکەدا هەیە بەبەڵگەوە با بۆمانی بنێرن دونیایەک سوپاسیان دەکەین.
[email protected] ********************************************************
وه‌ڵامێکی کورتی کوردستانپۆست .. ..
هه‌ڵبه‌ته ئێمه قسه‌مان له سه‌ر ئه‌و کامپینه کردووه، هۆکاری خۆمان له پاشخانی هه‌ندێک له که‌سایه‌تییه‌کان و له‌و سه‌رده‌مانه‌ی ئه‌وان بابه‌ت و نووسینیان تێدا نووسیوه ئێمه‌ش هه‌ڵوێستمان وه‌رگرتووه. به وریاییه‌وه مامه‌له‌مان له‌گه‌ڵ ئاگادارییهکهماندا کردووه و خوێنه‌رانی کوردستانپۆستمان لێ به ئاگاهێناوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌شمان تێدا هێشتۆته‌وه، که بڵێین هه‌ندێک که‌س له نائاگاییه‌وه خۆیان خستۆته نێو لیستی ئه‌و کامبپینه. دیاره لێره‌دا به‌ڕێزیشتان ده‌گرێته‌وه، که تا ئیستاش نازانن مه‌به‌ستی ئه‌و کامپینه چییه و له کوێدا گرێ دراوه و که‌ی تلۆردهبێتهوه ده‌چێته باوه‌شی ده‌سه‌ڵات. به‌ڕێز کاک رێبه‌ر..
ده‌بوو پاش خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌که‌ی ئێمه، جارێکی دیکه و به وردیی به‌و بانگه‌وازه‌ی کامپینچییهکاندا بچوویتایهتهوه و سه‌رنجی قوڵت له سه‌ر بدایه! دوای ئه‌وه پرسیارتان له خۆتان بکردایه، که کامپین بۆچی؟ بۆ چ مه‌به‌ستێک کامپینێک به‌ڕێوه ده‌به‌ن؟ کێن ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان نووسیوه؟ یان ئه‌وانه‌ی که ناوی خۆیان نووسیوه، پێشتر چی تریان نووسیوه، یان چی‌یان کردووه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی، کاره‌سات و رووداوانه‌ی له کوردستاندا ده‌قه‌ومێت؟ چه‌ند له‌وانه هه‌ڵوێست و غیره‌تیان هه‌بووه راشکاوانه په‌نجه بۆ تاوانکاران رابکێشن؟ بۆ نموونه له‌سه‌ر کوشتنی سۆرانی مامه حه‌مه، سه‌رده‌شت عوسمان و ده‌یان که‌سی تر، چه‌ند له‌وانه ره‌خنه و توانجێکیان له بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی گرتووه؟ که ئاشکرایه کێ بکوژهکهیانه، یان چه‌ندیان، ره‌خنه‌یان له‌و چه‌واشه‌کاریانه‌ی ده‌زگای پاراستن گرت؟ چه‌ند لەو کەسانە له‌سه‌ر بۆردوومانی قه‌ندیل، پڕکردنی کوردستان له میت و ئیتیڵاعات قسەیان کردووە؟ یان له سه‌ر دیارده‌ی له‌شفرۆشی و پڕکردنی هه‌موو گه‌ڕه‌ک و شارێکی کوردستان له ماڵه خراپ، نقەیەکیان لێهاتووە؟ ئایا ئه‌مانه مه‌ترسییدارتر نیین؟ ئایا ئه‌م دیاردانه ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی ناخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه؟ کاتێک ئێمه باس له کۆنه شیوعییه‌کان ده‌که‌ین، مه‌به‌ستمان له نموونه‌ی ده‌یان که‌سه، که ئیستا داموده‌زگا راگەیاندنەکانی پارتیی و یه‌کێتیی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌مانه‌وێت بڵێین، هه‌ندێك له‌وانه، که به‌ناو نه‌ته‌وه‌یی و پاسۆکن، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کامپینه شیر و تیر له شیوعیان ده‌سوون، که‌چی له دیوه‌خانی ده‌سه‌ڵاتدا و له بۆنه‌یه‌کی ئاوادا، موو به نێوانیاندا ناچێت، هه‌موو له خزمه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاله‌بانییدا یه‌کده‌گرنه‌وه.. ئه‌مه رێکه‌وت نییه، به‌ڵکو فه‌رمانه پێیان سپێردراوە. وه‌ڵامی به‌ڕێزتان زۆر قسه هه‌ڵده‌گرێت، لێ ئه‌گه‌ر فه‌وزا له ناو میدیا و راگه‌یاندنی کوردییدا هه‌بێت و هێنده ئێوه‌ی هه‌راسان کردووه، ئه‌ی فه‌وزا له نێو ده‌سه‌ڵات، له نێو ره‌وشتی تاکی کورد، له نێو سیاسه‌ت، له نێو بودجه‌ی حکومه‌تدا نییه؟ کامیان ترسناکتره؟ بۆ ئه‌و نووسه‌ر و به‌ناو رووناکبیرانه کامپینێک بۆ ئه‌و دیارده قێزه‌وه‌ند و ناشرینانه‌ی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتی مافیا به‌ڕێ ناکه‌ن؟ ئایا راگه‌یاندن ناشرینتره، یان هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات؟ ئایا زمانی ئێمه ناشرینه، یان زمان و ره‌وشتیی به‌رپرسه‌کان؟ ئایا ده‌سه‌ڵات هۆکاری ناشرینبوونی راگه‌یانده، یان راگه‌یاندن، ده‌ربڕینی تووڕه‌یی و ناڕه‌زاییه، ئه‌مه وای کردووه که به ناشرینی به رووی ده‌سه‌ڵاتدا بته‌قێته‌وه؟له‌گه‌ڵ رێزمان.
کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست