لە كەركوك رۆژنامەنووسان پشتگیریی لە كەمپینی خوێندن بە زمانی كوردی دەكەن
Monday, 29/11/2010, 12:00
رۆژنامەنووسانی كەركوك لەبەردەم لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان كاتژمێر (4) ی پاشنیوەڕۆی یەكشەممە رێكەوتی 28/11/2010 بە بەرزكردنەوەی قەڵەم وەكو هێمای كەمپینی خوێندن بە زمانی كوردی بۆ زیاتر لە (5) خولەك بە وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆری تایبەت بە قەدەغەكردنی زمانی كوردی لەلایەن ئەو وڵاتانانەی كە كوردستانیان داگیركردووە درێژەیان بەو ناڕەزایی دەربڕینەدا كە وەكو پاڵپشتییەك بۆ ئەو كەمپینە فراوانەی ماوەیەكە لە سەرانسەری كوردستان و وڵاتانی دەرەوەش جاڕدراوە. جێگای ئاماژەیە كە لەو ناڕەزایی دەربڕینەدا نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان (فەرهاد عەونی)و سكرتێری ئەنجومەنی سەندیكا (حامد محەمەد عەلی)و (ئەكەد موراد) بەرپرسی دارایی ئەنجومەن و (شوان داودی) ئەندامی ئەنجومەن و (لەتیف فاتیح فەرەج) سكرتێری لقی كەركوك و (رابەر رەشید و كەماڵ شوانی و رۆدی ئەنوەر) ئەندامانی لقی كەركوكو رۆژنامەنووسان دانا عەسكەرو فەیسەڵ و فوئاد عوسمان و شوان محەمەدو سەراب و عەبدولوهاب و ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسانی شاری كەركوك بەشدارییان لەو پشتگیرییەدا كرد.
- كەركوك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست