کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرشكردنەسەر رۆژنامەنووسی ناسراوی گەلەكەمان (ئاسۆس هەردی)، هێرشە بۆسەر میدیای ئازاد لە باشووری كوردستان

Tuesday, 30/08/2011, 12:00




جارێكی دیكەش هەواڵی هێرشكردنەسەر رۆژنامەنووسێك، رایچڵەكاندین و ناچاری كردین بێینەوە دەنگ و وەكو رۆژنامەنووسێك ناڕەزایی خۆمان دژی ئەو كردارە چەپەڵە دەرببڕین كە تەنها لە كردەوەی شەمشەمەكوێرەكانی مێژوو دەچێت، ئەوانەی چاویان بە بیری ئازادو وشەی ئازادو هەڵوێستی ئازاد هەڵنایەت، ئەوانەی خەمی گەورەیان بارەگای حزب و سەرۆكی حزب و گیرفانی حزبەو ئەوەی بیری لێنەكەنەوە ئاییندەی گەل و یەكڕیزیی نەتەوەو ئاسوودەیی مرۆڤەكانە. پەلاماردانی رۆژنامەنووسی ناسراوی گەلەكەمان كاك ئاسۆس هەردی جگە لە كردەوەیەكی ترسنۆكانە بەولاوە هیچیتر نییە، دڵنیاشم ئەو دڵۆپە خوێنانەی لە سەری بڵندو دوندئاسای كاك ئاسۆس رژاوە، زیاتر خودی كاك ئاسۆس و ئێمەی رۆژنامەنووس لەسەر هەڵوێستی مرۆییانەو دەربڕینی راستگۆیانەی رووداوەكان سوورتر دەكات و زەنگێكیشە بۆ هاتنەدەنگی ئەوانەی تا ئێستا لە هەمبەر دەستدرێژییەكانی دوژمنانی ئازادی كڕو كپ و لاڵ و بێدەنگن. دەستدرێژیكردنەسەر ئاسۆسی رۆژنامەنووس، دەستدرێژییە بۆسەر ئەو میدیا ئازادەی خەریكە لە باشووری كوردستان تەونی رایەڵەكانی زەمینەسازی بۆ دەكرێت و خەریكە دەبێتە ئەمری واقیع بەسەر سەری ئەوانەی جگە لە زمانی حیزب بەولاوە، دوو وشەی دیكە گۆ ناكەن و جگە لە دوو هەنگاو ئەولاتری بەردەرگای بارەگای حزب، هیچیتر نابینن و لە ئاست راستییەكاندا خۆیان نادیدە دەكەن. دڵنیاین وشەی هزری مرۆڤی ئازاد بەهیچ هێزێك دەستەمۆ و كەوی ناكرێت. سەلامەتی بۆ كاكە ئاسۆس و شەرمەزاریش بۆ پەلاماردەرانی.

*سەرنووسەری (پردێی ئازاد) [email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە