سه‌روه‌ری بۆ ئه‌و حزبه‌ی له دۆڕاندنی كه‌ركوك و خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌شداری ناكات
Wednesday, 15/01/2014, 12:00
جارێكی دیكه‌ش خه‌مه‌كانی كه‌ركوك، ناچاریان كردمه‌وه وه‌كو هاووڵاتییه‌ك- بێمه‌وه ده‌نگ. ده‌نگ هه‌ڵبڕینی ئێمه‌ومانان بۆ له ده‌ستنه‌دانی پێگه‌ی كورد‌و ئاینده‌ی كوردستانیبوونی كه‌ركوكه، دوور له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی حزبییانه‌و ناوچه‌گه‌ریانه. وه‌كو هاووڵاتییه‌ك نامه‌ی كراوه‌مان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ر سێ حزبه‌كه‌ی ناو (لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی كوردستان) نارد‌و داواشمان له به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش كرد بۆئه‌وه‌ی دڵسۆزانه خه‌مێك له كه‌ركوك بخۆن و رێگه‌ی ئه‌و په‌رشوبڵاوییه نه‌ده‌ن، به‌ڵام هیچ لایه‌نێكیان نه به ئه‌رێ و نه به نه‌رێ وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و به‌ڕێزانه گوێ له ده‌نگی هاووڵاتییانی كه‌ركوكی و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كورد له باشووری كوردستان و ناوچه داگیركراوه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ند ناگرن و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانی خۆیان لا پیرۆز‌و له‌به‌رچاوه!!.
به شكستخواردنی هه‌وڵ و ته‌قه‌للاكانی (لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی كوردستان) له به‌شداری پێكردنی حزبه‌كانی دیكه له‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یانداو یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگیی عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌ركوك، تا دێت تابلۆكه ره‌شتر دێته به‌رچاو و ئاسۆی ئاینده‌ی كه‌ركوك ته‌مومژاویتر ده‌بێت، به‌مه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی كه ده‌بنه هۆی دۆڕاندنی كه‌ركوك له هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014دا خیانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی مێژوویی له ئه‌رشیفی خه‌باتی حزبایه‌تیی خۆیاندا تۆمار ده‌كه‌ن، چونكه كورد له كه‌ركوكدا ئه‌زموونی له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه‌و هه‌ڵبژاردنی 2010و له ده‌ستدانی چه‌ند كورسییه‌ك، له ئه‌نجامی خۆبه كوێخازانینی یه‌كێتی‌و پارتی و به‌شداریكردنی گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌و به لیستی جیاواز، باشترین گه‌واهیده‌ری ئه‌م راستییه‌ن. كه‌واته ئه‌و لیسته‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا رێز له مێژووی پڕ سه‌روه‌ری خۆی ده‌گرێت و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئاینده‌ی كه‌ركوك ده‌خاته سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانی خۆیه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و حزب و لیستانه‌ی كه پێشوه‌خته دڵنیان له‌وه‌ی تاكه كورسییه‌كیش ناهێنن، به پاشه‌كشه‌كردنیان له كرداری هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 هه‌ڵوێست و قوربانییه‌كی دیكه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر خه‌رمانی هه‌ڵوێسته‌كانیان له نێو خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتیمانیی كوردستانی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر شكستێكی كوردیانه‌ی كه‌ركوك ده‌یانخاته به‌رده‌م ده‌یان پرسیاری هه‌ستیاره‌وه!!
ئه‌وه‌ی زۆر مایه‌ی نیگه‌رانی و سه‌رسووڕمانیشه ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له‌و حزب و لایه‌نه كوردستانییانه‌ی كه‌ركوك كه بڕیاروایه به لیستی جیاواز به‌شداری له كرداری هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی عێراقدا بكه‌ن، پێشوه‌خته دڵنیان كه قاچه كورسییه‌كیش ناهێنن، كه‌چی سوورن له‌سه‌ر به‌شداریكردنیان به لیستی ته‌نها، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێشتر ئه‌زموونیان له‌م بواره‌دا هه‌یه‌و شه‌قی ده‌نگ نه‌هێنانیان خواردووه‌و كورد وته‌نی: "مارانگازبوون"، ئه‌ی بۆچی ده‌بێ ئه‌مجاره‌ش هه‌مان هه‌ڵه دووباره بكه‌نه‌وه؟ ئه‌رێ ئه‌م سووربوون له‌سه‌ر دۆڕاندن و شكستخواردنه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی پێشوه‌خته- دڵنیان له‌وه‌ی ده‌یدۆڕێنن و ژماره‌یه‌ك ده‌نگی ده‌نگده‌رانیشیان له ختوخۆڕایی به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن، ده‌چێته خانه‌ی كام ژیربێژی و له كوێی لۆژیكدا جێیان ده‌بێته‌وه؟! له‌كاتێكدا كه هه‌موویان زۆر چاك له‌و راستییه گه‌یشتوون كه له رۆژی ده‌نگداندا چه‌ندین گرفت و ئارێشه له‌به‌رده‌م خودی ده‌نگده‌رانی كوردیشدا دروست ده‌كرێن، وه‌كو نه‌هاتنه‌وه‌ی ده‌نگی ژماره‌یه‌كیان و هه‌ڕه‌شه‌و چاوسووركردنه‌وه‌ی نانبڕین و چه‌ندین رێگریی دیكه!!
بۆیه جارێكی‌تریش وه‌كو هاووڵاتییه‌كی كه‌ركوكی راشكاوانه ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كه‌ركوك كرا خیانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانی مێژوویی گه‌وره بوو، به‌ڵام ده‌كرێ ئه‌وانه‌ی رێز له خه‌باتی خۆیان و خوێنی شه‌هیده‌كانیان ده‌گرن، له‌م خیانه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه گه‌وره‌یه‌دا به‌شداری نه‌كه‌ن و لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژووی خه‌باتی خۆیان لایه‌نی كه‌م- به سپێتی بهێڵنه‌وه‌و كارێك نه‌كه‌ن نه‌وه‌كانی ئاینده توێژینه‌وه‌ی زانستی و مێژوویی و سایكۆلۆژی له‌سه‌ر خیانه‌ته‌كانیان ده‌رهه‌ق به كه‌ركوك بكه‌ن. له ئه‌ده‌بیاتی هه‌موو ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌شدا هاتووه: "مێژوو به‌زه‌یی به‌كه‌سدا نایه‌ته‌وه‌و خیانه‌ته‌كان وه‌كو خۆی تۆمار ده‌كات"، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییانه ده‌زانن، بۆچی ئه‌م خیانه‌ته ده‌كه‌ن؟!
2014/1/15 پردێ
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست