کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێستا جاش گولەنییەكانی باشووری كوردستان چی دەڵێن؟!

Thursday, 03/11/2011, 12:00




دیارە مەبەست لە گولەنییەكان، ئەو هێزو كەس و لایەنانەن كە چ لە رووی فیكرو باوەڕو چ لە بواری بەرژەوەندیی ئابووری و سیاسییەوە دەروێش ئاسا كەوتوونەتە ژێر وتەو بۆچوون و هەڵوێستەكانی گەورە فریودەری ئیسلامیی توركیا (فەتحوڵڵا گولەن- فەتول مونافق)، ئەو گولەنەی كە لە دوا بەناو فتواكانیدا، فتوای قڕكردنی كوردانی لە باكووری كوردستانداو بەبەرچاوی میدیاكانەوەو بە كڵاوە سپییە پڕ لە تەڵەكەبازییەكەیەوە، بەوپەڕی دڕندایەتییەوە كەوتە نزاو پاڕانەوە لە خودا كە كوردان قڕ بكات و داوای تۆڵەسەندنەوەی سەربازە كوژراوە داگیركەرەكانیشی لە سەرانی توركیا كرد، ئەو سەربازانەی كە بوونە قوربانی گەشتەكەی سەرۆك كۆمارە ئیسلامییەكەیان بۆ سەر خاكی باكووری كوردستانی داگیركراو. گولەنییەكانی باشووری كوردستان، ئەوانەن كە گەریلا بە تیرۆریست و رژێمی توركیای داگیركەریش بە خاوەن ماف دەزانن، گولەنییەكان ئەوانەن كە بە بزەیەكی درۆزنانەی بەرژەوەندخوازانەوە بە رووی رەشی ئەكەپەییەكاندا پێدەكەنن و چاو لە رۆڵەكانی گەلەكەمان زەق دەكەنەوەو بە تیرۆریستیان ناوزەد دەكەن. هۆ گولەنییەكانی باشووری كوردستان، ئەگەر باوەڕتان بە ئاینەكەی خۆتان هەیەو وەكو هەمیشە جاشی هزری كۆنەپەرستی نەبوون، ئەوە بە بەرچاوی هەموو دونیاوە ئەكەپەكەتان لە باكووری كوردستانی داگیركراو، چەكی كیمیاوی قەدەغەكراوی دژی رۆڵەكانی گەلەكەمان، پارێزەرانی شەرەفی كوردایەتی بەكارهێناوە، دەی كەوایە بۆچی وا ژووژك ئاسا خۆتان گرمۆڵە كردووەو چاوی پڕ شەرمەزاریتان لە شەرمانا دەبریسكێتەوەو نققەتان لێوەنایەت؟! خۆ ئەگەر لە گۆشەنیگای جاشایەتیی ئێوەوە سەربازی تورك كە داگیركەری كوردستانن مرۆڤن و دڵتان بە كوشتنیان دەسووتێت، ئەی بۆچی مەگەر گەریلاكانی كوردستانیش مرۆڤ نین؟!، یان دۆزەكە لای ئێوە بانێكەو دوو هەوایە؟! بە دڵنیاییەوە چۆن مێژوو ناوی جاش و خائینەكانی پێشووی كوردی لە تۆماری رەشی خۆیدا تۆماركردووە، ئەوا باشتر دڵنیابن كە ئێوەش لە ئێستاو ئایندەدا دەبنە درێژەپێدەری لیستی ئەو تۆمارە رەشەو شەرمەزاری مێژوو، ئەگەر لە شەرمەزاری تێگەیشتبێتن كە چەندە قورسە بۆ مرۆڤێك مێژوو بە خیانەتكار لە لاپەڕەكانی خۆیدا تۆماری بكات. دەسا گولەنییەكانی باشووری كوردستان، بەخۆتاندا بچنەوەو چیتر درێژە بە هزری كۆنەپەرستی و هەڵوێستی جاشایەتیتان مەدەن و وەرنەوە هۆشی خۆتان و ریزی نەتەوەكەتان و كورد وتەنی: "خوێن بە ئاو نابێت"، ئەمڕۆ گەلەكەمان لە هەرچوار پارچەی كوردستاندا بەم باشووری كوردستانە نیمچە ئازادكراوە درۆزنانەیەشەوە، چاوەڕوانی یەكێتیی نەتەوەیی هەموولایەكە، وەرنەوە ریزی گەل و وەكو گەلانی دیكەی ناوچەكە بۆ تەنها جارێك كوردانەو مەردانە بژین و بیر لە دواڕۆژی كوردستان بكەنەوە.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە