به‌یاننامه‌که‌ی پارتی دان پێنانێکی ناڕاسته‌وخۆی تیرۆرکردنی زه‌رده‌شت عوسمانه...
Sunday, 16/05/2010, 12:00
هه‌رکه‌سێك ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك تێگه‌شتنی هه‌بێت گه‌شتۆته ئه‌و یه‌قینه‌ی که پارتی کاتێك دیموکراسی پێ قوتوو هه‌زم ده‌کرێت که خۆی حاکموو بکوژوو ببڕ بێت به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای ئه‌گه‌ر بێتوو له جیاتی ده‌وڵه‌تێکی کوردی دوو ده‌وڵه‌ت بۆ کورد دروست بکرێت به‌ڵام ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی حوکم ڕانیه‌که‌یدا بێت ئه‌وه نه‌ك هه‌ر پێی قبوڵ نیه به‌ڵکوو هه‌موو هه‌وڵێکیشی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ته‌فروتوناکردنوو له ناو بردنیشی ،لای ئه‌وان شتێك نیه به ناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌نی نه‌ته‌وایه‌تیوو ئه‌وه‌ی که ئیستا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن.
نازانم پارتی چۆن شه‌رم ناکات به‌یاننامه‌یه‌کی ئاوا کرچوو کاڵ بڵاو ده‌کاته‌وه به ناوی مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه .که باسی کۆمه‌ڵێ شتی کردووه که زۆر دوره له ئه‌سڵی قه‌زیه‌ی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان زۆر به ساده‌ی خۆیانیان لێ گێل کردووه وا ده‌زانن خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی به‌وه له خشته ده‌برێتوو ده‌ترسێنرێت .نازانم کوشتنی خه‌ڵکانێک به ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چ په‌یوه‌ندی به‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌وه هه‌یه ئه‌ی پارتی خۆی ده‌ستی به خوێنی هه‌زاران کورد سوره چۆن شه‌رم ناکات باسی چه‌ند که‌سێك ده‌کات که گوایه به بڕیاری نه‌وشیروان موسته‌فا کوژرابێت ،یان که‌هه‌ر باسی کرد با باسی (سڵیمانی موعینیوو فاخر میرگه‌سوریوو علی عه‌سکه‌ریوو )هتد بکردبایه بزانیین ئه‌مانه کێ کوشتنییوو له کۆی کوژران. به‌ڕاستی شه‌رمه بۆ پارتی که تا ئێستا بێسه‌رو شوێن کراوه‌کانی 31 ئاب که‌س نازانێت گۆره‌کانیشیان له‌کوێن که چی باز به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌دا ده‌داتوو لاپه‌ڕه‌ی کۆن هه‌ڵده‌داته‌وه که خۆی مێژویه‌کی ڕه‌شی تییدا هه‌یه.دیاره پارتی خبره‌یه‌کی باشی هه‌یه له تیرۆر‌و تۆقاندن وه ده‌ستێکی باڵاشی هه‌یه له دیزه به‌ده ر خۆنه‌کردنیشی .
ئه‌گه‌ر پارتی له خۆی به‌شك نییه بۆچی کاتێك ناره‌زایه‌تیه‌کان ده‌بینێت چاوی به‌رایی ناداتوو په‌تی ته‌حه‌مولی ده‌بچڕێت پارتی ئه‌گه‌ر به‌ری بوایه ئه‌ویش به‌شداری ده‌کرد له خۆپیشانده‌کانداوو هه‌لوێستی جدی ده‌بوو نه‌وه‌کوو زۆر به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌فتار کردن که هه‌موان ده‌خاته شکێکی زۆر گه‌وره‌تره‌وه که پارتی ئه‌و کاره‌ی کردبێت .ئه‌گه‌ر منداڵێکی بچوکیش به‌یان نامه‌که‌ی پارتی بخوێنێته‌وه زۆر به‌باشی ڕاستیه‌کانی بۆ ده‌رده‌که‌وێت ،چونکه پارتی به شێوه‌کی خه‌شیمانه به‌رپرسیاریتی خۆی بڵاو کردوته‌وه له‌و تاوانه گه‌وره‌یه.له بری ئه‌وه‌ی ڕوون کردنه‌وه‌ی بدابایه له سه‌ر تاوانه‌که که چی دێت باسی شیوعی کوشتن ده‌کات له پشت ئاشان وه‌کو ئه‌وه‌ی خۆیان کاره‌ساتی هه‌کاریوو قه‌تڵوو عام کردنی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتوو باکوریان نه‌کردبێت و وه چه‌ندین لاوی شیوعیان له خۆین هه‌ڵنه‌کێشابێت .
پارتی قوتابخانیه‌کی باشی مرۆڤ کوشتن بووه چ له ئیستا‌و له رابردوودا به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ رابردوو روشت . به‌لام پارتی کاتێك یه‌گرتووی ئیسلامی قه‌تڵوو عام کرد له بادینان تانها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که جه‌ماوه‌ریان هه‌بوو ستار شه‌ریفیشی بۆیه تیرۆر کرد له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو کونه به‌عسی بوو به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو زۆرێك له نهینیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی لابوو، سۆرانی مامه حه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه په‌رده‌لاده‌رێکی باشی لێپرسراوه به‌د ڕه‌وشته‌کانیان بوو له که‌رکوك .ئیستاش کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان که هه‌موو ویژدانێکی زیندووی هیناوه‌ته جۆش ته‌نها قه‌ڵه‌م فرۆشه‌کانی ئه‌و بنه‌ماله‌یه نه‌بێت که که‌وتونه‌ته پینه‌و په‌ڕۆ کردنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ،وا ده‌زانن ئه‌م جاره‌ش به سانایی بۆیان ده‌چیته سه‌ر به‌ڵام من دڵنیام له‌مه‌یاندا زه‌ره‌ریان له قازانجیان گه‌وره‌تر بوو خۆشیان ئه‌و ڕاستییه‌شیان بۆ ده‌رکه‌وتوه بۆیه ئه‌وه‌نده ته‌نگه‌تاوو بوون و هه‌ر ڕۆژه‌و کومه‌ڵێك به‌ناو رۆژنامه نوسی ئه‌ڵقه له گۆی دیننه سه‌ر تیڤیه‌کانوو درۆۆ حقده‌کانیان به‌رامبه‌ر خه‌لکی ئازادی خواز هه‌ڵده‌ڕێژن ،له هه‌ڵوێستی ئه‌م به‌کرێ گیراوانه‌دا داقاو دوق ئه‌وه‌م بیر ده‌که‌وێته‌وه کاتێك که به‌عسیه‌کان کوردیان قه‌تڵوو عام ده‌کرد کۆمه‌ڵێك کاسه‌لێسیان ده‌هێنایه سه‌ر شاشه‌کانوو به‌شانوو باڵی سه‌رۆکیاندا هه‌ڵده‌داوو پاساویان ده‌هینایه‌وه بۆ کورد کوشتن ،ئیستاش ئه‌مانه هه‌مان وه‌جاخوو نه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ن به‌ڕاست مێژوو چاك خۆی دوباره‌کردۆته‌وه له کوردوستاندا ،ئه‌مانه نازانم چۆن شه‌رم نایان گرێت له کاتێکدا به هاوڵاتی و ئاوێنه و لڤین ده‌لین به‌کرێ گیراو ،له‌کاتێکدا که‌س نییه به قه‌د هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات دار هه‌قی به‌کرێگیراوی بدات چونکه ئه‌وان سالانێکه بوجه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان قۆرخ کردووه‌و به ئاره‌زووی خۆیان ته‌خشانوو په‌خشانی ده‌که‌ن و له هه‌موو جۆره خه‌لکێک به‌کری ده‌گرن و به‌شی ئه‌وه‌شیان نه‌هێشتۆته‌وه هه‌تا خه‌لکانی تر بتوانن له شوێنی تر خه‌ڵك به‌کرێ بگرن.
ڕۆڵی جوامیرانه و شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌ی ئه‌و سێ بڵاو کراوه‌یه له مێژووی کوردا بێهاوتانوو ده‌بنه خاوه‌نی پرشنگدارترین مێژووی ئازادی راده‌ربرین بۆ داهتووی گه‌لی کورد ،وه شتیکی زۆر ئاسایشه له ئێستا‌و له تێڕوانینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵوو مرۆڤ کوژانه‌وه فه‌وزه‌وی بن و به قه‌ولی خۆیان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بن .له کۆتایدا ماوه‌ته‌وه بڵێم پارتی له به‌یاننامه‌کیدا به ناڕاسته‌و خۆ دانی به‌تیرۆر کردنه‌که‌دا ناوه‌و له جیاتی داوای لێبوردن هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌کانیشی تۆختر کردۆته‌وه .
نه‌مری بۆ کاکه زه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ که هه‌تاهه‌تایه زیدووه له ناخی هه‌موو که‌سیکی ویژدان زینددو مردنوو سه‌ر شۆڕێش بۆ بکوژانی که هه‌تا هه‌تایه شه‌رمه‌زاری دیمکراسیوو ئازادین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست