کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو سەرکردەکە دز و گەندەڵەکەی شەڕی ناوخۆ ، دوای یەک مانگ لە خوێنرشتن و رەفتاری فاشیستیانە ، وەڵامی خەڵکی کوردستان دەدەنەوە..!

Thursday, 17/03/2011, 12:00





دوو سەرکردە دز و گەندەڵەکەی شەڕی ناوخۆ دوای یەک مانگ لە خوێنڕشتن و رەفتاری فاشیستیانە لە هەمبەر خۆپیشاندەراندا، تازە وەڵامی خەڵکی کوردستان دەدەنەوە.
دوای ئەوەی سلێمانی بووکی کوردستانیان خەڵتانی خوێن کرد ، دوای ئەوەی نەوەی شەهیدانی هەڵەبجە ، نەوەی ئەنفالەکانیان شەهید کردەوە لە گەرمیان.

هێشتا خوێنی ئێمە بەدەست و پلکی گڵاویانەوە ماوە و هشک نەبۆتەوە هاتوون قەوانە کۆنەکە کاوێژ دەکەنەوە و باسی چاکسازیمان بۆ دەکەن . بەراستی کورد خۆی جوانی گووتووە : تۆبەی گوورگ مەرگە .

چاکسازی ئیرادە و هێز و تواناییەکی دڵسۆزانەی دەوێت ئەو ئیرادەیە لە هیتلەر و مۆسۆلینی ، واتە لە مەسعود و جەلالەکەی ئێمەدا نییە و نەبووەو نابێت . ئەوان میللەتیان خەڵتانی خوێنکرد ، پاشان هاتوون باسی چاکسازی ((بەپەلە)) دەکەن، تەنها بۆ ئەوەی خۆیان بمێننەوە لەدەسەڵاتدا و بەردەوامی بە دزی و تاڵانی سامانی کوردستان بدەن.

مەسعود وەک هەموو جارێک و وەک شەڕەکانی ناوخۆیان دوو کەسایەتی عەشایەری راسپاردووە بێن قسە لەگەڵ خەڵکی سلێمانیدا بکەن .لێرەوە جەنابی ناموبارەکی ئاگادار دەکەینەوە کە کێشەی ئێمە کێشەیەکی عەشایەری نییە و لەوە زیاتر خۆی بێ عەقڵ نەکات .

مەسعود وەک کەسێکی عەشایەر و دوور لە یاسا و مەدەنییەت دەیەوێت وەڵامی نەوەی فەیسبووک بداتەوە ، وادەزانێت ساڵانی شەستەکانە . بێئاگایە لە جیهانی گلۆبالیسێرو تەکنەلۆژیاو لە عەقڵیەتی نەوەی نوێی کوردستان بۆیە ئاوای بەسەرهات و واریسوابوو لە کوردستان و جیهاندا.

گەمژەییە خۆفریوودانەچاوەڕێی چاکسازی لە ودەسەڵاتە خوێنڕێژەی کوردستان بکەیت و نامەی دڵداریان لەگەڵدابگۆڕیتەوە.

بۆ یەکەمجار لەرێگەی لێبووکە بەکرێگیراوەکانیانەوە وەڵامێکی سەرشۆڕانە دەنێرنەوە بۆ خەڵکی راپەریووی کوردستان. گەورەترین درۆ تا ئێستا کردبێتیان ئەو درۆیانەن کە هێشتا نەیانکردوون ، تکایە چاوەڕێی هیچیان لێمەکەن بارێگە چۆڵ بکەن ئەو میللەتە خۆی حوکمی خۆی بکات نەک جەللاد و ناپاکان . بەرێزان : باوەڕبکەن ،بێشەرەفانەترین سیناریۆ و ئەو سیناریۆیانەن کە هێشتا نەتان دیتووە ، جا ئیتر چاوەڕێی چییان لێدەکەن .

تاریکبینن ئەو بەناو رووناکبیرانەی گەڕانەوە بۆ ئەوەی نامەیەکی رووزەردانە بۆ هیتلەر و مۆسۆلینیەکانی کوردستان بنێرن.

بۆ خۆمان نەماندەتوانی نامەیەکی ئاوابنێرین، بەسە کەمێک بیربکەنەوە.
جەلال تاڵەبانی ئەوەندە بەسووک سەیریکردن ، تائەو ئەندازەییەی کە بە مەلابەختیاری بێسەواددا (گۆبڵز) وەڵامی دانەوە.

ئێوە بۆ یەکێکتان نەتانوێرا ، لانی کەم بڵێن کە ئەو وەڵامە لە دێڕی یەکەمەوە تاکۆتایی هەمووی هەڵەی زمانەوانی و رێنووس و رێزمانە . بۆ پشتراستکردنەوەی ئەم راستییە فەرموون ئەوە سەرەتای نامەکە وەک خۆی بە کۆپیکراوی ببینن و خۆتان سەرپشک بن:

وەڵامێکى ئاواڵە، بۆ نوسەرانى ئازیزى نامەى سەرئاواڵە
ئەمڕۆ، نامەى سەرئاواڵەتانم، کە خوێندەوە، هەستم بە دڵسۆزى وپەرۆشى ناوەرۆکى نامەکە، دوور لە هەڵچون و وروژاندنى سۆزى خۆپیشاندەران، کرد، بۆیە خۆم بردمە لاى بەڕێز مام جەلال و لەباتى ئێوەش، کەوتمە گفتوگۆى دڵسۆزانە لەگەڵیا.

شەرم بکەن کە هیتلەر لە بریتی خۆی بە گۆبڵزدا وەڵامی بۆ ناردنەوە .
کورد خۆی تاوانبارە کە رێگای داوە دوو سەرکردەکەی شەڕی ناوخۆ لەبریتی زیندان و بەندیخانە لەسەر کورسی دەسەڵات دابنیشن و رۆژانە خوێنیبڕێژن ، پۆزیش لێبدەن و بڵێن ئێمە هەڵبژێراوی میللەتین. ئاخر میللەت هەیە لە جیهاندا جەللادەکانی خۆی هەڵبژاردبێت .

چاکسازی خۆی لەخۆیدا درۆیەکی زەبەلاح و شاخدارە، جائەگەر وشەی ((بە پەلە))ی بخرێتە پاڵ ئەوە هەر زۆر زەبەلاح ترو ئاشکراترو کۆمێدیایی تر دەبێت بە تایبەتیش کە لە زمانی پڕ لە درۆو دەلەسەی ئەوانەوە دێتە دەرێ.

متمانەمان پێتان نەماوە فەرموون بە چنگ و پەلی خوێناویتانەوە گۆڕەپانەکەمان بۆ چۆڵ بکەن . دڵنیایش بن چەند زیاتر بە تووندوتیژی و کوشتن و درۆ و سیناریۆوە بێننە پێشەوە ، ئەوەندە ئێمە رک ئەستوور تر دەبین .
ئاگاداری کوردەکانی هەندەرانیش دەکەینەوە کە بێدەنگ نەبن لە ئاستی کوشتاری دەسەڵاتدا ، رێکخستنەکانیان و خانەوادەی لێپرسراوەکانی پارتی ویەکیەتی لە هەندەران ریسوا بکەن .
نەوەی نوێی راپەرین
١٧/٣/٢٠١١



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە