کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو دەمەیى پارە لە بانكدا نامێنێ ... !

Wednesday, 02/01/2013, 12:00







بانكەكان بەشیوەیەكى گشتى دوو جۆرن بانكى بازرگانى یان بانكە تایبەتەكان و هەرەوەها بانكى حكومى ،هەرچى بانكى بازرگانى یە ئامانجەكەى قازانج كردنە لەرێگەى پێدانى قەرز بەكەس و لایەن و كۆمپانیاكان بەنرخى سوودى دیارى كراو .بەڵام هەرچى بانكە حكومییەكانە بەشێوەیەكى گشتى لەئابورى هەرێمدا تەنها جێگایە بۆ كۆكردنەوەى پارە و سەرچاوەیەكە بۆ خەرج كردنى بودجە .
ئەوەى ئەمانەوێ قسەى لەسەر بكەین قەیرانى نەمانى پارەیە لە بانكە حكومى یەكانى حكومەتى هەرێمدا ،ئەم حاڵەتە بۆ جارى دووەم و سێ یەمە دوبارە ئەبێتەوە سەرەتا تەنها بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى پارێزگاى سلێمانى گرتەوە لە مانگى 11ى ساڵى رابردوودا و ئەم حاڵەتەش لە مانگى كۆتاى ساڵى 2012 دا دوبارە بوویەوە بەڵام ئەمجارە لەگەڵ وەزارەتى پەروەردە و هەندێك لە خانەنییشنانى پاریزگاى سلێمانیشى گرتەوە .
بەپێ ى ووتەى وەزارەتى دارایى حكومەتى هرێم ئەو حاڵەتە دوورە لە راستى یە وە و رەتى ئەكاتەوە كە بانكەكانى حكومەت كە پارەى تێدا نەمابێت،بەڵام ئەمەو فەرمانبەرانى بانكەكان ئەوە پشت راست ئەكەنەوە كە پارە لە بانكەكانا نەماوە..
ئەوەى جێگاى سەرنج و هەڵوەستە لەسەر كردنە نەمانى پارەیە لە بانكە حكومى یەكاندا لەراستیدا ئەگەر ئەم حاڵەتە بەسەر بانكە بازرگانى یەكاندا ڕوویبدایە شتیكى ئاسایى یە چونكە ئەم بانكانە لەبەردەم مەترسى داڕمانى دارایى و كارێگەرى ئابورى وڵاتیان لەسەرە بەڵام كێشەكە لەوەدایە ئەم دیاردەیە لە بانكە حكومییەكانا سەرى هەڵداوە .
بەپێ ى ئەو زانیاریانەى كە بڵاو كراونەتەوە سەرچاوەى سەرهەڵدانى ئەم قەیرانە لەوەوە سەرى هەڵداوە كە وەزارەتى دارایى لەشەش مانگى یەكەمى ساڵى دارایى 2012 دا نزیكەى (%60)ىپارەى تەرخان كراوى مووچەى فەرمانبەران و خانەنیشینانى هەرێمى خەرج كردووە كە دەكاتە (4) ترلیۆن و (58) ملیار دینارى خەرج كردووە واتە لە كۆى ئەو (6 ترلیۆن و 931 ملیار و 396 ملیۆن دینارەى كە ساڵانە بۆ فەرمانبەران تەرخان دەكرێت .ئەمە سەرەراى ئەوەى ساڵانە حكومەتى هەرێم كورتهێنانى دارایى دیارى دەكات و ئەم كورتهێنانەش بۆ ساڵانى ئایندە ئەبێت بەباریكى قورس و گران بەسەر شانى دارایى هەرێم بەگشتى و مووچەخۆران بەتایبەتى ،لەلایەكى ترەوە حكومەتى هەرێم لەڕێگاى پارتە دەسەڵاتدارەكانەوە بە دەیان و سەدان كەسیان بەپلەى وەزیرو بریكارى وەزیرو بەرێوەبەرى گشتى دامەزراندووە لەسەر بەشە بودجەى فەرمانبەران ئەمە سەرەراى ئەو دەیان كادرانەى كە بۆ حزب كارئەكەن بەڵام مووچەكانیان لەسەر خەرجى بەكاربردنى فەرمانبەران دانراوون .
ئەم ڕاسیتانەى سەرەوە ئەوەمان بۆ دەرئەخات كە وەزارەتى دارایى حكومەتى هەرێم سیاسەتى دارایى بەشێوەیەكى ناراست و نا تەندروست خەرج ئەكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە