کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ برای به‌رێز کاک ئه‌دهه‌م بارزانیی ده‌زانی بریاری 31 ی 6/11/1997 ده‌کاته‌ دوای 31ی ئابی 1996

Monday, 16/03/2009, 12:00


نووسه‌ر ناوێک به‌ناوی دیار مزوری،وه‌لامی نوسینێکی کاوه‌ عزیزی داوه‌ته‌وه‌،وای ده‌ر ده‌خات که‌ ئه‌وه‌ کاک کۆسره‌ته‌،به‌لام به‌دلنیاییه‌وه‌،پێتی راده‌گه‌یه‌نم که‌ کاک کۆسره‌ت له‌رۆژانی سه‌ختی خه‌بات به‌رامبه‌ر به‌ دووژمنان وداگیرکه‌رانی کوردستان وه‌ک کاک کۆسره‌ت خه‌باتی کردووه‌ ،له‌م رۆی کوردستان پیویستی به‌وه‌ نییه‌ به‌ناوێکی تره‌وه‌ وه‌لام بداته‌وه‌،کاک دیار به‌رێزتان به‌ هه‌له‌ داچوون!،بۆ بریاری ژماره‌ 31 ی 6/11/1997 که‌ کاک کۆسره‌ت پیی تاوانبار کراوه‌ له‌ په‌ر له‌مان بۆی نییه‌ بچێته‌ ناو په‌ر له‌مان،من ئه‌وه‌تان بیر ده‌هێنمه‌وه‌،ئه‌و به‌رواره‌ دوای سی ویه‌کی ئابه‌ واته‌ په‌ر له‌مانی تاک لایه‌نه‌ی پار تییه‌ چونکه‌ لایه‌نی سه‌ره‌کی لیستی سه‌وز به‌ حوکمی ده‌بابه‌کانی به‌عس له‌ هه‌ولێ له‌ 31ی ئابدا وه‌ده‌ر نران،تاریق عزیز له‌ دادگایکردنه‌که‌یدا له‌ دۆسییه‌ی کیمیا بارانی هه‌له‌بجه‌دا دانی به‌وه‌ دانا که‌ ئه‌وان هه‌ولێریان بۆ مسعودی کوری مه‌لای خائین وجاش گرتۆته‌وه‌،
واته‌ له‌م به‌رواره‌ی جه‌نابتان ده‌لێن په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی یاسایی نه‌ماوه‌،دواتر مسعودی کوری مه‌لای له‌سالی 1998 دا له‌سه‌ر ده‌ستی ئۆلبرایتی پیره‌ژنی ئه‌مریکی رێکه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ل جه‌لال تاله‌بانی مۆر کرد،دوای هه‌مو ئه‌وانه‌ رێکه‌وتنامه‌ی ستراتیجی له‌ نێوان پارتی ویه‌کیتی دا هه‌یه‌،به‌یه‌که‌ وه‌ به‌شداری هه‌لبژاردنی 2005 یان کرد وبه‌یه‌ک لیست دابه‌زین ،له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه‌ کاک کۆسره‌ت جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌،باشه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی ئێوه‌ ده‌لێن له‌م به‌رواریدا که‌ بریاری 31 ی ده‌رکردووه‌ بۆ تاوانبارکردنی کاک کۆسره‌ت،بۆ تا ئێستا ده‌نگی نییه‌؟ ده‌زانی ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نیێ که‌ په‌رله‌مانی تاک لایه‌نی یه‌ک لیستی دوای 31ی ئاب هیچ شه‌ر عیه‌تێکی نیه‌،پارتی وه‌ک حزب عاره‌بانه‌که‌ی لێخوریوه‌ به‌ناوی حکومه‌تی کوردستان به‌لام ئیداره‌ی هه‌ولێر،وه‌ک حکومه‌تی کوردستان ئیداره‌ی سلێمانی ،واته‌ دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات ،که‌س دانی به‌که‌سدا نه‌ناوه‌،له‌ هه‌مووشی سه‌یرتر که‌س دان به‌م حکومه‌ت وپه‌ر له‌مانه‌ی ئیوه‌ دا‌نانێ،مه‌سه‌له‌ شه‌هید کردنی هاڤالی سه‌رکرده‌ حه‌سه‌ن کوێستانی وهه‌ڤاله‌کانی، پێتان خۆش وناخۆش بێت،په‌له‌یه‌کی ره‌شه‌ به‌نێو چه‌وانی ئێوه‌وه‌،گه‌ر ده‌ته‌وێ واز له‌ په‌ر له‌مان بهێنی ته‌واو به‌تان بکه‌ و واز بهێنه‌ پێویست به‌م کێشمه‌ کێشه‌ ناکات، هه‌ولێری گوته‌نی کاک کۆسره‌تیش هه‌ر ‌شێری ئیمامی عه‌لیه‌ وخۆشه‌ویستی خه‌لکی کوردستانه‌،هیوادارم به‌رێزیشتان له‌سه‌ر بۆچونه‌کانی خۆت به‌رده‌وام بیت،لێکدانه‌وه‌ی باشت هه‌ن بۆ ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌لی کوردستان وبارودۆخی ئێستای کوردستان،من سه‌رجه‌م لێدوان بۆ چونه‌کانت له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌،باوه‌ریشم به‌گۆرانی مرۆڤ هه‌یه‌،که‌ که‌سێکی به‌وه‌فا بیت بۆ گه‌لی کورد،ئه‌وه‌ی چوچو گرنگ داهاتوه‌، هه‌ر ساخ وسه‌لامه‌ت بیت خوا ته‌مه‌من درێژت بکات،هیواداریشم له‌م جۆره‌ شه‌رانه‌ دوربیت که‌ ئێستا تێگلاویت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە