مه‌سعود بارزانی گولـلـه‌ی ریفڕاندۆمی له خۆی دا
Wednesday, 06/09/2017, 22:01
{په‌نجه‌کانم هه‌ڵوه‌رێن ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بنووسی نه‌خێر....فه‌هد گرده‌وانی}
دیاره سه‌ربه‌خۆیی میلله‌ت پێویستی به ڕیفراندۆم نییه و کوردیش وه‌کو هه‌موو میلله‌تان مافی سه‌ربه‌خۆیی و مافی ده‌وڵه‌وت و مافی ئاڵای هه‌یه . ساڵی 2005 گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین ده‌نگدانی خه‌ڵکی کوردستان 88%98 بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی ، که‌چی پارتی و یه‌کێتی ئه‌و ده‌نگانه‌یان خسته ناو زبڵدان و پێکه‌وه چوونه به‌غدا و ده‌ستووری عێراقی تازه‌یان داڕشته‌وه و یه‌کیان بووه سه‌رۆکی عێراق و یه‌کیان بووه سه‌رۆکی هه‌رێم .
مه‌سعود بارزانی هه‌تا به‌رواری 25/9/2017 ی ده‌ستنیشان نه‌کرد بۆ ریفراندۆم وڵاتانی ئه‌مریکا ، به‌ریتانیا ، روسیا ، فه‌ره‌نسا ، تورکیا ، ئێران ، ده‌نگیان به‌رزنه‌بۆوه و داوای دواخستن یان نه‌کرد گوایه کاته‌که نه‌گونجاوه . هیچ له‌و وڵاتانه به ئاشکرا و به دزیی دژی مافه‌کانی کوردستان نه‌بوون به‌تایبه‌ت له‌پاش ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و کورد زۆر به توندی دژی داعش هاتنه ده‌ست .
له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌ری ڕه‌ش له‌گه‌ر حیزبه‌کان مه‌سعود بارزانی که ده‌رگای په‌رله‌مانی داخست و سه‌رۆکه‌که‌ی شاربه‌ده‌رکرد بڕیاری ئه‌و به‌رواره‌ی به‌سه‌ر هه‌مووان چه‌سپاند . شه‌ره نووسین و شه‌ڕه کۆبوونه‌وه پارتی و مه‌سعود بارزانی ناچارکرد به‌بێ هیچ مه‌رج داوا بکه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مان و په‌رله‌مان بخرێته‌وه کار ، ئه‌گه‌رچی سه‌یری بڵاوکراوه و نووسینی نووسه‌ره‌کانی سه‌ر به پارتی بکه‌یت به ده‌یان بیر‌ورا بڵاوکراوه له دژی په‌رله‌مان و سه‌رۆکه‌که‌ی جارجاره‌ش ده‌گوترا هه‌ر پێویست به‌و بریاره ناکرێت که له په‌ڕله‌مان ده‌ربچێت به‌ڵکو هه‌رده‌بی ریفراندوۆم ئه‌نجام بدرێت . دیاره قسه و نووسینی ئه‌و یاغنیشانه هه‌ر له سینگ دان و قون بادانه بۆ ئه‌و بڕیاره به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ئه‌و کاردانه‌وانه بکرێت که دێته ئه‌نجام .
ئه‌گه‌ر 25 ئه‌یلول هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به‌شداری پرۆسه‌ی ریفراندۆم بکرێن ئه‌وا{به‌ڵێ} 98% به‌داخه‌وه به‌ده‌ست نایه‌ت و گه‌رمیان و سلێمانی و که‌رکوک و هه‌ندێک هه‌ولێر و هه‌ندێک دهۆک به نه‌خێر ده‌نگ ده‌ده‌ن و یه‌که‌م کاردانه‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر [به‌ڵێ] زیاتریش بێت ئه‌وه دۆڕاندن و که‌رت کردنی گشتپرسییه .
ئێستاکه داعش به مه‌سعود بارزانی نیشان ده‌ده‌ن و مه‌له‌فی په‌یوه‌ندی مه‌سعود بارزانی و داعش ده‌هێننه سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کان و به ئاشکرا باسی لێوه‌ده‌که‌ن ئه‌وه‌ش ده‌بیته خۆکوشتنی سیاسی مه‌سعود بارزانی . نموونه‌ی ئه‌وه داگیرکردنی کویت بوو له لایه‌ن [سەددام حسێن] مردوو.
سەددام حسین به‌رله‌وه‌ی کویت داگیربکات له‌گه‌ر باڵیوزی ئه‌مریکا دانیشت و بڕیاره‌که‌ی پێ راگه‌یاند باڵوێزی خانم هیچ دژایه‌تی بۆ نیشان نه‌دا . به‌ڵام که سەددام حسین کابرایه‌کی به‌ناوی [علا]ی کرده پارێزگاری کوێت و کوێتی کرده شاری[ 19] عێراق ئیتر جیهان دژی وه‌ستان و به‌سه‌رشۆڕی له کوێتیان ده‌رکرد و پاشان روخاندیان ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ی نه‌کردبایه ڕه‌نگه هه‌نووکه‌ش حوکمی ده‌کرد . هه‌موو جیهان ده‌زانن مه‌سعود بارزانی چه‌کی له‌شکری موسلی به‌ده‌ست که‌وت و هه‌مووی گواستۆته‌وه بۆ کوردستان . پاش ئه‌وه‌ی داعش موسڵی داگیرکرد و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تیدا ڕاگه‌یاند .
هه‌ردوو لێپرسراوی هه‌رێم فوئاد حسین و نیچیروان بارزانی به ئاشكرا هاواریان ده‌کرد هه‌نووکه سنووری کوردستان له‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی تره ، واته ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش . دیاره هێشتا مه‌له‌ف ئاشکرانه‌بووه چۆن داعش به‌و ژماره که‌مه ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌کی چه‌ند ملیونی گرت .
دیاره مه‌سعود بارزانی و لێپرسراوه‌کانیان حسابی ئه‌وه‌یان نه‌کردووه که داعش و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ده‌خرێنه زبڵدانی مێژوو و به‌سه‌رشۆڕی له موسڵ شاربه‌ده‌رده‌کرێن به‌بێ ئه‌وه‌ی لێبگه‌ڕێن تورکیا به‌شداری بکات ئه‌گه‌رچی تورکیا هه‌ندۆکه هێزی به یارمه‌تی مه‌سعود بارزانی هێنابووه ناوچه‌ی [به‌عشیقه] و نزیک سنووری موسڵ بۆ ئەوه‌ی [مه‌مه‌ڕێک] بکه‌نه‌وه بۆ ڕزگار کردنی شه‌ڕکه‌ره دۆڕاوه‌کانی داعش به‌ڵام ئه‌و پلانه له‌لایه‌ن عیبادی و ئه‌مریکا و روسیا پوچه‌ڵ کراوه و تورکیا هه‌رچه‌ند هاواری ده‌کرد شه‌ڕی تێرۆریست ده‌که‌ین و به‌شداری ڕزگارکردنی موسڵ ده‌که‌ین به‌ڵام هاواره‌که‌یان فت ده‌رچوو .
کاک مه‌سعودیش به‌بێ ره‌چاوکردنی به‌شداریکردنی رزگارکردنی موسڵ هاواری لێ هه‌ڵده‌ستا هه‌ر ناوچه‌یه‌ک پێشمه‌رگه رزگاری بکات لێی ده‌رناچی و تێدا ده‌مینێته‌وه بۆیه سنوورێک بۆ پێشمه‌رگه‌ش دانرا و شه‌ڕه‌فی رزگارکردنی موسڵی لێوه‌رگیراوه و رێگانه‌درا به‌شداری بکرێت ئه‌گه‌رچی چاک ده‌زانین لای ناوچه‌کانی [نه‌بی یونس] ناو موسڵ به‌شی هه‌ره زۆربه‌ی کورده و ماڵه خاڵه‌کانی مه‌سعود بارزانی که هه‌رده‌م له‌وێ ژیاون هه‌تا هه‌نووکه‌ش زێباری و شه‌به‌ک و رێکانی و کوردی تری تێدا ده‌ژیت .
له کاتی چه‌ک وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه له دژی داعش گه‌لێک له‌و چه‌کانه له بازاره‌کانی کوردستان بازرگانی پێوه ده‌کرا ئه‌وه‌ش بووه خاڵێک ئایا چۆن چه‌کی خۆپاراستن و چه‌کی شه‌ڕکردن له دژی داعش بازرگانی پێوه ده‌کرێت ئه‌وه‌ش له نووسینه‌کانی ڕۆژنامه‌کانی [ئه‌ڵمانی] ڕه‌نگی دایه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌بیته مه‌له‌فێک و لێپرسینه‌وه‌ی به‌دواو دێت و هێنانی له‌شکری بیانی [تورکی] بۆناو خاکی [وه‌ته‌ن] ئه‌وه‌ش ده‌که‌ویته [خانه‌ی خیانه‌ت] کردن جا ئه‌مه‌ش ده‌بیته مه‌له‌فێکی تر له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی تۆمار کراوه .
بازرگانی به نه‌وتکردن له‌گه‌ر داعش و ڕه‌وانه کردنی پاره‌ی نه‌وت به [سه‌ندووقی هێلکه] و [جانتا] ئه‌وه‌ش مه‌له‌فی پاره سپی کردنه‌وه‌یه ده‌بێت سه‌رانی کورد وه‌ڵامیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چۆن بازرگانی به نه‌وت ده‌کرێت . لێدانی فرۆکه‌کانی روسیا له‌و [تانکه‌ره نه‌وتیانه] ئه‌وه‌ش مه‌له‌فه ده‌که‌ویته سه‌ر مێزی باس .
پێشمه‌رگه شه‌ڕی دووچاری کرا و له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ئه‌وڕوپا یارمه‌تی [مالی و چه‌کی] ده‌کرا ، گه‌لۆ پێشمه‌رگه بۆ کرا به چه‌کداری به‌کرێگیراو و شه‌ڕکردن و هه‌ر له‌و کاته سوود وه‌رنه‌گیرا له پێناوی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و بڕیارێک مۆرنه‌کرا [ئیمزا] که‌وا پێشمه‌رگه ده‌جه‌نگێ ئه‌گه‌رنا به‌شداریتان له‌گه‌ڵ ناکات ئایا ئه‌وکاته به‌بێ ریفراندۆم ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه نه‌ده‌هاته دی یا نزیک نه‌ده‌بۆوه؟
مه‌سعود بارزانی به پاڵپشتی [ئیسرائیل] و [سعودیای عاره‌بی] سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنێت . سنووری ئێران و تورکیا بگیرێت [دابخرێت] سعودیا و ئیسرائیل له ئاسمانه‌وه خواردن ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌که‌ن . له‌و بێ مه‌عاشیه[موچه] کیلۆی [شه‌کر و چا] ببیته [هه‌زاران دینار] چۆن کوردستان به نه‌وت ئاوه‌دان ده‌کرێته‌وه .
تورکمان و عاره‌بی که‌رکوک وه‌کو کورده‌کان به په‌رۆشن بۆ ئه‌و ڕیفراندۆمه ، خۆ له کوردستان تورکمانه‌کان نه‌ته‌وه‌ی دووه‌من له پاش کورد هه‌تا ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی بۆ سه‌رۆکوه‌زیران و سه‌رۆک په‌رله‌مان و پله‌ی ئاوایان ناداتێ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لێی کۆبنه‌وه نه‌ک ڕوو له به‌غدا بکه‌ن .
سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ناچیته هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و که‌رکوک داوا له‌خه‌ڵکه‌که بکات له ده‌وری کۆببنه‌وه . خۆ ئەو سه‌رۆکی هه‌رێمی ئه‌و ناوچانه‌شه نه‌ک هه‌ر [سه‌ری ره‌ش] .
مه‌له‌فه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌چی ده‌گات له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم کرا کورده‌کانی به‌غدا شوێنیان ده‌که‌ویته کامه ناوچه‌ی ئازادکراو .
ئێستاکه په‌رله‌مان کۆبکرێته‌وه به‌بێ به‌شداری بزووتنه‌وی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌وێ بڕیاری دواکه‌وتنی ریفراندۆم بدرێت ئه‌وا مه‌سعود بارزانی بۆ ماوه‌کی تر ته‌مه‌نی درێژ ده‌کرێته‌وه ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌کرێت شوێنی مه‌سعود بارزانی له هه‌رێمی کوردستان چۆن دیاری ده‌کرێت .
گه‌لۆ تۆ بڵێیت گولهد‌ی ڕیفراندۆم مه‌سعود بارزانی به‌ده‌ردی عه‌قید قه‌زافی و سەددام حسێن و بن علی و حوسنی موباره‌ک نه‌بات؟!
فه‌هد گرده‌وانی 5ی ئه‌یلوولی 2017 ستۆکهۆڵم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست