کا م {حزبی شیوعی کوردستان}م ده‌وێت
Wednesday, 20/01/2010, 12:00
سوپاسی ئه‌و هاوڕێ یانه ده‌که‌م به نامه و به ته‌له‌فۆن سه‌رنج و بیرورای خۆیان پێ راگه‌یاندووم و له هه‌مانکاتدا، هه‌ندێک له‌و هاوڕێ یانه داوایان لێکردووم بیرورای خۆم ده‌رباره‌ی ئه‌وه بنووسم کام حزبی شیوعیم ده‌وێت . بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و هاوڕێ یانه بده‌مه‌وه و دڵی ئه‌و هاوڕێ یانه ڕابگرم و له‌و بیروباوه‌ره مرۆڤ په‌رسته شوێنی تایبه‌تیان هه‌بێت.
ئه‌وا به شیوعییه کوردستانییه‌کان ده‌ڵێم ئه‌و حزبه شیوعیه‌یه‌م گه‌ره‌که که له گۆڕه‌پانه‌که ده‌وری هه‌بێت و خۆی به بچوک دانه‌نێت و ببێته حزبی جه‌ماوه‌ر .
شیوعییه‌کانی کوردستان وه‌کو شیوعییه‌کانی جیهان باوه‌ڕی ته‌وای یان به سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌یان که کوردستانه هه‌یه و له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ تێ ده‌کۆشن ،هه‌وڵیش بده‌ن رابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد بخه‌نه ده‌ستی خۆیان و رێگا به‌وانه نه‌ده‌ن که وازی به چاره‌نووسی میلله‌تی کورد ده‌که‌ن .
حزبی شیوعی ده‌بێت پێش هه‌موو شتێک بکه‌وێته به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌و دووحزبه به‌جێ بهێڵیت . ئه‌و حکومه‌ته هه‌ر هه‌مان حکومه‌تی فیفتی فیفتی سه‌رده‌می جارانه به‌ڵام خۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگ کردووه . سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان له کۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی و له کۆبوونه‌وه‌ی پێکه‌وه‌یی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی /پارتی فیفتی فیفتی دابه‌شکراوه و دانراوه .
شیوعیه‌کانی کوردستان ده‌بێت په‌نجه بخه‌نه سه‌ر برین و ئازاری خه‌ڵکی ئه‌مه‌ش ئه‌وکاته ده‌توانن و ئازاد ده‌بن که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه کاربکه‌ن .
ئه‌و حکومه‌ته ئه‌وه‌نده گه‌نده‌ڵه.....بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی وتاره‌که تکایه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_files/komunist kama.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست