بانگه‌واز
Saturday, 02/01/2010, 12:00
بۆ گشت ڕۆژنامه‌کان
بۆ گشت گۆڤاره‌کان
بۆ گشت سایتهکوردی یه‌کان
بۆ گشت ماڵپهڕهکوردی یه‌کان
بۆ گشت ئاژانسکانی ده‌نگوباس
بۆ گشت که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیون و ڕادیۆ
تکایه ئه‌و بانگه‌وازه بڵاوبکه‌وه
شیوعی یه‌کانی کوردستان
حیزبی شیوعی له‌و ڕۆژه‌ی دامه‌زراوه خۆی به حیزبێکی شۆڕشگێر و خزمه‌تکاری چینی چه‌وساوه نیشان داوه. له به‌رژه‌وه‌ندی چینی کرێکاران و جوتیاران خه‌باتی کردووه . زۆرن ئه‌وانه‌ی شانازی به تێکۆشانی ئه‌و حیزبه ده‌که‌ن و هه‌ندێکیش هه‌وڵی ده‌دا ببیته ئه‌ندامێکی ئه‌و حیزبه بۆ ئه‌وی ناسنامه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری وه‌ربگرێت . خوێنی گه‌شی گه‌لێک مرۆڤی ئازا و تێکۆشه‌ر بووه چرایه‌کی گه‌شاوه و روناکی ڕێگای ئه‌و حیزبه . شیوعیه‌کانی کوردستان له سه‌ره‌تای چله‌کانه‌وه به تینێکی گوڕ به شداریان کردووه بۆ ناساندنی گه‌لی کورد و هێنانه‌دی مافه ره‌واکانی کوردستان . له ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان پشکی زیاد به‌ر شیوعیه‌کانی کوردستان ده‌که‌وێت و هه‌رده‌م پێشڕه‌وی ئه‌و خوپیشاندان و ناڕازی یانه بوون که دژی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانکرد و پشتگیری ته‌واوی چینی چه‌وساوه و کرێکاران و جوتیاران یان ده‌کرد . رژێمه شۆڤینی یه‌کان و فاشیسته‌کان به ترسه‌وه سه‌یری تێکۆشانی ئه‌و ئه‌ندامه شۆڕشگیرانه‌ی ناو رێکخستنه‌کانی حیزبی شیوعی ده‌کرد . گه‌لێک زۆرن له‌وانه‌ی ده‌رچووی قوتابخانه‌ی شیوعیه‌تن ، بوونه کادیر و ئه‌ندامی حیزبه‌کانی کوردستان . شیوعیه‌کان هه‌رده‌م بۆ مه‌سه‌له‌ی نیشتمانی و وڵاتپارێزی له پێشه‌وه‌ی تێکۆشانی بزووتنه‌وه‌کان بوون . ئه‌وانه‌ی ئێستاکه له‌ده‌ره‌وه‌ی رێکخستنه‌کانی {حزبی شیوعی کوردستان}ن گه‌لێک زیاترن له‌و ئه‌ندامانه‌ی ناو رێکخستنه‌کانی حزبی شیوعی کوردستان . هه‌نووکه ئه‌و حیزبه زیاتر په‌ڕپووت ده‌بێت ئه‌گه‌ربێت و هه‌نده‌کی تری لێبکرێته‌وه و ئینشقاقی تێدابکرێت ، بۆیه داوا ده‌که‌م شیوعی یه کوردستانیه‌کان هه‌ر هه‌موو له حیزبێکی شیوعی شۆڕشگێر و دوور له ده‌سه‌ڵات خۆی ڕیکبخاته‌وه و تین و وزه بداته بزاڤی بزووتنه‌وه‌ی شیوعی له کوردستان . ئه‌و حزبه شیوعیه جاره‌کی تر له‌گه‌ڵ ئێش‌وئازاری جوتیاران وکرێکاران خۆی ڕابهێنیت و بچیته‌وه ناو جه‌ماوه‌ر . حیزبی شیوعی هه‌رده‌م وه‌کو ئۆپۆزیسون جوانه و جه‌ماوه‌ر له ده‌وره‌ی کۆده‌بێته‌وه . هه‌رده‌م پشت له جه‌ماوه‌ر ده‌کات کاتێک ده‌بێته به‌شێک له ده‌سه‌ڵات . خۆی سڕ ده‌کات له‌باوه‌شی ده‌سه‌ڵات دا . ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی کوردستان که به‌رهه‌می کوردستانیان بۆخۆیان دابه‌ش کردووه وله‌سه‌ری ده‌ژین دهوڕیکی زۆر خراپیان بینیووه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی به زه‌وی وسه‌رمایه و پاره و موچه . ئه‌و ده‌رده پیسه نابێت شیوعیه‌کان بگرێته‌وه و ببنه فه‌رمانبه‌ری ئه‌و حیزبانه و له پێناوی گیرفانیان ئایدولۆژیای شیوعیاتی له‌بیربکه‌ن . ده‌بێت هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی جه‌ماوه‌ر هه‌ر پیرۆزتربێت له به‌رژه‌وه‌ندی تاقه‌که‌سی که شیوعیه‌کان لێی بێبه‌رین . ئه‌و دوو حیزبه به پاره توانیان گورجێکی گه‌وره له حیزبه‌کانی کوردستان بده‌ن و لاوازیان بکه‌ن که ئه‌مه‌ش له‌هیچ سیسته‌مێکی سه‌ر رووی زه‌وی نی یه، حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌و شێوه‌یه سامانی ولات دابه‌ش بکات و بۆ کرینی ده‌نگی خه‌ڵکی بڵاوی بکاته‌وه . ئه‌و حکومه‌ته ده‌بیت بۆدجه‌ی حیزبه‌کان به‌گوێره‌ی ئه‌ندامان وچاڵاکی یه‌کانی حیزبه‌کان دابه‌ش بکات ، نه‌ک حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار حکومه‌ت و په‌رله‌مان به‌خێو بکات هه‌روه‌کو ئێستاش هه‌ردوو حیزب حکومه‌ت وپه‌رله‌مان به‌خێو ده‌که‌ن . وه‌زیری دارایی ده‌بێت بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرای بکات موچه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی حیزبه‌کان و سه‌رۆکوه‌زیر و وه‌زیره‌کان چه‌نده و له کوێ موچه وه‌رده‌گرن . سیسته‌می ده‌وله‌تی ده‌بیت ئه‌وه یه‌کسان بکات کی فه‌رمانبه‌ر وکرێکاری دڵسۆزه له کاره‌که‌ی نه‌ک مشه‌خۆری حیزبی بێت و هیچ سوودیکی بۆ ده‌وله‌ت نه‌بێت وکه‌چی له ده‌وله‌تیش بخوات و به درۆ موچه‌ی هه‌بێت . ئه‌ندامی حیزبی پارهدهداته حیزب و ئابونه ده‌دات نه‌ک ده‌ست پانبکاته‌وه له حیزب . ئه‌و دوو حیزبه سیسته‌می حکومه‌تی کوردستانیان بۆگه‌ن و گه‌نده‌ڵ کردووه هه‌ر بۆیه کادیره‌کانی حیزبیان هه‌تا بن ملیان گه‌نده‌ڵ و دزن ، کێ ئه‌و خانووه گه‌ورانه و زه‌وی یانه‌ی دابه‌شکردووه به‌سه‌ر ئه‌و حیزبیانه و به‌که‌یفی خویان تیدا ده‌ژین . پارێزگاری سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک به‌چ هه‌قێک زه‌وی کوردستان دابه‌ش ده‌کات به‌سه‌ر خه‌لکی پارتی و یه‌کێتی . شه‌هیدانی حیزبه‌کانی تر کامانه‌ن که بوونه خاوه‌ن خانوو . بۆ شه‌هیدانه‌ی هه‌ردوو حیزب له شه‌هیدانی تر زیاتربێت . ئه‌وانه کێن که قیه‌م و پله بۆ شه‌هیدان داده‌ڕێژن . چۆن ده‌بێت له‌هه‌مان ده‌زگای شه‌هیدانی کورد و کوردستان {شه‌هیدی} کۆنه جاش و کۆنه به‌عسی و شه‌ڕی براکوژی موچه وه‌ربگرن . هه‌نووکه ئه‌ی بێریزی نی یه به‌ناوی شه‌هیدیش ده‌کرێت . ئه‌وکه‌سانه‌ی جاران له‌به‌ره‌ی دوژمن کاریان ده‌کرد چۆن یه‌کسانیان کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که ژن و منداڵ و که‌سوکاریان کرده قوربانی بۆ نیشتمان . ئه‌و بازرگانانه چه‌ندیان له‌سه‌ر حیسابی حیزب بوونه بازرگان و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیان کردوه به‌رژه‌وه‌ندی گیرفانیان . ئه‌و که‌سانه چۆن له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا بوونه ملیونێر و شاپ شاپانێ به دۆلاری کوردستان ده‌که‌ن . کێ له‌وانه ده‌پرسێته‌وه که که‌سوکاری کادیری حیزبی و کوڕی سه‌رکرده‌کان بێ ئیحترامی به یاسا ده‌که‌ن . ئه‌وانه کێ ده‌رباره‌یان ده‌نووسێت و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌کات . گه‌لۆ ده‌بێت شیوعیه‌کانی کوردستان بن ئه‌و ده‌نگانه له‌ناو جه‌ماوه‌ر به‌رزبکاته‌وه و بیخاته سه‌ر شه‌قام و رووی ده‌سه‌ڵاتی پێ ڕه‌ش بکات . حیزبی شیوعی ده‌بێت داوای بوونی ئاو و کاره‌با و خواردن بکات بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌تی کوردستان . بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته به‌شێک له گه‌نده‌ڵی حکومه‌ت ده‌بێت ببێته خاوه‌ن هه‌ڵوێست .
چاره‌سه‌رێکی به په‌له بۆ شیوعیه‌کانی کوردستان له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌بینم
یه‌که‌م به زووترین کات کۆبونه‌وه‌کی فره‌وان بکرێت و هه‌ر هه‌موو شیوعییه‌کان بانگ بکرێن بۆ به‌شداری کردن . ئه‌وانه‌ی له‌ناو رێکخراوه‌کانی حیزبن یان له ده‌ره‌وه‌ی رێکخستنه‌کانی حیزب . له‌و کۆبوونه‌وه‌یه فره‌وانه ده‌سته‌یه‌کی کارگێر هه‌ڵبژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت حیزب بگوازێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و رێبازه شۆڕشگێری یه‌ی که جاران حیزب خاوه‌نی بوو . واته له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت بڕهوبهکارهکانی بدات و ره‌خنه‌ی بنچینه‌یی له حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بگرێت و به ڕه‌ش بڵێت ڕه‌ش و به باش بڵێت باش .
دووه‌م هیچ کادیرێکی حیزبی بۆی نه‌بێت ده‌سه‌ڵاتی حیزبایه‌تی خۆی بۆ گیرفانی خۆی به‌کاربهێنێت و کادیراتی خۆی بکاته قوربانی موچه‌ی . ده‌بێت له‌ناو جه‌ماوه‌ر وه‌کو جاری جاران تێکۆشهربێت و کاربکات بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاری جه‌ماوه‌ر و کرێکاران و جوتیاران و شوێنی کارکردنی به گوێره‌ی ئه‌و پیشه‌یه‌ی هه‌ڵیگرتووه .
سێیه‌م هیچ ئه‌ندامێکی حیزب چاوی له‌وه‌ی نه‌بێت حیزب به‌خێوی بکات ده‌بێت بگه‌رێته‌وه سه‌ر کاری خۆی و له شوێنی خۆی وه‌کو شیوعیه‌ک کاربکات و یاره‌مه‌تی مانگانه‌ی حیزبیش بدات .
چواره‌م به‌شداری کردن له خۆشی و ناخۆشی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و شیوعییه‌کان به‌تایبه‌تی . سه‌ردانی ماڵهشههیدانی حیزب بکرێت و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ بکرێت . شه‌هیدانی شیوعی گه‌لێک زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانیان جێبه‌جێ بکرێت و خۆشگوزه‌رانیان بۆ دابین بکرێت .
پێنجه‌م باره‌گاکانی حیزب بکرێته بنکه‌ی پێشوازی کردنی خه‌ڵکی کوردستان و داواکاریان لێوه‌ربگیرێت و پاشان رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵاتداران بکرێت . هه‌ر یارمه‌تیه‌کی مه‌عنه‌وی یان بوێت پێشکه‌شیان بکرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی هیچ بکرێت .
شه‌شه‌م گرنگی به رێکخراوهجهماوهریهکان {لاوان و ئافره‌تان و قوتابیان و نووسه‌ران و مامۆستایان و هونه‌رمه‌ندان و کرێکاران و جوتیاران و...هتد} بدرێت.
حه‌فته‌م گرنگی به بواری ڕاگه‌یاندن بدرێت و رۆژنامه‌ی رێگای کوردستان ببێته مینبه‌ری ره‌خنه‌گرتنی بوێرانه بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان به‌ره و پێشه‌وه ببات و ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباس ڕۆژانه باس له ژانی خه‌ڵکی کوردستان بکات .
با ئه‌وانه کاره به‌په‌له‌کانی ئێستاکه بێت و پێشنیار و بیروبۆچوونه‌کانی تر له‌و کۆبونه‌وه فره‌وانه تاوتۆبکرێت .
شیوعیه کوردستانیه‌کان خۆیان ئاماده‌بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌کی تردا کۆنگره‌یه‌کی فره‌وان بگرن و تێدا ڕاپۆڕتی سیاسی و به‌ڕنامه‌ی کاری داهاتووی دابڕێژێت و بوێرانه پشت به رهخنهورهخنهلهخۆگرتن ببه‌ستێت و به‌و که‌موکوڕیانه دابچێته‌وه که له‌ماوه‌ی ڕابووردوودا دوچاری ببوو .
به‌هێزبوونی حزبێکی شیوعی کوردستان ده‌بێته باوه‌شێکی گه‌وره بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی چه‌په‌کانی کوردستان و له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گه‌لێک زیاتر ده‌نگی جه‌ماوه‌ر بۆلای خۆی راده‌کێشیت . خه‌ڵکی کوردستان پێویستیان به حیزبێکی شۆڕشگێر و بوێر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌کانی به‌ده‌ست بهێنیت و بیخاته ژیانێکی خۆش و به‌ختیار .
1/1/2010 ستۆکهۆڵم
هاوڕێی به‌رێز ده‌ته‌وێت پێشنیارورهخنه ده‌رباره‌ی ئه‌و بانگه‌وازه بنووسیت تکایه بۆ ئه‌و ئه‌درێسه نامه‌که‌ت یا نووسینه‌که‌ت ڕه‌وانه بکه
E-mall;
[email protected] Fahad Gardawan
Slttkragrnd 42 , 2 tr
125 72 LVSJ
Stockholm SWEDEN
Tel & Fax; 0046 8 81 74 48
Mobil: 0046 70 40 101 41
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست