یه‌كێتی به‌رِێوه‌به‌رِى سه‌نته‌رى رِوناكبیرى مه‌وله‌وی بۆماڵه‌وه ئیزن دا !
Sunday, 07/06/2009, 12:00
به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ڕوناكبیرى مه‌وله‌وى له‌لایه‌ن یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌وه ئیزن درا وپێیان ڕاگه‌یاندوه له‌مه‌ودا ناتوانێت به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و سه‌نته‌ره بێت
له لێدوانێكى تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتوو سید عباس به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى سه‌نته‌رى ڕوناكبیرى مه‌وله‌وى هه‌واڵه‌كه‌ى پشت ڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: ئێمه بۆیادى یه‌كى شه‌ش بانگهێشتكراین بۆناوه‌ندى ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كانى یه‌كێتى له‌شاره‌زوور پییان ڕاگه‌یاندین كه‌ده‌بێت بۆیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتى لافیته هه‌ڵواسن وپێشانگایه‌كتان هه‌بێت بۆ ئه‌و یاده ،ئێمه‌ش پێمان ووتن ئێمه سه‌نته‌رێكى بێلایه‌نین وپێوه‌ندیمان به‌وه‌وه نیه به‌ناوى سه‌نته‌ره‌وه یادى هیچ لایه‌نێكى سیاسى بكه‌ینه‌وه ئه‌گیناوه‌ك شه‌خێ ڕه‌نگه خۆمان وئه‌ندامانى سه‌نته‌ر سه‌ربه‌لایه‌نى سیاسى بین ،به‌ڵام وه‌كو سه‌نته‌ر ئێمه په‌یڕه‌ومان هه‌یه وناكرێت لێى لابده‌ین وكۆنفرانسمان گرتوه به‌ئاگادارى هه‌موولایه‌نه‌كان ،به‌ڵام دیار بوو ئه‌وه بێ سوود بوو دیاره ئه‌وان نیگه‌ران بوون بۆیه ته‌له فونیان بۆكردین كه‌ڕۆژى 4/6/2009 ئێمه دیێن بۆلاتان . ئێمه‌ش ئاماده‌بوین كاك سه‌رتێپ لێپرسراوى ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كان وكاك على كارگێڕ وئیداره‌ى ناوه‌نده‌كه هاتن دواى سێ سه‌عات بیر‌و ڕاگۆڕینه‌وه به‌كورتى وبه‌كوردى پێیان ڕاگه‌یاندین ئه‌وه‌ى كاربۆلیستى كوردستانى نه‌كات له‌هه‌رشوێنێك بێت نابێت له‌و شوێنه كاربكات . دیاربووئه‌وان گوێ به هه‌ڵبژاردن ناده‌ن چونكه من له كۆنفرانسدا بۆماوه‌ى دوو ساڵى تر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر هه‌ڵبژێراومه‌ته‌وه ، وپێیان ووتین به‌تایبه‌تى من ده‌بێت خۆى یه‌كلایى بكه‌یته‌وه‌ونه‌ك هه‌رده‌نگ به‌لیستى كوردستانى بده‌یت ده‌بێت ماڵ به‌ماڵ بگه‌ڕێیت ووده‌نگ بۆ لیستى كوردستانى كۆبكه‌یته‌وه وسه‌نته‌ره‌كه‌ش بكرێته شوێنى كۆبونه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م گۆڕانكاریه‌ش كه‌ئایا ته‌نیا ئه‌وى گردوه‌ته‌وه یان ده‌سته‌ى كارگێڕیش سید عباس ووتى : له‌م قۆناغه‌دابه تایبه‌تى هه‌نگاوى یه‌كه‌میان ته‌نیا بۆمن بووهه‌ركه‌سبش خۆى ئازاده من ده‌ستم له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه به ویستى خۆم . سه‌باره‌ت به‌ولایه‌نه‌ى جوابیان كردوون یه‌كێتى بوه یان مه‌كته‌بى ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كان ، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر ووتى : ئێمه وه‌كو یه‌كێتى جواب كراوین . سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌مه جوابكردنه یان وازهێنان ووتى : ئه‌مه جوابكردنه ئه‌گینا نه‌كارێكى پیچه‌وانه‌ى یاسا‌و په‌یڕه‌وى سه‌نته‌رمان كردوه‌و بۆئاگاداریتان ماوه‌ى دوومانگه مووچه‌كه‌میان ڕاگرتوه وه‌كو خۆبه‌خش كارده‌كه‌م له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ر وه‌كو خۆبه‌خش كارده‌كه‌ن .له‌كۆتاییدا سیدعباس هیواى خواست ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره جوابكردنه له ئۆرگانه حیزبیه‌كادا هه‌بێت با په‌لنه‌كێشێته ناوه‌ند وسه‌نته‌ره ڕۆشنبیریه‌كان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست